.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









په‌پوسلێمانكه
په‌پووسلێمانكه‌كه‌ی نێرراوی سلێمان ( سلاَوی خوای لێ‌بێت ) .
پێغه‌مبه‌ر سلێمان ( سلاَوی خوای لێ‌بێت ) سوپایه‌كی مه‌زنی هه‌بوو كه‌پێكهاتبوو له‌په‌ری و مرۆڤ و باڵنده ، سوله‌یمان سه‌ركرده‌یه‌كی كاربه‌جێ و لێزان و دلێربوو ، هه‌موو تاكه كه‌سێكی ( سه‌ربازێكی ) له‌نێو سوپاكه‌یدا ده‌ناسی و ده‌شی زانی ئیشی چی‌یه وه‌ئه‌و شوێنه‌شی ده‌زانی كه كاری تیادا ده‌كات .
سوله‌یمان ( سلاَوی خوای لێ‌بێ ) په‌پوسلێمانكه‌یه‌كی هه‌بوو له‌نێو ئه‌وسوپایه‌یدا خوای گه‌وره زیره‌كی و ووریایی و ژیری و هێزی پێ‌به‌خشیبوو ، ڕۆژێك له‌ڕۆژان سوله‌یمان ( سلاَوی خوای لێ‌بێت ) ڕۆیشت باڵنده‌كانی به‌سه‌ر ده‌كرده‌وه له‌سوپاكه‌یدا تا بزانێت كێ‌یان ئاماده‌یه و كێ‌یان ئاماده‌نی‌یه و نادیاره ، هه‌تاوه‌كو گه‌یشته ئه‌و جێگایه‌ی كه په‌پۆسلیمانكه‌كه كاری تیادا ده‌كرد به‌لاَم نه‌ی بینی * !! په‌پوسلێمانكه‌كه له‌كوێ یه؟ ، تۆ ده‌بینی من نایبینم یا نادیاره و خۆی شاردۆته‌وه . وه‌هیچ باڵنده‌یه‌ك له‌باڵنده‌كانی تر شوێنی په‌پوسلێمانكه‌كه‌ی نه‌ده‌زانی ( واته نه‌ی ده‌زانی بۆ كوێ چووه ) وه‌له‌و ڕۆژه‌شدا هیچ كام له‌باڵنده‌كان په‌پوسلێمانه‌كه‌كه‌ی نه‌بینی بوو ، سوله‌یمان توڕه‌بوو له‌غائب بوونی ئه‌و سه‌ربازه ( له‌وسه‌ربازه غائبه ) چۆن كاره‌كه‌ی خۆی به‌جێ‌هێشتووه ؟ سوله‌یمان فه‌رمووی : [ لاعژبنه عژاباً شدیداً أو لاژبحنه ] یاسزایه‌كی توند و سه‌ختی ئه‌ده‌م یا سه‌ری ده‌بڕم .
به‌لاَم سوله‌یمان پادشایه‌كی داد په‌روه‌بوو لای نه‌ده‌دا له‌حه‌ق و ڕاستی سته‌می له‌كه‌س نه‌ده‌كرد له‌به‌رئه‌وه فه‌رمووی : [ او لیأتینی بسلگان م‌بین ] یا ئه‌بێت به‌ڵگه‌یه‌كی ڕووناكم بۆ بێنێت كه بۆچی دیار نه‌بووه و له‌كوێ بووه ؟ ، واته : ئه‌گه‌ر هات بۆلام و عوزرێكی هێنایه‌وه بۆم بیكاته هۆكاری نادیار بونه‌كه‌ی لێ‌ی ده‌بوورم ، باچاوه‌ڕێ بكه‌ین تاده‌گه‌ڕێته‌وه ، پێ‌ده‌چێت كارێك سه‌رقاڵی كردبێت ، ئه‌وه‌بوو غائب بوونه‌كه‌ی په‌پوسلێمانكه‌كه زۆر درێژه‌ی نه‌كێشاو هاته‌وه و ئاماده‌بوو ، ئه‌وه‌بو باڵنده‌كانی‌تر هه‌واڵیان پێدا كه سوله‌یمان تووڕه‌بووه لێ‌ی وه‌به‌ڵێنی پێ‌داوه كه‌سزایه‌كی سه‌ختی بدات یاخود بیكوژێت ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی پێ‌نه‌بێت رزگاری بكات !! ، له‌وكاته‌دا په‌پوسلێمانكه‌كه زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك گرتی چونكه ده‌یزانی كه سوله‌یمان پادشایه‌كی داد په‌روه‌رره و سته‌م ناكات وه‌كاتێك گوێ‌ی لێ‌ده‌گرێ له‌هۆكاری نادیاربوونه‌كه‌ی عوزره‌كه‌ی لێ‌قبوڵ ده‌كات ، وه پێ‌ده‌چێت پاداشتیشی بداته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی كه ئه‌مڕۆ پێ‌ی هه‌ڵساوه و ئه‌نجامی داوه كه‌نه سوله‌یمان و نه هیچ كام له‌سه‌ربازه‌كانی سوپاكه‌ی نه‌یان ده‌زانی ، ئه‌وه‌بوو په‌پوسلێمانه‌كه‌كه له‌به‌رده‌م سوله‌یماندا وه‌ستا ، سوله‌یمان لێ‌ی پرسی : له‌كوێ بوویت ؟ په‌پوسلێمانكه‌كه هاته پێشه‌وه و چیرۆكی ئه‌و شاره‌ی بۆ گێڕایه‌وه كه چووه‌ته ناوی و ڕۆشتووه بۆ ئه‌وێ ، ئه‌وشاره شاری ( سبا ) ه له‌ولاَتی یه‌مه‌ن كه مه‌مله‌كه‌تێكی گه‌وره‌ی لێ‌یه ئافره‌تێك به‌ڕێوه‌ی ده‌با ناوی ( به‌لقیس ) ه وه ئه‌و ولاَته فراوان و ده‌وڵه‌مه‌نده خوای گه‌وره نیعمه‌تێكی زۆری به‌سه‌ردا ڕژاندوه ، زه‌وییه‌كه‌ی به‌پیته و خاوه‌نی كشتوكاڵی زۆر و چاوگه‌ی ئاو له‌به‌ر ڕۆیشتوه ، وه‌قه‌سری گه‌وره‌یان دروست كردوه و چه‌نده‌هاشتی‌تر وه‌كو قه‌لاَو سه‌دیان دروست كردوه و دایان مه‌زراندوه ، جوانترین شتێك كه په‌پوسلێمانكه‌كه بینی له‌وولاَته‌دا كه‌سه‌ری سوڕما لێ‌ی ( ته‌ختی به‌لقیس ) بوو كه ئه‌و شوێنه‌بوو شاژن له‌سه‌ری داده‌نیشت ته‌ختێكی گه‌وره و جوان بوو ڕازاندبویه‌وه به‌زه‌خره‌فه و نه‌خش و نیگار !! به‌لاَم دوای ئه‌وه ئاله‌وێدا ئه‌وه‌ی زیاتر په‌پوسلێمانكه‌كه‌ی توڕه‌كرد ئه‌وه‌بوو كه ئه‌وشاژنه و نه‌ته‌وه‌كه‌شی له‌غه‌یری خودا كڕنووشیان ده‌برد بۆ ڕۆژ ، بۆچی ؟ ئایا خوا دروستی نه‌كردوون ؟ ئایا هه‌ر خواش ڕزقیان نادات ؟ ئایا ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌ی له‌نێوان ئاسمانه‌كان و زه‌ویدایه نی‌یه ؟ ئه‌ی بۆچی خوا ناپه‌رستن ؟ شه‌یتان ( ابلیس ) په‌رستنی ڕۆژی لا‌جوان و په‌سه‌ند كردوون و كڕنووشی بۆ ده‌به‌ن و ده‌یپه‌رستن ، وه‌لای داوون له‌ڕێگای ڕاستی خوا .
سوله‌یمان نه باوه‌ڕی به‌په‌پوسلێمانكه‌كه كرد و نه به‌درۆشی خسته‌وه به‌ڵكو نامه‌یه‌كی نووسی بۆ ئه‌و ولاَته وه‌فه‌رمانی‌دا به‌سه‌ر په‌پوسلێمانكه‌كه‌دا كه‌نامه‌كه هه‌ڵبگرێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ( سبا ) و بیگه‌یه‌نێته سه‌رۆكی ئه‌و ولاَته
ئه‌وه‌بوو په‌پوسلێمانكه‌كه نامه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و ڕێگای بڕی له‌نێوان ولاَتی شام كه ولاَتی سوله‌یمانی لێ‌بوو بۆ ولاَتی یه‌مه‌ن له‌باشووری نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌ب كه ولاَتی ( سبا ) ی لێ‌یه ، هه‌تاوه‌كو چووه ژووری شاژنه‌وه و نامه‌كه‌ی سوله‌یمانی له‌سه‌ر شوێنی دانیشتنه‌كه‌ی شاژن دانا ، كاتێ شاژن هاته ژووره‌وه و نامه‌كه‌ی بینی و هه‌ڵی گرته‌وه پاشان خوێندیه‌وه كه سوله‌یمان تێیدا نووسی بووی ( بسم الله الرحمن الرحیم الا تعلوا علی واتونی مسلمین ) به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان ، خۆ له‌من به‌رزتر مه‌گرن كه‌وابوو به‌موسڵمانی وه‌رن .
به‌لقیس وه‌زیر و خاوه‌ن ڕاو داناییه‌كانی كۆكرده‌وه له‌ولاَته‌كه‌یدا ، پاشان نامه‌كه‌ی سوله‌یمانی بۆ خوێندنه‌وه و داوای ڕاوێژی لێ‌كردن ، چۆن و به‌چی وه‌لاَمی سوله‌یمان بده‌ینه‌وه ؟ ئایا شه‌ڕی له‌گه‌ڵ بكه‌ین ؟ ئایا بچینه دینه‌كه‌یه‌وه ؟ پاشان ووتی : [ ماكنت قاگعه امراً حتی تشهدون ] به‌بێ حازربوونی ئێوه و یارمه‌تی ئێوه بڕیاری هیچ كارێك ناده‌م ، واته هیچ فه‌رمانێك ده‌رناكه‌م و هیچ كارێك جه‌زم ناده‌م هه‌تا ئێوه ڕازی نه‌بن له‌سه‌ری ، وه‌زیره‌كانی وه‌لاَمیان دایه‌وه ووتیان : [ نحن اولوا قوه واولوا باس شدید والامر الیك فانڤری ماژا تامرین ] ئێمه خاوه‌نی هێز و ده‌سه‌لاَتین و خاوه‌نی هێزی سه‌ختی جه‌نگین به‌لاَم فه‌رمان به‌ده‌ست تۆیه و بزانه چۆن ده‌ستوور ده‌ده‌یت ، به‌لقیس ووتی : نه‌خێر جه‌نگ ناكه‌م له‌گه‌ڵیدا به‌ڵكو دیاری بۆ ده‌نێرم تا تاقی بكه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر وه‌ری گرت و شه‌ڕی له‌گه‌ڵدا نه‌كردین ئه‌وه پادشایه‌كه داوای ماڵ و ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌كات وه ئه‌گه‌ر دیاریه‌كه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و وه‌ری نه‌گرت ئیلا ئه‌چین و موسڵمان ده‌بین چونكه ئه‌گه‌ر وابوو ئه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوایه و ته‌نها بانگه‌واز و گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی له‌سه‌ره ، ئه‌وه‌بوو نێردراوه‌كانی شاژن گه‌یشتنه لای سوله‌یمان كه دیاریان پێ‌بوو بۆ سوله‌یمانیان هێنابوو ، ئه‌وه‌بوو له‌ویادا سوله‌یمان زانی كه په‌پوسلێمانكه‌كه ڕاست گۆیه و قسه‌كه‌ی ڕاست ده‌رچوو بۆیه لێ‌ی خۆش بوو .
به‌لاَم سوله‌یمان دیاریه‌كه‌ی شاژنی ڕه‌ت كرده‌وه و شاژنی سه‌رپشك كرد كه‌یان ده‌بێت بێن موسڵمان بن و ته‌سلیم بن و خوای تاك و ته‌نها ببپه‌رستن و واز له‌په‌رستنی ڕۆژ بهێنن یاخود سوپایه‌ك ده‌كاته سه‌ریان و له‌گه‌ڵیان ده‌جه‌نگێت .
ئه‌وه‌بوو به‌لقیس موسڵمان بوونی هه‌ڵبژارد و موسڵمان بوو وه‌ڵه‌گه‌ڵ خۆشی‌دا نه‌ته‌وه‌كه‌ی هه‌مووی موسڵمان بوون پاشان به‌ره‌وپێش ڕۆیشتن له‌مه‌راسیمێكی گه‌وره‌دا بۆ گه‌یشتن به‌سوله‌یمان له‌ولاَته‌كه‌ی .
سەرچاوە / قورئانى پیرۆز وەرگێران / براکەم نووسینەوەى / ئەستێرە٩٣

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










ده‌سته‌کانت خۆش ىیت یاخوا داده ئه‌ستێر گیان
هه‌ر بژیت ده‌ستی براکه‌شت خۆش ىێت یاخوا
هیوادارم سه‌ر که‌وتوو بیت و به‌رده‌وام بیت
هه‌ر شاد و سه‌ر فراز بیت

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








زۆر سوپاس کاکە بروا دەستى تۆش خۆشبێت خۆشحال بووم بەبینینى پەیامەکەت هەربژى مەمنوونم
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ستی نوسه‌رو تۆ‌و برایه‌كه‌شت خۆش بیت.خودای گه‌وره‌پاداشتت بداته‌وه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








زۆر سوپاس کاکە soran xoshnaw دەستى تۆش خۆشبێت مەمنوونم هەربژیت خوا پاداشتى تۆش باتەوە انشاالله
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








دةست خؤش ئةستيره كيان
دةستى براكةشت خؤش بيت
سةركةوتوو بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








زۆر سوپاس بەرێز hulya گیان هەربژیت دەستى تۆش خۆشبێت سەرکەوتوبیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
