❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌پێشوازى رِه‌مه‌زاندا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-05 14:52:42

ahmad11
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-05
دواترین سه‌ردان: 2012-07-21
په‌یامه‌كان: 203
WindowsMSIE7

له‌پێشوازى رِه‌مه‌زاندا

به‌ناوى خوداى گه‌وره‌و میهره‌بان ،دروود و سڵاو له‌سه‌ر گیانى پاكى په‌یامبه‌ر (درودى خواى لىَ بێت) و یارانى تاكو رِۆژى دواى، درود و سڵاو له‌سه‌ر ئه‌و گیانه‌ پاكانه‌ى كه‌ به‌ر به‌سته‌كانى رىَ بێئومێدیان ناكات له‌ گه‌یاندنى په‌یامه‌كه‌یان تا ده‌یگه‌یننه‌ دوا مه‌نزڵگه‌.


به‌رِێزان :خوداى په‌روه‌ردگار گه‌ردونى له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌كى ئه‌ندازه‌یى دروستكردووه‌ ، هه‌ر دروستكراوێك له‌م گه‌ردوونه‌ سنوریى خۆى هه‌یه‌ و به‌یاسایه‌ك كارده‌كات له‌گه‌ڵ یاساى دروستكراوه‌كانى تر ده‌گونجێت، كات گرنگترین شته‌ له‌م رِێكخستنه‌ ئه‌ندازه‌ییه‌ى گه‌ردوون به‌جۆرێك په‌یوه‌ندى خۆر و زه‌وى و مانگ به‌ كات به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌. په‌روه‌ردگار له‌ سه‌رزه‌وى مرۆڤى دروستكردووه‌ ، و چه‌ندان دروستكراویشى بۆ خزمه‌تى مرۆڤ دروستكردووه‌، ئامانج له‌ درووست بوونى مرۆڤیش بریتیه‌ له‌ خودا په‌رستى هه‌روه‌ك په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:"وما خلقت الجن والانس الا لیعبدون" بۆئه‌وه‌ى ئامانجى دروست بوونى مرۆڤ جێبه‌جێببێت په‌روه‌ردگار چه‌ندان په‌رستشى بۆ مرۆڤ داناوه‌، هه‌ندێكیان رِۆژانه‌ ئه‌نجامده‌درێن و هه‌ندێكیشیان تایبه‌ته‌ به‌ كاتێكى دیاریكراو یاخود شوێنێكى دیاریكراو .....،. هه‌روه‌ها هه‌ندێك كاتى هه‌ڵبژێردراو هه‌ن خودا په‌رستیه‌كان به‌ گه‌وره‌تر وه‌رده‌گیرێن له‌ كاته‌كانى تر بۆ نمونه‌ له‌ رِۆژه‌كانى ساڵدا خوداى گه‌وره‌ رِۆژى هه‌ینى هه‌ڵبژاردووه‌ به‌سه‌ر رِۆژه‌كانى تر، له‌ شه‌ویش دا لیله‌تولقه‌درى هه‌ڵبژاردووه‌ به‌سه‌ر شه‌وه‌كانى ساڵدا، له‌ مانگه‌كانى ساڵیشدا مانگى رِه‌مه‌زان پله‌و پایه‌ى خوداپه‌رستیه‌كان گه‌وره‌ترو زیاتره‌ له‌ مانگه‌كانى تر. رِه‌مه‌زان مانگى لێخۆشبوون و رِه‌حمه‌ت و مانگى پاكبونه‌وه‌ى ده‌روونه‌ له‌ هه‌موو شتێكى ناپه‌سند كه‌ دورت بكاته‌وه‌ له‌ ناسینى خودا و په‌یامبه‌ره‌كه‌ى { شهر رمضان الذي أنزل فيه القرآن هدى للناس وبينات من الهدى والفرقان فمن شهد منكم الشهر فليصمه } .. له‌ پێناو بێبه‌شنه‌بونمان له‌ خێرو به‌ره‌كه‌تى ئه‌م مانگه‌ پێمان باشبوو بابه‌تیك ئاماده‌بكه‌ین بۆ بیرهێنانه‌وه‌, بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ یارمه‌تیده‌رێك بۆ به‌خۆداچونه‌وه‌ و خۆ ئاماده‌كردن بۆ ئه‌وه‌ى به‌ جوانترین شێوه‌ پێشوازى له‌م مانگه‌ بكه‌ین. له‌سه‌رتادا هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌سه‌ر رِابردوو ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى به‌هه‌ڵه‌كاندابچینه‌وه‌و په‌ره‌یى زیاتر به‌ كرده‌وه‌ باشه‌كان بده‌ین پاشانیش باسى نه‌خشه‌ رِێگایه‌ك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به‌شێوه‌یه‌كى شایسته‌ پێشوازى له‌م مانگه‌ بكه‌ین، ئه‌ویش به‌ خستنه‌ رِووى چه‌ند رِاسپارده‌یه‌ك.



ئایا چه‌ند مانگى رِه‌مه‌زان له‌ته‌مه‌نت رِۆیوه‌ ؟ ده‌ رِه‌مه‌زان یاخود یانزه‌ یانیش زیاتر ؟!!!. ئایا په‌رستش و كاره‌چاكه‌كانت چۆن بووه‌ له‌ رِه‌مه‌زانى ساڵانى رِابردوو ؟ ئایا بیرو باوه‌رِ و نزیكیت له‌ په‌روه‌ردگار چۆن بووه‌ ؟ له‌هه‌مووى گرنگتر ئایا ته‌قوات چۆن بووه‌ له‌ ره‌مه‌زانى ساڵانى رِابردوو ؟ئایا ره‌مه‌زانى ساڵانى رِابردوو توانیبووت مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى هاتنى رِه‌مه‌زان بهێنیته‌دى كه‌ بریتیه‌ له‌: ڵعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ. ئایا له‌و كه‌سانه‌بویت كه‌ دواى تێپه‌رِبوونى به‌شێكى مانگى رِه‌مه‌زان هه‌ست به‌ حه‌سره‌ت و دڵته‌نگى ده‌كه‌ن به‌هۆى خوێندنى به‌شێكى كه‌م له‌ قورِئان یاخود ئه‌نجامدانى به‌شێكى كه‌م له‌ په‌رستشه‌كان به‌ جۆرێك ئه‌و كرده‌وانه‌ى ئه‌نجامیانداوه‌ شایسته‌ى گه‌وره‌ى و رێزى ئه‌م مانگه‌ نین ؟بۆیه‌ برِیارده‌ده‌ن كه‌ زیاتر خواپه‌رستى بكه‌ن به‌ ڵام دوباره‌ ده‌گه‌رِێنه‌وه‌ سه‌ر هه‌مان دۆخ، جارێكى تر برِیار ده‌ده‌ن و ده‌گه‌رِینه‌وه‌ سه‌ر دۆخى پێشویان به‌م شێوه‌یه‌ رِه‌مه‌زان ته‌واو ده‌بێت و حه‌سره‌ت و دڵته‌نگیه‌كان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن بىَ ئه‌وه‌ى هیچ شتێك له‌ كارو كرده‌وه‌كان گۆرِابێت. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر له‌م جۆره‌كه‌سانه‌بویت ئه‌وا ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێنه‌وه‌و جێبه‌جێى بكه‌، خۆ ئه‌گه‌ر خاوه‌نى هیممه‌ت بویت و كاته‌كانى ئه‌م مانگه‌ت قۆستبۆوه‌ بۆ خواپه‌رستى و كارى چاكه‌ ئه‌وا به‌رده‌وام به‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه‌ بۆ بیرهێنانه‌وه‌ت هه‌روه‌ها بۆ باشتركردن و چاكتركردنى ئه‌وكاروكرده‌وه‌كانى ساڵانى رِابردوو ئه‌نجامت داون. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك بوویت كه‌ شوێن پىَ ى مرۆڤه‌ شه‌یتان ئاساكانت هه‌ڵگرتبوو و، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گوێت به‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ نه‌داوه‌ و ،هه‌موو كارێكى خراپت ئه‌نجامده‌داوه‌ هه‌ر له‌ دواكه‌وتنى بیرۆكه‌ خراپه‌كانى كه‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌كان یاخود قۆرغكردنى بازارِ و خواردنى مافى خه‌ڵكانى تر.....هتد . ئه‌وا پێتده‌ڵیین به‌رده‌وامبه‌ له‌گه‌ڵمان له‌ خوێندنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه‌ به‌ڵكو خودا دڵت رِۆشن بكاته‌وه‌ به‌ رِوناكى ئیمان ،هه‌روه‌ها داوات لێده‌كه‌ین كه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى به‌خته‌وه‌رى بده‌یت، و رِه‌مه‌زانى ئه‌مساڵیش بكه‌یته‌ ده‌ستپێك بۆ گۆرِانێكى بنچینه‌یى له‌ ژیانت. بۆ ئه‌وه‌ى به‌ شێوه‌یه‌ك پێشوازیى له‌م مانگه‌ بكه‌ین كه‌ شایسته‌یى گه‌وره‌ى و رِێزى ئه‌م مانگه‌ بێت ئه‌وا پێویسته‌ ئه‌و رِاسپاردانه‌ى خواره‌وه‌ جىَ به‌ جىَ بكه‌ین. رِاسپارده‌ى یه‌كه‌م: گه‌رِانه‌وه‌ بۆ لاى خودا: به‌ دڵێكى پاكى ملكه‌چى داننان به‌ تاوان، رِوو له‌ خودا بكه‌ و به‌ڵێن بده‌ كه‌ نه‌گه‌رێیته‌وه‌ سه‌ر گوناه و تاوان.



ئه‌گه‌ر سته‌مت له‌كه‌سێك كردوه‌ یاخود مافى كه‌سێكت خواردوه‌ ئه‌وا برِۆ و داواى گه‌ردن ئازایى لێبكه‌, هه‌روه‌ها دڵت له‌ رق و كینه‌و ئیره‌یى پاك بكه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بنه‌ به‌ربه‌ست له‌ دواكه‌وتنى گه‌رانه‌وه‌ت بۆ لاى خودا.



رِاسپارده‌ى دووه‌م: بپارِێوه‌ له‌ په‌روه‌ردگار بۆ ئه‌وه‌ى ته‌مه‌ن درێژت بكات و بگه‌یته‌ رِه‌مه‌زان, هه‌روه‌ها بپارِێوه‌ تاوه‌كو به‌رده‌وامیت پێببه‌خشێت له‌سه‌ر به‌رِۆژه‌بوون و نوێژو و ته‌رِاویح و كاره‌چاكه‌كانت و كرده‌وه‌كانت لىَ قه‌بوڵبكات.



رِاسپارده‌ى سێیه‌م: ئه‌گه‌ر له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ وازیان له‌ قورِئان هێناوه‌ و خوداپه‌رستى و كارى چاكه‌ كه‌م ئه‌نجامده‌ده‌ن، ئه‌وا له‌ئێستاوه‌ ده‌ستپێبكه‌ وخۆت ئاماده‌بكه‌ ، پێش رِه‌مه‌زان نوێژه‌كانت له‌ مزگه‌وت ئه‌نجام بده‌ و چه‌ند جوزئێكى قورِئان بخوێنه‌.



رِاسپارده‌ى چواره‌م: هه‌وڵبده‌ پێش هاتنى رِه‌مه‌زان ئاماده‌ى كۆرِێك یاخود وتارێك بیت (ئه‌گه‌ر به‌ گوێگرتن یش بێت ئاساییه‌)له‌سه‌ر ئه‌حكامه‌كانى رِۆژ و مانگى رِه‌مه‌زان، یانیش په‌رتوكێك بخوێنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌حكامه‌كانى مانگى رِه‌مه‌زان.



رِاسپارده‌ى پێنجه‌م: ئه‌و ئامانجانه‌ بنوسه‌ كه‌ ده‌ته‌وێت له‌مانگى رِه‌مه‌زان بیانهێنیته‌دى، و هه‌وڵبده‌ ئامانجه‌كان دیارو رِۆشن بێت بۆنمونه‌:



· پێنج جار قورِئان به‌ وردى وتێگه‌یشتنه‌وه‌ بخوینى.



· له‌به‌ركردنى چه‌ند جوزئى قورِئان به‌لایه‌نى كه‌م دوو جوزء.



· 100000 هه‌زار دینار ببه‌خشیت به‌سه‌ر هه‌ژاران.



· سه‌ردانى ده‌ ماڵى دراوسىَ یاخود هاورِێت بكه‌یت.



· ئه‌گه‌ر بتوانیت سه‌فه‌رى عه‌مره‌ بكه‌یت له‌ مانگى رِه‌مه‌زان.



هه‌روه‌ها چه‌ندان ئامانجى تر كه‌ بتوانیت جێبه‌جێیان بكه‌یت.



رِاسپارده‌ى شه‌شه‌م: دانانى نه‌خشه‌رِێگه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنى ئامانجه‌كانت و هه‌وڵبده‌ ئه‌و ئامانجانه‌ى دیاریت كردووه‌ دابه‌شیان بكه‌یت به‌سه‌ر رِۆژه‌كانى مانگى رِه‌مه‌زان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانیت به‌ته‌واوى جێبه‌جێیان بكه‌یت.



رِاسپارده‌ى حه‌وته‌م: هه‌ندىَ كارو كرده‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ خێزان هوڵبده‌ پێش رِه‌مه‌زان ئه‌نجامى بده‌ى ،یاخود ئه‌گه‌ر گونجا بیخه‌ دواى رِه‌مه‌زان بۆنمونه‌ كرِینى كه‌لوپه‌لى ماله‌وه‌ یان كرِینى شت ومه‌ك ،بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ده‌رِۆژى كۆتاى رِه‌مه‌زان كاته‌كانت بۆ خودا په‌رستى ته‌رخان بكه‌ى.



رِاسپارده‌ى هه‌شته‌م: ئه‌گه‌ر كاره‌كانى رِۆژانه‌ بۆنمونه‌ (كارى كۆمپانیا یاخود پرۆژه‌كانت) كاتێكى زۆرت لىَ ده‌بات ئه‌وا هه‌وڵبده‌ كاره‌كان له‌م مانگه‌ كه‌مبكه‌یته‌وه‌و كه‌مترین كاتى بۆ ته‌رخان بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كاته‌كانى تر ته‌رخانبكه‌یت بۆ خودا په‌رستى.



رِاسپارده‌ى نۆیه‌م: هه‌وڵبد له‌ مانگى رِه‌مه‌زان له‌ مناقه‌شه‌و شه‌رِه‌ قسه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌ندامانى ماڵه‌وه‌ و شوێنى كارت دوور كه‌ویه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى دۆخێكى ئیمانى دوور له‌ رِق و كینه‌ دروستبێت .



رِاسپارده‌ى ده‌یه‌م: شه‌رِ له‌ گه‌ڵ نه‌فسى خۆت رِابگره‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ دڵ رِه‌قى دوور بكه‌ویه‌وه‌ , ئه‌ویش به‌ كه‌م خواردن، كه‌م قسه‌كردن، كه‌م نوستن، كه‌م تێكه‌ڵبوونى خه‌ڵك، دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ نه‌زه‌ر .



رِاسپارده‌ى یانزه‌م:متمانه‌ت به‌خۆ بێت و پشت به‌خودا ببه‌سته‌و بێئومێد مه‌به‌ و داواى ئیخلاێ بكه‌ له‌ خودا، به‌رده‌وام بیر له‌ و فه‌رموده‌یه‌ى خودا بكه‌ كه‌ده‌فه‌رموێت "ڕَیَّاماً مَّعْدُودَاتٍ" ،و بزانه‌ كه‌ چه‌ند رِۆژێكه‌ كۆتاى دێت و ناگه‌رِێته‌وه‌ ،ئه‌گه‌ر بیفه‌وتێنیت ئه‌وا ته‌مه‌نت فه‌وتاوه‌،هه‌روه‌ك په‌یامبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رموێت ""رغم انف عبد ادرك رمضان فلم يغفر له "  ..     



داواكارین له‌ په‌روه‌ردگار كه‌ له‌و كه‌سانه‌بین به‌هۆى ئه‌م مانگه‌وه‌ گوناهه‌كانى پێشویان ده‌سرِێته‌وه‌ ولێیان خۆشده‌بێت.


به‌رێز تکایه‌ له‌کاتی دانانی  و گواستنه‌وه‌ی  بابه‌ت بۆ یانه‌ی کوردژین  ئه‌بێت ئاماژه‌ به‌سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت بده‌یت  به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بابه‌ت ده‌خرێته‌ به‌شیفی ئه‌رشیف ...له‌گه‌ل رێزماندا

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net