❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / یاساکان و ڕێنماییەکانی یانە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#21 2011-08-05 13:31:26

HawPayMan
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-08
دواترین سه‌ردان: 2012-11-18
په‌یامه‌كان: 129
WindowsXPFirefox

Re: یاساکان و ڕێنماییەکانی یانە

دەست خۆش بۆ بەرێوەبەرایەتی کە هەمیشە بە دەم داواکاری ئەندامانەوە هاتوون....

هیچ کەم کورییەک نابینم لە نێو یاسا و رێنماییەکاندا بەڵکو هەر زۆر بە جوانی دارێژراون دەستان خۆش بێت
دیارە من ئەمە بە یەکەم یانەی دەزانم ئاوا بە جوانی لەسەر یاسا و رێنمایی کارەکانی خۆی لەگەڵ ئەنداماندا درێژە پێ بدات
وە هەر ئەم پەیرەی کردنە لە یاسایە وای کردوە کوردژین درێژە بە پێشەنگی خۆی بدات لە نێوا سەرجەم یانە و مەکۆ کوردییەکاندا ئەخوازین هەمیشە لە پێشەنگیدا بمێنێتەوە ......

سەبارەت بە شێوازی دابەش کردنی یاساکان و رێنماییەکان دیارە بەرێزێک رەخنەی هەبوو لەو شێوازە!!
من وەکو خۆم هیچ بە خراپی نازانم یاساکان پێویستە لە نێو هەموو بەشەکاندا بوونی هەبێت بۆ ئەوەی ئەندامان هەر کات ویستیان یاسای بەشەکە بزانن هەر لەو بەشەی بابەت دەنوسن دەتوانن یاسای ئەو بەشە شارەزا بن نەک هەموو جار بگەرێنەوە بۆ تەنها یەک بەش کە هەموو یاساکانی تێدا کۆکراوەتەوە دیارە ئەمەش کاتێکئی زۆری دەوێت ئەم کارە بکات کوردژین پێویستە لەسەری هەموو کات کار ئاسانی بکات هەر چەند کردووشێتی هیوام وایە لە نێو هەموو بەشەکاندا یاساکان جێگی بکات بۆ ئەوەی ئەندمان زیاتر بتوانن کار لە سەر یاساکان  بکات و بێ ئەوەی بکەونە هەڵەوە..
لە هەندێک بەشدا یاسای تێدا نیە داوام وایە لەو بەشانەشدا یاسای بۆ دابنرێت لەگەڵ رێز و خۆشەویستیم بۆ سەرجەم ئەندامان...کوردژین پێشەنگە بە یاسا جوانەکانیەوە،،،

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-5cc7653bf3.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#22 2011-08-05 13:50:35

بـروسک
پڕشنگی یانە
شوێن: به‌ریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-22
په‌یامه‌كان: 1255
WindowsMSIE7

Re: یاساکان و ڕێنماییەکانی یانە

به‌رێزتان به‌شداریتان له‌م بابه‌ته‌ خۆی له‌ خۆیدا ئه‌و په‌ری ئازادی راده‌ربڕینه‌ بۆیه‌ پێتان وایه‌ نه‌مانی یاساکان له‌ به‌شه‌کان تا چه‌ند سودمه‌ند ده‌بێت بۆ هه‌موو لایه‌ک ؟

به‌ڕای منیش مانه‌وه‌ی یاساکان له‌ به‌شه‌کان هیچ ره‌گه‌یه‌کی نه‌گرتوه‌و زۆریش سودمه‌نده‌
چونکه‌ که‌ ده‌ته‌وێت بابه‌تێک دانێیت ته‌نها یاساکانی ئه‌و به‌شه‌ بخوێنیته‌وه‌ توشی سه‌رپێچی نابیت
ئه‌گه‌ر لایبه‌ن به‌ رای من سه‌رپێچی زیاد ده‌کات له‌وه‌ئچێت ئه‌ندام که‌ بابه‌تێک دا ئه‌نێت یاسا گشتیه‌که‌ نه‌خوێنێته‌وه‌ به‌س ئه‌گه‌ر یاسای ئه‌و به‌شه‌ بخوێنێته‌وه‌ توشی سه‌رپێچی به‌ یاساکان نابێت.   
بۆیه‌ پێویست به‌ لابردنی ناکات هه‌ر ئاوا بێت باشتره‌

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن بـروسک (2011-08-05 13:51:28)

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-4de1c3b7b8.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#23 2011-08-05 15:18:11

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2014-02-23
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsFirefox

Re: یاساکان و ڕێنماییەکانی یانە

دەستەکانت خۆش کاک هیمن
یاساکان هەمووی لە جێی خۆیەتی زۆر تەواوە 
هەر سەرکەوتت بن انشاللـــة  ،،
یانەش زیاتر بەرەو پێش و سەرکەوتن بروات

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#24 2011-08-05 16:45:53

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsXPOpera

Re: یاساکان و ڕێنماییەکانی یانە

سڵاو ئازیزان :

دەستی هەموتان خۆش و هیوای سەرکەوتنتان بۆ ئەخوازم ، بەشداربوونتان لەم بابەتە مایەی شانازیمانە چونکە گۆڕینەوەی ڕاو بۆچوونەکان بە ئەنجامێکی باشمان ئەگەیەنێت بۆ سووربوون لەسەر خاڵە ئیجابیەکان و پیاچوونەوەی خاڵە سلبیەکان .

دیارە تەنها برای ئازیزمان کاک ( Sad Clown ) چەند تێبینیەکی خستۆتە ڕوو ، دەست خۆشی لە بەڕێزیان ئەکەم ، بەلایەنی کەمەوە سەرنج و تێبینیەکانی بەڕێزیان ئەبێتە هۆکارێک بۆ زیاتر ڕوون کردنەوەی هەندێ لایەنی نادیار و شاراوە لە یاساکان و ڕێنماییەکاندا ، بۆیە خستنەڕووی ئەو خاڵانە مایەی شانازین ، بۆ وەڵامی بەڕێزتان حەزم کرد چەند تێبینیەک بخەمە ڕوو :

  لە ڕاستی دا من ڕەخنەم هەیە بەرامبەر ئەم یاسایە ! نازانم بە چ پێوەرێک دانراوە ؟! ئایا گۆنجاوە ئەندامی نوێ نەتوانێت پەیامی تایبەت بنێرێت بۆ ئەندامانیتر ؟ من پێم وایە ئەمە هیج پەیوەندیەکی بە یاساکانەوە نیە و بە پێویستی ئەزانم ئەم یاسایە لا ببردرێت و پەیامی تایبەت چالاک بێت بۆ هەموو ئەندامێکی نوێ، چونکە لەوانەیە زۆر جار بە هۆی پەیامی تایبەتەوە بتوانی سوود لە ئەندامەکانیتر وەرگریت.

دەکرێ ئەم شتە هەبێت بەڵام بە شێوەیەکی کاتی، بۆ نموونە ئەندامێک کە خزمەتێکی زۆری یانەی کردبێت و بە هۆی بارودۆخێکی تایبەتەوە ماڵئاوایی بکات، پێویستە ڕێزی لێ بگیرێ و ئەندامەکانیتر دوا پەیام و دوا هەستیان دەربڕن بەرامبەری وەک مافێکی خۆی کە خزمەتی یانەی کردبێت ... بێگۆمان ئەمەش بۆ ماوەیەکی کاتی و دوایی ئەوە لا دەبرێت.



سەرەتای یانە چەند یاسایەک لە یانەهەبوو کە ژمارەیام کەم بوو ، ڕێنمایی بەشەکان وجودی نەبوو ، هەموو یاسا نوێکان و ڕێنماییەکان لە ئەنجامی چەند ڕووداوێک لە یانە و لە ئەنجامی تاقیکردنەوەی ئەم چەند ساڵەدا نوێکرانەوە و لە سەر ڕۆشنایی ڕووداوەکان گۆڕانکاریان بەسەردا هات .
دیارە لە سەرەتای یانە پەیامی هەموو ئەندامان چالاک بوو تا ماوەیەکی زۆر ، نزیکەی ساڵێکە پەیامی تایبەتی ئەندامان ناچالاک کراوە ، هۆی ناچالاک کردنی پەیامی تایبەت ........
پێش زیاتر لەساڵێک چەند ئەندامێکی چالاکی یانە بە هۆی تێکەڵاویان لەگەڵ کەسانی ناحەز و دژ بە پێشکەوتن و ئینسانیەت کە چاویان بە پێشکەوتنی کورژین هەڵ نەئەهات ، کەوتنە دژایەتی کردنی بەڕێوەبەرایەتی و درووست کردنی ئاژاوە لە نێوان ئەندامان و بەڕێوەبەرایەتی ، زۆر بە داخەوە کە هەندێکیان خۆیان لە بەڕێوەبەرایەتی بوون و بێ گەێدانە هیچ قیەمێکی مرۆڤایەتی کەوتنە ئاژاوە نانەوە ، کار گەیشتە ئەوەی کەوتنە هاندانی ئەندامان و ناردنی پەیامی تایبەت بۆیان بۆ ئەوەی پشتگیریان بکەن و ئاژاوەکە گەورە بکەن ، وەک خۆشتان ئەزانن پەیامی تایبەتی نابینرێ و بەڕێوەبەرایەتی لێیان بێ ئاگایە ، بەو شێوەیە توانیان چەند کەسێکی تر لە ڕێگای پەیامی تایبەتەوە کۆبکەنەوە و بە یەکەوە و لە یەک کاتدا کەوتنە نووسینی پەیامی ماڵئاوایی لەبەشی هاوڕێگیری !!!
بەڕاستی ئەو ڕۆژە ڕۆژێکی زۆر ناخۆش بوو بۆ یانەی کوردژین کە نزیکەی ١٠ ئەندامی چالاکی یانە بەوشێوەیە ماڵئاوایی بکەن ، هەموو ئەندامانی یانە ساردبوونەوە لە کارەکانیان و نووسینی بابەت نەماو چالاکیەکانی یانە وەستا !!
تا یەکێک لەو ئەندامانە پەشیمان بۆوە لەو کارە و هەرچی گفت و گۆی نێوانیان هەبوو لە ڕێگای پەیامی تایبەتەوە ناردی بۆمان و ئەو کاتە لەمەبەستیان تێگەیشتین کە بەنیازی چین ، بەڕێوەبەرایەتی ئەو کاتە زۆر لای سەیر بوو ئەو هەموو ئەندامە بۆ بەیەکەوە ماڵئاوایی ئەکەن ؟؟ ئایا ڕێکەوتە یا ڕێکەوتنە ؟!!!
هەموو ئەندامە کۆنەکان لە یادیانە و باش ئەزانن هەر دوای ئەوە دەست کرا بە هەوڵدان بۆ هاک کردنی یانە ، چەند سەرپەرشتیارێک بەو پەڕی بێ وەفایی و بێ ئەوەی بچوکترین کێشەی هەبێ لەگەڵ ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ، لە کاتژمێر ( ٤ ) بەیانیدا هەڵسا بە سڕینەوەی سەرجەم بابەتەکانی یانە و یانە سفرکرایەوە ! ئەمە کارەساتێکی زۆر ناخۆش بوو بۆ بەڕێوەبەرایەتی و سەرجەم ئەندامانی یانە ، بەڕێکەوت کاتژمێر ( ٤ ) ی بەیانی من و کاک شادی سەرپەرشتیار هاتینە یانە ( من ئەو کاتە سەرپەرشتیاربووم ) ، بینیمان چۆن یانە سفر ئەکرێتەوە و وردە وردە بابەتەکان ئەسڕێنەوە و ئەو سەرپەرشتیارە خەریکی سڕینەوەیانە !! بەڵام ئێمە سەرپەرشتیار بووین و کۆنترۆڵمان لانەبوو بۆ دەرکردی ئەو ئەندامە یا ڕاگرتنی یانە ، تا بەیانی هەوڵمان دا پەیوەندی بکەین بە بەڕێوەبەری گشتی برای ئازیزمان کاک ڕێکان بەڵام بە داخەوە بێ سوودبوو چونکە کاتی خەوبوو ئاگای لە زەنگی مۆبایلەکەی نەبوو ، یانە سفرکرایەوە و بەیانی کاک ڕێکان هاتە یانەو بینی یانە سفرکراوەتەوە ، ئەو سەرپەرشتیارە دەرکرا لەگەڵ سەرپەرشتیارێکی تریش کە هاوکاری بوو ، یانە ڕاگیرا بۆ ماوەیەکی زۆر تا بە هەوڵ و ماندوونێکی زۆری کاک ڕێکان توانرا ٩٥% ی بابەتەکان بگێڕدرێتەوە لە ڕێگای باک ئەپی یانە .

ئەم ڕووداوە ناخۆشە بوو بەهۆی ئەوەی :
١_  پەیامی تایبەتی ئەندامان ڕابگرین تا ماوەیەک بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندنێک بکەین بۆ ئەندامان و دوای ئەوە پەیامی تایبەتی بۆ چالاک بکەین .
     ئەگەر بەڕێتان تێبینیتان کردبێ نووسیومانە ( یا له‌کاتی پێویست دا  په‌یامی تایبه‌تی ئه‌مدام چالاک ئه‌کرێت ) ، زۆر جار ئەندامێکی نوێ پێویستی
     بەهاوکاری بوە و کێشەی هەبووە ، کێشەکەی لە یانە نەتوانیوە باس بکات کە ئەمە چەندی جار ڕوویداوە و ئەندامان گەواهی ئەوە ئەدەن بە دڵنیاییەوە کە
     ئێمە دەستبەجێ پەیامی تایبەتمان بۆ چالاک کردوە تا ئەندامان هاوکاری بکەن .
٢_  نووسینی پەیامی ماڵ ئاواییمان قەدەغە کرد بۆ ئەوەی ئەندامان نیگەران نەبن و نەبێتە هۆی ڕووخانی ئەندامان .



ئەم یاسایەشم بە لاوە نامۆە ! چۆنکە بەرنامەیەک کە کۆد یان سریال و کراکی هەبێت بێگۆمان ئەو کەسەی دای ئەبەزێنێت پێویستی پێ ئەبێت ... ئەمە لە لایەک و لە لایەکیتر بۆ نموونە ئەندامێکی نوێ کە پەیامی تایبەتی ناچالاکە چۆن ئەم کۆدە یان کراکە وەرگرێ ؟ (لێرە دا یەک لە لایەنە خراپەکانی یاسای ژمارە 14 مان بۆ دەرکەوت !

برای ئازیزم :  زۆرجار ئەم باسە کراوە و ڕەخنیان لێ گرتوە ، بۆیە بەپێویستم زانی ئەم ڕوونکردنەوەیە بۆ بەڕێزتان و هەموو ئەندامانیش بخەمەڕوو :
یانە و ماڵپەڕی کوردژین بە دڵنیاییەوە تاکە سایتی کوردیە کە برای بەڕێزمان کاک ڕێکان مۆڵەتی ڕەسمی لە وڵاتی بەریتانیا بۆ وەرگرتوە !! بۆیە ئەبێ یانەی کوردژین پابەندبێت بە سەرجەم ئەو یاسایانەی کە دانراوە بۆ سایتەکان ، یەکێک لە یاسا جیهانیەکانی نێت دەربارەی کراک و سریالە کە نابێ بەهیچ شێوەیەک کراک و سریالی بەرنامە بڵاو بکرێتەوە ، ئەوەش بۆ پاراستنی مافی ئەو کۆمپانیایە یا ئەو کەسەیە کە بەرنامەکەی داڕشتوە ، ئەو کۆمپانیایانە بەرامەکانیان فری ئەکەن بۆ داونلۆد بۆ ئەوەی بەرنامەکە ببینیت بەڵام ئەکتیڤی ناکەن و سریال و کراکی بۆ دائەنێن بۆ ئەوەی لەو ڕێگایەوە بیفرۆشن و سوودمەند بن لە ڕووی ماددیەوە ، کاتێک ئێمە سریالەکە بڵاو ئەکەینەوە مافی ئەو کۆمپانیایە ئەخۆین و زەرەرمەندیان ئەکەین ، هەر کاتێکیش بزانن کە ئێمە سریال و کراکمان ئاشکراکردوە مۆڵەتی ڕەسمیمان لێ وەرئەگرنەوە .

هەر ئەندامێکیش پەیامی تایبەتی چالاک نەبێت هیچ کێشەیەکی نیە چونکە ئەتوانێ لە ڕێگای پۆستی ئەلیکترۆنیەوە ( ئیمێڵ ) پەیوەندی بکات با خاوەنی بابەتەکەوە بۆ بەدەستهێنانی کراک و سریالەکەی . لە پەیامی ئەندام و لە ژێر ناوی ئەندام نوسراوە ( پۆستی ئەلیکترۆنی ) ، ئەندام ئەتوانێ کلیکی بکات و پەیامی بۆ بنێرێ و هیچ کێشەی نابێت .

وەک تێبینیەک من بە باش ئەبینم پیتی لاتینیش دەوری هەبێت لەم یانەیە دا بۆ ئەوەی ئەندامان ئەو جۆرە ڕێنووسەش فێربن و سوودی لێوەرگرن ... کە پیتی لاتینی یەک لە شێوازە ڕەسەنەکانی نووسینی کوردیە، پێویستە هەموو لایەک شتێکی لێ بزانن و بتوانین ڕێخۆشکەر بین بۆ ئەم جۆرە نووسینە

بەڕێزم یاساکە باس لە زمانی کوردی ئەکات نەک پیتی کوردی !! ئەندام سەربەستە بەچ پیتێک ( فۆنتێک ) بابەت ئەنوسێت ، تەنها لەو بەشانەی دیاریکراوە ڕێگەمان نەداوە کە ئەوەش بۆ ئاسانکاریە ، چەندین جار ئەندامان بە پیتی لاتینی بەشداریان ئەکرد لە گفت و گۆو ڕاپرسیدا و ئەندام هەبوو ئەینووسی تکایە بە فۆنتی کوردی بنووسە با جوانتر تێبگەین !! بە دڵنیاییەوە بۆ ئەو بەشانەی دیاریمان کردوە زمانی کوردی و فۆنتی کوردی زیاتر گونجاوە و باشتر ئەندامان تێی ئەگەن .
ئەمەش هەر بۆ بەرژەوەندی ئەندامان و ئاسانکاری کراوە .


*. دوای هـــاوکاری کردنت بۆت نییه‌ دوای لابردنی بـــابه‌ت یان گۆڕینی نــاوه‌ڕۆکی بکه‌یت، وه‌ بۆخۆشـــت بۆت نییه‌ ده‌ســکاری ناوه‌ڕۆکی بــابه‌ت بکه‌یت.

من پێم وایە ئەگەر سەرنجێکی نوێ هەبێت یاخۆد خالێکی پێویست بۆ نا ؟ با گۆڕانکاری بکرێت و سەرنجەکە زیاد بکرێت چۆنکە هەر بۆ سوودی گشتییە.

بۆ ئەم خاڵەیان پشتگیری بەڕێزتان ئەکەم و بەچاوان دەسکاری ئەکەین بۆ باشترکردنی ، بەڕای منیش ئەندام مافی خۆیەتی دەسکاری بابەتەکەی بکات بەڵام بە مەرجێک پێش وەڵامدانەوە دەسکاری بکات .


لە هەندێک بەش دا (بەشی گفۆگوو وەک نموونە) ناکرێ وەڵامی چەند ئەندامێک لە یەک پەیام بدرێتەوە، چۆنکە تێکەڵیەک دروست ئەبێ ... بە هۆی ئەوەی هەر بۆچوونێک سەرنج و تێبینی و پرسیاری تایبەت بە خۆی هەیە و ئەگەر هەموو ئەمانە بۆ چەند ئەندامێک لە یەک پەیام دا نووسرا بە دڵنییایەوە تێکەڵیەک دروست ئەبێ ! بو نموونە من کە بابەتێک لە بەشی گفتۆگوو دادەنێم پێویستە بۆ هەر ئەندامێک ئەو سەرنج و تێبینیانەی هەمە بنووسم ئینجا بۆ فراوان کردنی تەوەرەکە پرسیاری نوێ بە پێی بۆچوونی ئەو کەسە بهێنمە ناو بابەتەوە ... ئەو کاتە بە پێویستی دەزانم هەر ئەندامێک وەڵامی تایبەتی خۆی هەبێت لە پەیامێک دا.

بۆ ئەم خاڵەش پشتگیری بەڕێزتان ئەکەم کە دەسکاری بکرێ و پیاچوونەوەی بۆ بکرێ ، چونکە بەڕای من هەندێک بەش هەیە واپێویست ئەکات بەو شێوەیە بێت کە بەڕێزتان ئاماژەتان پێداوە ، بەڵام ئێمە کاتی خۆی بۆیە ئەو ڕێنماییەمان داناوە مەبەستمان لە هەندێک بەش بووە ، کەبەڕای من ئەبوایە دیاری بکرێت ، بۆ نموونە لەبەشی هاوڕێگیری ١٠ ئەندام هەواڵی هاوڕێیەکیان پرسیوە ، ئەندام هەبوو بە ١٠ پەیام وەڵامی هەموویانی ئەدایەوە کە ئەوە هیچ پێویست ناکات ، دیارە ئەو ئەندامە تەنها مەبەستی زیادکردنی پەیامەکانی بووە کە هیچ سودێکیشی نەبوە بۆ ئەندام .

با کەمێک لەجدیات دەربچین و بۆ بزەی سەرلێوتان ئەم قسەیەتان بۆ بگێڕمەوە :
پێش ٢ ساڵ منیش  ئەندامێکی ئاسایی بووم لەم یانەیە ، بەتایبەتی لەبەشی هاوڕێگیری بەو شێوەیە وەڵامی ئەندامانم ئەدایەوە و وەڵامی ١٠ ئەندامم بە ١٠ پەیام ئەدایەوە هههههههه تەنها بۆ ئەوەی پەیامەکانم زۆربێت و پلەکەم بەرزبێتەوە هههههه ، بەڵام من ئەو کارەم بۆ ئەکرد ئەوکاتە ؟؟
ئەو کاتە پلەی ئەندامان بەندبوو بە ژمارەی پەیامەکانیانەوە و بەزیادبوونی پەیامەکان پلەیان ئەگۆڕی .


دیارە یانەش کە گەیشتۆتە ئەو ئاستەی ئێستا بە هۆی یاقیکردنەوەی دەستەی بەڕێوەبەرایتیەوە بوە لەکارەکانی ڕۆژانەدا ، کاتێک کە من هاتمە بەڕێوەبەرایەتی لەسەرداوای برای زێدەئازیزم کاک ڕێکان ئەو گۆڕانکاریەمان کرد کە پلەی ئەندام بەپێی پەیامەکانی نەبێت و بە پێی چالاکی و بابەتەکانیەوە بێت ، بەم هۆیەوە ئەندامان وزیان لە نووسینی ئەو جۆرەپەیامانە هێناو یانە پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی چونکە ئەندامان کەوتنە نووسینی بابەت و ئێستاش ئەندامان بە ئەوپەڕی شانازیەوە بابەتی زۆر باش ئامادەئەکەن و یانەی کوردژین بۆتە سەرچاوەی بابەت بۆ هەموو یانەکانی تریش ، چەندین یانە هەیە کە بەجوملە بابەتی ئێمە ئەبەن و بڵاوی ئەکەنەوە و لەزۆر حاڵەتیش دا ئاماژەنادەن نە خاوەنی بابەت و نە بەسەرچاوەی بابەت ، جێگای شانازیە بۆ هەموو ئەندامان و دەستەی بەڕێوەبەرایەتیش کە بابەتەکانیان ئەبینین لەیانەکانی تر بە ناوی خۆیانەوە یا بەناوی کوردژینەوە بڵاو ئەکرێنەوە .

بــەشــی نـوسـەرانـی کــورژیــن
4 . هەر بابەتێک جگە لە کوردژین لە یانەیەکی تر بڵاو بکرێەوە راستەوخۆ بابەت لە لایەن دەستەی بەرێوەبەرایەتیەوە دەگوازێتەوە بۆ یەکێک لە بەشەکانی یانە بێ ئەوەی ئەندام ئاگادار بکرێتەوە.

ئایا کاتێک حالەتێکی وا ڕووبدات و کەسێک بابەتەکە لە یانەیەکیتر بڵاو بکاتەوە، خەتای ئەو ئەندامە (نووسەرە) چیە ؟! بۆچی بابەتەکەی بگوازرێتەوە بۆ بەشێکیتر ؟

تەنها ئەو سەرنج و تێبینییانەم هەبوو، کە وەک ئەندامێک خۆتان ئەو مافەتان داوە سەربەست بین لە دەربڕینی ڕەخنە و سەرنجەکانمان ... هەر بژین

لەم خاڵەشدا بەڕای من دەسکاریەک بکرێ بۆ ئەوەی زیاتر مەبەست بە دەستەوە بدات !!
دیارە لەم یاسایەدا مەبەست ەل خودی ئەندامەکە خۆیەتی نەک ئەندامێکی تر کە بابەتەکەی ئەو بڵاو ئەکاتەوە ، پێویستە لەم خاڵەدا ئەوە ڕوون بکرێتەوە و پشت بەخوا و بەهیممەتی ئازیزانی وەک بەڕێزتان ئەو کارە ئەنجام ئەدەین .
بەڕای من بەڕێوەبەرایەتی مافی خۆیەتی کە ( ئەگەر ئەندام ئەو بابەتەی خۆی لە یانەیەکی تر بڵاو کردەوە و ئاماژەی نەدا بەیانەی کوردژین ، بابەتەکەی بگواسترێتەوە بۆ بەشێکی تر ...... ئەگەر ئاماژەی بە کوردژین دا ئاسایی بێت کە بڵاوی بکاتەوە ، بەڵام ئەگەر ئەندامێکی تر بابەتەکەی بڵاو کردەوە بێ ڕەزامەندی و پرسکردن بە خاوەنی بابەتەکە لە یانەیەکی تر ئاماژەبدات بە سەرچاوەکەی یا ئاماژەنەدات خاوەنی بابەت لێی بەرپرسیار نیە و حەق نیە بابەتەکەی بگواستڕیتەوە ( ئەمە ڕای خۆمە نەک بەڕێوەبەرایەتی ) ، پشت بەخوا هەوڵ ئەدەین پیاچونەوەیەک بۆ ئەم خاڵەش بکەین و بە شێوەیەکی مەنتیقی تر دایبڕێژینەوە .


دووبارە سوپاس بۆ هەموو ئازیزان کە بەشداریان کرد لەم گفت و گۆیەدا ، بە دڵنیاییەوە ئەنجامی گفت و گۆکانمان گۆڕانکاریەکی نوێ و تازەگەریەکی تر ئەهێنێتە ئاراوە بۆ کوردژینی ئازیزمان و هەنگاوێکی ترە بەرەوپێش چوونمان و لەیەکتر تێگەیشتنمان .

چاوتان ماچ ئەکەم و ڕاو بۆچونەکانتان بە هەموو شێوەیەک مایەی شانازیمانن .
سەربەرز و سەرفرازبن .


(( کوردژین پێشەنگە ))

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net