.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

ئه‌ی سی میلان به له دووره‌وه گه‌ڕایه‌وه و به زیره‌کی ئه‌لێگری و به پست به‌ستن به توواناکانی ئیبرا و بواتینگ سووپه‌ری شه‌شه‌می به‌ده‌ست هێنا و هێلانه‌که‌ی به‌سه‌ر ئینته‌ر ـدا ووێران کرد ،
له‌سه‌ر یاریگای نێوده‌وڵه‌تی چین که ناسراوه به هێلانه‌ی باڵنده له په‌کینی پایته‌ختی ووڵاتی چین و به‌ناوبژیوانێتی نیکۆلا ڕیزۆلی به‌ناوبانگ هه‌ردوو یانه‌ی ئینتێر میلانی پاڵه‌وانی جامی ئیتاڵی و ئه‌ی سی میلان پاڵه‌وانی خوولی کاڵچیۆی ئیتاڵی به‌یه‌ک گه‌یشتن له یاری جامی سووپه‌ری ئیتاڵیا به‌به‌رگێکی چینی و یانه‌ی میلانیستا بووه پاڵه‌وانی ئه‌م جامه دوای بردنه‌وه‌ی به‌ئه‌نجامی 2-1 .
له‌سه‌ره‌تای گیمی یه‌که‌م مدا یاریه‌که گڕووتینێکی زۆری به خۆیه‌وه بینی و هه‌ردوولا وه‌ک چۆن پێش یاریه‌که ئاماژه‌یان به کراوه‌یی یاریه‌که ـدا بوو هه‌ر به‌و شێوه‌یه بوو ، ئینتێڕ میلان به‌پێکهاته‌ی 3-5-1-1 یاری ده‌کرد که تاراده‌یه‌ک ئه‌م پێکهاته‌یه پێش یاریه‌که زۆر نامۆ بوو بۆ ئه‌و یانه‌یه به‌ڵام گاسپه‌رینی که سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌و پێهاته‌یه یاری بکات که له‌گه‌ڵ جێنه‌وا دایڕژتبوو ،، ،ئه‌ی سی میلان به پێکهاته‌ی 4-3-1-2 یاری ده‌کرد به‌ڵام پشووی به ئه‌لێکسانده‌ر پاتۆ دابوو که له‌دواین دێربی ـدا دووگۆڵی تۆمار کرد له تۆڕی نیراتزووری و پشتی به‌ستبوو به توواناکانی ئیبرا و خێراییه‌که‌ی ڕۆبینهۆ ، به‌گشتی گێمی یه‌که‌م یاریه‌کی زۆر به‌هێز بوو ، له یه‌ک دووه‌یه‌کی جوان ـی ڕۆبینهۆ و ئیبرا ئه‌وه‌ی یه‌که‌م ـیان گۆڵێیک مسۆگه‌ری بۆ میلان له‌ده‌ست ـدا و پاش ئه‌م هه‌له یاریزانانی ئینتێر که‌وتنه خۆیان و چه‌ندین جار هه‌وڵی ده‌رچونیان ـدا له ڕیگای یاریزانی لاوی تازه ده‌رکه‌وتووی ئه‌رجه‌نتینی که ئه‌ویش ڕیکی ئه‌لڤارێزه و به‌رفریکارانی میلان به‌تایبه‌ت ئه‌باتێی تووشی سه‌ر ئێشه کردبوو ، یاریه‌که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر به‌هێز به‌ڵام له توندوتیژی به دوور نه‌بوو له‌لایه‌ن گلاتیادۆری هێڵی ناوه‌راستی ڕۆسۆنێری جینارۆ گاتووسۆ که له خووله‌کی 20 فاوڵێکی مه‌ترسیداری له‌سه‌ر هێڵێ سزا گرت و کارتێیک به‌ڕووی ـدا به‌رز کرایه‌وه ،، به‌ڵام ئه‌و کارته به‌س نه‌بوو بۆ سزاکه‌ی گاتووزۆ و یاریزان وێسلی سنایدێر که دواین هه‌واڵه‌کان باس له فرۆشتینی ده‌که‌ن به یانه‌ی مان سیتی له لێدانێكی ڕاسته‌وخۆی نموونه‌یی ـدا کووڕه ئاڵتوونیه‌که‌ی هۆڵه‌ندا توانی گۆڵی یه‌که‌م و پێشکه‌وتنی ئینتێ له خووله‌کی 21 تۆمار بکات ، دوای ئه‌م گۆڵه یانه‌ی میلان زیاتر هاتنه پێشه‌وه و چه‌ند هه‌لیکیان له‌ده‌ست ـدا که گرنگترینیان لێدانێكی سه‌ری ئێبراهیمۆڤیچ که به ستوون که‌وت و ئه‌م گێمه تاڕاده‌یه‌ک ئینتێر باڵاده‌ست تر بوون و نیوه‌ی یه‌که‌م به‌م ئه‌نجامه و به گۆڵێکی بێ وه‌ڵامی سنایدێر به کۆتاهات ،
له نیوه‌ی دووه‌م ـدا یانه‌ی میلان باشتر به‌دیار که‌وتن به‌تایبه‌ت دوای دانیشاندنی یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی له یانه‌ی ئینتێر ڕکی ئه‌لڤارێز به‌ته‌واوی مه‌ترسیه‌کانی نیرازۆری کۆتایی هات و کاتی جه‌نگی دووژمنه‌که‌یان له‌ناو یاریگا ده‌ستی پێ‌کرد و ئه‌ی سی میلان تووانیان کۆنترۆلی یاریگا بکه‌ن و له چه‌ند پاسێکی جوان ـدا یاریزان زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ تووانی به‌لێدانێكی سه‌ر گۆڵی به‌رامبه‌ر تۆمار بکات له خووله‌کی 60 و دڵی هانده‌رانی یانه‌که‌ی خۆش کرد ، پاش ئه‌م گۆڵه یاریزان پاتۆ هاته نێو یاریگا و رۆبینهۆ ماڵ ئاوایی کرد و ئه‌م گۆڕانکارییه زۆری به دوای خۆی ـدا هێنا و ئه‌م جاره‌ش له کۆنترؤڵکردنی تۆپێكی جوان له‌لاین ئه‌لێکس و لێدانێک له لایه‌ن هه‌مان یاریزانه‌وه و تێبینی کردنێكی جوانتر له له‌لایه‌ن کین پرێنس بواتینگه‌وه گۆڵی دووه‌م و پێشکه‌وتنی میلان تۆمار کرد له خووله‌کی 69 ، پاش ئه‌م گۆڵه یاریزان پازینی هاته نێو یاریگا و هه‌ردوولا گۆڕانکاریه‌کانیان ئه‌نجام ـدا و مه‌ترسیه‌کانی ئه‌نته‌ر تۆزێک تۆخ بوه‌وه به‌ڵام بێ سوود بوو چونکه به‌رگریکارانی میلان ڕێگر بوون له توواناکانی هێرشبه‌رانی ئینتێڕ و یاریه‌که به‌م ئه‌نجامه 2-1 له‌به‌رژه‌وه‌ندی میلانیستا به‌کۆتا هات و یانه‌ی ناوبراو بۆ جاری شه‌شه‌م له مێژووی ـدا جامی سووپه‌ری ئیتاڵی له ئامیز گرت و جارێكی دیکه بۆ ئینتره‌ی سه‌لماند که وه‌رزی ڕابردوو به‌شاییسته‌یی بوه‌ته پاڵه‌وان ،
yarega
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
