❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هۆشیاری

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-02 21:55:25

hanasa9
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2012-01-30
په‌یامه‌كان: 186
WindowsFirefox

هۆشیاری




زۆر گوێمان له‌ وشه‌ی هۆشیاری بوه‌ لێره‌ و له‌وێ با بێێن گفتووگۆیه‌ک بکه‌ین له‌سه‌ر وشه‌ی هۆشیاری

ئێمه‌ هه‌میشه‌ وا ڕا هاتوین له‌ هه‌موو بابه‌تێک بڵێین کۆمه‌ڵگای کوردی له‌ ڕووی هۆشیاریه‌وه‌ له‌ پله‌یه‌کی نزمدایه یان لاوازه‌ جا ئه‌و هۆشیاریه‌ له‌ ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ بێت یان ته‌ندروستی یان ده‌رونی یان سیاسی یان ئابوری ...هتد

به‌ڕای تۆ تاکی کوردی که‌ی ئه‌گاته‌ ئاستی هۆشیاری ؟؟بۆ به‌ تاکی کورد ئه‌وترێ هۆشیاری که‌مه‌؟؟

به‌ چ شێوازێک ئاستی هۆشیاری بارز ئه‌بێته‌وه‌؟؟

ئایا مه‌رجه‌ مرۆڤ هۆشیاری ته‌واوی له‌ هه‌موو بواره‌کاندا هه‌بێت؟؟یان کام بوار پێویست به‌ هۆشیاری زۆر هه‌یه‌؟؟

تۆی به‌ڕێز هه‌ر وشیه‌کت هه‌یه‌ له‌سه‌ر چه‌مکی هۆشیاری بیخه‌ره‌ روو تا ئێمه‌ی کورد سود له‌ هۆشیاری وه‌ربگرین و ئاستی هۆشیاریمان به‌رز بکه‌ینه‌وه‌ چی تر نه‌ڵێن تاکی کورد هۆشیاری لاوازه‌

هه‌ر شاد بن
سوپاس بۆ به‌ژداریتان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-08-03 20:24:04

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: هۆشیاری

هۆشیاری چەمکێکە کە لە زۆرەبی کۆمەڵگاکاندا ناوی هەیە بەڵام زۆر بەکەمی بونی هەیە.
واتە کۆمەڵگا دەڵێت هۆشیارم کەچی لە ژێر هۆشیاریدا درێژە بە کاری نا هۆشیاری دەدات!!
بۆ نمونە لە کۆمەڵگەی خۆماندا لە رووی تەندروستیەوە زۆر دەوترێت لەسەر هۆشیاری تەندروستی بەڵام لەرووی جێ بەجێ کردنەوە زۆر لاوازە!! لە رووی پەروەرەدەوە بەهەمان شێوە وەهەروەها لە رووی کۆمەڵاتیشەوە هەرەوەها لە روی ئابوریشەوە نا هۆشیاری زۆر هەیە کە باس کردنیان زۆر هەڵدەگرێت..

ئینجا با بێمە سەر پرسیارەکانت....

به‌ڕای تۆ تاکی کوردی که‌ی ئه‌گاته‌ ئاستی هۆشیاری ؟؟بۆ به‌ تاکی کورد ئه‌وترێ هۆشیاری که‌مه‌؟؟

کاتێک تاکی هەر کۆمەڵگایەک بێت بە کوردیشەوە دەگاتە هۆشیاری کە توانای هەزم کردنی سەرجەم دیاردەکانی هەبێت کە لە کۆمەڵگەکەیدا روودەدات واتە بتوانێت هۆشیارانە مامەڵە لەگەڵ سەرجەم رووداوەکاندا بکات ئەگەر چی رووداوی تاکە کەسی بێت یاخود گشتی بێت..
بۆ بە تاکی کوردی دەوترێت هۆشیاری کەمە ؟لەبەر ئەوەی لە ژێر سیستەمێکی هۆشیاری بەرواڵەت و هۆشیاری بێ ناوەرۆکدا دەژێت!!!


به‌ چ شێوازێک ئاستی هۆشیاری بارز ئه‌بێته‌وه‌؟؟

بە دابین کردنی کەرەستەکانی هۆشیاری کۆمەڵگا کە گرینگترینیان بورای پەروەردەیە کە دەتوانێت لە رێگەی پەروەردەوە ئاستی هۆشیار پەل بهاوێژێت بۆ هەموو ماڵەکان کاتێک توانیمان لە رووی پەروەردەوە ئاستێکی هۆشیاری باش ئاراستەی تاکی کۆمەڵگا بکەین ئەوە ئەوکات دەتوانین کۆمەڵگایەک هۆشیار بەرهەم بێنین.



ئایا مه‌رجه‌ مرۆڤ هۆشیاری ته‌واوی له‌ هه‌موو بواره‌کاندا هه‌بێت؟؟یان کام بوار پێویست به‌ هۆشیاری زۆر هه‌یه‌؟؟

وەکو رای خۆم بە مەرجی دەزانم مرۆڤ هۆشیار بێت لە هەموو بوراەکاندا.چونکە هەر بوارێک تۆ دەیبینیت کاریگەری تەواوی هەیە لەسەر مرۆڤەکان بۆ نمونە ئەگەر تاک تەندروست نەبێت ئەوە کۆمەڵگەش تەندروست نابێت واتە تەندروستی پێویستە هەموو کەس لێ هۆشیار بێت . ئەگەر پەروەردە هۆشیاری نەدات بە تاک ئەوە کۆمەڵگە لە رووی پەروەردەیشەوە توشی هەرس هێنان دەبێت. بە هەمان شێوە بۆ ئابوری و کۆمەڵایەتیش هۆشیار نەک هەر پێویستە بەڵکو مەرجە هەموو کەس هەیبێت لەو بوارانەدا...

ئەخوازم هەموو لایەک بە بۆچونەکانیان ئەم تەوەرەیە رازاوەتر بکەنەوە بۆ ئەوەی بە هەموو لایەکمانەوە بتوانین کەمێک هۆشیاری بخەینە روو لە سەرجەم بوارەکانی پێویستی مرۆڤایەتیدا....


دەستەکانت خۆش بێت هەناسە گیان تەوەرێکی ئاست بەرزت وروژاندوە کە بەراستی کۆمەڵگەی خۆمان زۆر پێویستی بە هۆشیاری هەیە لە هەموو بوارەکاندا،،
ئەخوازم دەست و پەنجەت قەت ماندوو نەبێت لە نوسینە پر بەهاکانتدا
هەمیشە تەندروست و لەرش ساغ بیت هاورێی گیان لە ژیاندا
بەختەوەر و ئاسودە بیت ..
کاتت شاد بێت

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-08-03 21:03:09

hanasa9
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2012-01-30
په‌یامه‌كان: 186
WindowsFirefox

Re: هۆشیاری


ئۆخه‌ی کاک یادگار به‌شدار بویت هاهاهاها وام لێهاتبو خه‌ریکبوو بڵێم تۆ بڵێی ئه‌م ته‌وه‌ره‌ ئه‌وه‌نه‌ بێ سود بێت وا که‌س به‌شدار نابێت که‌ لای خۆم گرنگترین بابه‌ته‌ بۆ ئێستای تاکی کوردی ماندو نه‌بیت ده‌سته‌کانت خۆش بێت بۆچونه‌کانت زۆر جوان و له‌ جێی خۆیا ندان منیش بۆ درێژه‌ دان به‌ بابه‌ته‌که‌ باسێکی هۆشیاری ئه‌که‌م تا به‌ژدار بوان به‌رچاو ڕونتر بن له‌ باسی بابه‌ته‌که‌
پێم سه‌یره‌ له‌ بینی دوای 21 جار ئه‌م ته‌وه‌ره‌ جگه‌ له‌ کاک یادگار که‌سی تر به‌ژدار نه‌بوه‌ خۆزگه‌ هۆکه‌یم ئه‌زانی؟؟

بابێمه‌ سه‌ر باسه‌که‌
دیاره‌ هۆشیاری پێویستیه‌که‌ له‌ پێویستیه‌کانی تاکی کۆمه‌ڵگا بۆ پته‌و کردن و به‌ره‌و پێشچونی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ گه‌ر هۆشیاریت نه‌بێت باپه‌ند نابیت به‌ یاساکانی ژینگه‌ گه‌ر هۆشیاری نه‌بێت نابیته‌ که‌سێکی ته‌ندروست وه‌ک کاک یادگار وتی کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروستیش پێک نایه‌ت هۆشیاری له‌ڕوی ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی ته‌ندروستی په‌روه‌رده‌یدا پێویسته‌
تاکی کوردی که‌ی ئه‌گاته‌ ئاست هۆسیاری؟
به‌ڕای من کاتێ ئه‌گاته‌ ئاستی هۆشیاری تا ئه‌و ڕاده‌ی له‌ شته‌کات تێ ئه‌گات تێگه‌ستن بۆ شته‌کان خاڵێکی سه‌ره‌کیه‌ بۆ هۆسیاری تاکی کوردی تێگه‌شتنی بۆ ڕوداوه‌کان که‌مه‌ بۆیه‌ تا تێئه‌گات زه‌مه‌نێکی ئه‌وێت ئه‌و کات هۆشیاری به‌رز ئه‌بێته‌ره‌

مه‌رجه‌ هه‌موو تاکێک هۆسیاری ته‌واوی هه‌بێت له‌ هه‌موو بواره‌کان تا بتوانن به‌ هه‌موو لایه‌ک کۆمه‌ڵگایه‌کی هۆشیار و ته‌ندوست دروست بکه‌ین

پێویسته‌ لایه‌نی په‌روه‌رده‌ واته‌ قوتابخانه‌و بگره‌ هه‌ر له‌ باخچه‌ی ساوایان بره‌و به‌ چه‌مکی هۆشیاری بدرێت بۆ ئاشنا بون له‌ ئاسته‌کانی هۆشیاری هه‌روه‌ها راگه‌یاندنه‌کان ج راگه‌یاندنی بینراو بێت یان بیسترا و نوسین بێت ئه‌رکی هه‌موو لایه‌که‌ بره‌و به‌ ئاستی هۆشیاری خۆی بدات بۆ ئه‌وه‌ی چتر گوێمان له‌م رسته‌یه‌ نابێته‌وه‌ له‌ هه‌موو بابه‌تێکدا که‌ ئه‌وترێت تاکی کوردی هۆشیاری که‌مه‌ یان لاوازه‌

هه‌ر شاد بن به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی به‌ژداری بکه‌ن له‌م ته‌وه‌ره‌دا


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-08-04 22:49:45

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: هۆشیاری

سه‌ره‌تا ده‌ستت خۆش بێت به‌رێزم بۆ خستنه‌رووی ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه‌ گرنگه‌ و وروژاندنی باسێکی وا گرنگ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ سێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان راوسه‌رنج و تێبینی و گفتوگۆیه‌کی له‌باره‌یه‌وه‌ بکه‌ین و ئامانجێک بپێکین که‌ هه‌موو ئه‌ندامان سودی لێوه‌رگرن
هه‌رچه‌نده‌ باسکه‌ زۆر هه‌لده‌گرێت چونکه‌ " هۆشیاری " لایه‌نێکی فراوانی ژیانه‌ و چه‌ندین ته‌وه‌ره‌ی تر له‌ خۆی ده‌گرێت به‌لام من پێم  باشه‌ سه‌ره‌تا باس له‌ هۆشیاری بکه‌ین تا بزانین هۆشیاری چیه‌ ؟

هۆشیاری : چه‌مکێکه که‌ ئاراسته‌یه‌کی عه‌قلی هه‌یه‌ لای مرۆڤ و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانێت په‌یوه‌ندییه‌ک دروست بکات له‌گه‌ل ده‌وروبه‌ر له‌ رێگه‌ی هۆشیاریه‌وه‌ بتوانێت هه‌موو مه‌به‌سته‌کاقنی بهێنێته‌ دی و عه‌قلی زاڵ بێت به‌سه‌ر ده‌روازه‌کان و هۆشیاری توانایه‌کی عه‌قلیه‌ لای مۆرڤ و هه‌موو هه‌سته‌کانی تیا به‌شداری ده‌که‌ن


له‌لایه‌کی تر ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی باس له‌ بنه‌ماکانی هۆشیاری بکه‌ین ئه‌وا ده‌بێت بزانین که‌ هۆشیاری بنه‌مای تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ وه‌ک له‌ پێشتر لای زانایان و شاره‌زایانی بواری ده‌رووناسی لێکدانه‌وه‌ی بۆ کراوه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌ :

1- خود : ئه‌ویش مه‌به‌ست لێی خودی که‌سه‌کانه‌ که‌ چۆن مامه‌له‌ له‌گه‌ل هۆشیاری ده‌که‌ن و که‌له‌ ئاستی کۆمه‌لایه‌تی که‌سه‌که‌ دابێت و هه‌ستکردنێکی ته‌واوی واقیعیانه‌ی خودی بێت

2- هه‌ستکردنی خودی : هه‌ست کردنی خودی زیاتر مه‌به‌ست لێی شاره‌زابوون و گه‌رانه‌ به‌ دوای زانیارییه‌کانی هۆشیاری له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی هه‌ستی ته‌واو که‌ مرۆڤ ده‌توانیت له‌ رێگه‌ی پێنج هه‌سته‌که‌ که‌ هه‌یه‌تی بنه‌ماکانی هۆشیاری لا په‌سند بێت و زانیاری ته‌واو وه‌ربگرێت

3-  شعوری یاخود توانایی مێشک : واتا هه‌ست کردن به‌ توانای میشک بۆ به‌دواداچوون له‌ ئاراسته‌کان و زاڵ بوونی شعوری مرۆڤ به‌سه‌ر هۆشیاری و ده‌رخستنی توانایی مێشک له‌سه‌ر بنه‌ماکان له‌سه‌ر بناغه‌یه‌کی دانایی و توانایی که‌سه‌کان و مێشکی که‌سه‌کان له‌ بیرکردنه‌وه‌دا

4- توانای هه‌ستی : زیاتر هه‌ستی مرۆڤ به‌ دواداچوون  بکات سه‌باره‌ت به‌ هه‌لسه‌نگاندن و مامه‌له‌ کردن له‌گه‌ل خودی شته‌کان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شیوازێکی باشتر مامه‌له‌که‌ بگات به‌ ئامانجی خۆی و له‌ په‌یوه‌ندی دروست کردن له‌ نێوان هه‌ست و نه‌ستی خۆیدا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زانستیانه‌ بگات به‌ ئامانجه‌ دیاری کراوه‌کان که‌ بۆی هه‌وڵ ده‌دات

ئه‌مه‌ به‌شێوه‌یه‌کی کورت بوو ئینجا ئه‌گه‌ر بچینه‌ سه‌ر پرسیاره‌کانی به‌رێزت سه‌باره‌ت به‌ هۆشیاری خۆی له‌ خۆیدا ئه‌توانین هۆشیاری به‌ چه‌ند سێوه‌یه‌ک ده‌ست نیشان بکه‌ین وه‌ک :
هۆشیاری کۆمه‌لایه‌تی
هۆشیاری ته‌ندروستی
هۆشیاری سێکسی
هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی
هۆشیاری تاکه‌که‌سی
..........................................هتد ئه‌مانه‌ جۆری زۆرن که‌ مرۆڤ ده‌توانێت بگات به‌ ئامانج ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌کی زانستیانه‌ مامه‌له‌ له‌گه‌ل ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ردا بکات که‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ی تیایه‌


ئینجا بۆ وه‌لامی هه‌ردوو پرسیاره‌که‌ی یه‌که‌م و دووه‌مت چونکه‌ تا راده‌یه‌ک لێک نزیکن بۆ وه‌لامێک یه‌ک لایه‌نه‌  :

به‌ڕای تۆ تاکی کوردی که‌ی ئه‌گاته‌ ئاستی هۆشیاری ؟؟بۆ به‌ تاکی کورد ئه‌وترێ هۆشیاری که‌مه‌؟؟



سه‌باره‌ت به‌ بوونی هۆشیاریه‌کی که‌م لای تاکی  کورد ره‌نگه‌ هۆکاری زۆر هه‌بن که‌ هه‌ندێکیان په‌یوه‌ست بن به‌ خودی تاکه‌که‌ و ئه‌وانی تریش به‌ کۆمه‌لگا و ده‌وربه‌ر
بۆیه‌ هه‌ر کات تاکی کورد نه‌یتوانی به‌ شیوه‌یه‌کی دروست مامه‌له‌ له‌گه‌ل شته‌کان دا بکات ئه‌وا هۆشیاریه‌که‌ی کاڵ ئه‌بێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ خۆی که‌ چۆن بتوانێت له‌ رێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی که‌ په‌یوه‌ستن به‌ هۆشیاری لێکدانه‌وه‌ بۆ چه‌مکه‌که‌ی بکات گوی نه‌دان به‌ یاسا و بنه‌ماکانی ژیانئه‌مه‌ش هۆکارێکه‌ بۆ کاڵ بوونه‌وه‌ی هۆشیاری

به‌لام ئه‌گه‌ر به‌ سیوه‌یه‌کی تر بلێین :
به‌ هۆی بوونی په‌ره‌وه‌رده‌یه‌کی ناته‌واو له‌ زۆر رووه‌وه‌ ئه‌وا بۆته‌ هۆپی ئه‌وه‌ی تاکی کورد هۆشیاری که‌م بێت به‌لام به‌ بروای من له‌کاتی ئێستادا تاکی کورد هۆشیاریه‌که‌ی زۆر باشتره‌ به‌ به‌روارد له‌گه‌ل سالانی رابردوو و به‌ره‌ به‌ره‌وش به‌ره‌وه‌ پیشه‌وه‌ ده‌جێت و باشتریش ده‌بێت
کۆمه‌لگا رۆلێکی باش ده‌گێرێت له‌ هۆشیاری به‌هه‌موو شێوه‌کانیه‌وه‌


به‌ چ شێوازێک ئاستی هۆشیاری بارز ئه‌بێته‌وه‌؟؟
ئه‌مه‌ وه‌لامێکه‌ بۆ به‌شی یه‌که‌می پرسیاری یه‌که‌مت که‌ ئه‌لێیت [[ به‌ڕای تۆ تاکی کوردی که‌ی ئه‌گاته‌ ئاستی هۆشیاری ]]
به‌رای من کاتێک مرۆڤ بتوانێت هه‌سته‌کانی خۆی ئه‌وه‌ی که‌ خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشیوه‌ بتوانێت بیخاته‌ گه‌ڕ ئه‌و کات ده‌توانێت به‌ سیوازێک له‌ شیوازه‌کان بگات به‌ هۆشیاری خۆی له‌ هه‌موو جۆره‌کان و به‌ هه‌موو شێوه‌کانیاه‌وه‌
به‌لام به‌ گشتی ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت تاک بگات به‌ هۆشیاری ئه‌وا پێویسته‌ :

- ئاماده‌بوونێکی ته‌واوی خودی و عه‌قلی که‌سه‌که‌ : لێره‌وه‌ ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان بتوانێت زال بێت به‌سه‌ر ده‌وره‌به‌رو بتوانێت خودی خۆی و توانای عه‌قلی به‌کاربهێنێت به‌ شێوه‌یه‌کی ئاسان بگات به‌ هۆشیاری چونکه‌ بنه‌مای سه‌ره‌کی بۆ گه‌یشتن به‌ هۆشیاری بریتیه‌ له‌ وه‌گه‌رخستنی حه‌قل له‌ هه‌موو روویه‌وه‌که‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاراسته‌یه‌کی زانستیانه‌ مه‌مه‌له‌ له‌گه‌ل ژنیگه‌ بکات و ئاسته‌نگه‌کانی به‌ شێوه‌یه‌کی هۆشیارانه‌ ببڕێت

- هه‌وڵ دان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی انیاری ته‌واو له‌ باره‌ی مه‌سه‌له‌ گرنگه‌کان و بابه‌تیانه‌ بێت تا به‌ شێوازێکی نوێ و بگات به‌ ئامانج ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ته‌واو  بۆ باسه‌کان و ده‌رباره‌ی هۆشیاری له‌ کاتی ئێستادا رێگه‌ی زۆر هه‌ن که‌ ره‌نگه‌ که‌سانێکی که‌م هه‌ستی پێ بکه‌ن به‌لام بوونی که‌ناله‌کان و رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌کان و ماڵپه‌ره‌کان ئه‌مانه‌ خۆی له‌ خۆیدا سه‌رچاوه‌ی زانیارین بۆ ئه‌وه‌ی تاک به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شیوه‌کان بتوانێت پشتی  پێ ببه‌ستێت له‌ رۆشه‌نبیر کردنی خوده‌ی خۆی و گه‌یشتن به‌ هۆشیاریه‌کی ته‌واو له‌ ژیان

- به‌شداری کردنێکی ته‌واوی حه‌قلی و سۆزی لێره‌وه‌دا مرۆڤ ئه‌بێت به‌ شیوه‌یه‌ک ئه‌م دوو هه‌سته‌ جا بکاته‌وه‌ یاخود له‌گه‌ل یه‌کیان بگونجێنێت که‌ له‌ هه‌موو کاتتدا زال بوونێکی هه‌بێت به‌سه‌ر شته‌کان بۆیه‌ ئه‌مه‌ خۆی له‌ خۆیدا خوێندنه‌وه‌ و تێگه‌یشتنێکی زۆر به‌ سوده‌ بۆ تاک

ئه‌م خالانه‌ هه‌موو که‌سێک ده‌گرێته‌وه‌ له‌ هه‌ر کۆمه‌لگه‌یه‌ک بێت به‌ تاکی کوردیشه‌وه‌ به‌لام له‌ کۆمه‌لگه‌یه‌ک بۆ کۆمه‌لگه‌یه‌کی تر به‌ هۆی داب و نه‌ریته‌وه‌ ده‌گۆڕێت به‌لام ئه‌وه‌ی من باسم کردووه‌ تاکی کورد ده‌توانێت به‌ ئاسانی به‌کاری بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بگات به‌ هۆشیارییه‌کی ته‌واو




ئایا مه‌رجه‌ مرۆڤ هۆشیاری ته‌واوی له‌ هه‌موو بواره‌کاندا هه‌بێت؟؟یان کام بوار پێویست به‌ هۆشیاری زۆر هه‌یه‌؟؟

سه‌باره‌ت به‌ بوونی هۆشیاری به‌لێ پیویسته‌ تاکی کورد به‌ سیوه‌یه‌کی گشتی له‌ هه‌موو روویێکه‌وه‌ هۆشیاری هه‌بێت له‌ بواره‌کانی ژیان چونکه‌ ئه‌بێته‌ ئامانجێکی دیاری کراو بۆ سه‌رکه‌وتن چونکه‌ ئه‌بێته‌ هحی دۆزینه‌وه‌ی زمانێکی گونجاو بۆ تێگه‌یشتن له‌ بواره‌ جیاجیاکانی ژیان و هه‌ره‌وه‌ا زاڵ بوون به‌سه‌ر کۆسپه‌کان و وه‌رگرتنی ئاراسته‌یه‌کی پر بنه‌ما بۆ هێنانه‌دی ئه‌و شتانه‌ی که‌ مه‌به‌ستیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه‌ مامه‌له‌یه‌کی دروست بکات
له‌وکاته‌دا په‌یوه‌ست ئه‌بێت به‌ یاساکان و رێنمایه‌کانی ژیان دوور له‌ هه‌له‌ی کوشنده‌


دووباره‌ ده‌ستت خۆش بێت
هیوادارم توانی بێتم شتێک ده‌رباره‌ی هۆشیاری بخه‌مه‌ روو

له‌گه‌ل رێزمدا

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-08-05 01:40:47

Rega Shyaw
کازیوەی یانە
شوێن: پایته‌خت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-24
دواترین سه‌ردان: 2013-03-15
په‌یامه‌كان: 999
WindowsFirefox

Re: هۆشیاری

سەرەتا دەست خۆشیت لێ دەکەم بۆ وروژاندنی بابەتێكی وا گرنگ کە بەراستی پێویست بوو باسی لێوە بکرێت چونکە منو  تۆ و فلان و فیساریش دەمێك بوو دەمان گوت بابە گیان هێشتا تاکی کورد هۆشیار نەبۆتەوە !

هۆشیاری : خۆی لە خۆیدا زادەی بیر کردنەوەی مرۆڤە،کەی مرۆڤ گەیشتە ئەو بروایەی خۆی دەتوانێت بە شێوەیەکی تەندروست بڕیار بدات لەسەر هەر کایەیەك لە کایەکانی ژیان ئەوکاتە دەتوانین بڵێین مرۆڤێك تەندروستە یاخود هۆشیارە !

بەڕێزەکەم باس و خواسی هۆشیاری زۆر دەمێکە لە میدیاکان و ویب سایتەکان و رۆژنامە و گۆڤارەکان و هەموو دەزگا راگەیاندنەکان لە کوردستان و کوردانی دەرەوەی وڵات لێوەی ئەدوێن بەڵام ئایا تا ئێستا گەیشتوونەتە چ ئاستێك ؟ ئایا تا ئێستا گەیشتوونەتە ئەو بروایەی تاکی کورد ئاستی هۆشیاری لە بواری تەندروستی یان سیاسی یان کۆمەلایەتی یان نەتەوەیی و سێکسی و هتد.. نیەتی یان ئەگەر هەیشیبێت کەمە ؟
هەموو ئەو جۆرانەی هۆشیاری پێم وایە جگە لە هۆشیاری سێکسی نەبێت باسی لێوە کراوە بە تێر و تەسەلی ...
بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە کە ئایا تاك هۆشیار بوەتەوە ؟ ئایا تاك بەم بەرنامە و گفت و گۆ یانەی سەر مێزی گفت و گۆی کەنالەکانی راگەیاندن سوود دەبینیت  و بۆ ئەوەی گەر هیچیش نەبێت بەدیاریەوە دانیشێت و بزانێت مانای هۆشیاری چیە ؟
بەڕای من وەکو کەسێك کە ماوەیەکی زۆرە چاودێری زۆربەی بەرنامە هۆشیاریەکان دەکەم لە کەنالەکان و ئاستی ئەو تاکانە هەلدەسەنگێنم کە بۆ تۆزێکیش بێت کاتی خۆیانی بۆ تەرخان دەکەن... بۆم دەرکەوتوە تاکی کورد بۆخۆی نایەوێت هۆشیار بێت ! ئێستا ئەڵێی بۆ ؟
چونکە لەم ساڵانەی دواییدا بینیمان چەندین کێشەی سەیر سەیر رویان لە دادگاکانی هەرێم کرد ...وەکو کێشەی مۆبایل !
کە ئەوە یەکێکە لە جۆرەکانی هۆشیاری پێی دەڵێن هۆشیاری کۆمەلایەتی ...بروام پێ بکە هەناسە خان ..  ئەوەندەی بەرنامە لەسەر کێشەکانی مۆبایل و چارەسەریەکانی و هۆکارەکانی کراوە بروا ناکەم بروا ناکەم بە چارەگی ئەمەش بەرنامە لەسەر هۆشیاری سێکسی ئەنجامدرابێت !! کە ئەمە یەکێکە لە کۆڵەکەکانی ژیانی هەموو تاكێك و دەتوانم بڵێم یەکێكە لە گرنگترین هۆشیاریەکان پێویستە هەموو مرۆڤێك شارەزایی تەواوی لەسەریەوە هەبێت !



با بێمە سەر پرسیارەکانت

به‌ڕای تۆ تاکی کوردی که‌ی ئه‌گاته‌ ئاستی هۆشیاری ؟؟بۆ به‌ تاکی کورد ئه‌وترێ هۆشیاری که‌مه‌؟؟

بەرای من تاکی کورد هێشتا زۆری ماوە بگاتە رادەی هۆشیاری تاوەکو کێشەی تەنکەلۆژیا و جۆرەکانی لە کۆمەلگاکەماندا بمێنێت ...وە ئەوکاتە ئەگاتە بە رادەی هۆشیاری کە هەر تاكێك ئازاد بوو لە بیرکردنەوەی سیاسی و کۆمەلایەتی .. چونکە گەر بیر کردنەوەی سیاسی زاڵ بێت ئەو دەردە توشی هۆشیاریە کۆمەلایەتیەکش ئەبێت وەکو ئەزانین هەردوو حیزبی دەسەلاتدار تا ئێستا دوو مەکتەبیان ماوە بەناوی مەکتەبەکانی کۆمەلایەتی  !!
تاکی کورد بەڵێ هۆشیاری کەمە چونکە تەسك بوونەوەی ئازادی و سنوردار کردنی بیرکردنەوەکان و مانەوەی هەر تاكێك لەسەر عەقلیەتی کۆن هۆشیاری تاك کەم دەکاتەوە .. هەڵبەتە لێرە من مەبەستم ئەوە نیە کە داب و نەریتی باب و باپیرانمان بشکێنین .. نا .. مەبەستم ئەوەیە ئەوەی ئەوان غەلەتیان کرد ئێمە بۆیان چاك بکەینەوە !


به‌ چ شێوازێک ئاستی هۆشیاری بارز ئه‌بێته‌وه‌؟؟

بێگومان شێوازەکان زۆرن یەك لەوانە راگەیاندن .. بەڵام وەك وتم تاکی کورد تاقەتی نیە بەدیار بەرنامەیەکی هۆشیار بونەوە دابنیشێت ئەروات و ئەیکات بە موسەلسەلێكی تورکی پێی باشرە !! بەڵام ئەگەر بکرێت هەر کەسێكی هۆشیار وا لە دەوروبەرەکەی خۆی بکات بتوانێت ئەم جۆرە بیر کردنەوەو عەقلیەتە بگۆریت جا لە ڕێگەی هەرچیەوە بێت ..
وەهەروەها خوێندنەوەی یەكێکە لە گرنترین هۆکارەکان بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی هۆشیاری هەر تاكێك لە هەموو کات و ساتێکدا ...
وە هەروەها بەشداری کردنی گفت و گۆیەك لە نێت یان ماڵپەرێكی کۆمەلایەتی وەکو فەیسبووك کە زۆر کەسی رۆشنبیر پەیجی تایبەتیان کردۆتەوە بۆ ئەم مەبەستە .. ئەمە خۆی لە خۆیدا هۆشیاریە ...



ئایا مه‌رجه‌ مرۆڤ هۆشیاری ته‌واوی له‌ هه‌موو بواره‌کاندا هه‌بێت؟؟یان کام بوار پێویست به‌ هۆشیاری زۆر هه‌یه‌؟؟



بە دڵنیاییەوە .. بەڵام هەر جۆرێك و بەپێی کات و ساتی خۆی ... ئێمە ئەگەر وەکو مرۆڤێك بیر بکەینەوە کێشەیەکمان نەبێت لەم جیهانە ئەوان پێویستە هەموو جۆرەکان وەکو یەك گرنگی پێ بدەین .. بەلام وەکو تاکی کورد بەراستی چەند هۆشیاریەك هەیە زۆۆر گرنگە

وەکو هۆشیاری سیاسی بە پلەی یەکەم .. وە هۆشیاری کۆمەلایەتی و هۆشیاری سێکسی ... ئینجا ئەوانی تر ...



دەستت خۆش بێت بەقوربان بۆ دانانی ئەم بابەتە هیوادارم ئەندامان بەشداری تیا بکەن تاوەکو بتوناین گفت و گۆیەکی تێر و تەسەل ئەنجام بدەین ...

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Rega Shyaw (2011-08-05 01:44:20)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-08-05 01:44:16

Sad Clown
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-17
دواترین سه‌ردان: 2012-07-09
په‌یامه‌كان: 193
WindowsSafari

Re: هۆشیاری

دەست خۆش هەناسە خان، بابەتێکی زۆر گرنگت هەڵبژاردووە و دەکرێ هەڵوەستەیەکی باشی لەسەر بکرێت ...

بە بڕوای من چەمکی هۆشیاری بریتییە لە ڕەنگ دانەوەی هەست و توانای تاک کە هەڵقۆلاوی ناخی ئەو کەسەن، بە مانایەکیتر هۆشیاری ووزەیەکە بە کۆمەڵگا ئەبەخشرێ ... بوونی هۆشیاری پێویستیەکی گرنگە لە پێناو بەرز بوونەوەی ئاستی کۆمەڵگا بە جۆرێک دەکرێ ئەم کۆمەڵگایانە بە دواکەوتوو لە قەڵەم بدرێ کە ئاستی هۆشیاریان لاوازە بە کۆمەڵگای خۆشمانەوە ! چۆنکە هۆشیاری وا دەکات وورد بونەوەی زیاتر بۆ ڕووداوەکانی ناو کۆمەڵگا بکرێت جا لە هەر لایەنێکەوە بێت کە بێگۆمان ئەمەش هەر لە بەرژەوەندی کۆمەڵگا دایە و هۆکارێکە بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگا.

با بێینە سەر پرسیارەکانی تەوەر

به‌ڕای تۆ تاکی کوردی که‌ی ئه‌گاته‌ ئاستی هۆشیاری ؟؟بۆ به‌ تاکی کورد ئه‌وترێ هۆشیاری که‌مه‌؟؟
تاکی کورد ئەو کاتە دەگاتە ئاستی هۆشیاری کە خۆی لەو قاڵبە ڕزگار بکات کە تێی کەوتووە و بۆیەشە پێی ئەوترێ هۆسیاری کەمە چۆنکە ئێمە لە کۆمەڵگایەکی داخراو دا دەژین و دابو نەریتی کۆن زاڵ بووە بەسەر ئەقڵ و بیر و ڕای تاکەکانی کۆمەڵگا و گۆشارێکی وای خستۆتە سەر تاک کە نەتوانێت لە مەودایەکی فراوان دا هەستەکان و بیر و ڕاکانی بخاتە ڕوو، هەر ئەمەش وای کردووە کە لە ئاستێکی لاوازی هۆشیاری دا بین ... هەروەها کەمتەرخەمی ئەو لایەنانەی کە ئەرکی بەخشینی هۆشیاریان لە ئەستوە کە زیاتر لە پرسی دووەم دا باس ئەکەم، ئەمانە چەند هۆکارێکن کە وای کردوە تاکی کورد لە چوارچێوەیەکی دیاریکراو و لە سنوورێکی تایبەت دا بیر بکاتەوە کە بەم هۆیەشەوە نەیتوانیوە ئامانجەکان بپێکێت و تێڕوانینێکی سەردەمیانە و کۆمەڵگایەکی نوێخاز لە یەک چەمک دا کۆ بکاتەوە.

به‌ چ شێوازێک ئاستی هۆشیاری بارز ئه‌بێته‌وه‌؟؟
شێواز زۆرە کە بتوانرێ ئاستی هۆشیاری پێ بەرز بکرێتەوە، بەڵام ئەوە گرنگە تا چەند ئەو شێوازە بە بەرنامە و بنەمایەکی دروست و سەردەمیانە کار پێ دەکرێت ... من پێم وایە پێش هەموو شتێک پەروەردەی خێزان سەرەکیترین ڕۆلی هەیە بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی هۆشیاری تاک، بەو پێیەی زەمینەیەکی گۆنجاو ئامادە بکرێ بۆ تاکەکان کە هەر لە مناڵیەوە بتوانن تێڕوانینی تایبەتیان هەبێت بەرامبەر ڕووداوەکانی ناو کۆمەڵگا ئینجا هاوکاری کردنیان لە خستنە ڕووی باشە و خراپەکانی ئەو تێروانینانە کە ئایا تا چەند لەسەر بنەمایەکی گۆنجاون، بەمەش هەنگاوێکی گرنگ دەبێت کە هەر لە سەرەتاوە بناغەیەک دروست دەکرێ بۆ ئاوا کردنی تاک و دەستەبەر کردنی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو لە داهاتوو دا ... هەروەها دوای خێزان پەروەردەی دەرەوە پێویستە بە کاری خۆی هەستێت مەبەستم لێرە دا ناوەندەکانی خوێندنە وەکو قۆتابخانە و زانکۆکان کە پێویستە خاوەن بەرنامەیەک و سیستەمێکی داڕێژراو بن و بتوانن لەسەر بنەمایەکی سەردەمیانە تاکێکی خاوەن ئەزموون و ئاست بەرز ئامادە بکەن، کە ئەمەشیان پرۆسەیەکی زۆر گرنگە و پێویستە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن کاری بۆ بکرێت و کەسانی پسپۆر لەم بوارە دا بەم کارە هەڵسن ... یەکێکیتر لە شێوازەکان ڕۆلی ڕاگەیاندنە بە هەموو جۆرەکانەوە هەر لە تیڤی و ڕادیۆکان تا ڕۆژنامە و گۆڤار و ئینتەرنێت کە پێویستە کار بۆ ئەوە بکەن چۆن تاک پەروەردە بکرێت دوای ئەو قۆناغانەی باسمان کرد، بە مەرجێک لە بەرزترین لۆتکەی دا بێت چۆنکە تا ڕادەیەک ئەمە دوا شانسە بۆ پەروەردە بوونی تاک دوای پەروەردەی خێزان و پەروەردەی خوێندن، ئەمەشیان لە لایەک ... یەک لە شێوازەکانیتر ڕۆلی سەندیکا و کۆمەڵە و ڕێکخراوە ڕۆشنبیریەکانە بەوەی کە هەڵسن بە کردنەوەی خۆل و بڵاو کردنەوەی بنەماکانی هۆشیاری لە پێناو بەرز کردنەوەی ئاستی تاکەکانی کۆمەڵگا، کە ئەمەشیان ڕۆلێکی گرنگی هەیە بە تایبەت ئەگەر چالاکییەکانیان لە شوێنە دوورە پەرێزەکان بن یاخۆد ئەو شوێنانەی کەوتوونەتە ژێر باری قۆرسی داب و نەریتە کۆنەکانەوە کا لەوانەیە تا ئەم کاتەش کۆمەڵگا پێیەوە دەناڵێنیت، ئەمانە چەند شێوازێک بوون کە دەکرێ ئاستی هۆشیاری پێ بەرز بکرێتەوە.

ئایا مه‌رجه‌ مرۆڤ هۆشیاری ته‌واوی له‌ هه‌موو بواره‌کاندا هه‌بێت؟؟یان کام بوار پێویست به‌ هۆشیاری زۆر هه‌یه‌؟؟
بێگۆمان تا ڕادەیەک ئەبێت وابێت، چۆنکە لە ژیان دا پێویستە هەماهەنگیەک لە نێوان لایەنەکان دا هەبێت و بتوانرێ پەیوەندیەک دروست بکرێ کە بوارەکانی ژیان پێکەوە ببەسترێنەوە ... من بە گرنگی ئەزانم تاک لە هەموو بوارەکان دا هۆشیار بێت چۆنکە ئەو کاتە دەتوانێت بەراووردی نێوان شتەکان بکات و زیاتر لە ڕووداوەکانی کۆمەڵگا وورد بێتەوە و پێم وایە هەموو بوارێکیش پێویستی بە هۆشیاری زۆر هەیە بێ جیاوازی، بەڵام ئەوەی گرنگیەکی تایبەتی هەیە هۆشیاری کۆمەڵایەتیە چۆنکە پەیوەندی بە هەموو بوارەکانەوە هەیە بۆ نموونە ئەگەر کەسێک لە بواری کۆمەڵایەتی هۆشیار بێت بێگۆمان دەتوانێت لە بوارەکانی ئابۆری و تەندروستی و .. هتد هۆشیار بێت، چۆن ؟ من کە لە لایەنەکانی ژیان گەیشتم و لە ڕاستیەکانی کۆمەڵگا و بنەماکانی کۆمەڵایەتی شارەزا بووم ئەو کاتە بێ دوو دڵی لە هەموو پرسە تەندروستیەکانم دەکۆڵمەوە، هەروەها دەزانم چۆن دارایی خۆم بەکاربێنم و بەم جۆرە بۆ هەموو بوارێک دەتوانم سوود لە هۆشیاری کۆمەڵایەتی وەرگرم.

هیوادارم ئەو لایەنانەی کە باسم کرد و ڕۆلی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریان لە ئەستویە بتوانن زیاتر گرنگی بدەن بەم پرسە وە بە تەواوی بە ئەرکی خۆیان هەڵسن لە پێناو پێشخستن و ئاوا کردنی کۆمەڵگایەکی سەردەمیانە، دووبارە دەست خۆش بۆ ئەم تەوەرە و هەر بژین

Kurdzhin
إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ

http://www.kurdupload.com/images/7gNd1336039177/250px-Solid_black.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-08-06 12:53:37

hanasa9
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2012-01-30
په‌یامه‌كان: 186
WindowsFirefox

Re: هۆشیاری


به‌ڕێز کاک سیروان ده‌سته‌کانت خۆش بێت ماندوو نه‌بیت پێش هه‌موو شتێ ببوره‌ که‌ دره‌نگ وه‌ڵامم یایه‌وه‌ هیوام وه‌یه‌ ئه‌ندامی وه‌ک به‌ڕێزت زۆر بن و به‌ شێوه‌یه‌کی وا گفتوو گۆ بکه‌م که‌ به‌سود بێت بۆ هه‌موو لایه‌ک ئیمه‌ی ئه‌ندامیه‌ ئه‌رکی خۆمانه‌ بابه‌تی به‌سود باس بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سود به‌ یه‌کتر بگه‌یه‌نین
ڕوونکردنه‌وه‌کانت زۆر جوان و له‌ جێی خۆیه‌تی من هیچ تێبینیه‌کم نیه‌ به‌ پوختی باست کردوه‌ ماندوو نه‌بیت هیوادارم هرده‌م به‌ژدار بیت له‌ بابه‌ته‌کان
به‌ڵام پردسیارێک دروست ئه‌بێت هیوادارم به‌رده‌وام بیت له‌ باسه‌که‌ بۆیه‌ ئه‌پرسم
ئایا به‌رزی  ئاستی هۆشیاری ئینتیمای نه‌ته‌وایه‌تی به‌رزتر ئه‌بێته‌وه‌ یان باشتره‌ بڵێم تاکێک ئینتمای نیه‌ بۆ ژینگه‌که‌ی پاک و خاوێن ڕای ناگرێت ئه‌گه‌ر ئاستی هۆشیاری ئه‌وه‌نده‌ بێت پاک و خاوێن ژینگه‌که‌ی بپارێزێت دوباره‌ ئینتمای نه‌ته‌وه‌ی به‌رز نابێته‌وه‌؟


هیوادارم به‌رده‌وام بیت دوباره‌ سوپاس بۆ تۆ ماندو نه‌بیت
هه‌ر شاد بیت



له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-08-06 13:20:33

hanasa9
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2012-01-30
په‌یامه‌كان: 186
WindowsFirefox

Re: هۆشیاری


به‌ڕێز  rega shyaw 
زۆر خۆشحاڵ بوم به‌ به‌ژداری کردنت له‌ ته‌وه‌ره‌کان بڕوا بکه‌ به‌ژدار بوی ئه‌ندامان زۆر که‌مه‌ له‌ گفتووگۆکان خۆشحاڵم که‌ ئه‌ندام ئه‌بینم بێت گفتووگۆ بکات تا هیچ نه‌بێت له‌ ڕسته‌یه‌کی یه‌کتر وشیه‌ک فێربین ده‌ستت خۆش بێت بۆ بۆچونه‌کانت پێم خۆشه‌ گفتوو گۆیه‌ک بکه‌ین گه‌ر به‌رده‌وام بیت خۆشحاڵ ئه‌بم
به‌ڕێزت نوسیوته‌
بۆم دەرکەوتوە تاکی کورد بۆخۆی نایەوێت هۆشیار بێت ! ئێستا ئەڵێی بۆ دیاره‌ وه‌ڵامه‌که‌شت نوسیوه‌ له‌ خاڵێکدا پرسیومه‌تاکی کورد چی بکات تا هۆشیاری به‌رز بێته‌وه‌
بۆیه‌ یه‌م خاڵه‌م خسته‌ ڕوو تا یه‌کتر فێر بکه‌ین که‌ ئاستی هۆشیاریمان به‌رز بێته‌وه‌ سوپاس بۆ بۆچونه‌کانت

ئه‌پرسم ئه‌ڵێم بۆ تاکی کوردی ئازاد نیه‌ له‌ بیر کردنه‌وه‌دا بۆ من هۆشیاری ئه‌وه‌م نه‌بێت خاکی ژینگه‌که‌م پیس نه‌که‌م که‌ خودی خۆم تیا ئه‌ژیم به‌ڕێزم زۆر جوانه‌ نوسیوته‌ تاکی کوردی ماویه‌تی بگاته‌ هۆسیاری ته‌واو  منیش ڵه‌گه‌ڵ هه‌مان بۆچونام به‌ڵام وا هه‌ست ناکه‌یت ئێستا کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ ئاستی هۆشیاری بارز بکه‌ینه‌وه‌ ؟؟ناکرێت بڵێن هه‌ر ماویه‌تی له‌م ده‌قه‌یه‌وه‌ ده‌ست پێ بکرێت باشتره‌ له‌ 2 ده‌قه‌ی تر

زۆر راسته‌ تاکی کودی تاقه‌تی ئه‌وه‌ی نیه‌ گوێ له‌ به‌رنامه‌یه‌کی هۆشیاری بگری کاتێ ئه‌ڵێیت بۆ هۆسیاریت نیه‌ ئه‌ڵێت خه‌تای حوکمه‌ته‌ ناڵێت خۆم نه‌گه‌راوم به‌دوای هه‌سته‌کانما به‌دوای به‌رنامه‌و فکر هۆشیاری تۆ ته‌کنه‌لۆژیا به‌کار ئه‌هێنیت بۆ رۆشنبیریه‌کی وات نیه‌ که‌ باش به‌کاری بهێنیت نه‌ک خراپ ئه‌امنه‌ هه‌مووی کێشه‌ی تاکی کورده‌ بڕوا بکه‌ له‌م یانه‌یه‌شدا ئه‌ندامی وا هه‌یه‌ ته‌وه‌ره‌ی دورو درێژ ناخوێنێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌سودیس بێت له‌گه‌ڵ ڕێزم که‌ واشم وت چونکه‌ دیاریده‌ی وا هه‌یه‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش که‌م به‌ژداری کردن له‌ گفتووگۆکان به‌ڕێزت ئه‌ڵێیت به‌ به‌ژداری کردن له‌ گفتوو گۆ کان بۆیه‌ منیش وام وت به‌ داوی لێبوردنمه‌وه‌ بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه‌

به‌و ئومێده‌ی له‌ هه‌موو ئاسته‌کانی هۆسیاری هۆشیارمان به‌رز بێته‌وه‌ چیتر پێمان نه‌ڵێن ئاستی هۆسیاری کورد لاوازه‌

ده‌ست خۆش دوباره‌ به‌ هیوای به‌رده‌وامیت له‌ ته‌وه‌ره‌که‌ گه‌ر پێت خۆش بێت
ماندووم کردی ده‌ست و په‌نجه‌ت خۆش بێت
هه‌ر شاد بیت


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2011-08-06 13:41:30

hanasa9
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2012-01-30
په‌یامه‌كان: 186
WindowsFirefox

Re: هۆشیاری


به‌ڕێز ساد
زۆر خۆشحاڵم به‌ به‌ژداری به‌ێزت ئه‌خوازم نمونه‌ی تۆ زۆر بێت هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بیت له‌ گفتوو گۆکان تا بتوانین سودێک به‌ یه‌کترو به‌ ئه‌ندامان بگه‌یه‌نین
ڕونکدنه‌وه‌کانت جوانن ده‌ستت خۆس بێت
به‌ بروای تۆ ئێستا نه‌وه‌یه‌ک دروست نه‌بووه‌ که‌ برواو قه‌ناعه‌تی به‌ دابو نه‌ریت نیه‌ که‌چی ئاست هۆشیاری لاوازه‌؟؟
له‌و بروایه‌دا نیت که‌ رێگا بۆ هۆشیاری زۆره‌ به‌ڵام گوێگری که‌مه‌ یان موشته‌ری بابه‌ته‌کانی ئاست هۆشیاری که‌مه‌؟ ئێشتا تۆ ئاماده‌یت بابه‌تێک بخوێنیته‌وه‌ که‌ باسی هۆشیاری ئه‌کات چه‌ند دێڕێک بنوسیت ئه‌ی بۆ ئه‌وانی تر دیار نین؟ که‌واته‌ به‌ بروای تۆ ئه‌مه‌ پیوه‌ندی به‌ خودی تاکه‌کانه‌وه‌ نیه‌؟؟

له‌و بڕوایه‌دایت که‌ په‌روه‌رده‌ی خێزان لاوازه‌ له‌و ڕوه‌وه‌ ؟؟پێت وایه‌ دایک و باوک باسی هۆشیاری بۆ مناڵه‌کانیان ئه‌که‌ن؟به‌ گشتی؟؟
ئایا قۆناغی زانکۆ پێویستی به‌ ئاستی هۆسیاری هه‌یه‌ یان ئه‌بێت مرۆڤ تا ئه‌و پله‌یه‌ ئاستی هۆشیاری زۆر به‌رز بێت ئه‌و بێت به‌ نمونه‌ی که‌سانیتر ؟؟

با من بپرسم به‌ نمونه‌یه‌کی هۆشیاری ته‌ندروستی که‌ سه‌ندیکای پزیشکان ده‌ری ئه‌که‌ن ئه‌نوسن (دایکی به‌ڕێز بۆ پاراستنی مناڵه‌كه‌ت له‌ سکچونوو رشانه‌وه‌ شیری خۆت بده‌ به‌ منداڵه‌که‌ت )
ئایا تاکی کورد له‌م ڕسته‌یه‌ تێ ئه‌رگات که‌ چه‌ند سود به‌خشه‌ بۆی به‌ڵام جێبه‌جێی ئه‌کات؟؟تا چه‌نده‌ ؟؟ ئه‌مانه‌ هه‌موی ئه‌که‌وێته‌ سه‌ر خودی که‌سه‌که‌ خۆی بۆیه‌ لێره‌ پێویسته‌ که‌سه‌کان هه‌سته‌کانیان به‌کاربهێنن خودی خۆیان هۆشیار بکه‌نه‌وه‌


له‌ خالی کۆتایت هیچ تێبینیه‌کم نیه‌ منیش له‌گه‌ڵ هه‌مان بۆچوندام هه‌موو لایه‌نه‌کان پێویستی به‌ هۆسیاری هه‌یه‌
ده‌ست خۆش بۆ تۆش هه‌ر شاد بیت


دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن hanasa9 (2011-08-06 13:42:37)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2011-08-06 14:03:47

Rega Shyaw
کازیوەی یانە
شوێن: پایته‌خت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-24
دواترین سه‌ردان: 2013-03-15
په‌یامه‌كان: 999
WindowsFirefox

Re: هۆشیاری

سڵاو

هەناسە خان وەك وتم ئێمە خۆمان نامانەوێت هۆشیار بین ...ئەوەتانێ ئاشکرا ترین بەڵگە .. یەكێك لەو بەشانەی کە ئەندام زۆر کەم سەیری دەکات بەشی گفت وگۆ و راپرسیە .. بەلام ئەو بەشەی کە ئەندام زۆر سەردانی دەکات یاری نێوان ئەندامانە !!
لەگەڵ ڕێزم بۆ یانە و دەستەی بەڕێوەبەرایەتیەکەی .. بەلام سەردان گەرمی هەموو یانەکان بە بەشی یاری نێوان ئەندامانەوەیە !!
ئەوە راستیەکە بروا ناکەم بەڕێوەبەرانیش بتوانن خۆیان حەشار بدەن .. بەلام خۆشبەختانە یانەی کوردژین وەکو یانەکانی تر نیە .. بەهۆی ئەوەی ئەندامی زۆرە رۆژانە نزیکەی ٢٠٠ سەردان کەری تەنها ئەندامی هەیە .. ئەوانەش هەمویان بیر و رای جیاوازیان هەیە ..


سوپاس بۆتۆ دووبارە دادە گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2011-08-06 18:04:30

hanasa9
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2012-01-30
په‌یامه‌كان: 186
WindowsFirefox

Re: هۆشیاری

به‌رێز rega shyaw
ده‌ست خۆش بۆ به‌رده‌وامیت ماندوو نه‌بیت زۆر راسته‌ ئه‌ندامان ئه‌و سیفه‌ته‌یان تێدایه‌ به‌دوای

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2011-08-07 12:46:34

Sad Clown
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-17
دواترین سه‌ردان: 2012-07-09
په‌یامه‌كان: 193
WindowsSafari

Re: هۆشیاری

دەست خۆش بۆ بەردەوام بوون و درێژە دان بە تەوەرەکەت، هەر بژیت ...

سەبارەت بە پرسە نوێکانی تەوەر

به‌ بروای تۆ ئێستا نه‌وه‌یه‌ک دروست نه‌بووه‌ که‌ برواو قه‌ناعه‌تی به‌ دابو نه‌ریت نیه‌ که‌چی ئاست هۆشیاری لاوازه‌؟؟
بێگۆمان بە تێپەڕبوونی کات و پێشکەوتنی لایەنەکانی ژیان بە هەموو ڕوویەکەوە ئەو ڕاستیەمان بۆ دەردەخات کە نەوەی نوێ کەمتر بەستراوەتەوە بە داب و نەریتەوە، ئەمەش بۆ ئەم تازەگەری و هەنگاونان بەرەو جیهانێکی سەردەمیانە دەگەڕێتەوە کە لە سەرتاسەری کۆمەڵگاکانی جیهان کاری بۆ دەکرێت، ئەوەی دەمێنێتەوە ئەو پەروەردە لاوازەیە کە بەس نیە بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی هۆشیاری تاک و نەبوونی شێوازێکی گۆنجاو کە لە ناخی تاکەکان دا بچەسپێت ... بۆیە من ئەمە بە هۆکار ئەبینم کە وای کردووە ئەم ڕەوشە دروست بێت واتە هۆشیاریەکی لاواز لە هەمن کات دا دوور لە داب و نەریت.

له‌و بروایه‌دا نیت که‌ رێگا بۆ هۆشیاری زۆره‌ به‌ڵام گوێگری که‌مه‌ یان موشته‌ری بابه‌ته‌کانی ئاست هۆشیاری که‌مه‌؟
بە پێچەوانەوە من وا ئەبینم شێوازی گەیاندنی هۆشیاریەکان گۆنجاو نین، هەرچەندە ڕێگا زۆر بن بەڵام نەبوونی سیستەم و ڕێگایەکی پێویست وای کردوە ئەم هۆشیاریانە ڕۆلی سەرەکی خۆیان نەبینن (مەبەستم لە ناخی کۆمەڵگا دا، نەک بەم جۆرە کە ئێمە لەم یانەیە و لە مەودای نێت دا هۆشیاری دەگەیەنین)، هەروەها لە ڕوویەکەوە گوێگریش کەمە ئەمەش هەر دیسان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تاکەکان ئەو جۆرە تێڕوانینەیان لا دروست نەبووە کە لە شتەکان وورد ببنەوە !!!

ئێشتا تۆ ئاماده‌یت بابه‌تێک بخوێنیته‌وه‌ که‌ باسی هۆشیاری ئه‌کات چه‌ند دێڕێک بنوسیت ئه‌ی بۆ ئه‌وانی تر دیار نین؟ که‌واته‌ به‌ بروای تۆ ئه‌مه‌ پیوه‌ندی به‌ خودی تاکه‌کانه‌وه‌ نیه‌؟؟
بە بڕوای من تا ڕادەیەک بەڵێ، هەر وەک لە پێش ئەم وەڵامە باسم کرد کە تاکی کورد جۆرە تێڕوانینێکی جیاوازی هەیە و لە کاتی کاری جدییات ڕاستەوخۆ خاو بوونەوەیەکی پێوە دیار ئەبێت ! لەوانەیە زۆر کەس هەبن باس لەوە دەکەن کە هۆشیاری نیە و پێویستە کاری بۆ بکرێت، بەڵام لە کاتی چوونە ناو کردارەوە و بە جێگەیاندنی کارەکان ئەو کاتە سستی و خاو بوونەوەوەیەک بەدی ئەکرێت تا ئەو ڕادەیەی لە کردارەکە ڕا بکات یان خۆی بدزێتەوە ! بۆیە دەتوانین بڵێین تا ڕادەیەکیش بۆ خۆدی کەسەکە دەگەڕێتەوە بەڵام لە کاتی وا دا پێویستە بتوانرێ هۆشیاری لەسەر بنەمایەکی وا بگەیەنرێ کە سەرنجی تاک بکێشێتە خۆی و ڕاستەوخۆ تاک ببەستێتەوە بەو شتە.

له‌و بڕوایه‌دایت که‌ په‌روه‌رده‌ی خێزان لاوازه‌ له‌و ڕوه‌وه‌ ؟؟پێت وایه‌ دایک و باوک باسی هۆشیاری بۆ مناڵه‌کانیان ئه‌که‌ن؟به‌ گشتی؟؟
بەڵێ سەد لە سەد لەو بڕوایە دام کە پەروەردەی خێزانی کورد لاوازە !! و بێ ئاگان لە چوونیەتی پەروەردە کردنی مناڵەکانیان لەسەر سیستەمێکی وا کە لە داهاتوو دا ئاستێکی بەرزی هۆشیاریان هەبێت ! زۆر بە داخەوە خێزانی ئەمڕۆی کورد بە یەک لە لاوازترین خێزانەکانی کۆمەڵگاکانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست دەبینم و زۆر بە ڕوونیش ئەنجامەکانی لە کۆمەڵگا دا ڕەنگ دەداتەوە ... چۆنکە گرنگترین و هەستیارترین قۆناغی پەروەردە کردن لە ژیانی تاک دا پەروەردەی خێزانە، کە بە داخەوە زۆر ڕووداوی جۆرا و جۆری ناو ناخی کۆمەڵگا دەبینین کە هۆیەکەشی لاوازی پەروەردە و نەبوونی هۆشیاریە، بۆیە هیوادارم خێزانی کورد بگاتە ئاستێکی وا کە بتوانێت مناڵەکان بە سەرکەوتووی لەو قۆناغە دا پەروەردە بکەن تا لە داهاتوو دا باجی هەڵەکانیان نەدەن و تاک و کۆمەڵگاش زەرەمەند نەبن ..!

ئایا قۆناغی زانکۆ پێویستی به‌ ئاستی هۆسیاری هه‌یه‌ یان ئه‌بێت مرۆڤ تا ئه‌و پله‌یه‌ ئاستی هۆشیاری زۆر به‌رز بێت ئه‌و بێت به‌ نمونه‌ی که‌سانیتر ؟؟
بە دڵنیایەوە ئەم قۆناغەش پەروەردەی خۆی هەیە بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی تاک، بەڵام بەم شێوەیە چروپڕەی پەروەردەی خێزانی و پەروەردەی قۆناغەکانی پێشتری خوێندن نا ، چۆنکە ئەمە دوا هەلە بۆ پێگەیاندنی تاک و پەروەردەی ئەم قۆناغە لەسەر بنەمایەکی ئاستی زۆر بەرز دەبێت بەو پێیەی لەوە بە دوا تاکێکی وا دروست بێت کە پەروەردە کردن و خستنە ڕووی هۆشیاری بۆ کەسانیتر بکەوێتە ئەستوو ... لە هەمان کاتدا پێویستیشە کاتێک کەسێک دەگاتە ئەم قۆناغە ئامادەییەکی وای هەبێت بۆ ئاستە بەرزەکەی ئەم قۆناغە، بەڵام لە کاتی ئێستا دا ئەم قۆناغە وەکو پێویست نیە و خۆدی ئەم قۆناغەش پێویستی بە چاکسازییە لە ناو کۆمەڵگا دا !

با من بپرسم به‌ نمونه‌یه‌کی هۆشیاری ته‌ندروستی که‌ سه‌ندیکای پزیشکان ده‌ری ئه‌که‌ن ئه‌نوسن (دایکی به‌ڕێز بۆ پاراستنی مناڵه‌كه‌ت له‌ سکچونوو رشانه‌وه‌ شیری خۆت بده‌ به‌ منداڵه‌که‌ت ) ئایا تاکی کورد له‌م ڕسته‌یه‌ تێ ئه‌رگات که‌ چه‌ند سود به‌خشه‌ بۆی به‌ڵام جێبه‌جێی ئه‌کات؟؟تا چه‌نده‌ ؟؟ ئه‌مانه‌ هه‌موی ئه‌که‌وێته‌ سه‌ر خودی که‌سه‌که‌ خۆی بۆیه‌ لێره‌ پێویسته‌ که‌سه‌کان هه‌سته‌کانیان به‌کاربهێنن خودی خۆیان هۆشیار بکه‌نه‌وه‌ ؟
سەرنجەکەت جوانە، بەڵام من پێشتریش باسم لەوە کرد کە شێوازی گەیاندنی هۆشیاریەکە زۆر گرنگترە لە خستنە ڕووی هۆشیاریەکە بە شێوازێکی ئاسایی، بۆ ؟ هەر لە سەر ئەم نموونەیەی بەرێزتان هۆکارەکەی باس دەکەم ...  (دایکی به‌ڕێز بۆ پاراستنی مناڵه‌كه‌ت له‌ سکچونوو رشانه‌وه‌ شیری خۆت بده‌ به‌ منداڵه‌که‌ت ) هۆسیاریەکی گرنگە بەڵام ئەگەر سەرنج بدەین زیاتر وەکو ڕێنماییە نەک هۆشیاری، ئەگەر سەندیکای پزیشکان خۆل و بەرنامەی تایبەت داڕێژێت بۆ دایکان ئەوانەی مناڵی شیرە خوریان هەیە و لەو ناوەندەوە گرنگی شیری دایک ڕوون بکەنەوە و لایەنە باشەکانی شیری دایک و لایەنە خراپەکانی شیری قوتو باس بکەن ئەو کاتە زیاتر دەتوانن ئامانجەکەیان بپێکن و دایکان بە ئاستێکی هۆشیاری بەرز بگەیەنن کە ئەو دایکانە ببن بە سەرچاوەیەکی باش بۆ کچەکانیشیان لە داهاتوو دا ... یاخۆد دەکرێ لە کاتی لە دایک بوونی مناڵ لە نەخۆشخانە نامیلکەیەک بدرێت بە دایک کە گرنگی شیری دایکی تێدا ڕوون کردبێتەوە و ڕێنماییەکان بۆ چوونیەتی پەروەردە کردنی مناڵ و چەند باسێکی بەستراو بە پەروەردەی مناڵ و چوونیەتی بەخێو کردنی تێدا باس کرابێت ئەو کاتە زۆۆۆۆر زیاتر ئاستی هۆسیاری بەرز دەبێتەوە و ڕاستەوخۆ تاکەک دەبەستێتەوە بە هۆشیاریەوە ... ئەمە ڕوونکردنەوەیەک بۆ تەنها بۆ ئەو نموونەیەی کە بەڕێزتان باسی کرد.

دووبارە دەست خۆش، هەر بژین ... بە پێویستی ئەزانم ڕای بەڕێزت بزانم لەسەر هەمان پرسەکان بۆ درێژە دان بە تەوەر.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2011-08-07 19:51:53

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: هۆشیاری

دووباره‌ سلاو خۆشحالم به‌ درێژه‌ دان به‌ بابه‌ته‌که‌
ده‌ستی تۆش خۆش بی تو سوپاسی هه‌ستت ده‌که‌م

سه‌باره‌ت به‌ پرسیاره‌که‌ی به‌رێزتان

ئایا به‌رزی  ئاستی هۆشیاری ئینتیمای نه‌ته‌وایه‌تی به‌رزتر ئه‌بێته‌وه‌ یان باشتره‌ بڵێم تاکێک ئینتمای نیه‌ بۆ ژینگه‌که‌ی پاک و خاوێن ڕای ناگرێت ئه‌گه‌ر ئاستی هۆشیاری ئه‌وه‌نده‌ بێت پاک و خاوێن ژینگه‌که‌ی بپارێزێت دوباره‌ ئینتمای نه‌ته‌وه‌ی به‌رز نابێته‌وه‌؟

ئه‌گه‌ر که‌مێک هه‌ڵوه‌سته‌ بکه‌ین له‌سه‌ر هۆشیاری به‌دڵنیایه‌وه‌ ئینتمای نه‌ته‌وایه‌تی لای تاک له‌و کاته‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت که‌ تاکی کۆمه‌لگا لایه‌نی هۆشیاری له‌ ئاستێکی باش دابێت و ئاراسته‌کانی هه‌مووی بۆ خۆش ویستنی لایه‌نه‌کانی ژیان بێت بۆیه‌ به‌رای من هۆشیاری به‌ هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه‌ وه‌ک سورێکی به‌رده‌وام وایه‌ و ته‌واوکه‌ری یه‌کترن ئینجا تاکێک له‌ کۆمه‌لگا ئه‌گه‌ربێت و خۆشه‌ویستی نه‌ته‌وه‌ له‌ دڵیا گه‌لاله‌ ببێت ئه‌و کات هه‌ست به‌ بوونی ژینگه‌یه‌کی پاک و بێگه‌د ده‌کات و به‌رده‌وام له‌و ئاقاره‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت و به‌ دوای ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێت که‌ چۆن و به‌ چ رێگه‌یه‌ک هۆشیارییه‌که‌ زیاتر په‌ڕه‌ پێ بدات و به‌ که‌سانی تری بگه‌ینێت

بۆیه‌ ئه‌توانم بلێم کاتێک مرۆڤ له‌ ژیان له‌ ئاستێکی هۆشیاری باش و به‌رز دابێت ئه‌توانێت سیسته‌مێکی جوانیش په‌یره‌و بکات بۆ ژیان  له‌ نێو کۆمه‌لگاکه‌یدا به‌وه‌ش هه‌ست به‌ به‌رپرسیاره‌تی پاک راگرتنی ژینگه‌که‌ی ده‌کات و هه‌میشه‌ ئاواته‌خواز که‌ چ شتێک گرنگ و پر بایه‌خه‌ بیبه‌خشێت و پاریزگاری  لێ بکات بۆیه‌ به‌دڵنیایه‌وه‌ کاتێک هه‌ست به‌ خۆشه‌ویستی و پاک راگرتنی ژینگه‌ ده‌کات ئینتیمای نیشتمانی به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌ و هۆشیارییه‌که‌ی له‌ بواره‌ جیاجیاکانی ژیان به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌

دووباره‌ ده‌ستت خۆش و به‌رده‌وام بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2011-08-07 20:59:26

hanasa9
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2012-01-30
په‌یامه‌كان: 186
WindowsFirefox

Re: هۆشیاری

به‌ڕێز ساد ماندوو نه‌بیت ده‌ست و چاوت خۆش بۆ رونکردنوه‌کان منیش وه‌ک خۆم وه‌ڵامی پرسیاره‌کان ئه‌یه‌مه‌وه‌ وه‌ک به‌ڕێزت داواتکردوه‌ وه‌ڵامی من بزانیت

به‌ بروای تۆ ئێستا نه‌وه‌یه‌ک دروست نه‌بووه‌ که‌ برواو قه‌ناعه‌تی به‌ دابو نه‌ریت نیه‌ که‌چی ئاست هۆشیاری لاوازه‌؟؟

به‌ڵی به‌ ڕای من نه‌وه‌یه‌ک هاتوه‌ نه‌وه‌ی داب و نه‌ریتی کۆن نین نه‌وه‌ی سه‌رده‌من ئینجا تینوی پێشکه‌وتنن جارێ هه‌ڵپه‌ی په‌یداکردنی شتێکی نوێن که‌ پێشتر نه‌یان بوه‌ وه‌ک نێت مۆبایل ...هتد بۆیه‌ جارێ نه‌هاتونه‌ته‌وه‌ هۆشی خۆیان که‌ پێش به‌کار ههێنانی ئه‌م جۆره‌ شتانه‌ پێویستان به‌ لایه‌نێکی گرنگی ژیان هه‌یه‌ ئه‌ویش هۆشیاریه‌ نه‌گه‌شتوونه‌ته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی هۆشیاریان پێش هه‌موو کایه‌کانی ژیانیانه‌ پێویسته‌ هۆشیار بن تا ژیانیان ته‌ندروست بێت


له‌و بروایه‌دا نیت که‌ رێگا بۆ هۆشیاری زۆره‌ به‌ڵام گوێگری که‌مه‌ یان موشته‌ری بابه‌ته‌کانی ئاست هۆشیاری که‌مه‌؟

من له‌و بڕوایه‌دام که‌ رێگای هۆشیار کردنه‌وه‌ی تاک ساڵ با ساڵ به‌ره‌و پێش ئه‌ڕوات به‌ڵام گوێگر و جێ به‌جێ کاره‌که‌ی که‌مه‌


له‌و بڕوایه‌دایت که‌ په‌روه‌رده‌ی خێزان لاوازه‌ له‌و ڕوه‌وه‌ ؟؟پێت وایه‌ دایک و باوک باسی هۆشیاری بۆ مناڵه‌کانیان ئه‌که‌ن؟به‌ گشتی؟؟

من وای ئه‌بینم په‌روه‌رده‌ی مناڵ له‌م ڕوه‌وه‌ لاوازه‌ ئه‌وه‌نه‌ی مناڵ ئه‌شكێنه‌وه‌ ئه‌وه‌نه‌ هۆشیاری ناکه‌نه‌وه‌


ئایا قۆناغی زانکۆ پێویستی به‌ ئاستی هۆسیاری هه‌یه‌ یان ئه‌بێت مرۆڤ تا ئه‌و پله‌یه‌ ئاستی هۆشیاری زۆر به‌رز بێت ئه‌و بێت به‌ نمونه‌ی که‌سانیتر ؟؟

پێویست مرۆڤ تا ئه‌گاته‌ ئه‌و پله‌یه‌ ئاستی هۆشیاری له‌ هه‌موو ڕووه‌کانه‌وه‌ هه‌بێت  چونکه‌ دوای ئه‌و پله‌یه‌ ئه‌رکی ئه‌وه‌ که‌سانی تر هۆشیار بکاته‌وه‌



هیوادارم وه‌ڵامه‌کانم جێی خۆی گرتبێته‌وه‌ سوپاس بۆ به‌رده‌وامیت نمونه‌ی تۆ زۆر بێت

هه‌ر شاد بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net