.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










سلام العلیک
مامۆستا گیان من نازانم ڕۆژوی قه‌رزم له‌سه‌ره یان نا چونکه دڵنیا نیم ئه‌گه‌ر بێت و ڕۆژوی سونه‌ت بگرم دروسته ؟ ئایا ڕۆژوه سونه‌ته‌کان جێگای ڕۆژوه قه‌رزه‌کان ده‌گرێته‌وه ؟
مامۆستا ئه‌گه‌ر ژن و پیاوێک مناڵیان نه‌بێت له دواڕۆژدا پاداشتیان چیه ؟
مامۆستا ئه‌گه‌ر که‌سێک ئه‌م دوو پیته نه‌زانێت ( ر - ڕ ) واته نه‌توانێت بیانڵێت ئایا له دواڕۆژدا لای خودای گه‌وره پاداشتی چیه ؟
مامۆستا ئه‌گه‌ر کوڕێک بزانێ که له داهاتودا که هاوسه‌رگیری پێک هێنا و ناتوانێت مناڵی ببێ گه‌ر کوڕه‌که ژن بێنێ و ئه‌مه به کچه‌که نه‌ڵێ ئایا سزاکه‌ی چیه ؟
ئایا گه‌ر که‌سێک زۆر تاوه‌نبار بێت به‌ڵام له‌کاتی عیباده‌تدا بمرێت ئایا له قیامه‌ت مه‌سیڕی چۆن ده‌بێت ؟
زۆر سوپاست ده‌که‌م مامۆستا گیان گه‌ر وه‌ڵامم بده‌یته‌وه خودا پاداشتت بداته‌وه
له‌سه‌ر هێڵ نییه




به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ خوای گه‌وره و دروود و بارانی ڕه‌حمه‌ت بڕژێ به‌سه‌ر گیانی پاکی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ)، وه یار و یاوه‌رانی و شوێنکه‌وتوانی تا ڕۆژی دوایی.
فەرموو بەڕێزم بۆ وەڵامی پرسیارەکەت:
1.به‌ڕێزم سه‌ره‌تا هه‌وڵبده دڵنیابیت که ڕۆژووی قه‌رزت له‌سه‌ره یان نا، ئه‌گه‌ر له‌سه‌رت بوو ئه‌وا پێویسته ڕۆژووه‌که‌ت قه‌زا بکه‌یته‌وه، به‌ڵام ئایا له‌م کاته‌دا بۆت هه‌یه ڕۆژووی سوننه‌ت بگری یان نا؟
[size=19]زانایان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ڕای جیاوازیان هه‌یه، ئیمامی ئه‌بوو حه‌نیفه ره‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێ: ڕۆژووی سوننه‌ت درووسته بگریت هه‌رچه‌نده ڕۆژووی قهزاشت له‌سه‌ر بێت.
ئیمامی شافعی و ئیمامی مالک ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت ده‌فه‌رموون: درووسته ڕۆژووی سوننه‌ت بگریت هه‌رچه‌نده قه‌رزداریش بیت به‌ڵام ناپه‌سنده، واته ڕۆژووه قه‌زاکان بگرێته‌وه باشتره ئینجا سوننه‌ت بگرێت.
به‌ڵام لای حه‌نابیله‌کان ڕۆژووی سوننه‌ت حه‌ڕامه له‌سه‌ر که‌سێک که ڕۆژووی قه‌رزی له‌سه‌ر بێت.
به په‌یڕه‌و کردنی ڕای هه‌ریه‌کێک له‌م زانا به‌ڕێزانه ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت، موسڵمان تاوانبار نابێت، به‌ڵام واباشه ڕۆژووه‌کان قه‌زا بکرێنه‌وه، له‌و ڕۆژانه‌ی که ڕۆژوو تێیاندا سوننه‌ت نیه.[/size]
2. مامۆستا ئه‌گه‌ر ژن و پیاوێک مناڵیان نه‌بێت له دواڕۆژدا پاداشتیان چیه ؟
ئارامگرتن و سوپاسگوزاری خوای گه‌وره له‌م کاته‌دا خاوه‌نه‌که‌ی پاداشتێکی نه‌بڕاوه وه‌ده‌ست دێنێت.
خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: إنما یوفی الصابرون أجرهم بغیر حساب.
واته ئه‌وانه‌ی ئارامگر و خۆڕاگرن، پاداشتی نه‌بڕاوه‌یان پێ ده‌به‌خشرێ.
3.مامۆستا ئه‌گه‌ر که‌سێک ئه‌م دوو پیته نه‌زانێت ( ر - ڕ ) واته نه‌توانێت بیانڵێت ئایا له دواڕۆژدا لای خودای گه‌وره پاداشتی چیه؟
به‌ڕێزم سه‌ره‌تا هه‌وڵبده خۆت فێر بکه‌یت، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌تتوانی ده‌ریان ببڕی ئه‌وا له‌سه‌ر نهزانینهکهت تاوانبار نابیت و وه پاداشتی هه‌وڵ و ماندووبوونه‌که‌ت بۆت ده‌نووسرێ.
4.مامۆستا ئه‌گه‌ر کوڕێک بزانێ که له داهاتودا که هاوسه‌رگیری پێک هێنا و ناتوانێت مناڵی ببێ گه‌ر کوڕه‌که ژن بێنێ و ئه‌مه به کچه‌که نه‌ڵێ ئایا سزاکه‌ی چیه ؟
ئه‌گه‌ر ئه‌م کوڕه زانیاری ته‌واو و درووستی هه‌بێت له‌سه‌ر نه‌زۆکی خۆی، ئه‌وا ئه‌گه‌ر له‌به‌رامبه‌ره‌که‌ی بشارێته‌وه تاوانبار ده‌بێت لای خودای گه‌وره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به کچه‌که‌ی گوت و ڕازی بوو، ئه‌وا تاوانبار نابێت.
5.ئایا گه‌ر که‌سێک زۆر تاوه‌نبار بێت به‌ڵام له‌کاتی عیباده‌تدا بمرێت ئایا له قیامه‌ت مه‌سیڕی چۆن ده‌بێت؟
هه‌ر مرۆڤێکی تاوانبار ئه‌گه‌ر ته‌وبه بکات ئه‌وا خوای گه‌وره لێی خۆش ده‌بێت، به‌مه‌رجێ مافی خه‌ڵکی به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت، وه‌کاتێ مرۆڤ له‌سه‌ر هه‌ر حاڵه‌ت و شێوازێک و جۆرێک بمرێت ئه‌وا له‌سه‌ر هه‌مان شێواز زیندوو ده‌بێته‌وه، به‌لام ئه‌وه مانای ئه‌وه‌نیه که ئه‌وتاوانانه‌ی که ئه‌نجامی داون و مافی خهلكیشی له‌سه‌ره، له‌سه‌ری لاچووبێت، به‌ڵام ئه‌و شتانه‌ی مافی خوای گه‌وره‌ن، ئه‌وا خوای گه‌وره خاوه‌نی به‌زه‌یی و لێبوورده‌یه، خواش ئاگاداره به نیه‌تی دڵه‌کان و نهێنیه‌کانی مرۆڤ، هه‌رکه‌سێکیش کۆتایی ژیانی به عیباده‌تێک بێت، ئه‌وا خوای گه‌وره کۆتا خێری کردووه (حسن الخاتمة)ی پێ به‌خشیوه.
والله أعلم
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته..
له‌سه‌ر هێڵ نییه