❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هاوسه‌رگیری

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#21 2011-08-07 15:16:29

hanasa9
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2012-01-30
په‌یامه‌كان: 186
WindowsFirefox

Re: هاوسه‌رگیری


سڵاو به‌ڕێزان دوای ده‌ست خۆشی زۆرم بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز ماندوو نه‌بن زۆر خۆشحاڵم که‌ چه‌ند ئه‌ندامێک به‌ژدار بووه‌ هه‌رچه‌نه‌ له‌ طموحی منا نیه‌ به‌ڵام جێی ده‌ست خۆشیه‌ که‌ ئێوه‌ به‌ژدار بوون ئه‌م بابه‌ته‌ 7 رۆژه‌ دانراوه‌ بۆیه‌ پێویست به‌ کاتی تر ناکات وا باشتره‌ هه‌ر بابه‌تێک یه‌ک هه‌فته‌ مۆڵه‌تی هه‌بێت بۆ گفتووگۆکان
له‌ کۆتای بابه‌ته‌که‌ پوخته‌یه‌ک له‌ ڕاو سه‌نجه‌کانتان ئه‌خه‌مه‌ ڕوو به‌ داوای لێبوردنمه‌وه‌ بۆ هه‌ر که‌موو کوریه‌کی 


ئه‌وانه‌ی به‌ژدار بون له‌ ته‌وه‌ره‌که‌
hawbir batas
roshna
tina
hulya
yadgar
sweet girl
muslim
sad clown



له‌سه‌ر پرسی یه‌که‌م که‌ بۆ هاوسه‌رگیری ئه‌که‌ن ئه‌م به‌ڕێزانه‌ ڕایان وایه‌
بروا و رۆشنا پێان وایه‌ پێویستی ژیانه‌
تینا ئه‌ڵێت وابه‌سته‌ بونو ئاشق بون که‌ دوو ئاشق بێ یه‌ک ناتوانن
موسلیم و هولیا و سویت ئه‌ڵێن سونه‌ته‌ 
یادگار ئه‌ڵێت بۆ به‌رده‌وامی ژیانێکی نوێ
ساد و هه‌ناسه‌ ی#نی خۆم هاهاها ئه‌ڵێیت ته‌واوکه‌ر ژیانی مرۆڤه‌ دوو که‌س ژیانێکی نوێ دروست ئه‌که‌ن پێ ئه‌وترێ ژیانی هاوسه‌ری




بۆ پرسی دووه‌م که‌ به‌ خۆشه‌ویستی بێت یان خۆشه‌ویستی نه‌بێت
بڕوا و رۆشنا هه‌بونی په‌یوه‌ندیان پێ باشتره‌
تینا و هولیا و سویت ماوه‌یه‌ک قسه‌ کردن هه‌بێت بۆ لێک تێگه‌شتن
یادگار خۆشه‌ویستی بونی هه‌بێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا قیسمه‌ت و نسیبه‌ به‌ هیوای قسمه‌تێکی باش هاها
موسلیم بونی په‌یوه‌ندی باش ئه‌زانێت با مه‌رجێ زۆر نه‌خایه‌نێت دوای ماوه‌یه‌کی که‌م هاوسه‌رگیری دروست بێت
ساد ئه‌ڵێت گرنگ نیه‌ هه‌رچۆن بێت گرنگ ئه‌وه‌یه‌ لێک تێگه‌شتن هه‌بێت



بۆ پرسی سێیه‌م به‌ڕێزان ئه‌ڵێن
بڕوا ئه‌ڵێت ريزگرتن و  ليك تێگه‌يشتن
رۆشنا له‌سه‌ر بنه‌مای له‌ یه‌ک گه‌یشتن
تینا له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشویستن و راستگۆیی و وه‌فا بیت
هولیا بێگومان راستگۆيى و لێك تێگه‌يشتن و سۆز و وه‌فا
یادگار خۆشەویستی راستگۆیی وەفا رێز لێک تێگەیشتن قەناعەت بوون بە یەکتر بەوەی کە هەیە.
سویت متمانه , خؤشه‌ويستى , ريز له‌يه‌كترگرتن , نه‌شاردنه‌وه‌ى شت له‌ يه‌كترى
موسلیم له‌سه‌ر بنه‌مای سونه‌ت بێت یه‌بێته‌ خۆش به‌خختی چونکه‌ سونه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌ (د.خ)
ساد پێش هەموو شتێک بڕوا بەخۆبوون و دڵپاکی زۆر گرنگە بۆ دروست بوونی خێزانێکی بەختەوەر



بۆ پرسی چواره‌م و پێنجه‌م هه‌موویان هاوڕان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کچو کور سه‌ربه‌ست بێت له‌ هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ردا ته‌نها یادگار و موسلیم پێان باشه‌ دایک و باوکیش بۆچونیان هه‌بێت باشتره‌
بۆ کۆتا خاڵیش پێیان وایه‌ به‌ره‌و لاوازی ئه‌ڕوات ئه‌و خاڵه‌ به‌ هیوای ئه‌وه‌ن نه‌مێنێت به‌ کارێکی به‌شیاوی دا ئه‌نێن



له‌ کۆتای باسه‌ ئه‌ڵێم بۆ ئه‌وه‌ی خێزانێکی ته‌ندروست بین و کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروست پێک بهێنین باشتره‌ پێش هه‌ر کارێک جوان سه‌یر بکه‌ین جوان بیر بکه‌نه‌وه‌ جوان بدوێین به‌ جوانیش هه‌ڵه‌خه‌ڵه‌تێین هاوسه‌رگیریمان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌قڵ و بیر کرنه‌وه‌ بێت تا په‌شیمان نه‌بینه‌وه‌ له‌ هاوسه‌رگیری و کاره‌ساتی طلاق دروست نه‌که‌ین هیوام یه‌خواست زۆرترین ئه‌ندام به‌ژدار بونایه‌ به‌ڵام دیاره‌ ئه‌ندامانی تر پێیان ناکراوه‌ تا به‌ژدار بن ده‌ست و چاوتان خۆش ماندوم کردن

سوپاس بۆ به‌ڕێز ساد بیرۆکه‌ی ئه‌م پوخته‌یه‌ له‌وه‌وه‌ فێر بوم هیوادارم توانیبێتم شتێکی گونجاوم کردبێت

هار شاد بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#22 2011-08-07 17:11:46

ئاكؤ سامان
جوانی کوردژین
شوێن: شاری كه‌لار
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-26
دواترین سه‌ردان: 2011-12-21
په‌یامه‌كان: 896
WindowsXPFirefox

Re: هاوسه‌رگیری

كۆد:

1*تۆی مرۆڤ بۆ ژیانی هاوسه‌ری هه‌ڵئه‌بژێریت ؟؟

2*ئایا هاوسه‌رگیری به‌ خۆشه‌ویستی بێت واته‌ (عیلاقه)‌  یان به‌ کتوپری بێت واته‌  به‌ سوتفه‌  ؟؟

3*ئایا چ هۆکارێک ئه‌بێته‌ هۆی خۆش به‌ختی خێزان له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک بێت ئه‌و هاوسه‌رگیریه‌ ؟؟

4*چی ئه‌ڵێیت یان بۆچونت چۆنا له‌سه‌ر ئه‌و هاوسه‌رگیریه‌ی له‌یایه‌ن خێزان واته‌ دایک و باوکه‌وه‌ هه‌ڵ ئه‌بژێرێت خواستی کچ و کوره‌که‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت ؟؟

5* گه‌شبینیت به‌وه‌ی له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکدا دیاریده‌ی ژن به‌ ژن و له‌سه‌ر بێشکه‌ ماره‌ بڕین نه‌مێنێت ؟؟

1_چونكه‌ له‌كاری خراپه‌ دوور بكه‌ومه‌وه‌
2_به‌رای من به‌ سوتتفه‌ بێت،چونكه‌ هه‌ریه‌كێكمان به‌دڵداری ژن بێنێت(له‌گه‌ڵ رێزمدا).پێم وایه‌ هه‌رگیز متمانه‌ به‌ یه‌كدی ناكه‌ن،چونكه‌ بۆ نموونه‌ ئه‌كه‌ر پیاوه‌كه‌ بچێته‌ده‌ره‌وه‌،دلی مرتاح نابێت له‌ ده‌ره‌وه‌ چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ وابیر بكاته‌وه‌.هاوسه‌ره‌كه‌ی
دڵداری ده‌كات وه‌كهو چۆن پێكه‌وه‌ دڵدارییان كردووه‌.
3_من پێم وایه‌ ئه‌گه‌ر منداڵیان هه‌بێت ده‌بێته‌ هۆی خۆشبه‌ختی ژیان.
4_من پێم وایه‌ نابێت دایك و باوك ده‌ست بخه‌نه‌ كاروباری ژنهێنانه‌وه‌،چونكه‌ ده‌بێت كور ده‌بێت خۆی هاوسه‌ری خۆی هه‌ڵبژێرێ،كچیش به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌بێت خۆی مێردی هه‌ڵبژێرێ.
5_به‌ڵێ گه‌شبینم،به‌و هیوایه‌م.

له‌گه‌ڵ رێزو خۆشه‌ویستیم

Kurdzhin
نا خۆشه‌..كه‌سێكت خۆش بوێ ئه‌و تۆی خۆش نه‌وێیت
له‌وه‌ ناخۆشتر ئه‌وه‌یه‌..كه‌ تۆ به‌رده‌وامبی له‌سه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#23 2011-08-07 20:33:51

hanasa9
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2012-01-30
په‌یامه‌كان: 186
WindowsFirefox

Re: هاوسه‌رگیری


ده‌ست خۆش کاک ئاکۆ خۆشحاڵم به‌ وه‌ڵامه‌کانت به‌ڵام خۆزگه‌ تۆزێ زوتر به‌ژدار بویتایه‌ تاکو له‌ پوخته‌که‌دا ڕای به‌ڕێزیشتم باس بکردایه‌ دیاره‌ تۆ له‌ هه‌ندێ خاڵیدا جیاوازی له‌ ئه‌ندامانی تر به‌و ئومێده‌م هه‌مومان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی راست ژیانی هاوسه‌ر هه‌ڵبژێرین

هه‌ر شاد بیت 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net