❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گرنگترین رِووداوه‌كانى مانگی رِه‌مه‌زانى پیرۆز له‌ مێژوودا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-08-16 22:46:51

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

گرنگترین رِووداوه‌كانى مانگی رِه‌مه‌زانى پیرۆز له‌ مێژوودا

رِۆژمێرى مانگی رِه‌مه‌زانى پیرۆز.. گرنگترین رِووداوه‌كانى مانگی رِه‌مه‌زانى پیرۆز له‌ مێژوودا: ...


بێگومان به‌درێژایى دیرۆك مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز چه‌ندان روداوو هه‌ڵكه‌وتى گه‌وره‌و گرنگ و بزورگى هه‌مه‌جۆرى تیادا روداوه‌ كه‌له‌ ئامار نایه‌ن، نه‌خاسمه‌ له‌سه‌رده‌مى ئیسلامى ئازیزو روداوى ئیسلامى تائێستاكونێ ، ئێمه‌ لێره‌دا زۆر به‌كورتى و گوشراوى وه‌كو به‌ركول و مشتێك هه‌ندىَ روداوى گه‌وره‌و دیارتان بۆده‌ خه‌ینه‌رووكه‌ له‌م مانگه‌ دا رویان داون .

* 1ى رِه‌مه‌زان :

- خواى گه‌وره‌ \"ێحف\"ى بۆ حه‌زره‌تى ئیبراهیم نارده‌ خواره‌وه‌ سه‌لامى خواى له‌ سه‌ر بێت.

- له‌ ره‌مه‌زانى ساڵی3ی‌كۆچی‌موشریكه‌كانی‌مه‌ككه‌ كه‌وتنه‌ خۆ بۆ به‌رپاكردنى جه‌نگی‌ئوحد له‌ دژی‌موسلمانان، وه‌لێ‌جه‌نگه‌كه‌ له‌ (7)ی‌شه‌وال رویدا .

* 2 ى رِه‌مه‌زان :

- ساڵى 1338ك - 19/5/1920 یوسف وه‌ هبه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تى میێر ده‌ستى له‌ كار كێشایه‌وه‌، جىَ ى باسه‌ ناوبراو كه‌سێكى \"قبتی\" بوو له‌ ساڵى 1269ك له‌ میێر له‌ دایك بوو، له‌ 1353ك مرد.

- ساڵى 702ك - 20/4/1303زاینى شه‌رِی (مرج الێفر) له‌ نێوان سوپای موسلمانان به‌ سه‌ركردایه‌تی (الناێر محمدی كورِی قلاون ) و سوپای مه‌غۆل به‌ سه‌ركردایه‌تی قتلغ شاه نویان ( قتلوشاه) رووی دا .

* 4 ى رِه‌مه‌زان :

- ساڵى 1521ى زاینى شارى به‌ڵگرادى پایته‌ختى مه‌جه‌ر له‌ لایه‌ن سوڵتان سولێمان قانونی یه‌وه‌ فه‌تح كرا.

* 5 ى رِه‌مه‌زان :

- ساڵى 1268ى زاینى دواى 170 ساڵ شارى ئه‌نتالیه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تى (به‌یبه‌رس) له‌ ژێر ده‌ستى خاچ په‌رسته‌كان رِزگار كرا.

-ساڵی‌11/7/1948 ی‌زاینی‌تیمێكی‌سه‌ربازی سه‌هیۆنیزم به‌ سه‌ركردایه‌تی ‌(موشیه‌ دایان)ی‌جووله‌كه‌ له‌ شاری‌( لد ) 426 كه‌سی فه‌لستینی‌كوشتار گشت كردن.

* 6 ى رِه‌مه‌زان:

- ته‌ورِات له‌ لایه‌ن خواى گه‌وره‌ بۆ حه‌زره‌تى موساى كورِى عیمران دابه‌زى ، سه‌لامى خواى له‌ سه‌ر بێت.

- ساڵى 1378ك 15/3/1959 هه‌رێمى باكورى نێیجریا سه‌ربه‌خۆى خۆى له‌ حكومه‌تى ناوه‌ندی نێجیریا وه‌رگرت.

* 7 ى رِه‌مه‌زان:

- ساڵى 971 ى زایینى مزگه‌وتى (الازهر) له‌ سه‌رده‌می ده‌وله‌تى فاتیمیه‌كان له‌ قاهیره‌ى میێر له‌ لایه‌ن (جوهر الێقلی) كرایه‌وه‌.

- ساڵى 1373ك - 9/5/1954ز لیبیا و ئه‌مریكا رِێككه‌وتنك یان واژو كرد بۆ مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ بنكه‌ى (الملاحه‌) له‌ لیبیا.

* 8 ى رِه‌مه‌زان:

- ساڵى9ى كۆچى غه‌زاى ته‌بوك له‌ نێوان موسڵمانان و كافره‌كان رِویدا.

- ساڵى 70ى كۆچى ئیمامى جه‌عفه‌ر ێادقى موجته‌ هید له‌ دایك بوو.

- ساڵى 1351ك - 1352 / 4/1/1933 - 27/9/ 1933 اسماعیل ێدقى بوو به‌ پاشایی میێر.

* 9 ى رِه‌مه‌زان:

- ساڵى 212ى كۆچى شارى ێقلیه‌ له‌ لایه‌ن موسڵمانان رزگارى كرا.

- ساڵى 1394 ك - 25/9/1974 عبدالعزیز الحجازی له‌ میێر حكومه‌تێكى له‌ 33 وه‌زیر پێك هێنا و، بوو به‌ سه‌رۆك وه‌زیران.

- ساڵى 1385ك - 31/11/1965ز جان بیدال بوكاساى سه‌رۆك ئه‌ركانى گشتى سه‌ربازی له‌ كۆمارى ئه‌فریقیاى ناوه‌رِاست كوده‌تاى به‌ سه‌ر دافید داكوداكردو حكومه‌تێكى دامه‌زراند.

* 10 ى رِه‌مه‌زان:

- ساڵى 1393 ك - 6/10/1973ز سوپاى مێر هێڵى (بارلیفى)ى برِى و چووه‌ نۆكه‌ندی سوێس له‌ دژى جووله‌كه‌.

- ساڵى 1365ك - 7/8/1946 ره‌ جه‌ب بكر له‌ توركیا حكومه‌تێكى له‌ 19 وه‌زیر پێك هێنا دواى حكومه‌تى شوكرى سراج ئۆغلۆ.

* 11 ى رِه‌مه‌زان:

- ساڵى 95ى كۆچى سه‌عیدى كورِى جوبه‌یر شه‌هید كرا.

* 13 ى رِه‌مه‌زان:

- خواى گه‌وره‌ ئینجیلى بۆ حه‌زره‌تى عیساى كورِى مه‌ریه‌م ناردۆته‌ خواره‌وه‌ .

- ساڵى 795كۆچى جمال الدین ڕبو الفرج ناسراو به‌ (ابن الجوزی) كۆچى دواى كرد كه‌ خاوه‌نى 300 دانراوه‌.

- ساڵى 1346ك - 4/3/1928 عبدالخالق سه‌رۆك پاشاى میێر له‌ سه‌رۆك حكومه‌تى ده‌ستى له‌ كار كێشایه‌وه‌.

* 15 ى رِه‌مه‌زان:

- ساڵى 3 كۆچى ئیمامى حسینى كورِى ئیمامى عه‌لى له‌ دایك بوو.

- ساڵى 27ى كۆچى محمدى كورِى ئیمامى ئه‌بوبه‌كرى ێدیق بوو به‌ والى میێر.

- ساڵى 11ى كۆچى فاتیمه‌ى كچى پێغه‌مبه‌ر ( ێلى الله علیه‌ و سلم ) (6) مانگ دواى وه‌فاتى باوكى وه‌فاتى كرد.

- شه‌وی هه‌ینى 17 ى رِه‌مه‌زانى ساڵى 40ى كۆچى ئیمامى عه‌لى له‌ رِێگه‌ى مزگه‌وت له‌ لایه‌ن

عبدالرحمنى كورى مه‌لجه‌مى خه‌واریج زامدار كراو له‌ 20ى رِه‌مه‌زانى هه‌ مان سالدا مرد.

- ده‌وله‌تى خه‌لافه‌تى عوسمانى له‌ جه‌نگی تاتار به‌ سه‌ر رِوسیارى قه‌یسه‌ر دا سه‌ركه‌وت.

- سالى 658 كۆچى شه‌رى عین جالوت به‌سه‌ركردایه‌تى له‌دژى داگیركه‌ران به‌سه‌ركردایه‌تى سولتان قۆتز رویدا.

- ساڵى 1954ى ز عه‌دنان مندریس له‌ توركیا حكومه‌تێكى پێك هێنا.

* 16 ى رِه‌مه‌زان:

- ساڵى 1651ى ز خه‌دیجه‌ تارخان كه‌ به‌ نه‌ژاد ئافره‌تێكى ئۆكرانى بوو له‌ ده‌وله‌تى عوسمانى كرا به‌ یاریده‌ ده‌رى سوڵتانى ده‌وله‌ت.

- ساڵى 1380 ك - 3/3/ 1961ز مه‌لیك حه‌سه‌نى دووه‌م له‌ مه‌غریبى دواى باوكی بوو به‌ پاشاى وولات.

* 17 ى رِه‌مه‌زان:

- ساڵى 2ى كۆچى بۆ یه‌كه‌م جار جه‌نگى به‌درى گه‌وره‌ له‌ نێوان سوپاى هاوه‌ڵان و موشریكانى مه‌ككه‌دا رِویدا كه‌ تیاییدا 70 كه‌س له‌ موشریكه‌كان كوژران و 70 كه‌س یشیان لىَ به‌دیل گیران.

- ساڵى 58ى كۆچى خاتو عائیشه‌ ى خێزانى پێغه‌مبه‌ر( ێلى الله علیه‌ و سلم) له‌ ته‌مه‌نى 70 ساڵى له‌ شه‌وى سىَ شه‌ممه‌ وه‌فاتى كرد . 47 ساڵ دواى پێغه‌مبه‌ر ژیاو له‌ گۆرستانى به‌قیع له‌ شارى مه‌دینه‌ نێژرا.

- 17 ی ره‌مه‌زانی سالى 223كـۆچى = 12 ی ئابی سالى 838زاینى خه‌لیفه‌ موعته‌ سه‌مى كورى هارون رشیدى خه‌لافه‌تى عه‌بباس له‌ جه‌نگی عاموریه‌ به‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تى بێزه‌ نتینى دا سه‌ركه‌وت، نزیكه‌ى 30000 كه‌سى لێ كوشتن و ده‌یان هه‌زاریشى لێ ئه‌سیرو زامدار كردن .

- ساڵى 58ى كۆچى عه‌مرى كورِى عاێی هاوه‌ڵى پێغه‌مبه‌ر ( ێل الله علیه‌ وسلم ) كۆچى دواى كرد.

- ساڵى 1390ك مه‌حمود فه‌وزى سه‌رۆكى میێر له‌ حكومه‌ته‌كه‌ى ئیستقاله‌ى دا كه‌ له‌ 20/10/1970 - 16/11/1970 له‌ سه‌ر كار بوو

* 18 ى رِه‌مه‌زان:

- ساڵى 642ى زاینى خالیدى كورِى ولیدى گه‌وره‌ هاوه‌ڵ و فه‌رمانده‌ كۆچى دواى كرد.

- ساڵى 1357كۆچى - 10/11/1938ز مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتۆركى مه‌گۆڵى رِێبه‌رى عه‌لمانیه‌تى توركیاى نوێ مرد.

* 19 ى رِه‌مه‌زان :

- ساڵى 570كۆچى (ێلاح الدین الایوبى) له‌ نزیك شارى حه‌ماى سوریا به‌ سه‌ر خاچپه‌رسته‌كاندا سه‌ركه‌وت ، بۆ ساڵى 584 كۆچى زۆربه‌ى ناوچه‌كانى رِزگار كرد.

- ساڵى 1357ك - 11/11/ 1938 محمود جه‌لال بایار رِۆژێك دواى مردنى كمال ئه‌تاتۆرك حكومه‌تێكى له‌ توركیا پێك هێناو، بوو به‌ سه‌ره‌ك وه‌زیرانى ولات.

- ساڵى 1409ك - 24/4/1989ز خه‌ڵكى شارى نواكشۆت و انوازیبو له‌ مۆریتانیا هه‌لیان كوتایه‌ سه‌ر جالیه‌ى سه‌نگال.

* 20 ى رِه‌مه‌زان :

- ساڵى 1393ك - 16/10/1973ز تیمێكى زرێپۆشی سه‌هیۆنى له‌ ناوچه‌ى دفرسوار درز یان ده‌ سوپاى مێر كرد و قه‌ناتى سوێس یان برِى.

* 21ى رِه‌مه‌زان :

- ساڵى 8 كۆچى شارى مه‌ككه‌ى پیرۆز له‌ لایه‌ن سوپاى پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه‌ و سلم فه‌تح كرا.

* 22 ى رِه‌مه‌زان:

- ساڵى 273ك ئیبن ماجه‌ى زاناى فه‌رمووده‌ ناس كۆچى دواى كرد.

* 25 ى رِه‌مه‌زان:

- ساڵى 479 كۆچى- 23/10/1086زاینى جه‌نگى زولاقه‌ له‌ نزیك ئه‌نده‌لوس به‌سه‌ركردایه‌تى یوسفی كورِی تاشفین له‌سه‌رده‌مى تاریقی كورِی زیاد رویدا.

* 26 ى رِه‌مه‌زان:

- ساڵى 1346ك - 17/3/1928ز محمد محمود له‌ میێر حكومه‌تێكى پێك هێنا.

* 27 ى رِه‌مه‌زان:

- ساڵی‌611ی‌زاینی‌قورِئانی‌پیرۆز دابه‌زی تاله‌ گۆی‌زه‌وی‌بكرێته‌ تاكه‌ ده‌ستور و به‌رنامه‌ی‌ژیانی ئاده‌میزادو بونه‌وه‌رو، محمدی‌كوری‌عه‌بدوڵڵا‌له‌لایه‌ن خوای‌گه‌وره‌ كرا به‌ تاكه‌ پێشه‌واو پێغه‌مبه‌رو سه‌رداری‌بونه‌وه‌ر.

- ساڵى 1983ز یه‌كه‌م بانكی ئیسلامى له‌ قه‌ته‌ر دامه‌زرا به‌ برِى 200 ملیون رِیاڵ .

* 28 ى رِه‌مه‌زان :

- 28/7/583ك - 2/10/1187 زاینى ێلاح الدین الایوبى قودسى پیرۆزى له‌ ژێر ده‌ست و رِكێفى خاچپه‌رسته‌ داگیركه‌ره‌ كان رِزگار كرد.

- ساڵى 92 كۆچى داستانى دۆڵى لكه‌ له‌ ئیسپانیا رِویدا به‌ سه‌رۆكایه‌تى تاریقى كورِى زیاد كه‌ ده‌ره‌نجام ئه‌وىَ رِزگار كرا .

* 30ى رِه‌مه‌زان :

- ساڵى 256 كۆچى ئیمامى بوخارى فه‌رموده‌ ناسى خاوه‌نى كتێبى (ێحیح البخارى) مرد .

- سالى .... ئیبن حه‌زمى خاوه‌نى كتێبى المحلى له‌ دایك بوو.


ئه‌م شتانه‌ش له‌ مانگی‌ره‌مه‌زان بوونه‌ ، به ڵام رۆژه‌كه‌یان نه‌نوسراوه‌ ‌:

- ره‌مه‌زانی‌ساڵی10ی‌كۆچی‌ئیسلام له‌ سه‌رده‌ستی‌ئیمامی‌عه‌لی‌له‌یه‌مه‌ن بڵاوبوویه‌وه‌.

- ره‌مه‌زانى ساڵی ‌ی‌كۆچی‌خالیدی‌كوری‌وه‌لید 5 له‌ و خانوانه‌ی‌روخاند كه‌ بتیان تیادا ده‌په‌رسترا.

- ره‌مه‌زانى ساڵی6ی‌كۆچی‌نوێنه‌ری‌سه‌قیفه‌كانی‌تائیف هاتنه‌ لای‌پێغه‌مبه‌ر(ێلی‌الله علیه‌ و سلم)بۆ ئه‌وه‌ی‌موسلمان بن، له‌مه‌دینه‌ جه‌ماعه‌تیان له‌ دوای‌پێغه‌مبه‌ر كرد. دوای‌ئه‌وه‌ی‌پێغه‌مبه‌ر له‌جه‌نگی‌ته‌بوك له‌ تائیف گه‌رایه‌وه‌ .

- ره‌مه‌زانى ساڵی 655 كۆچی‌مزگه‌وتی‌پێغه‌مبه‌ر(ێلی‌الله علیه‌ و سلم) له‌مه‌دینه‌ سوتا .

- ره‌مه‌زان جه‌نگی‌قادیسه‌ و بوه‌یب رویاندا .

- ره‌مه‌زان ئیبن سینای‌فه‌یله‌سوفی‌پزیشكی‌ئیسلامی‌مرد.

- ره‌مه‌زانی‌ساڵی ده‌یه‌می‌پێغه‌مبه‌رایه‌تی‌خه‌دیجه‌ی‌خێزانی‌پێغه‌مبه‌ر(ێلی‌الله علیه‌ و سلم) مرد.

- ره‌مه‌زانى ساڵی 2 ی‌كۆچی‌زه‌كاتی‌سه‌رفیتره‌ له‌ سه‌ر موسلمانان پێویست كرا.

- ره‌مه‌زانى ساڵی3ی‌كۆچی‌موشریكه‌كانی‌مه‌ككه‌ كه‌وتنه‌ خۆ بۆ جه‌نگی‌ئوحد له‌ دژی‌موسلمانان، وه‌لی‌جه‌نگه‌كه‌ له‌ (7)ی‌شه‌وال رویدا.

- ره‌مه‌زانى ساڵی5ی‌كۆچی‌موسڵمانان له‌ شاری‌مه‌دینه‌ له‌ ترسی‌كافره‌كان كه‌وتنه‌ خه‌نده‌ق لێدان،به‌ڵام جه‌نگه‌كه‌ له‌ مانگی‌شه‌ووال رویدا.

- ره‌مه‌زانى ساڵی8ی‌كۆچی‌پێغه‌مبه‌ر(ێلی‌الله علیه‌ و سلم)چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌كی‌ناردنه‌ حیجاز بۆ تێكشاندن ورخاندنی‌بته‌كان به‌م شێوه‌یه:خالیدی‌كوری‌وه‌لیدی‌نارد بۆ رماندی‌عززا،عه‌مری‌كوری‌عاسی‌نارد بۆروخاندنی‌سواع، سه‌عدی‌كوری‌زایدی‌نارد بۆ رماندنی‌مه‌نات.

- ره‌مه‌زانى ساڵی9ی‌كۆچی‌نوێنه‌رانی‌پاشاكانی‌خه‌یبه‌ر هاتنه‌ لای‌پێغه‌مبه‌ر(ێلی‌الله علیه‌ و سلم) و مسوڵمان بوون.

- ره‌مه‌زانى ساڵی 53 ی‌كۆچی‌موسڵمانان دورگه‌ی‌رودس یان رزگار كرد.

- ره‌مه‌زانى ساڵی129ی‌كۆچی‌به‌سه‌ركردایه‌تی‌ئه‌بوموسلیمی‌خوراسانی‌بانگه‌وازی‌خه‌لافه‌تی‌عه‌بباسیه‌كان له‌ خوراسان بلاوبویه‌وه‌.

- ره‌مه‌زانى ساڵی132ی‌كۆچی‌ده‌و ڵه‌‌تی‌ئه‌مه‌ویه‌كان له‌ناو براوو، بۆیه‌كه‌م جار ڕبوالعباسی‌سفاح ده‌سهڵاتی‌بنه‌ماله‌ی‌عه‌بباسیه‌كانی‌گرته‌ ده‌ست و له‌ دیمه‌شق دانیشت.

- ره‌مه‌زانى ساڵی 2 ی‌كۆچی‌روگه‌ی‌موسلمانان له‌ قودسه‌وه‌ گۆرا بۆ كابه‌ی‌پیرۆز.

- ره‌مه‌زانى ساڵی9 ی‌كۆچی‌خه‌لكی‌تائیف هاتنه‌ خزمه‌ت پێه‌مبه‌ر و موسڵمان بوونی‌خۆیان راگه‌یان.

- ره‌مه‌زانى ساڵی 565 ی‌كۆچی‌زانای‌ئیسلامی‌سه‌لمان موسا حه‌میدی‌له‌ دایك بوو.

- ره‌مه‌زانى ساڵی 6 ی‌كۆچی‌دوای‌غه‌زای‌مریسیع سریه‌ی‌ئیمامی‌ئه‌بوبه‌كر یا زه‌یدی‌كوری‌حاریسه‌ ناردرا بۆ وادی‌قورا.

- ره‌مه‌زانی‌ساڵی10ی‌كۆچی‌پێغه‌مبه‌ر(ێلی‌الله علیه‌ و سلم) 20 رۆژ ئیعتیكافی‌كرد، كه‌چی‌پێشتر 10 رۆژ ئیعتیكافی‌ده‌كرد.


شـوان رِابـه‌ر

بةختةوةرى

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-55cfa7e9d6.jpg

‌
کریستالى بیده‌نگیتان بکیشن به‌ دیواره‌کانى ده‌نگدا!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-08-08 07:05:00

hawbirbatasi
جوانی کوردژین
شوێن: باتاس
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-11-21
په‌یامه‌كان: 759
WindowsXPFirefox

Re: گرنگترین رِووداوه‌كانى مانگی رِه‌مه‌زانى پیرۆز له‌ مێژوودا

Ronyas نووسی:

رِۆژمێرى مانگی رِه‌مه‌زانى پیرۆز.. گرنگترین رِووداوه‌كانى مانگی رِه‌مه‌زانى پیرۆز له‌ مێژوودا: ...

دةستةكانت هةر خوشبن بةراستى بابةتيكى زؤر بةسودة

Kurdzhin
http://up.7cc.com/upfiles/5RW89178.gif  http://up.7cc.com/upfiles/ELF43645.gif     http://up.7cc.com/upfiles/5RW89178.gif

  هه‌ندێك خه‌ڵك زۆر هه‌ژارن، ئەوەندە هەژارن.. ئه‌وه‌ی هه‌یانە ته‌نها پاره‌یه‌...!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-08-08 08:24:26

roshna
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 2572
WindowsXPSafari

Re: گرنگترین رِووداوه‌كانى مانگی رِه‌مه‌زانى پیرۆز له‌ مێژوودا

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ سه‌رکه‌وتووبیت

Kurdzhin
خۆشه‌ویستم بۆ توره‌ بووی کاتێک پێم وتی دوڕوی
تۆ نه‌تهێلا راستیه‌که‌ له‌ده‌مم ده‌رچێت
بروا بکه‌ ویستم بڵێم  تۆ رویه‌کت له‌ هه‌تاوه‌و
رویه‌کیشت له‌ مانگ ئه‌چێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net