.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

لە یاری قەڵغانی خێرخوازیی-دا لە نێو یاریگای وێمبڵێی یانەی مانچێستەر یونایتد شکستی بە بردنەوە گۆڕی پاش ئەوەی لە نیوەی یەکەمدا بە دوو گۆڵ لەدواوە بوو و، لە نیوەی دووەمدا توانی سێ گۆڵ تۆمار بکات و جامەکە بباتەوە.
ڕۆبێرتۆ مانچینی ڕاهێنەری مان سیتی لە نیوەی یەکەمدا بە تەکتیکێکی ئیتاڵییانە یاریکرد و بەرگرییەکی تۆکمەیان دەکرد و پشتیان بە هێرشی پێچەوانە و لێدانە ڕاستەوخۆکان دەبەست بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، سەرەنجام توانیشیان گۆڵی یەکەم لە لێدانێکی ناڕاستەوخۆوە تۆماربکەن لە خولەکی ٣٨ بە لێدانێکی سەری جولیان لیسکۆت. لە دوایین خولەکی نیوەی یەکەمیشدا ئێدین دزیکۆ لە دەرەوەی ناوچەی سزاوە بە لێدانێکی بەهێز گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.
لەگەڵ نیوەی دووەمدا سێر ئەلێکس فێرگسۆن ڕاستەوخۆ سێ گۆڕانکاریی ژیرانەی کرد و ، هەر زووش بەروبوومەکەی چنییەوە کاتێک کریس سمایڵینگ لە خولەکی ٥٢، نانی لە خولەکی ٥٧ دوو گۆڵی یەک لەسەر یەکیان تۆمارکرد.
لە دوا خولەکی یارییەکەدا کاتێک بەرەو لێدانە یەکلاکەرەوەکانی سزا دەڕۆیشت ڤیسێنت کۆمپانی کاپتنی یانەی مانچێستەر سیتی هەڵەیەکی کوشندەی کرد و نانی ـیش ئەو هەلەی قۆستەوە و بە تەنیا بەرانبەر گۆڵپارێزەکەی مان سیتی مایەوە و توانی پاش تێپەڕاندنی گۆڵی سێیەم و سەرکەوتن تۆمار بکات.


yarega
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
