❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / 500 زانیــــــاری به‌ســـوود

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-07 20:28:17

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsSafari

500 زانیــــــاری به‌ســـوود

سڵاو

ئه‌م کاته‌تان باش ئازیزانم ، سوپاس بۆخوا ئه‌مجاره‌ش خوای گه‌وره‌ یاوه‌رمان بوو  بۆ ئاماده‌کردنی چه‌ند زانیاریه‌ک ئاراسته‌ی ئێوه‌ی بکه‌م  به‌خۆشحاڵیوه‌ .. بوهیوایه‌ی هه‌رکه‌سێک خۆی به‌ مرۆڤ ئه‌زانێت چاوی له‌ به‌ری ماندووبونمان بێت و بێ هه‌ستکردن به‌ به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵنه‌سێت به‌ ته‌نها دوو کلیک کردن و بێ ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌ مافمان بخوات ..

به‌سود وه‌رگرتن له‌ په‌رتوکی : ڕۆشنبیری گشتی له‌ 6000 پرسیار و وه‌ڵامدا.
نوسه‌ر : حسێن محمود هه‌ڵه‌بجه‌یی
نوسینه‌وه‌ی له‌ نێتدا : شازاده‌-شه‌نێ



بــــــــــــــه‌شــــــــــــــــــــــی یــــــــــــــه‌کــــــــــــــــه‌م
1) ڕێکخراوی (کۆنگره‌ی ئیسلامی) ساڵی 1971 دامه‌زرا بنکه‌که‌ی له‌ کوێیه‌ ؟
و/ (جدده‌) سعودیه‌.

2) کۆمه‌ڵه‌ی حه‌فتاو حه‌وت ده‌وڵه‌ت ئه‌مرۆ ، بریتیه‌ له‌ چی ؟
و/ 77 ده‌وڵه‌ت .

3)ڕێکخراوی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ ئاراسته‌کردنی که‌ش و هه‌وا ساڵی 1950 دا،ه‌زرا ، بنکه‌که‌ی له‌کوێیه‌ ؟
و/ واشنتۆن.

4) ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌ریای ساڵی 1975 دامه‌زرا ، بنکه‌که‌ی له‌ کوێیه‌؟
و/ له‌نده‌ن .

5) بنکه‌ی ڕێکخراوی گه‌شت و گوزاری جیهانی له‌ کوێیه‌ ؟
و/ مه‌درید

6) ئه‌نجومه‌نی هاوکاری باکوری ئه‌تله‌نتی کامانه‌ن؟
و/ وڵاتانی په‌یمانی باکوری ئه‌تله‌نتی و وڵاتانی په‌یمانی وارشۆ .

7/ ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ فرۆکه‌وانی که‌ گرنگی به‌ مه‌سه‌له‌کانی فرۆکه‌وانی مه‌ده‌نی ده‌دات ، بنکه‌که‌ی له‌ کوێیه‌؟
و/ موندیال .

8) سه‌نته‌ری دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی له‌ کوێیه‌ ؟
و/ لاهای.

9) هه‌ڵکه‌ندنی نۆکه‌ندی سوێس چه‌ند ساڵی خایاند ؟
و/ 10 ساڵ .

10) درێژی ڕووباری فورات چه‌نده‌ ؟
و/ 2780 کم

11) به‌نداوی جیزان ده‌که‌وێته‌ کوێوه‌  ؟
و/ سعودیه‌ .

12) نیلی سپی و نیلی شین ده‌که‌وێته‌ کوێوه‌؟
و/ خه‌رطوم.

13) درێژی ڕووباری عامی له‌سوریا چه‌نده‌ ؟
و/ 570 کم

14) درێژی ڕووباری نیل له‌ میسر چه‌نده‌ ؟
و/ 1500 کم

15) دورگه‌ی (صه‌نافیر) ده‌که‌وێته‌کوێوه‌ ؟
و/ ده‌ریای سوور .

16) درێژی ڕووباری دیجله‌ چه‌نده‌ ؟
و/ 1900 کم

17) درێژترین ڕوباری له‌ جیهاندا کامه‌یه‌ ؟
و/ نیل .

18) زمانی ڕه‌سمی له‌ ڤاتیکان دا جییه‌ ؟
و/ لاتینی و ئیتاڵی.

19) ڕووبه‌ری ڤاتیکان چه‌نده‌؟
و/ 0،44 کیلۆمه‌تر دوجا (واته‌ که‌متر له‌ نیو کیلۆمه‌تر دوجا)

20) که‌شتیه‌که‌ی نوح له‌سه‌ر چ شاخێک له‌نگه‌ری گرت؟
و/ شاخی (جودی) له‌ تورکیا .

21) قه‌ڵای (مانزانار) ده‌که‌وێته‌ کوێوه‌؟
و/ ئیسپانیا .

22) کۆشکی (شایو) ده‌که‌وێته‌ کوێوه‌؟
و/ پاریس .

23) کۆشکی (کالمار) له‌ کوێیه‌ ؟
و/ سوید.

24) ئه‌و شاره‌ی إبراهیم (علیه‌ سلام) تیایدا نوستبو کوێیه‌؟
و/ شاری خه‌لیل .

25) مانای ئه‌رجه‌نتین چییه‌ ؟
و/ شاری زیو .

26)به‌نداوی چین ته‌مه‌نی چه‌نده‌ ؟
و/ 2000 ساڵ .

27) ڕووباری (أم الربیع) له‌ کوێیه‌ ؟
مه‌غریب.

28) دراویتونسی چ جۆرێکه‌؟
و/ دینار

29) یه‌که‌مین دره‌خت دوای تۆفانی نۆح چێنرا چ جۆرێک بوو ؟
و/ دره‌ختی ئالاس.

30) گۆڕه‌پانی (نافون) له‌ کوێیه‌؟
و/ ڕۆما .

31) میرنشینی مۆناکۆ ده‌که‌وێته‌ کوێوه‌ ؟
و/ فه‌ڕنسا.

32) ڕووباری هه‌نگ ده‌که‌وێته‌ کوێوه‌ ؟
و/ کۆڵۆمبیا.

33) درێژی گه‌رووی (جبل طارق) چه‌نده‌ ؟
و/ 15 کم .

34) دورگه‌ی قه‌مه‌ر ده‌که‌وێته‌ کوێوه‌ ؟
و/ ئۆقیانوسی هیندی .

35) ئه‌و ماوه‌یه‌ چه‌نده‌ تا ڕووناکی خۆر ده‌گاته‌ سه‌ر زه‌وی ؟
و/ 8 خوله‌ک .

36) کلکداری هالی که‌ی ده‌رده‌که‌وێت ؟
و/ هه‌موو 76 ساڵ جارێک.

37) بچوکترین هه‌ساره‌ی کۆمه‌ڵه‌ی خۆر کامه‌یه‌ ؟
و/ ئه‌ستێره‌ی بلۆتۆن .

38) چ ئه‌ستێره‌یه‌ک له‌ زه‌ویه‌وه‌ زۆر نزیکه‌ ؟
و/ مانگ .

39 ) دورگه‌ی ئه‌نتیل ده‌که‌وێته‌ کوێوه‌ ؟
و/ ده‌ریای کاریبی .

40) شاخی (لوریموس) ده‌که‌وێته‌ کوێوه‌ ؟
و/ ئه‌ستێره‌ی مه‌ریخ.

41) (یه‌ترب) ده‌که‌وێته‌ کوێوه‌ ؟
و/ دێیه‌کی نزیک یه‌مامه‌ .

42) له‌جاهیلیه‌تی یه‌که‌مدا به‌ یه‌تریب یان ده‌وت چی ؟
و/ غلبه‌ .

43) مه‌به‌ست له‌ (یحموم) چ جێگایه‌که‌ ؟
و/ شاخێکه‌ له‌ دوورگه‌ی عه‌ره‌بی .

44) شاری (وه‌هران) ده‌که‌وێته‌ کوێوه‌ ؟
و/ مه‌غریب.

45) ڕووباری تایمز له‌ چ وڵاتێکی ئه‌وروپیه‌؟
و/ به‌ریتانیا.

46) ئاڤان کۆمه‌ڵی ته‌پۆلکه‌و ورده‌ کێوه‌ له‌نزیک کوێ ؟
و/ که‌رکوک.

47) چڕترین کیشوه‌ر له‌ جیهاندا کامه‌یه‌ ؟
و/ ئه‌وروپا .

48) بچوکترین کیشوه‌ر له‌ جیهاندا کامه‌یه‌ ؟
و/ ئوسترالیا .

49) چ وڵاتێک زۆرترین چــــــا به‌رهه‌م دێنێت ؟
و/ چــین

50 ) چ وڵاتێک که‌مترین چــــــا به‌رهه‌مدێنێت ؟
و/ ئێـــران .


تـــــــــــــــــایبـــه‌ت بـــــــه‌ یـــــــــــــانه‌ی کـــــــوردژیــــــــــــــــــــــــن
- شـــــــــــــــــــــازاده‌ شــــــــــــــــــــــــه‌نــــــــــــــــێ -


تێبینی :

تکایە هیچ ئەندامێک پەیامی دەست خۆشی لەم بابەتە نەنووسێ لەبەرئەوەی بابەتەکە بەردەوامە و خوشکی ئازیزمان بەردەوام زانیاریەکان دائەنێت .

بەڕێوەبەر

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن shazada-shane (2011-08-08 12:43:56)

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-08-08 13:33:38

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: 500 زانیــــــاری به‌ســـوود

بـــــــــــــــــــــه‌شــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــی دووه‌م
51) چ وڵاتێک زۆرترین شیر به‌رهه‌مدێنێت ؟
و/ به‌رازیل.

52) چ وڵاتێک که‌مترین شیر به‌رهه‌مدێنێت ؟
و/ کۆستاریکا .

53) چ وڵاتێک که‌مترین شه‌کر به‌رهه‌مدێنێت ؟
و/ مه‌کسیک .

54) چ وڵاتێک زۆرترین زه‌ڕاستی سپی به‌رهه‌مدێنێت ؟
و/ هیند .

55) چ وڵاتێک که‌مترین زه‌ڕاستی سپی به‌رهه‌مدێنێت ؟
و/ نێجیریا.

56) چ وڵاتێک زۆرترین جۆ به‌هه‌مدینێت ؟
و/ روسیا .

57) چ وڵاتێک که‌مترین جۆ به‌رهه‌مدێنێت ؟
ئوسترالیا.

58)کام ولات زۆرترین زه‌ڕات به‌رهه‌مدێنێ ؟
و/ وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا .

59)چ وڵاتێک که‌مترین زه‌ڕات به‌رهه‌مدێنێ ؟
و/ که‌نه‌دا .

60) چ وڵاتێک زۆرترین برنج به‌رهه‌مدێنێت ؟
و/ چینی میلی .

61) چ وڵاتێک که‌مترین برنج به‌رهه‌مدێنێت ؟
و/ ولاته‌ یه‌کگتروه‌کانی ئه‌مریکا .

62) چ وڵاتێک زۆرترین گه‌نم به‌رهه‌مدێنێت؟
و/ چین .

63) چ وڵاتێک که‌مترین گه‌نم به‌رهه‌مدێنێت ؟
و/ ئه‌ڵمانیا .

64) چ ئۆقیانوسێ گه‌وره‌ترینه‌ ؟
و/ ئۆقیانوسی ئارام .

65) گه‌وره‌ترین دورگه‌ له‌ جیهاندا ناوی چییه‌ ؟
و/ غینیای نوێ .

66) کام ده‌ریایه‌ بچوکتره‌ ؟
و/ ده‌ریای ڕه‌ش .

67) چ کیشوه‌رێک زۆر به‌رزه‌؟
و/ کیشوه‌ری جه‌مسه‌ری باشور .

68) زۆرترین قوڵی له‌ ئۆقیانوسه‌کاندا ناوی چییه‌ ؟
و/ ڤیتجاز له‌ ئۆقیانوسی ئارام .

69) کام هه‌ساره‌ وه‌ک زه‌وی یه‌ک مانگی هه‌یه‌ ؟
و/ پلۆتۆن.

70) چ هه‌ساره‌یه‌ک زۆرترین مانگی هه‌یه‌ ؟
و/ زوحه‌ل .

71) ئه‌ستێره‌ی (عه‌تارد) چه‌ند مانگی هه‌یه‌ ؟
و/ مانگی نییه‌ .

72) ژماره‌ی مانگه‌کانی زوحه‌ل چه‌نده‌ ؟
و/ 17مانگ .

73) درێژترین و باشترین تۆڕی هێڵی ئاسنین له‌ نیشتیمانی عه‌ره‌بدا کامه‌یه‌ ؟
و/ دۆڵی نیل .

74) ڕێگای لماوی کامه‌یه‌ ؟
و/ ڕێگاکانی به‌ره‌و بیابانی ئه‌فریقی .

75) ئه‌ندازه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نیشتیمانی عه‌ره‌بی له‌ ئاسن و ماده‌ی ڕه‌قدا چه‌نده‌ ؟
و/ 3،5 ملیۆن ته‌ن .

76) شاخی ئوحود ده‌که‌وێته‌ کوێوه‌ ؟
و/ نزیک شاری مه‌دینه‌ .

77) (ئوباض) ڕووداوێک بوو له‌ نێوان خالیدی کوڕی وه‌لید و موسه‌یله‌مه‌ی که‌زاب ، ده‌که‌وێته‌ کوێوه‌ ؟
و/ دێیه‌که‌ له‌ دیهاته‌کانی یه‌مامه‌ .

78) دواهه‌مین سار کامه‌بوو که‌ له‌ ئه‌نده‌لوسیا به‌ده‌ست موسوڵمانه‌کانه‌وه‌ بوو ؟
و/ شاری ئه‌ریونه‌.

79) ڕێژه‌ی ئه‌فریقا له‌ حوشتردا چه‌نده‌ ؟
و/ 73% .

80)عه‌ره‌ب به‌ چ شوێنێک ده‌ڵین وڵاتی (واق واق) ؟
و/ هه‌ندێکیان ده‌ڵێن (مه‌دغشقه‌ر)ه‌ وه‌ هه‌ندێکیان ده‌ڵێن (چین)و(یابان) .

81) چه‌ند وڵاتی عه‌ره‌بی ده‌ڕوانن به‌سه‌ر ئۆقیانوسی ئارامدا ؟
و/ هیچ

82) کێوی ( ئه‌رجان) ده‌که‌وێته‌ کوێوه‌ ؟
و/ له‌ (طبرستان)ه‌

83)مانای (دیمشق) چییه‌ ؟
و/ بۆیه‌ وا ناونراوه‌ چونکه‌ پله‌ کراوه‌ له‌ دروستکردنیدا .

84) ئارێز که‌ژێکه‌ له‌سه‌ر چ ڕێگایه‌ک ؟
و/ سنه‌ و مه‌ریوان .

85)  (کاتاماندو) مانای چییه‌ ؟
و/ مه‌به‌ست کیوی کاتایه‌ ، کاتاش خودای هیندیه‌ کۆنه‌کانه‌ ، له‌و کێوانه‌دا په‌رستگای (کاجوراو)ی تیایه‌ .

86) وشه‌ی عێراق چ مانایه‌کی هه‌یه‌ ؟
و/ واته‌ قه‌راغ ئاو . چونکه‌ ده‌که‌وێته‌ قه‌راغ ده‌ریای دیجله‌ و فورات .

87) ئاڵای چ وڵاتێک له‌م وڵاتانه‌ مانگ و ئه‌ستێره‌ی پێنج چوکڵه‌یی تیایه‌ ( پاکستان، تونس ، مالیزیا، تورکیا ، جه‌زائیر )؟
و/ هه‌موویان مانگ و ئه‌ستێره‌یان تیایه‌ .

88) کامیان سارده‌ ئه‌و ئاوه‌ی له‌ ژێر به‌سته‌ڵه‌کی باشوردایه‌ یان باکوردایه‌ ؟
و/ هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌که‌ وه‌ک یه‌ک ساردن .

89) به‌رزترین بورکان له‌ جیهاندا کامه‌یه‌ ؟
و/ ( کوتوباکس) له‌ ئه‌کوادۆر له‌ ئه‌مریکای باشور .

90) که‌ی هێزه‌کانی ئه‌ڵمانیا له‌ شاری لینینگراد پاشه‌کشه‌یان کرد ؟
و/ 1994 ز .

91) چ وڵاتێک به‌مانای وڵاتی زیو دێت ؟
و/ ئه‌رجه‌نتین چونکه‌ خه‌ڵکه‌که‌ی به‌ زیو خۆیان ده‌ڕازێننه‌وه‌ .

92) هێزی ڕاکێشانی خۆر و زه‌وی کامیان زیاتر ؟
و/ ڕاکێشانی خۆر به‌ 28 جار .

93) به‌رزترین ده‌ریاچه‌ له‌ جیهاندا کامه‌یه‌ ؟
و/ تیتی کاکا .

94)باتافیا چییه‌ ؟
و/ ناوی کۆنی وڵاتی هۆڵندایه‌ .

95/ عاموریه‌ ده‌که‌وێته‌ کوێوه‌ ؟
و/ شارێکه‌ له‌باشوری تورکیا .

96) یه‌که‌مین بیره‌ نه‌وت له‌کوێ هه‌ڵکه‌ندرا ؟
و/ له‌ ویلایه‌تی بنسلفانیا .

97) چه‌ند وڵاتی که‌نداو خولگه‌ی قرژاڵ پیایدا ڕه‌ت ده‌بێت ؟
و/ سێ وڵات .

98) ژماره‌ی ڕوژه‌کانی ساڵ له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌ی مه‌ریخ جه‌نده‌ ؟
و/ 730 رۆژ .

99) ئاربد  ناوی کۆنی چ شارێکه‌ ؟
و/ عه‌ربه‌ت .

100 ) شاری ئه‌بادان له‌کوێیه‌ ؟
و/ شارێکه‌ له‌ نێجریا



تـــــــــــــــــایبـــه‌ت بـــــــه‌ یـــــــــــــانه‌ی کـــــــوردژیــــــــــــــــــــــــن
- شـــــــــــــــــــــازاده‌ شــــــــــــــــــــــــه‌نــــــــــــــــێ -

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-08-08 21:03:56

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: 500 زانیــــــاری به‌ســـوود

بـــــــــــــــــــــــه‌شــــــــــــــی ســـــــــــێیـــــــــــــــــــــــــه‌م
101) پانای روباری ئه‌مازۆن له‌کاتی گه‌یشتنی به‌ ئۆقیانوسی ئه‌تله‌سیدا چه‌نده‌ ؟
و/ 3500 .

102) به‌رزی چیای ئاکرێ له‌ پارێزگای دهۆک چه‌نده‌ ؟
و/ 1548 مه‌تر .

103) چ ده‌ریاچه‌یه‌ک له‌مانه‌ ئاوه‌که‌ی سوێره‌ ؟ ( ڤیکتۆریا ، ده‌ریاچه‌ی قه‌زوین ، طبریة )
و/ ده‌ریاچه‌ی قه‌زوین .

104) ئایا  قاهیره‌یه‌کی تر هه‌یه‌ ؟
و/ به‌ڵی له‌ ئه‌مریکا .

105) بۆچی ئه‌مازۆن به‌و ناوه‌وه‌ ناونراوه‌ ؟
و/ ناوی ئافره‌ته‌کانی ناو ئه‌فسانه‌ی یۆنانه‌ .

106) یه‌که‌مین ده‌ریاوانی ئه‌وروپی که‌ گه‌یشته‌ (رأس الرجاء الصالح) کێ بوو ؟
و/ پورتوگالی بارتلمیو دیاز ساڵی 1488 ز .

107)  به‌رزترین بورج له‌ کۆنکرێت دروستکرابێت کامه‌یه‌ ؟
و/ بورجی قاهیره‌ له‌ میسر .

108) عه‌ره‌ب مه‌به‌ستی له‌ ( ماوراء النهر) چییه‌ و ئه‌و ڕووباره‌ کامه‌یه‌ ؟
و/ ڕووباری جیحون ، پشتی ڕووباره‌که‌ سه‌مه‌ر قه‌ندو بوخاراو ته‌شقه‌نده‌ .

109) ناوی سیناء له‌ چییه‌وه‌ هاتووه‌ ؟
و/  له‌زمانی ئه‌کادی ، به‌مانای خوای مانگ ، یان مانگ و زه‌وی .

110) پایته‌ختی ئینگلته‌ره‌ پێس له‌نده‌ن کوێ بوو ؟
و/ وینشسته‌ر .

111) ناپلیون له‌ جه‌نگی (واترلو _ 1815) شکستی هێنا ، واترلۆ ده‌که‌ویته‌ کوێوه‌ ؟
و/ به‌لجیکان 12 کم باشوری بروکسل .

112) ئه‌و وڵاته‌ ئه‌فریقیه‌ کوێ بوو پێشنیاری کرد بۆ جوله‌که‌کان له‌بری فه‌له‌ستین له‌وێ نیشته‌جێببن ؟
و/ ئۆگه‌نده‌ .

113) چ ده‌ریایه‌ک زۆر سویره‌ ؟
و/ ده‌ریای مردوو .

114) چیای (ئه‌فه‌رێست) بۆچی به‌و ناوه‌وه‌ ناو نراوه‌ ؟
و/ ئاماژه‌یه‌ به‌ سێر جۆرج ئه‌فه‌رێست به‌ڕیوبه‌ری ڕووبه‌ر له‌کاتی حوکمی  به‌ریتانیا .

115) چ وڵاتێکی ئه‌وروپی چڕترین دانیشتوانی هه‌یه‌ ؟
و/ میرنشینی مۆناکۆ .

116) ناوی (غه‌ززه‌) له‌ چیه‌وه‌ هاتووه‌ ؟
و/ فینیقیه‌ ، به‌واتای هێز و به‌رگری .

117) ناوی (مۆزه‌مبیق ) له‌چیه‌وه‌ هاتووه‌ ؟
و/ ئاماژه‌یه‌ به‌ سولتانێک که‌ حوکمی کردووه‌ به‌ناوی (موساموبیق)

118) قولزوم له‌کۆندا ناوی شار و ده‌ریایه‌ک بوو ئێستا به‌و شارو ده‌ریایه‌ ده‌ڵێن چی ؟
و/ شاره‌که‌ ( سوێس)ه‌ و ده‌ریاکه‌ (ده‌ریای سور)ه‌ .

119) وشه‌ی ئه‌تڵه‌س له‌ چیه‌وه‌ هاتووه‌ ؟
و/ له‌ ئه‌سڵدا یۆنانیه‌ ، ئاماژه‌یه‌ به‌و خوایه‌ی که‌ زوی هه‌ڵگرتووه‌  له‌ ئه‌فسانه‌کاندا .

120) دورگه‌کانی لانگه‌ر هانس ده‌که‌ونه‌ کوێوه‌ ؟
و/ په‌نکریاس  له‌ له‌شی مرۆڤدا .

121) بۆچی وڵاتی که‌نه‌دا به‌و ناوه‌ ناونراوه‌ ؟
و/ ئاماژه‌یه‌ به‌ وته‌ی ده‌ریاوانه‌ پرتوگالیه‌کان (کانادا .. کانادا) واته‌ (هیچ شتێکمان لانیه‌) ئه‌ویش کاتێک که‌ دانیشتوان هێرشیان بۆ ده‌هێنان .

122) له‌ساڵی 1949  په‌کین پایته‌ختی چینه‌  پایته‌ختی پێش ئه‌وێ کوێ بوو ؟
و/ نانکین .

123) ج وڵاتێک جاران پێی ده‌وترا ئه‌فریقا ؟
و/ ناوی کۆنی تونس به‌واتای نامۆ .

124) پێش تۆکیۆ 1868 چ شارێک پایته‌ختی یابان بۆ ؟
و/ کیوتو .

125) ئه‌مریکا یه‌که‌م وڵات بوو نه‌وتی تیادا  دۆزرایه‌وه‌ ، دووه‌مین وڵات کوێوه‌ ؟
و. میسر 1869 .

126) کێ شاری لازقیه‌)ی بنیاتنا ؟
و/ یه‌کێ له‌سه‌رلرده‌کانی ئه‌سکه‌نده‌ر به‌ناوی دایکیه‌وه‌ ناوی نا .

127) کێوی سه‌روات له‌ کوێیه‌؟
و/ له‌ سعودیه‌ له‌ ناوچه‌ی عه‌سیر .

128) کێ شاری (یافا)ی فه‌له‌ستنی به‌و ناوه‌ ناونا؟
و/ که‌نعانیه‌کان .

129) ئاغین سه‌نته‌ری پارێزگای کوێیه‌ ؟
و/ ئه‌لازیغ .

130) خه‌ڵکی (مالدیف) به‌ وڵاته‌که‌یان ده‌ڵێن چی ؟
و/ مه‌هل دیبه‌ به‌واتای دورگه‌ی باران .

131) بیابانێکی عه‌ره‌بیه‌ کۆمه‌ڵێ چیای به‌رزی تێدایه‌  ؟
و/ نیوه‌ دورگه‌ی سناو.

132) ئه‌و وڵاته‌ ئه‌فریقیه‌ کامه‌ بوو که‌ به‌ بڕیارێکی کۆنگرس ساڵی 1916 دامه‌زرێنرا ؟
و/ لیبریا .

133) کام وولاتی عه‌ره‌بی زۆرترین ڕووبه‌ری هه‌یه‌ ؟
و/ سودان .

134) نێجیر و نێجریا دوو کۆماری ئه‌فریقینکامیان ڕێژه‌ی موسوڵمان 98% ؟
و/ کۆماری نێجیر .

135) ئه‌و چوار دورگه‌یه‌ی دورگه‌ی قه‌مه‌ریان پێکهێناوه‌ له‌ کوێن ؟
و/ نزیک زنجبار .

136)ئایا مۆریتانیا ڕوباری تێدایه‌ ، وه‌ ناوی چیه‌ ؟
و/ به‌ڵی ، ڕووباری سنگال .

137) ولاتی غانا له‌ کۆندا ناوی چی بوو ؟
و/ که‌ناری ئاڵتون .

138) به‌ چ ناوچه‌یه‌کی عێراق ده‌ڵین (سواد العراق) ؟
و/ نێوان کوفه‌و به‌سره‌ .

139) هێڵی ناوه‌ڕاست به‌ چ وڵاتێکی عه‌ره‌بید ده‌ڕوات ؟
و/ سۆماڵ .

140) یۆنانییه‌کان به‌ چ ناوچه‌یه‌ک ده‌ڵێن  خورهه‌ڵاتی خۆر ؟
و/ ئه‌نازۆڵ .

141) بچوکترین کۆمار سان مارینۆ یه‌ ده‌که‌وێته‌ کوێوه‌ ؟
و/ ئیتاڵیا

142) ساری (ئه‌صنام _ بته‌کان) که‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌کی وێرانکار لێیدا ، ده‌که‌وێته‌ کوێوه‌ ؟
و/ جه‌زائیر .

143) نۆکه‌ندی (ثرثار) 1976  که‌ درێژیه‌که‌ی 50 کم ده‌که‌وێته‌ کوێوه‌ ؟
و/ نێوان دیجله‌و فورات .

144) ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ ئه‌وروپادا چه‌نده‌ ؟
و/ 14% .

145) شاری ئه‌خمیم له‌کوێیه‌ ؟
و/ میسر .

146) قه‌نسرین ده‌که‌وێته‌ کوێوه‌ ؟
و/ له‌سوریا نزیک حه‌له‌ب .

147)ئاڵای کوردستان له‌ چه‌ند ڕه‌نگ پێکهاتوه‌ ؟
و/ چوار

148) تاکه‌ ڕووبارێکه‌ له‌سوریا به‌ره‌و باکور بڕوات کامه‌یه‌ ؟
و/ ڕووباری عاصی .

149)ڕووباری ڕه‌ش ده‌رژێته‌ کوێوه‌ ؟
و/ ده‌رژێته‌ ڕووباری عاصی .

150) ئاش قه‌ڵا سه‌نته‌ری پارێزگای کوێیه‌ ؟
و/ ئه‌رزه‌ ڕۆم.



تـــــــــــــــــایبـــه‌ت بـــــــه‌ یـــــــــــــانه‌ی کـــــــوردژیــــــــــــــــــــــــن
- شـــــــــــــــــــــازاده‌ شــــــــــــــــــــــــه‌نــــــــــــــــێ -

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-08-09 18:30:56

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: 500 زانیــــــاری به‌ســـوود

بــــــــــــــــــــــــه‌شـــــــــــــــــــــــــــــــی چـــــــــــــــــــــــــــواره‌م
151)شاری مه‌رعه‌ش ده‌که‌وێته‌ کوێوه‌ که‌خالیدی کوڕی وه‌لید فه‌تحی کرد ؟
و/ له‌ که‌لێنی ئه‌رمینیا.

152) عومه‌ری کوڕی عبدالعزیز له‌ (دێری سمان) ئه‌سپه‌رده‌ کرا ، ده‌که‌وێته‌ کوێوه‌ ؟
و/ باکوری المعره‌ .

153)کێ شاری قه‌یره‌وانی بنیاتنا ؟
و/ عه‌قه‌به‌ی کوڕی نافیع .

154) پایته‌ختی مه‌غریب ناوی چییه‌ ؟
و/ الرباط .

155) ئه‌حقاف ناوی سوره‌تێکه‌ له‌ قورئاندا ، وه‌ ناوی شارێکیشه‌ ده‌که‌وێته‌ کوێوه‌ ؟
و/ له‌ سعودیه‌ .

156) ئاوای الرقیم له‌ قورئانی پیرۆزدا ناوی هاتوه‌ له‌به‌سه‌رهاتی پیاوانی ئه‌شکه‌وت  ده‌که‌وێته‌ کوێوه‌ ؟
و/ ئه‌رده‌ن .

157) شارۆچکه‌ی  ئارین سه‌ر به‌ چ شارێکه‌ ؟
به‌تلیس .

158) شاری مه‌که‌لاده‌که‌ویته‌ کوێوه‌ ؟
و/ یه‌مه‌ن .

159) بیلان ده‌که‌وێته‌ کوێوه‌ ؟
و/  له‌ لیوای  ئه‌سکه‌نده‌رونه‌ی داگیرکراو  .

160) ڕێژه‌ی زه‌وی شیاو بۆ کشتوکاڵ له‌ مۆریتانیا چه‌نه‌؟
و/ 1%

161) داهاتی سه‌ره‌کی وڵاتی مه‌غریبی عه‌ره‌بی چییه‌ ؟
و/ کشتوکاڵ

162)  گرنگترین به‌نداو له‌ مه‌غریبی عه‌ره‌بیدا کامه‌یه‌ ؟
و/ به‌نداوی به‌نی ملاق  له‌تونس .

163) یه‌که‌مین وڵات له‌به‌رهه‌م هێنانی مزره‌مه‌نیدا کوێوه‌ ؟
و/ فه‌له‌ستین .

164)یه‌که‌مین وڵاتی عه‌ره‌بی له‌به‌رهه‌مهێنانی چه‌وه‌نده‌ری شه‌کردا کوێوه‌ ؟
و/ مۆریتانیا .

165) ته‌ندف  ناوی کانی زێڕه‌ یان کانی ئاسن و ده‌که‌وێته‌ کوێوه‌ ؟
و/ کانی ئاسن ده‌که‌وێته‌ جه‌زائیر  .

167)نیشتمانی عه‌ره‌بی له‌ چیدا پله‌ی یه‌که‌می هه‌یه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی ؟
و/ فۆسفات .

168) ڕوبه‌ری کۆماری سوریا چه‌نده‌ ؟
و/ 184 هه‌زار کم دوجا .

169) کۆنترین شار له‌ جیهاندا کوێه‌ ؟
و/ دیمشق .

170) کام له‌مانه‌ شوێنی سه‌رچاوه‌ی بورکان بوو ؟ قه‌عون ، طبریه‌ ،  مسعده‌
و/ مسعده‌ .

171) ئاسۆس کێوێکه‌ ده‌که‌وێته‌ چ پارێزگایه‌ک ؟
و/ سلێمانی .

172) ئه‌تروش ناحیه‌یه‌ له‌ باکوری کوردستان سه‌ر به‌ چ قه‌زایه‌که‌ ؟
و/ شێخان .

173) درێژی ڕووباری شه‌له‌ف له‌ جه‌زائیر چه‌نده‌ ؟
و/ 700 کم .

174) ڕووباری فورات ده‌رژێته‌ هه‌ردوو چۆمی حله‌ و هیندیه‌ له‌ چ ناوچه‌یه‌کدان ؟
و/ موسه‌یه‌ب .

175) له‌کوێ هه‌ردوو چۆمی حله‌ و هیندیه‌ دوای جیابونه‌وه‌یان ده‌گه‌نه‌وه‌ به‌یه‌ک ؟
و/ سه‌ماوه‌ .

176) چۆمی عه‌ره‌ب له‌ئه‌نجامی یه‌کگرتنی هه‌ردوو ڕوباری دیجله‌ و فورات دروست ده‌بێ  ، له‌کوێ به‌یه‌ک ده‌گه‌ن؟
و/ نزیک گه‌رمه‌ت  عه‌لی .

177) درێژی چۆمی عه‌ره‌ب چه‌نده‌ ؟
و/ 110 کم

178) چۆمی عه‌ره‌ب یه‌ک زێی هه‌یه‌ ناوی چیه‌؟
و/ کارون .

179) ئه‌دیسا ناوی کۆنی چ شارێکه‌ ؟
و/ ئۆرفه‌ .

180) سه‌رچاوه‌ی ڕووباری سینگال له‌ کوێیه‌ ؟
و/ له‌به‌رزایه‌کانی فوتاگالون له‌ غینیا .

181) سافان به‌واتای چی دێت ؟
و/ گژوگیایه‌ و بڵاوه‌ له‌ سودان و یه‌مه‌ن .

182) ئه‌ریڤان ناوی کۆنی چ شوێنێکه‌ ؟
و/ کوردستان

183) قه‌زای ئه‌رغه‌ن سه‌ر به‌ چ پارێزگایه‌که‌ ؟
و/ دیاربه‌کرد .

184) پارێزگای ئه‌رزه‌ڕۆم ده‌که‌وێته‌ کوێی کورستان ؟
و/ باکور .

185) پارێزگای ئه‌رزنجان ده‌که‌وێته‌ کوێی کورستان؟
و/ باکور .

186) قه‌زای ئه‌رچه‌ک سه‌ر به‌ چ پارێزگایه‌که‌ ؟
و/ وان .

187) درێژی ڕووباری خاپور چه‌نده‌ ؟
و/ 460 کم

188) گرنگترین  زنجیره‌ چیا ته‌دموریه‌کانی باشوری سوریا کامه‌یه‌؟
و/ چیای ضهمیر .

189) ده‌ریاچه‌ی الأسد له‌سوریا ده‌ریاچه‌یه‌کی ده‌ستکرده‌ ، درێژیه‌که‌ی چه‌نده‌ ؟
و/ 80  کم .

190) درێژی به‌ندوای فورات چه‌نده‌ ؟
و/ 4500 کم .

191) به‌رزی به‌نداوی فوراتی مه‌زن چه‌نده‌ ؟
و/ 60 کم

192) سه‌یرانگای ئه‌سحابان نزیک چ شارێکه‌ ؟
و/ کۆیه‌ .

193) چ سارێکی ئه‌وروپی به‌شاری ڕووناکی ناسراوه‌ ؟
و/ پاریس .

194) ئه‌شکه‌وتی هه‌زارمێرد ده‌که‌وێته‌ نزیک کویوه‌ ؟
و/ سلێمانی .

195) ئه‌شکه‌وتی هاودیان ده‌که‌وێته‌ کوێوه‌ ؟
ره‌واندز .

196) دووه‌مین وڵات له‌ڕووبه‌ردا کامه‌یه‌ ؟
و/ که‌نه‌دا.

197) پارێزگای ماردین ده‌که‌وێته‌ کوێی کوردستان ؟
و/ باکور

198) باسه‌ڕه‌ به‌ چ واتایه‌ک دێت ؟
و/ جێ له‌وه‌ڕی چاک .

199) کێوی ( ئیزپریزداغ) له‌باکوری کورستانه‌ ، به‌رزایه‌که‌ی چه‌نده‌ ؟
و/ 3537 م

200) گرنگترین چاله‌ نه‌وته‌کانی سوریا کامه‌یه‌ ؟
و/ سویدیه‌ .



تـــــــــــــــــایبـــه‌ت بـــــــه‌ یـــــــــــــانه‌ی کـــــــوردژیــــــــــــــــــــــــن
- شـــــــــــــــــــــازاده‌ شــــــــــــــــــــــــه‌نــــــــــــــــێ -

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-08-10 19:26:02

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: 500 زانیــــــاری به‌ســـوود

بـــــــــــــــــــــــــــه‌شـــــــــــــــــــی پێنجــــــــــــــــــــــــــه‌م
201) کێوی بابۆس نزیک چ شارێکه‌؟
و/ بانه‌ .

202) گوندی گه‌رمک سه‌ر به‌ چ قه‌زایه‌که‌ ؟
و/ پێنجوێن .

203) شاخی هامنۆ ده‌که‌وێته‌ کوێوه‌ ؟
و/ هه‌ورامان .

204) شارۆچکه‌ی باسنێ سه‌ر به‌ چ قه‌زایه‌که‌ ؟
و/ چوارتا .

205) شارۆچکه‌ی بالیسان سه‌ر به‌ چ قه‌زایه‌که‌ ؟
و/ ڕانیه‌ .

206)بانی مه‌قان شاخێکه‌ نزیک چ شارێکه‌ ؟
و/ چه‌مچه‌ماڵ .

207) گرنگترین کێڵگه‌کانی سعودیه‌ کامه‌یه‌ ؟
و/ الغوار .

208) کۆنترینم کێڵگه‌کانی نه‌وت له‌قه‌ته‌ر کامه‌یه‌ ؟
و/ کێڵگه‌کانی دوخان .

209) گرنگترین بیره‌ نه‌وته‌کانی ئیماراتی عه‌ره‌بی کامه‌یه‌ ؟
و/ الباب .

210) گرنگترین بیره‌ نه‌وته‌کانی کوێت کامه‌یه‌ ؟
و/ البرقان .

211) گرنگترین بیره‌ نه‌وته‌کانی عه‌مان کامه‌یه‌ ؟
و/ ناطح .

212) قه‌نده‌هار له‌کوێیه‌ ؟
و/ ئه‌فغانستان .

213) کێوی به‌رواری باڵا  له‌پارێزگای دهۆک چه‌ند به‌رزه‌ ؟
و/ 2097 مه‌تر .

214) کێوی به‌رده‌سپی له‌نێوان زێی بچوک و سیرواندایه‌ چه‌ند به‌رزه‌ ؟
و/ 2489 مه‌تر .

215) به‌له‌دروز  سه‌ر به‌ چ شارۆچکه‌یه‌که‌ ؟
و/ مه‌نده‌لی .

216) یه‌که‌مین ولات له‌رۆژ ئاوای عه‌ره‌بی له‌به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت کوێیه‌ ؟
و/ جه‌زائیر .

217) یه‌که‌مین وڵات له‌رۆژ ئاوای عه‌ره‌بی له‌به‌رهه‌مهێنانی فۆسفات کوێیه‌ ؟
و/ مه‌غریب .

218) زۆرترین مۆز له‌ چ وڵاتێکی عه‌ره‌بیدایه‌ ؟
و/ سۆماڵ .

219) کیوی بێستون ده‌که‌وێته‌ چ پارێزگایه‌که‌وه‌ ؟
و/ کرماشان .

220) بیتۆێن  ده‌شتێکه‌ له‌ نزیک چ شارێکه‌وه‌یه‌ ؟
و/ ڕانیه‌ .

221) گوندی بێساران سه‌ر به‌ چ شارێکه‌ ؟
و/ مه‌ریوان .

222) کێوی پاڤێل  ده‌کوێته‌ کوێی کوردستانه‌وه‌ ؟
و/ باکور .

223) درێژی ڕووباری یه‌رموک چه‌نده‌ ؟
و/ 42 کم .

224) طلعة موسا به‌رزترین چیایه‌ له‌ لوبنانی خۆرهه‌ڵات ، به‌رزیه‌که‌ی چه‌نده‌ ؟
و/2629 مه‌تر .

225) هۆزی پارس که‌ کوردن سه‌ر به‌ چ هه‌رێمێکن ؟
و/ ئه‌هواز و شیراز .

226) شارۆچکه‌ی پردێ سه‌ر به‌ چ قه‌زایه‌که‌ ؟
و/ دبس .

227) کونی کۆکه‌ ڕه‌شه‌ له‌ چ شارێکه‌وه‌ نزیکه‌ ؟
و/ سه‌ید سادق .

228) ئێران له‌ چه‌ند پارێزگا پێکهاتووه‌ ؟
و/ 24 .

229) چیای شنروێ له‌ چ شارێکه‌وه‌ نزیکه‌ ؟
و/ هه‌ڵه‌بجه‌ .

230) ئۆقیانوسی ئارام ڕووبه‌ری چه‌نده‌ ؟
و/ 165 ملیۆن کیلۆمه‌تر دوجا .

231) گه‌وره‌ترین ئۆقیانوس له‌جیهاندا کامه‌یه‌ ؟
و/ ئۆقیانوسی ئارام .

232) درێژی نۆکه‌ندی سوێس چه‌نده‌ ؟
و/ 161 کم

233) گه‌وره‌ترین کیشوه‌ر له‌ جیهاندا کوێیه‌ ؟
و/ ئاسیا .

234) کوردستانی تورکیا له‌ چه‌ند قه‌زا پێکهاتووه‌ ؟
و/ 137

235) ڕووبه‌ری کیشوه‌ری ئاسیا چه‌نده‌ ؟
و/ 44،000،00 کیلۆمه‌تر دوجا .

236) ڕێکه‌وتنامه‌ی دامه‌زراندنی ڕێکخراوی ئه‌وابیک له‌کوێ به‌سترا ؟
و/ به‌یروت .

237) نیشتمانی عه‌ره‌ب داده‌نرێت به‌نیشتمانێکی هه‌ژار له‌هێڵی ئاسنیندا بۆچی ؟
و/ به‌هۆی زۆری بیابانه‌وه‌ .

238) باشترین تۆڕی هێڵی ئاسنین له‌وڵاتی عه‌ره‌بی کامه‌یه‌ ؟
و/ تۆڕی دۆڵی نیل .

239) له‌نیشتمانی عه‌ره‌بیدا کام ڕووبار پله‌ی یه‌کمی هه‌یه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایدا ؟
و/ چۆمی العرب .

240) ڕێژه‌ی چری دانیشتوان له‌ نیشتمانی عه‌ره‌ب چه‌نده‌ ؟
و/ 15 که‌س له‌ 1 کیلۆمه‌تر دوجا .

241) ڕوبه‌ری کوردستانی ئێران چه‌نده‌ ؟
و/ 195،000 کیلۆمه‌تر دوجا .

242) ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی خورما له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی چه‌نده‌ ؟
و/ 77% .

243) زه‌وی له‌وه‌رگا له‌ وڵاتانی عه‌ره‌ب به‌ چه‌ند مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێت ؟
و/ 250 ملیۆن مه‌تر دوجا .

244) گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ی ده‌ستکرد له‌ جیهاندا کامه‌یه‌ ؟
و/ ده‌ریاچه‌ی ناصر له‌ میسر .

245) که‌ی په‌ترۆڵ له‌ لیبیا دۆزرایه‌وه‌ ؟
و/ ساڵی 1959 ز .

246) کوردستانی ئێران چه‌ند پارێزگایه‌  ؟
و/ 4 پارێزگایه‌ .

247) چ ساڵێک به‌غداد بنیات نرا ؟
و/ 665 ز له‌سه‌رده‌می ئه‌بو جه‌عفه‌ری مه‌نصور .

248) شاری جامیده‌ ده‌که‌وێته‌ کوێوه‌ ؟
و/ نێوان به‌سره‌و واسیط .

249) جریاتن شارێکه‌ بیبه‌ر و برنجی زۆره‌ ه‌که‌وێته‌ کوێوه‌ ؟
و/ له‌ هینده‌ .

250) کوردستانی ئێران له‌چه‌ند قه‌زا پێکهاتووه‌ ؟
و/ 21 قه‌زا .



تـــــــــــــــــایبـــه‌ت بـــــــه‌ یـــــــــــــانه‌ی کـــــــوردژیــــــــــــــــــــــــن
- شـــــــــــــــــــــازاده‌ شــــــــــــــــــــــــه‌نــــــــــــــــێ -

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-08-27 20:39:53

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: 500 زانیــــــاری به‌ســـوود

بــــــــــــــــــــه‌شـــــــــی شــــــــــــــه‌شــــــــــــــــه‌م

251) کوردستانی تورکیا چه‌ند کیلۆمه‌تر دوجایه‌ ؟
و/ 150000 کیلۆمه‌تر دوجایه‌ .

252) ده‌ریاچه‌ی (تینی کاکا) له‌کوێیه‌ ؟
و/ له‌ بۆلیفیا .

253) گه‌وره‌ترین ته‌نی به‌ردینی هه‌ڵکۆڵراوی سروشتی له‌کوێیه‌ ؟
و/ ئوسترالیا .

254) کوردستانی سوریا له‌چه‌ند پارێزگا پێکهاتووه‌ ؟
و/ یه‌ک پارێزگا .

255) ژماره‌ی دانیشتوانی کوردستانی عێراق چه‌نده‌ ؟
و/ 6750000 که‌س .

256) کوردستانی عێراق چه‌ند پاریزگایه‌ ؟
و/ 4 پاریزگا .

257) کوردستانی تورکیا چه‌ند پارێزگایه‌ ؟
و/ 21 پارێزگا .

258) له‌کوردستانی عێراقدا چه‌ند ده‌ریاچه‌ هه‌یه‌ ؟
و/ چوار ده‌ریاچه‌ .

259) کوردستانی سوریا له‌چه‌ند قه‌زا پێکهاتووه‌ ؟
و/ چوار قه‌زا .

260) ده‌ریاچه‌ی بایکال له‌کوێیه‌ ؟
و/ له‌ سیبریا .

261) ژماره‌ی دورگه‌کانی (که‌ناری) چه‌نده‌ ؟
و/ 7 دورگه‌ .

262) زۆرترینی دورگه‌کام ده‌که‌ونه‌ کوێوه‌ ؟
و/ ئۆقیانوسی ئارام .

263) درێژی ڕوباری (دنیر) له‌ ڕووسیا چه‌نده‌ ؟
و/ 2285 .

264) یه‌که‌م ڕۆژی هاوین ج رۆژێکه‌ ؟
و/ 21 حوزه‌یران .

265) بانگه‌وازی له‌ (حومه‌یمه‌) ده‌ستی پێکرد ، ده‌که‌وێته‌ کوێوه‌ ؟
و/ ده‌که‌ویته‌ نزیک دیمه‌شق .

266) کۆتاهه‌مین ڕۆژی به‌هار چ ڕۆژێکه‌ ؟
و/ 20 حوزه‌یران .

267) چ ڕۆژێک یه‌که‌م ڕۆژی به‌هاره‌ ؟
و/ 21 ئازار .

268) دووه‌م هێڵی ئاسینین له‌جیهاندا له‌ درێژیدا له‌ کوێیه‌ ؟
و/ له‌ یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران .

269) قوڵترین ده‌ریاچه‌ له‌ جیهاندا کامه‌یه‌؟
و/ ده‌ریاچه‌ی بایکاڵ له‌ سیبریا .

270) (تاج محه‌ل) له‌کوێیه‌ ؟
و/ هیندستان .

271) یه‌که‌م ڕۆژی ساڵی کوردی چه‌ندی زاینی یه‌ ؟
و/ 21 ئازار .

272) کۆتاهه‌مین ڕۆژی ساڵی کوردی ده‌کاته‌ چه‌ندی زاینی ؟
و/ 20 ئازار .

273) ڕوبه‌ری کوردستانی عێراق چه‌نده‌ ؟
و/ 82000 کیلۆمه‌تر دوجا .

274) یه‌که‌م مانگی کوردی ناوی چییه‌ ؟
و/ نه‌ورۆز .

275) دارین ده‌که‌وێته‌ کوێوه‌ ؟
و/ لادێکه‌ له‌وڵاتی فارس له‌سه‌ر که‌ناری ده‌ریا .

276) ئه‌و بیابانه‌ی 1000 مه‌تر له‌سه‌ر ڕووی ده‌ریاوه‌ به‌رزه‌ ناوی چییه‌ ؟
و/ بیابانی جوبی له‌ چین .

277) ژماره‌ی  بورکانه‌کانی چین چه‌نده‌؟
و/ 160 بورکان .

278) درێژی ڕووباری دفینا له‌ ڕوسیای  ئه‌وروپی چه‌نده‌ ؟
و/ 1020 کم .

279)دارستانه‌ ناوه‌راستیه‌کانی ئه‌مریکای باشور ڕووبه‌ریان چه‌نده‌ ؟
و/ 2.5 ملیۆن کیلۆمه‌تر دوجا .

280) پێستر کۆماری کۆنغۆ ناوی چیبوو؟
و/ زائیر .

281) گه‌لاوێژ مانگی چ وه‌رزێکه‌ ؟
و/ هاوین .

282) پوش په‌ڕ مانگی چ وه‌رزێکه‌ ؟
و/ هاوین .

283) به‌رزایه‌کانی ئه‌بلاش  ده‌که‌ونه‌ کوێوه‌ ؟
و/ ئه‌مریکای باشور .

284) پانترین ڕوبار له‌ جیهان ناوی چییه‌ ؟
و/ ڕووباری ئه‌مازۆن .

285) درێژترین ڕوبار له‌ئاسیا ناوی چیه‌ ؟
و/ ڕووباری یانغ تسی له‌ چین .

286) کامیان درێژتره‌ نۆکه‌ندی په‌نه‌ما یان نۆکه‌ندی سوێس ؟
و/ سوێس .

287) کام نیوه‌ دورگه‌ له‌ جیهان رۆرسترین ڕووبه‌ری هه‌یه‌ ؟
و/ نیوه‌ دورگه‌ی عه‌ره‌بی .

288) پێشتر فه‌له‌ستین ناوی چی بوو ؟
و/ زه‌وی که‌نعان .

289) گوڵان مانگی چ وه‌رزێکه‌ ؟
و/ به‌هار .

290) جۆزه‌ردان مانگی چ وه‌رزێکه‌ ؟
و/ به‌هار.

291) ڕه‌زبه‌ر مانگی چ وه‌رزێکه‌ ؟
و/ پایز .

292) گه‌وره‌ترین به‌نداو له‌ جیهاندا له‌کوێیه‌ ؟
و/ له‌ پاکستان به‌نداوی ناریلا .

293) که‌ی ئیرله‌نده‌ ئیعلانی سه‌ره‌خۆیی کرد ؟
و/ 1920 زاینی .

294) به‌فرانبار مانگی چ وه‌رزێکه‌ ؟
و/ زستان .

295) درێژترین تونێلی ده‌ریایی له‌جیهاندا له‌کوێیه‌ ؟
و/ ئوتێلی سیکان له‌ یابان .

296) پایته‌ختی چیچان ناوی چییه‌ ؟
و/ گرۆزنی .

297) پایته‌ختی ڕوسیا ناوی چییه‌ ؟
و/ مۆسکۆ .

298) پایته‌ختی بولگاریا ناوی چییه‌ ؟
و/ سۆفیا .

299) چ ویلایه‌تێکی ئه‌مریکی زۆرترین دانیشتوانی هه‌یه‌ ؟
و/ ته‌کساس .

300) مانگی نه‌ورۆز چه‌ند رۆژه‌؟
و/ 31 رۆژه‌.


تـــــــــــــــــایبـــه‌ت بـــــــه‌ یـــــــــــــانه‌ی کـــــــوردژیــــــــــــــــــــــــن
- شـــــــــــــــــــــازاده‌ شــــــــــــــــــــــــه‌نــــــــــــــــێ -

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2012-01-08 10:52:33

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: 500 زانیــــــاری به‌ســـوود

بــــــــــــــــــــه‌شـــــــــی حـــه‌وتــــــــــــــــــــــــــــه‌م

301) ده‌ریای ناوه‌ڕاست پێشتر ناوی چی بوو؟
و/ ده‌ریای ڕۆم .

302) کێ هیندستیانی دۆزیه‌وه‌؟
و/ فاسکودی گاما .

303) شاری (له‌نده‌نی خۆرهه‌ڵات) له‌کوێیه‌؟
و/ له‌باشوری ئه‌فریقا .

304) (قس الناطف) له‌کوێیه‌؟
و/ شوێنێکی ناسراوه‌ له‌عێراق بۆیه‌که‌م جار موسوڵمان و فارسه‌کان له‌و شوێنه‌دا به‌جه‌نگ هاتن .

305) مانگی گوڵان چه‌ند رۆژه‌ ؟
و/ 31 ڕۆژ .

306) مانگی جۆزه‌ردان چه‌ند رۆژه‌ ؟
و/ 31 ڕۆژ .

307) مانگی پوش په‌ڕ چه‌ند ڕۆژه‌ ؟
و/ 31 ڕۆژ .

308) درێژترین ڕووبار له‌ لوبنان ناوی چییه‌؟
و/ لیتانی .

309) گه‌وره‌ترین هه‌ساره‌ ناوی چییه‌؟
و/ موشته‌ری .

310) به‌چ شارێک ده‌ڵێن بوکی سپی ناوه‌ڕاست ؟
و/ ئه‌سکه‌نده‌ریه‌ .

311) مانگی خه‌رمانان چه‌ند ڕۆژه‌ ؟
و/ 31 ڕۆژ .

312) مانگی گه‌لاوێژ چه‌ند ڕۆژه‌ ؟
و/ 31 ڕۆژ .

313) مانگی ڕه‌زبه‌ر چه‌ند ڕۆژه‌ ؟
و/ 30 ڕۆژه‌ .

314) مانگی گه‌ڵاڕێزان چه‌ند ڕۆژه‌ ؟
و/ 30 ڕۆژه‌ .

316) زۆرترین ڕه‌ش پێست له‌ کوێی ئه‌مریکا چڕبونه‌ته‌وه‌ ؟
و/ واشنتۆن .

317) مانگی سه‌رماوه‌رز چه‌ند ڕۆژه‌ ؟
و/ 30 رۆژه‌.

318) چ وڵاتێ له‌ ڕووی دانیشتوانه‌وه‌ زۆرترینه‌ ؟
و/ چین .

319) چ ڕووبارێک له‌ جیهاندا زۆرترین ئاوی پیادا ده‌ڕوا ؟
و/ ئه‌مازۆن .

320) مانگی ڕه‌شه‌مێ له‌ چ وه‌رزێکدایه‌ ؟
و/ زستان .

321) پایته‌ختی تورکیا ناوی چییه‌ ؟
و/ ئه‌نقه‌ره‌ .

322) دانه‌ری کتێبی (معجم البلدان) کێیه‌؟
و/ یاقوت الحموی .

323) مانگی به‌فرانبار چه‌ند ڕۆژه‌ ؟
و/ 30 ڕۆژ .

324) کورتترین ڕووبار له‌جیهاندا ناوی چییه‌ ؟
و/ یه‌مه‌ر له‌شاری لنکولن .

325) له‌سه‌ر چ ئاڵایه‌ک وێنه‌ی (قیثارة)ی پێوه‌یه‌ ؟
و/ ئیرله‌نده‌ .

326) وڵاتێکی ئه‌وروپیه‌ ئاڵاکه‌ی  له‌ئاڵای ئه‌نده‌نوسیا ده‌کات بێ جیاوازی ؟
و/  مۆناکۆ .

327) ئه‌و شاره‌ کامه‌بوو که‌ ڕێکخراوی ئۆپیک تیا دامه‌زرا ؟
و/ به‌غداد .

328) کام وڵات له‌ڕووی ڕوبه‌رو دانیشتوانه‌وه‌ بچوکترینه‌ ؟
و/ ڤاتیکان .

329) زۆرترین چیا له‌ چ وڵاتێکی ئه‌وروپیدایه‌ ؟
و/ سویسرا .

330) درێژی شورای چین چه‌نده‌ ؟
و/ 2400 کم .

331) شاری (ته‌لمه‌سان) له‌کوێیه‌؟
و/ جه‌زائیر .

332) مانگی ڕێبه‌ندان چه‌ند رۆژه‌ ؟
و/ 30 رۆژه‌.. ..

333) پایته‌ختی تونس کوێیه‌؟
و/ تونس .

334) پایته‌ختی غانا ناوی چییه‌ ؟
و/ ئه‌کرا .

335) ئه‌ستێره‌ یان هه‌ساره‌ کامیان ده‌دره‌وشێنه‌وه‌ ؟
و/ ئه‌ستێره‌ .

336) گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ بۆئاوی سازگار له‌کوێیه‌ ؟
و/ له‌ناوچه‌ی سیبریا .

338) گه‌وره‌ترین دورگه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست کامه‌یه‌ ؟
و/ صه‌قه‌لیه‌.

339)پایته‌ختی جه‌زائیر کوێیه‌ ؟
و/ جه‌زائیر.

340) مانگی ڕه‌شه‌مێ چه‌ند ڕۆژه‌ ؟
و/ 30 رۆژه‌ .

341) چیای حه‌مرین له‌ کام پارچه‌ی کوردستانه‌ ؟
و/ کوردستانی عێراق.

342) چیای به‌مۆ له‌کام پارچه‌ی کوردستانه‌ ؟
و/ کوردستانی عێراق.

343) جه‌نگی (عین جالوت ) له‌کوێ ڕوویدا ؟
و/ باکوری فه‌له‌ستین نزیک شاری بیسان .

344) (نیوده‌هلی) له‌ساڵی 1912 وه‌ پایته‌ختی هیندستانه‌ ، ئایا پایته‌ختی پێشوی هیند ناوی چی بوو ؟
و/ که‌لتا .

345) چ وڵاتێکی عه‌ره‌بی گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی بغورده‌ ؟
و/ سۆماڵ .

346) (ئۆقیه‌) ناوی دراوێکه‌ له‌ کوێیه‌؟
و/ مۆریتانیا .

347) چیای ئاخور له‌کام پارچه‌ی کوردستانه‌ ؟
و/ کوردستانی تورکیا

348)چیای شووڵتان له‌کام پارچه‌ی کوردستانه‌ ؟
و/ کوردستانی تورکیا .

349) ڕووبه‌ری فه‌ره‌نسه‌ چه‌نده‌ ؟
و/ 500،551 کم دوجا.

350) چیای (نوه‌ر) سه‌ر به‌ چ قه‌زایه‌که‌ له‌عێراقدا ؟
و/ هه‌ڵه‌بجه‌ .



تـــــــــــــــــایبـــه‌ت بـــــــه‌ یـــــــــــــانه‌ی کـــــــوردژیــــــــــــــــــــــــن
- شـــــــــــــــــــــازاده‌ شــــــــــــــــــــــــه‌نــــــــــــــــێ -

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net