.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه









پاشایەک وەزیرێکى زۆر زیرەکى دەبێت ، بۆ هەموو کارێک ڕاوێژکارى پاشا دەبێت . هەرچیەکى ِروودەدات و لێى دەپرسێت ؟ لە وەڵامدا دەڵێت : پاشا خێرى تێدایە ، ِرۆژێک پاشا بۆ ڕاو کردن چوە دەرەوە و لەناو دارستان ویستى تیرێک بهاوێ کەچى بەر دەستى دەسى خۆى کەوت و پەنجەیەکى بڕى وتى : وەزیر چۆنى دەبینى ؟
وەزیر وتى : پاشا خێرى تیدایە ، پاشا توڕە بوو ووتى من پەنجەیەکى خۆمم بڕى و هێشتا خێرى پێوەیە بیبەن بۆ بەندەیخانەى کۆشک ..
پاشا بەناو دارستان دەگەِرا بۆ ڕاو ، لەناکاو کەوتە ناو هۆزێک و گرتیان ، هەر چەن وتى من پاشام سودى نەبوو ، وتیان لاى ئێمە واباوە هەمو ساڵێک لە ڕۆژیکى وەک ئەمرۆدا یەکەم کەس بێتە هۆزەکەمان دەیکەینە قوربانى ، پاشا زۆر داواى کرد وازى لێبێنن ، سودى نەبوو ،
پاشایان هیناو جلە کانیان لەبەر داکەن و سەیریان کرد پەنجەیەکى نەماوە و پێچراوە ، وا باو بوو ئەو کەسەى دەبێتە قوربانى نابێ هیچ عەیبێکى هەبێت هەر بۆیە بەریان داو ئازاد بوو .
پاشا بەپەلە ڕاى کرد و برواى نەدەکرد لە خۆشیان ، گەیشتەوە ناو کۆشک و وتى وەزیرم بۆ بێنن ،
وەزیر هات و لێى پرسى ؟ کە تۆم بەند کرد چۆنت بینى ؟
ووتى پاشا خێرى پێوە بوو .. پاشا وتى چون ؟
ووتى : کاتێ تو پەنجەیەکى خۆتت بڕى و توشى ئەم هۆزە بوى بوبە مایەى ئازاد بونت کە منیشت لەکەڵ بوام ئەوا من ئەبومە قوربانى و بەم شێوەیە هەم پەنجە بڕینت و هەم بەندکردنى من خێرى پێوە بوو ...
هەر بۆیە پاشا بزانە خوا خۆى دەزانێ چى دەکاو خێر لەچى دایە ئەوەى خوا بیکا ئەوە باشە ..زۆر جار روداوەکانمان لا ناخۆشە بەڵام لەو لاوە خێرێکى ترى تێدایە ..گرنگ رازى بونە بەوەى بەسەرمان دێت .خەون و خەیاڵى ئێمە لەکوێ و دەسەڵات و نەخشەى پەر وەردگار لە کوێ ؟
لە کۆتاییدا دەلێم خۆزگە پاشاکانى ئەم سەردەمەش وەزیر و ڕاویژکارى ئائاوایان دەبوو
سهرچاوه :- مهکۆی زانیاری گشتی


لهسهر هێڵ نییه








دهستخۆش چیرۆکێکی زۆر جوانه
زۆر راسته کهس نازانێت خێر بهچیهوهیه

لهسهر هێڵ نییه








جيرؤكيكى زؤر جوانه
دةست خؤش سؤزيار كيان

لهسهر هێڵ نییه