.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














به‌ناوی خودای مه‌زن و دلۆڤان
شۆرشی ماركس 1970 له كوردستان و پاشماوه‌یی له ئه‌مرۆ
بێ شك مرۆڤی هۆشیار له هه‌موو كاتێك و روداوێك په‌ناده‌باته به‌ر بیركردنه‌وه .
كه بروابوون به عه‌قڵ و به سه‌روه‌ر زانینی یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌نیده‌كانی مرۆڤی هۆشیار .
من ده‌مه‌وێ لێره‌دا باس ئایدۆلۆژیایی ئه‌و كه‌سانه بكه‌م كه بیری ماركسیان پێگه‌یشتووه و وه‌ك باكگراوندێك به‌سه‌ریان ماوه‌ته‌وه .
كاتێك بیر‌ورا و رێبازی ماركس به كورد گه‌یشت له ده‌ورووبه‌ری ساڵانی 1970 بوو .
ئه‌و كه‌سانه‌یی كه هه‌ڵگری ئه‌م رێباز و ئایدیایه بوون كه‌سانێك بوون كه كه‌شوهه‌وایه‌كی ده‌ره‌كیان دوور له ره‌سه‌نایه‌تی باب و باپیران و نه‌ته‌وه‌یی كورد هه‌ڵمژی بوو .
دوایی سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوبوونه‌وه‌یی بیری ماركس له رۆژئاوا ته‌شه‌نه‌كردنی هاندان و پشتگیری كرنی چینی كرێكار و وه‌ستان دژی سه‌رمایه‌داری بوه هۆیی ئه‌وه‌یی تا چه‌ند ساڵانێك بیری ماركس گه‌شه‌بكات . نه‌ته‌وه رۆژهه‌ڵاتیه‌كانیش وه‌كو هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تری جیهان بێ به‌ش نه‌بوون له‌م فكره و ئایدلۆژیایه .
كه هه‌ندێك له براكورده‌كانمان بڵاوكردنه‌وه‌یی ئه‌م بیره نوێیه یه‌یان خسته سه‌ر ئه‌ركی خۆیان و هه‌ڵسان به جموجۆڵكردن و بڵاوكردنه‌وه‌یی بیری ماركس له‌ناو نه‌ته‌وه‌ی كورد .
كه نه‌ته‌وه‌یی كورد خاوه‌نی ره‌سه‌نایه‌تیه‌كی قوڵ و ئاداب و ئه‌خڵاقێكی بێ پایان بوو بیر و هزری نه‌ته‌وایه‌تی و هاوكاری و دڵسۆزی و خۆشگوزه‌رانی ئاینه‌كان پێكه‌وه بوو
سه‌رهه‌ڵدانی شۆرشی ماركس كه له لایه‌ن برا شوعیه‌كان و هه‌ندێك له مامۆستا و نوسه‌رانی كورده‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و له ناو زانكۆ و شوێنه رۆشنبیریه‌كان فكره‌كه ته‌رح ده‌كرا . ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌یی نه‌ته‌وه‌یی كورد كه پێشتر باسم كرد فاكته‌رێك بوو بۆ هه‌زم نه‌كردنی بیری ماركس و دیاركه‌وتن و وه‌رگرتنی له لایه‌ن گه‌ڵه‌وه ئه‌سته‌م بێت .
وه له هه‌مانكاتدا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌م ئه‌ركه هه‌ڵسابوون كه‌سانی لاسایكه‌ره‌وه‌یه‌كی كوێرانه بوون خۆیان به سه‌رده‌مێكه‌وه گرێدابوو وایان به بیرداده‌هات هاتن و گه‌شاندنی ئه‌م بیره ده‌بێته هێمایی سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌و پێش چوون ده‌رباز بوون له كۆیلایه‌تی به‌داخه‌وه ئه‌م به‌رێزانه نه‌یانده‌زانی چاندنی ئه‌م تۆیه به‌رێكی ژه‌هراوی به‌رهه‌م دێنێت . ده‌بووا لێهاتوانه ئه‌م بیره نوێیه لایه‌نه چاكه‌كانی وه‌رگیرێت و لایه‌نه خراپه‌كانی فه‌راهم بكرێت و ره‌چاوی دابوونه‌ریت و ره‌وشتی نه‌ته‌وه‌یی كورد بكرێت .
ئه‌وان عه‌قڵیان به سه‌روه‌ر ده‌زانی به‌ڵام ماوه‌یی ئه‌وه‌یان به عه‌قڵی خۆیان نه‌ده‌دا زیاتر هه‌نگاو باوێن و بیری نوێی كوردانه و ره‌سه‌نیانه و ئه‌خڵاقی باب‌و باپیران بخه‌نه ناو ئه‌م بیره . نه‌هێشتنی ده‌ره‌به‌گایه‌تی هه‌نگاوێكی نوێ بوو كه ماركسه‌كان هه‌ڵیان گرتبوو .
كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ش بێگومان سودێكی زۆری بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌بوو كه چه‌نده‌ها ساڵ بوو گه‌ڵ ده‌چه‌وسێندرایه‌وه له ژێر ده‌ستی ده‌ره‌به‌گایه‌تی
.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێینه لایه‌نی ئاینی و ئیلاهی له ناو بیری ماركس .
ماركس ده‌ڵێ - ئاینه‌كان هۆشبه‌ری خه‌ڵكین - له‌سه‌رده‌می ماركس حكومه‌ت زۆردار بوو به‌رامبه‌ر به گه‌ڵ و ئاینی ده‌كرده قه‌ڵغانێك بۆ شاردنه‌وه‌یی كرده‌وه نه‌شیاوه‌كانی له‌لایه‌كی تر باج و توندی كه‌نیسه ئازاردانی خه‌ڵك وایی له ماركس كرد كه بڵێت ئاینه‌كان هۆشبه‌ری خه‌ڵكین .
چونكه خه‌ڵك له‌ئاست خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی نه‌یده‌توانی دژی بوه‌ستێ . كه نه‌شده‌بوا دژی دین بوه‌ستێ چونكه ئاینه‌كان چه‌مكێكی ره‌وشتین بۆ مرۆڤه‌كان نێردراون مرۆڤه‌كان كار له‌سه‌ر ئه‌م كتابه خوایانه ده‌كه‌ن .
به‌ڵام هه‌ڵسورێنه‌رانی ئه‌م ئاینانه ئه‌گه‌ر كه‌مووكوریشیان هه‌بێت و زۆرداربن خه‌ڵك ده‌بێ دژی ئه‌و هه‌ڵسورێنه‌رانه بوه‌ستن كه ئاین به‌ره‌وه ئاقارێكی تر ده‌به‌ن نه‌ك كتابه‌كانی خوایی ئاسمان و زه‌وی كه ئه‌م كتابانه‌ی بۆ مرۆڤی سه‌ر رووی زه‌وی ناردووه كه ئه‌م كتابانه‌ش موڵكی گشتیه نه‌ك تاكێك.
ده‌قاوده‌قی بیری ماركس وایی له گه‌ڵی كورد گه‌یاند كه ئه‌م بیره‌ی ماركس دژی خوا‌و ئاین و نه‌ته‌وه‌كه‌یان به‌ره‌و به‌دره‌وشتی و زیان به گه‌نجانی وڵات و نه‌وه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نێت . چوونكه مرۆڤی ته‌واو عه‌قڵ په‌روه‌ر و نشتیمان په‌روه‌ر هه‌مووكات له هه‌وڵی ئه‌وه‌داده‌بێت سوود به هاونه‌ته‌وه‌ی و نیشتیمان بگه‌یه‌نێت نه‌ك چه‌سپاندنی هه‌ندێك بیری هه‌ڵگرتووی كه‌سانی تر كه هێشتا له عه‌قڵی خۆی په‌روه‌رده‌یی نه‌كردووه و بۆ گه‌ڵێك بێنێت كه زۆرینه‌یی خاوه‌ن ره‌وشت و خاوه‌ن ئاینن ئه‌ویش گه‌ڵی كورده.
هێنانی بیری ماركس بۆ نێو نه‌ته‌وه‌ی كورد له لایه‌ن هه‌ندێك له برا كورده‌كانه‌وه زیانێكی ئه‌وتۆی پێگه‌یاند كه تا ئه‌مرۆش پاشماوه‌یی ماوه‌ته‌وه .
ئه‌م بیره ماركسه‌ی كه هه‌ندێك هه‌ڵگری بوون له نێونه‌ته‌وه‌ی كورد وایی له گه‌ڵی كورد كرد به چاوێكی نێه‌تیڤانه بروانێته نه‌ته‌وه‌كانی رۆژئاوا و ته‌نانه‌ت دوربكه‌وێته‌وه له رۆشنبیریه‌كایان هه‌ماهه‌نگی و تێكه‌ڵ بوون و هماهه‌نگی و گه‌شه‌كرد و توانا سازی له زانست و چه‌نده‌ه بوواری تر.به‌ڵام هه‌نوكه گه‌ڵی كورد له راستیه‌كن گه‌یشتوه .
گله‌یی له هیچ تاكێك ناكرێـت چوونكه دژیه‌تی كردنی خوا‌و ئاین بیرێكی نه‌ویست و تێكشكێه‌ری بیری مرۆڤه‌كانه. ته‌نانه ئێستاش بۆنی ماركس له‌جیهان ماوه گه‌ڵی كوریش بێبش نیه . هه‌ندێك له هاونه‌ته‌وه‌م تازه هه‌ڵگری بیرێكی قێزه‌ونی وه‌ك ماركسن مه‌جال به عه‌قڵی خۆیانناده‌ن بۆ راسته‌قینه هه‌نگاو بنێ .
كه‌سانیی رۆشنبیر هه‌موكات راستیه‌كان له‌به‌ر چاویان روونه و چوونكه هۆشیارانه له ژیان و ده‌وروبه‌ر ده‌روانن
له كۆتایدا به كورتیی باسی بیری ماركس له دیدی جیهانی نوێ ده‌كه‌م . بیری ماركس له هه‌موو جیهان ناسێندرا كه له لایه‌ن زانایه‌كی هه‌ژاری وه‌ك ماركس ته‌رح كاوه . هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان هه‌ریه‌ك به‌پێی دابوونه‌ریتێكی نه‌ته‌وه‌یی خۆیی ئه‌م بیره‌ی خوێندۆته‌وه و ه ئایه ئه‌م بیره وه‌رگرتوه یان نا.!!
به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی جیهان و نه‌ته‌وه‌یی كورد دژی ئه‌م بیرورایه وه‌ستانه‌ه‌وه و كه به روخێنه‌رو تكشكێنه‌ری ره‌سه‌نایه‌تی -مرۆڤ بوون- له‌قه‌ڵه‌م درا و له سه‌رده‌می ئه‌مرۆ له‌جیهانی نوێ رێبازه‌كه به رێبازێكی - چه‌پ - ده‌ناسرێت و هه‌ڵگره‌كانی ئه‌م رێبازه‌ش به - چه‌پ ره‌وو - ده‌ناسرێن.
براتان - توانا نه‌وزاد -

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




ده‌ستت خۆشبێ بابه‌تێکی زۆ جوانه سوپاس بۆ ماندووبوونت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه