❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گفتووگۆیه‌ک له‌سه‌ر بەشداری کردنی به‌ڕێوه‌به‌ران لە نێو بابەتەکاندا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-09 14:52:04

hanasa9
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2012-01-30
په‌یامه‌كان: 186
WindowsFirefox

گفتووگۆیه‌ک له‌سه‌ر بەشداری کردنی به‌ڕێوه‌به‌ران لە نێو بابەتەکاندا

گفتووگۆیه‌ک له‌سه‌ر بەشداری کردنی به‌ڕێوه‌به‌ران لە نێو بابەتەکاندا..


دیاره‌ هه‌ر ماڵپه‌ر و یانه‌ و مه‌کۆیه‌ک ده‌سته‌یه‌ک له‌ به‌ڕێوه‌به‌ران و سه‌په‌رشتیار و چاودێری  تایبه‌تی خۆی هه‌یه لێره‌و له‌وێ ئه‌بیستن که‌ ده‌سته‌ی به‌ێوه‌به‌ران سه‌رقاڵی دیزاین و چاک کردنی به‌شه‌کان و چاودێری وردیان له‌سه‌ره‌ به‌ڵام ئه‌م هۆکارانه‌ وا ئه‌کات که‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران به‌شداریان که‌م بێت له‌ بابه‌ته‌کان به‌تایبه‌ت بابه‌تی به‌شی گفتۆگۆ که‌ هاندێک بابه‌ت باس ئه‌کرێت شایسته‌ی هه‌ڵوێسته‌ له‌سه‌ر کردنه‌ که‌ هامولایه‌ک به‌ژدار بێت و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌ به‌رانیش وته‌یه‌کیان هه‌بێت بۆ وتن

بۆیه‌ لێره‌دا چه‌ن پرسیارێک دروست ئه‌بێت و ئه‌پرسم ؟؟

•به‌شداری کردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران له‌ بابه‌ته‌کان چی ئه‌گه‌یه‌نێت لای تۆ؟؟
   
•پێت وایه‌ به‌شداری کردنی ده‌سته‌ی برێوه‌به‌ران له‌ بابه‌تێکدا نوسه‌ری بابه‌ته‌که‌ چالاکتر ئه‌کات بۆ ئیشی جوانتر؟؟
   
•هۆی چیه‌ که‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران که‌متر به‌شدارن له‌ بابه‌ته‌کاندا؟
   
•ئایا مه‌رجه‌ ئه‌ که‌سانه‌ی که‌ له‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌ به‌رانن ئه‌وه‌نده‌ رۆشنبیر و خاوه‌ن بیرێکی قوڵ و جوان بن تا بتوانن بۆ هه‌ر بابه‌تێک وته‌یه‌کیان هه‌بێت؟؟
   
•ئایا تۆی ئه‌ندام له‌ کاتی نوسینی بابه‌تێکدا بیر له‌وه‌ ئه‌که‌یته‌وه‌ که‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران به‌ژداری بابه‌ته‌کات بکه‌ن؟؟کاتێک بەشدار دەبن چی کاریگەریەکت لا دروست دەکات؟؟

   
•به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌رێوه‌به‌ران و ئه‌ندامان رای خۆیان بنوسن

هه‌ر شاد بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-08-09 18:08:51

Rega Shyaw
کازیوەی یانە
شوێن: پایته‌خت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-24
دواترین سه‌ردان: 2013-03-15
په‌یامه‌كان: 999
WindowsFirefox

Re: گفتووگۆیه‌ک له‌سه‌ر بەشداری کردنی به‌ڕێوه‌به‌ران لە نێو بابەتەکاندا

سڵاو

دەستت خۆش هەناسە خان بابەتێكی جونا بوو دەمێك بوو دەمویست شتێك وا بوروژێنم بەلام جیاوازیمان نیە بەلکە تۆ بە شێوەیەکی جوانتریش ئەو بابەتەت دارێژاوە ..

دیارە هەموو ماڵپەڕێك لەم جیهانی ئینتەرنێتە بە تاقە کەسێك بەڕێوە ناچێت ..بەڵکو بەڕێوەبەری ئەوێت کە پیویستە خۆی شارەزا بێت لە بواری دیزاین و چاك کردنی سێرڤەر و ئیتر هەموو کێشەکانی نێت کە لەم سەردەمە توشی وێب سایتەکان دەبن ..
بێگومان بەڕێوەبەر بە تەنها لە فەرمانگەیەکی حکومیشدا کاروبارەکانی پێ بەڕێوە ناچێت بەتەنها نەك لە وێب سایتێك بەتایبەتی کوردژینیش کە زیاتر لە ٢٣ هەزار ئەندامی هەیە ..
وە پێویستی بە چەند کەسێك ترە کە پێیان دەڵێن سەرپەرشتیاری ئەم ماڵپەرە کاروباری یانە بەڕێوە دەبەن .. هەروەها پێویستە ئەوانیش گەر هیچ نەبێت تا رادەیەك شارەزاییان لە بەڕێوە بردن هەبێت و ئیشیان کردبێت لە بەڕێوە بردنی ماڵپەر و یانە ...

حەز دەکەم بەروونی قسە بکەم ببورن گەر دلی هەر کەسێکتانم ئێشاندبێت .. من بۆ چوار ساڵ دەچێت لەم یانەیەم لەوانەیە لە پێش نیوەی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیەوە لێرە بووبم ههههه.. کە بە هیچ شێوەیەك دەستم لێێ بەر نەبووە و تەنها یەك جار ناچالاك کراوم ئەویش بەهۆی بەهەڵە تێگەیشتنیك بوو لە ساڵی ٢٠٠٨ مانگی ٩ بوو .. دواتر کاك ڕێکان بە خۆشحاڵیەوە چالاکی کردمەوە  ناشزانم خۆی لەبیری ماوە یان نا ...

سەبارەت بە  بەشداری کردنی بەڕێوەبەرانیش.. بەدڵنیاییەوە بەشداری کردنی ئەوان زۆر گرنگە لە بابەتەکان بەڵام دەبینین وەکو پێویست نیە .. وە پێویستیش ناکات گلەییم لێ بکەن چونکە ئاشکرا و دیارە بەتایبەتی برای بەڕێزم  کاك ڕێكان زۆر بە کەمی دەبینم بەشداری بابەتەکان بکات .. ئەویش دیارە هۆکاری خۆی هەیە ..
ئەو زیاتر ئیشی بەڕێوەبردن دەکات وەك وتم ...وە هەروەها بەهۆی ئەوەی ئەو لە ئەوروپایە ئیتر ئیش و کاریش لەوێ قورسە و هەر هۆکارێك تر هەبێت ...
بە نسبەت ئەوانی تریش دەست خۆشیان لێ دەکەم زۆر باشن دەستی هەمویان دەگوشم ڕێزی تایبەتیم بۆیان هەیە ..
بەڵام مامی خۆشەویستم کاکە هۆشیار(( هێمن زانکۆ)) ش ئەویش  جاروبار بەشداری دەکات و بابەت دەنوسێت .. بەلام گلەیی لە هەموان بکەم گلەیی تەنها لەو ناکەم چونکە لەگەل هەمووان جیاوازە .. ئەو پێم وابێت لە هەموان بەتەمەن ترە و ماڵ و منداڵی هەیە و دەوامی هەیە .. ئیتر  ئەوە هۆکاری سەرەکیە ..

بابێمە سەر پرسیارەکانت هەناسە خان

•به‌شداری کردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران له‌ بابه‌ته‌کان چی ئه‌گه‌یه‌نێت لای تۆ؟؟

بەشداری کردنی ئەوان جێگەی ڕێز  وتەقدیرە وە هەروەها کاتێك کە ئەبینم یەكێك لەوان بەشداری کردوە بەراستی دڵخۆش ئەبم جا لە بابەتی هەر کەسێك بێت چونکە بە دڵنیاییەوە ئەو بابەتە گرنگی خۆی هەیە بۆیە یەكێك لەوان یان زۆربەیان بەشداریان تاییدا کردوە

•پێت وایه‌ به‌شداری کردنی ده‌سته‌ی برێوه‌به‌ران له‌ بابه‌تێکدا نوسه‌ری بابه‌ته‌که‌ چالاکتر ئه‌کات بۆ ئیشی جوانتر؟؟ 

بە تەئکید .. بەتایبەتی ئەندام تازە بێت و بابەتی ئەندام خۆی بێت و ئامادەی کردبێت وماندوو بووبێت پێوەی وابزانم لەو جۆرە بابەتانە کەم تەرخەمیان نەبووە..
راستیتان پێ بڵێم کە تازە ببومە ئەندام لەم یانەیە تا دوو مانگیش بە حەسرەت بووم یەكێك لەوان دەست خۆشیەکم لێ بکەن جا بەهەر شێوەیەك بێت هههههه وە یەکەم کەسیش کە دەست خۆشی لێ کردم بۆ بابەتێك بیرم نایە کامە بەش بوو بەلام برای زۆر خۆشەویستم کە ڕێزێكی تایبەتی هەیە لام کاكە دیدار بوو...ئەوکاتە سەرپەرشتیار بوو..

ئایا مه‌رجه‌ ئه‌ که‌سانه‌ی که‌ له‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌ به‌رانن ئه‌وه‌نده‌ رۆشنبیر و خاوه‌ن بیرێکی قوڵ و جوان بن تا بتوانن بۆ هه‌ر بابه‌تێک وته‌یه‌کیان هه‌بێت؟؟ 

ئەمە گرنگترین مەرجە کە لە هەر بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیارێكی هەموو ماڵپەر و منتدی یەك دا هەبێت .. شوکر بۆ خوای گەورە .. ئەوانەی ئێمەش هەر یەکەیان گەنجینەیەکن بۆخۆیان ... راستیتان پێ بڵێم بەراستی نموونەی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی هەموو یانە کوردیەکان دەستەی بەڕێوەبەرایەتی یانەی کوردژینە بەبێ هیچ پیاهەڵدانێك هەموومان دەزانین کە هەمویان بای ئەوەندە رۆشنبیرن کە بتوانین ناویان بنێین مرۆڤی هۆشیار و رۆشنبیر ...

ئایا تۆی ئه‌ندام له‌ کاتی نوسینی بابه‌تێکدا بیر له‌وه‌ ئه‌که‌یته‌وه‌ که‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران به‌ژداری بابه‌ته‌کات بکه‌ن؟؟کاتێک بەشدار دەبن چی کاریگەریەکت لا دروست دەکات؟؟

واللە ئەگەر بابەتە کە هی خۆم بێت و ماندوو بوبێتم پێوەی بێ یەك و دوو دڵنیام یادە گیان و کاکە سیروان بەتایبەتی کۆمێنتی خۆیانیان نووسیوە ...بێ گومان ئەونای تریش بەپی کاتی خۆیان بەشداری تیا دەکەن ... بەلام لای من هەر کەسێك بەشداری بکات وەکو یەکە نەك تەنها دەست خۆشی بەڵکو بیر و رای خۆیان دەرببرن کە ئەمەش بەداخەوە تەنها لە ئەندامانی سەروو پلەی گوڵی یانەوە دەنووسرێن .. بەداخەوە بەداخەوە ئەندامە تازەکان زۆربەیان تەنها هەوڵ دەدەن ژمارەی پەیام زیاد بکەن بەلام لە هەمان کاتدا ئەندامی باشمان هەیە .. دەست خۆشیان لێ ئەکەم ..واللە کاریگەری دروست ئەبێت بەلام من خودی خۆم حەز دەکەم هەموان بەشدار بن نەك تەنها ئەمان ...

•به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌رێوه‌به‌ران و ئه‌ندامان رای خۆیان بنوسن

بە دڵنیاییەوە چونکە حەز دەکەم بیر و رای هەموان بخوینمەوە ئەوە ئاگادار کردنەوەیەکیشە بۆ بەڕوە بەران و دەتوانین بڵێین ژوورێكی رەخنە گرمان کردۆتەوە بۆ رەخنە گرتن لە ئەوان هیوادارم وەلامی هەموو رەخنەکانی ئەندامان بدەنەوە چونکە تەنها خوا بێ کەم و کوریە هەمووان کەم و کوریمان تیایە ...

بەهیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان ... کوردژین پێشەنگە و پێشەنگتریش ئەبێت و ئێستا یەکەم یانەی کوردیە ...

برا بچوکتان ڕێگا شیاو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-08-09 20:44:23

hanasa9
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2012-01-30
په‌یامه‌كان: 186
WindowsFirefox

Re: گفتووگۆیه‌ک له‌سه‌ر بەشداری کردنی به‌ڕێوه‌به‌ران لە نێو بابەتەکاندا

به‌ڕێز کاک رێگا شیاو خۆشحاڵ بوم به‌ په‌یامه‌که‌ت خۆشحاڵتربوم که‌ به‌ ڕاستگۆیانه‌ رای خۆتت نوسیوه‌ هیوادارم هه‌موو لایه‌ک وه‌ک به‌ڕێزت راشکاوانه‌ وه‌ڵام بنوسن با درێژه‌ به‌ بابه‌ته‌که‌ بده‌م له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتا ئه‌مه‌ له‌ 2 بابه‌تما به‌ژدار ئه‌بیت گه‌ر هه‌ڵه‌نه‌بم ئه‌مه‌ جێی ده‌ست خۆشیه‌ چونکه‌  به‌و ئومێده‌م زۆرترین ئه‌ندام به‌ژدار بێت

خۆشحاڵیشم که‌ تۆش فکره‌یه‌کی وات له‌ مێشکا بووه‌ به‌ڵام هیوادارم هه‌ر کارێکت ویست بیکه‌یت له‌و ده‌قه‌یه‌وه‌ ده‌ست پێبکه‌یت نه‌ک بیخه‌یته‌ ده‌قه‌ی دواتر چونکه‌ که‌سانێکی تر هه‌یه‌ زوتر درک به‌ شته‌کان ئه‌که‌ن دیاره‌ منیش له‌م ته‌وه‌ره‌ هاوکارێکم هه‌بوه‌ که‌ پێمان باش بوه‌ باسی بکه‌ین فه‌رقمان نیه‌ تازه‌ من پێشکه‌وتم هاهاها


حەز دەکەم بەروونی قسە بکەم ببورن گەر دلی هەر کەسێکتانم ئێشاندبێت .. من بۆ چوار ساڵ دەچێت لەم یانەیەم لەوانەیە لە پێش نیوەی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیەوە لێرە بووبم ههههه.. کە بە هیچ شێوەیەك دەستم لێێ بەر نەبووە و تەنها یەك جار ناچالاك کراوم ئەویش بەهۆی بەهەڵە تێگەیشتنیك بوو لە ساڵی ٢٠٠٨ مانگی ٩ بوو .. دواتر کاك ڕێکان بە خۆشحاڵیەوە چالاکی کردمەوە  ناشزانم خۆی لەبیری ماوە یان نا ...

خۆشحاڵم که‌ به‌ رونی قسه‌ ئه‌که‌یت منیش وه‌ک به‌ڕێزت زۆر کۆنم هاهاها به‌ نزحکای ساڵێک پێش تۆ ئه‌ندامی ئه‌م یانه‌یه‌م که‌ پێشتر مه‌کۆی سایتی جه‌بار شێخانی بو به‌ڵام من جار جار دابراوم و هاتومه‌ته‌وه‌ به‌خته‌وه‌رم که‌ ئه‌ندامه‌ کۆنه‌کان هه‌ر هیچ نه‌بێت به‌شێکیان هه‌ر ماون


وە پێویستیش ناکات گلەییم لێ بکەن چونکە ئاشکرا و دیارە بەتایبەتی برای بەڕێزم  کاك  ڕێكان زۆر بە کەمی دەبینم بەشداری بابەتەکان بکات .. ئەویش دیارە هۆکاری خۆی هەیە

هیوادارم که‌س گله‌ی له‌ که‌س نه‌کات چونکه‌ دانانی بابه‌تێکی ئاوا به‌ دڵنیایه‌وه‌ بۆ به‌ره‌وپێش چوونی یانه‌که‌یه‌ نه‌ک له‌ناوچونی له‌و بروایه‌شدام به‌ ره‌خنه‌ی دروستکه‌ر پێش ئه‌که‌ون
هیوادارم کاک ڕێکان و هه‌موو ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران  هۆکاری که‌م به‌شداری کردنی خۆی له‌ بابه‌ته‌کاندا له‌م ته‌وه‌ره‌ بخاته‌ ڕوو تا لای ئه‌ندامان روون و ئاشکرا بێت

ده‌ست خۆش بۆ وه‌ڵام پرسیاره‌کانت هه‌موی له‌ جێگه‌ی خۆیا بوو ماندوو نه‌بیت
بۆ کاک یادگار و کاک سیروانیش به‌ڵی ئه‌و به‌ڕێزانه زۆرتر به‌شدار ئه‌بن له‌ ته‌وه‌ره‌کان ده‌ستیان خۆش بێت منیش به‌ ماندوو بونیان ئه‌زانم

هه‌ر شاد بیت ببوره‌ له‌ هه‌ر که‌موو کورتیه‌کم گه‌ر پرسیارت لا دروست بو بۆ په‌ڕێوه‌به‌ران له‌م ته‌وه‌ره‌ بیخه‌ روو تاکو وه‌ڵامت ده‌ست بکه‌وێت‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-08-09 22:44:11

ئاكؤ سامان
جوانی کوردژین
شوێن: شاری كه‌لار
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-26
دواترین سه‌ردان: 2011-12-21
په‌یامه‌كان: 896
WindowsXPFirefox

Re: گفتووگۆیه‌ک له‌سه‌ر بەشداری کردنی به‌ڕێوه‌به‌ران لە نێو بابەتەکاندا

سه‌ره‌تا ده‌سخۆش بۆ ئه‌م راپرسیه‌ جوانه‌ی به‌رێزتان،به‌راستی جێگای پێویسته‌ قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بكه‌ین....


كۆد:

به‌شداری کردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران له‌ بابه‌ته‌کان چی ئه‌گه‌یه‌نێت لای تۆ؟؟
   
•پێت وایه‌ به‌شداری کردنی ده‌سته‌ی برێوه‌به‌ران له‌ بابه‌تێکدا نوسه‌ری بابه‌ته‌که‌ چالاکتر ئه‌کات بۆ ئیشی جوانتر؟؟
   
•هۆی چیه‌ که‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران که‌متر به‌شدارن له‌ بابه‌ته‌کاندا؟
   
•ئایا مه‌رجه‌ ئه‌ که‌سانه‌ی که‌ له‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌ به‌رانن ئه‌وه‌نده‌ رۆشنبیر و خاوه‌ن بیرێکی قوڵ و جوان بن تا بتوانن بۆ هه‌ر بابه‌تێک وته‌یه‌کیان هه‌بێت؟؟
   
•ئایا تۆی ئه‌ندام له‌ کاتی نوسینی بابه‌تێکدا بیر له‌وه‌ ئه‌که‌یته‌وه‌ که‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران به‌ژداری بابه‌ته‌کات بکه‌ن؟؟کاتێک بەشدار دەبن چی کاریگەریەکت لا دروست دەکات؟؟


*به‌رای من به‌ژداریكردنی ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌ران له‌بابه‌تێكدا ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت،كه‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی بابه‌تی نوسیوه‌ پێده‌چێت...
بابه‌تێكی جوان بێت یاخود ئه‌و بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندی به‌ هه‌رتاكێكمانه‌وه‌ هه‌بێت یان كاریگه‌ری به‌سه‌ریانه‌وه‌ بێت.


*به‌ڵێ بێگومان، ده‌سخۆشی ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌ران هانمان ده‌دات زیاتر خزمه‌ت بكه‌ین.


*به‌رای من پێده‌چێت رۆژانه‌ زۆر سه‌ریان قاڵ بێت یان خه‌ریكی چالاكردنی ئه‌ندامان یاخود كه‌ ئه‌ندامێك بابه‌تێك ده‌نووسێ..
ئاماژه‌ به‌سه‌رچاوه‌كه‌ی ناكات ئه‌مانه‌ و چه‌ندین هۆكاری تر وا ده‌كات كه‌متر به‌ژداربن.


*به‌رای من مه‌رجه‌ به‌ڵێ،چونكه‌ هه‌ر وته‌یه‌كی ئه‌وان مانای وایه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ی ئه‌ندام نووسیویه‌تی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی خۆی هه‌یه‌.


*به‌ڵێ بێگومان بیرم كردووه‌ته‌وه‌ كاتێك بابه‌تم نووسیوه‌...كاتێكیش به‌ژدارده‌بن له‌بابه‌ته‌كه‌م زۆر دڵخۆش ده‌بم.


سه‌ركه‌وتووبیت هاورێ گیان



له‌گه‌ڵ رێزو خۆشه‌ویستیم بۆ ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌ران...............

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ئاكۆ 1994 (2011-08-09 22:45:07)

Kurdzhin
نا خۆشه‌..كه‌سێكت خۆش بوێ ئه‌و تۆی خۆش نه‌وێیت
له‌وه‌ ناخۆشتر ئه‌وه‌یه‌..كه‌ تۆ به‌رده‌وامبی له‌سه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-08-10 01:34:29

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsVistaMSIE7

Re: گفتووگۆیه‌ک له‌سه‌ر بەشداری کردنی به‌ڕێوه‌به‌ران لە نێو بابەتەکاندا

•به‌شداری کردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران له‌ بابه‌ته‌کان چی ئه‌گه‌یه‌نێت لای تۆ؟؟

ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، ئه‌ندامانی یانه‌ کوردژینن، که‌واته‌ لێره‌دا به‌لای منه‌وه‌ هه‌ر ئه‌ندامێک له‌ ئه‌ندامانی یانه‌ی کوردژین به‌شداری بکات له‌ بابه‌تێکمدا، ئه‌وا من خۆشحاڵ ئه‌بم به‌و به‌شداریه‌ و به‌هه‌ستی، کاتێک ئه‌ندامێکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌شداری په‌یامێکم ئه‌کات، خۆشحاڵ ئه‌بم، به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتدا ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێک له‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیش نه‌بێت و سه‌رنجه‌کانی جوانتر بێت له‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، ئه‌وا به‌ په‌یامی ئه‌ندامه‌که‌ی تر خۆشحاڵ تر ئه‌بم.
   

•پێت وایه‌ به‌شداری کردنی ده‌سته‌ی برێوه‌به‌ران له‌ بابه‌تێکدا نوسه‌ری بابه‌ته‌که‌ چالاکتر ئه‌کات بۆ ئیشی جوانتر؟؟

به‌ڕای من گرنگ جۆری په‌یامه‌که‌ و به‌شداری بوونه‌که‌یه‌، هه‌ر ئه‌ندامێک هه‌ستێکی به‌رز و په‌یامێکی جوانم بۆ بنووسێت هه‌ستی چاڵاکی زیاتر لام زیاد ئه‌بێت، به‌ڵام بێ گومان هه‌ستێکی تایبه‌تی ترم ئه‌بێت کاتێک ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یامم بۆ بنووسێ.
        

•هۆی چیه‌ که‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران که‌متر به‌شدارن له‌ بابه‌ته‌کاندا؟

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداری کردن و په‌یام نووسین هه‌سته‌، ناتوانم ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌مه‌ بدوێم، چونکه‌ ئه‌کرێ ئه‌و هه‌سته‌ی لای خۆی بێت و ئاگاداری چاڵاکی ئه‌ندام بێت، وه‌ بوونی سه‌رقاڵی زیاتری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆیه‌کی تره‌ بۆ ئه‌مه‌.
   

•ئایا مه‌رجه‌ ئه‌ که‌سانه‌ی که‌ له‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌ به‌رانن ئه‌وه‌نده‌ رۆشنبیر و خاوه‌ن بیرێکی قوڵ و جوان بن تا بتوانن بۆ هه‌ر بابه‌تێک وته‌یه‌کیان هه‌بێت؟؟

مه‌رج نیه‌ بۆ هه‌ر بابه‌تێک سه‌رنج بنووسن، به‌ڵام مه‌رجه‌ که‌سانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی که‌سانی زیره‌ک و ڕۆشن بیر و خاوه‌ن بیری قوڵ بن، من وه‌ک ئه‌ندامێکی ئه‌م یانه‌یه‌ ئه‌م مه‌رجه‌م به‌گشتی دیوه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کوردژین.      

•ئایا تۆی ئه‌ندام له‌ کاتی نوسینی بابه‌تێکدا بیر له‌وه‌ ئه‌که‌یته‌وه‌ که‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران به‌ژداری بابه‌ته‌کات بکه‌ن؟؟کاتێک بەشدار دەبن چی کاریگەریەکت لا دروست دەکات؟؟

کاتێک بابه‌تێک ئه‌نووسم دوای ئامانجی بابه‌ت، به‌رده‌وام بیرێکی وام لا درووست نابێت که‌ ئایا کێ به‌شداری ئه‌کات یان به‌شداری ناکات، بێگومان به‌شداری ئه‌وان، خۆشحاڵیه‌که‌ بۆمن نه‌ک هه‌ر ئه‌وان به‌ڵکو گشت ئه‌ندامان، کاریگه‌ریش له‌وانه‌یه‌ حه‌زی زیاترم بۆ درووستت ببێت بۆ دانانی بابه‌ت.
   

•به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌رێوه‌به‌ران و ئه‌ندامان رای خۆیان بنوسن

ئه‌وه‌ من به‌شداریم کرد. هههههههه

ده‌سته‌کانت خۆش بێت خوشکی خۆشه‌ویستم بۆ ئه‌م ڕاپرسیه‌
ڕاپرسیه‌کانت گشتیان له‌ جێگای خۆیانن
به‌ڵام زۆری سه‌رقاڵیم وای کردووه‌ که‌متر بتوانم وه‌ڵامی خۆم و ڕای خۆم بنووسم بۆ ڕاپرسیه‌کانتان
ده‌سخۆشیم بۆت بۆ چاڵاکیه‌کانت
هیوام وایه‌ به‌رده‌وام بیت له‌گه‌ڵمان و هاوڕێیانت بێ به‌ش نه‌که‌یت له‌ سوود گه‌یاندنت
إن شآءالله سه‌رکه‌وتوو و سه‌ربه‌رز و به‌خته‌وه‌ر بن له‌ ژیان..
ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-08-10 06:24:07

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsFirefox

Re: گفتووگۆیه‌ک له‌سه‌ر بەشداری کردنی به‌ڕێوه‌به‌ران لە نێو بابەتەکاندا

ده‌سته‌کانت خۆشبێت هه‌ناسه‌ گیان بۆ ته‌وه‌ره‌که‌ت


•به‌شداری کردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران له‌ بابه‌ته‌کان چی ئه‌گه‌یه‌نێت لای تۆ؟؟

بۆ من هیج ناگه‌یه‌نێت له‌ بابه‌ته‌کانا وه‌ له‌ گفتوگۆکانیشا نه‌ک ته‌نها ده‌سته‌ی به‌ڕیوبه‌رایه‌تی به‌ڵک و هه‌مو ئه‌ندامان سودی زیاتره‌ به‌شداریان هه‌بێت
چونکه‌ به‌م جۆره‌ بۆجون و فکره‌ی زیاتر له‌سه‌ر ابسه‌که‌ وه‌ر ئه‌گیرێت وه‌ به‌ به‌شداری هه‌مو ئه‌ندامێک ته‌وه‌ر زیاتر سه‌رکه‌وتو ئه‌بێت

•پێت وایه‌ به‌شداری کردنی ده‌سته‌ی برێوه‌به‌ران له‌ بابه‌تێکدا نوسه‌ری بابه‌ته‌که‌ چالاکتر ئه‌کات بۆ ئیشی جوانتر؟؟

له‌وانه‌یه‌ بۆ هه‌نێک ئه‌ندام به‌م جۆره‌ بێت به‌لام من وه‌ک خودی خۆم کاتێک چالاکتر ئه‌بم که‌ که‌سێکی زۆر لێهات و به‌ توانا به‌شداری له‌ بابه‌ته‌کامدا بکات
وه‌ په‌یام و بۆجونی خۆی بنوسێت بۆ بابه‌ته‌که‌م جا ئه‌و که‌سه‌ له‌ به‌ڕیوبه‌رایه‌تی بێت یاخود ته‌نها ئه‌ندامێکی نوێ بێت

•هۆی چیه‌ که‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران که‌متر به‌شدارن له‌ بابه‌ته‌کاندا؟

هه‌ر ئه‌ندامێک له‌ ناو یانه‌دا به‌ پیی مه‌جال و کاتی خۆی به‌شداری ئه‌بێت له‌ یانه‌ چ به‌ په‌یام چ به‌ بابه‌ت چ به‌ ته‌وه‌ر
من وه‌ک خۆم ماوه‌یه‌کی زۆۆر له‌ به‌ڕیوبه‌رایه‌تی کارم ئه‌کرد و زۆرترین بابه‌ت و به‌شداریم هه‌بو له‌ ناو یانه‌ده‌
به‌ڵام ئێستا له‌ به‌ڕیوبه‌رایه‌تیس نیم و به‌لام که‌مترین به‌شداریم هه‌یه‌ ئه‌مه‌س به‌ هۆی نه‌بونی کاته‌

•ئایا مه‌رجه‌ ئه‌ که‌سانه‌ی که‌ له‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌ به‌رانن ئه‌وه‌نده‌ رۆشنبیر و خاوه‌ن بیرێکی قوڵ و جوان بن تا بتوانن بۆ هه‌ر بابه‌تێک وته‌یه‌کیان هه‌بێت؟؟
   
هه‌ر که‌سێک ئه‌توانێت وته‌ی بۆ هه‌مو شتێک هه‌بێت به‌لام که‌مه‌ بتوانێت وته‌ی راستی بۆ  هه‌مو شتێک هه‌بێت

•ئایا تۆی ئه‌ندام له‌ کاتی نوسینی بابه‌تێکدا بیر له‌وه‌ ئه‌که‌یته‌وه‌ که‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران به‌ژداری بابه‌ته‌کات بکه‌ن؟؟کاتێک بەشدار دەبن چی کاریگەریەکت لا دروست دەکات؟؟

بیرم له‌ شتێکیو ا نه‌کردۆته‌وه‌ وه‌ ئه‌گه‌ریش ئه‌وان یاخود هه‌ر ئه‌ندامێک به‌شداربێت له‌ بابه‌ته‌که‌ما خۆشحاڵ ئه‌بم

دوابره‌ ده‌ستت خۆشبێت گیان هه‌ر بژیت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن tina (2011-08-10 06:33:47)

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-08-10 11:28:58

hanasa9
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2012-01-30
په‌یامه‌كان: 186
WindowsFirefox

Re: گفتووگۆیه‌ک له‌سه‌ر بەشداری کردنی به‌ڕێوه‌به‌ران لە نێو بابەتەکاندا

به‌ڕێزان خۆشحاڵتان کردم به‌ په‌یامه‌کانتان  دیاره‌ ئه‌م بابه‌ته‌م بۆ هه‌موو ئه‌ندامانو به‌ڕێوه‌به‌ارنه‌ پێم خۆشه‌ زۆترین ئه‌ندام به‌ژدار بێت و ڕی خۆی بنوسێت
به‌ڵام پێم خۆشه‌ پرسیارێکی تر له‌ به‌ڕێزتان بکه‌م گه‌ر به‌ ئه‌رک نه‌بێت رایی خۆتان بڵێن
کاک ئاکۆ ده‌ست و په‌نجه‌ت خۆس بێت سوپاس بۆ ماندوو بونت

تینا گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت ماندووم کردی سه‌رکه‌وتوو بیت

کاک موسلیم سوپاس بۆ وته‌کانت به‌ ئومێدم له‌ ئاستی وته‌ی به‌ڕێزتابم پێم خۆشه‌ گه‌ر کاتت هه‌بێت هه‌میشه‌ به‌ژداری ته‌وه‌ره‌کان بیت
به‌ڕایی من به‌شێکی گرنگه‌ به‌شی گفتووگۆ

هیوادارم ئه‌ندامانی تریش که‌ به‌ژدار ئه‌بن وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش بده‌نه‌وه‌ ئه‌پرسم ئه‌ڵێم

ئایا که‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران بابه‌تێک ئه‌نوسن بۆ زۆرترین به‌ژدار بوی ئه‌بێت گه‌ر بابه‌ته‌که‌ش ئه‌وه‌نده‌ به‌سود نه‌بێت بابه‌تی له‌و گرنگتر هه‌یه‌ به‌ژداری که‌متره‌؟؟
ئه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌ بۆ چی ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ هیوادارم درکتان به‌م حاڵه‌ته‌ کردبێت که‌ پرسیارم له‌سه‌ر کردوه‌ چونکه‌ خۆم دیاریده‌ی وام دیوه‌


دوباره‌ سوپاس بۆ به‌ژداریتان به‌ ئومێدم دوباره‌ سه‌یری بابه‌ته‌که‌ بکه‌نه‌وه‌ چونکه‌ به‌رده‌وام ئه‌بین له‌ گفتووگۆ

هه‌ر شاد بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-08-10 14:26:44

Rega Shyaw
کازیوەی یانە
شوێن: پایته‌خت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-24
دواترین سه‌ردان: 2013-03-15
په‌یامه‌كان: 999
WindowsFirefox

Re: گفتووگۆیه‌ک له‌سه‌ر بەشداری کردنی به‌ڕێوه‌به‌ران لە نێو بابەتەکاندا

سلاو

ئەی بەراست خۆح لە بیرم نیە تۆش کۆنیت هههههه واللە سەیری ڕێکەوتی بە ئەندام بوونەکەتم نەکرد ... ئەریواللە لە ٦ ماگ لە پێش منەوە لێرەیت هههه . بەلام منیش وەکو تۆ دابرانم هەبووە ...

سەبارەت بە پرسیار نازانم هیچی ترم بۆ دروست نەبووە بەلام ئەوەی کە ئەخیر پرسیار لەو پەیامەی کۆتایی نوسیوتە لە جێگەی خۆیەتی ..

لە راستیا نازانم بۆ ئەندامان زیاتر لەو بابەتانە بەشدار دەبن کە یەكێك لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی دەینووسێت هەرچەندە بەسوودیش  نەبێت !!
بەلام بەڵام  لەگەڵ ڕێزم بۆ هەمووان ببورن کە ئەو قسەیە دەکەم .. بەلام بەتایبەتی ئەندامە تازەکان  حەز دەکەن خۆیان نزیك بکەنەوە لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی.. ئەوە رای منە و هیچی تر ..  8-)

هەرچەندە لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتیش نیم بەلام دلنیام یەک بریار نادرێت تا هەموان متفق نەبن لەسەری ...

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Rega Shyaw (2011-08-10 14:28:36)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2011-08-10 14:31:19

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsFirefox

Re: گفتووگۆیه‌ک له‌سه‌ر بەشداری کردنی به‌ڕێوه‌به‌ران لە نێو بابەتەکاندا

دوباره‌ ده‌ستت خۆشبێت هانه‌سه‌ گیان
منیش هه‌ستم به‌وه‌ کردوه‌ ههههههههههههه نه‌ک ته‌نها له‌ بابه‌تا بگره‌ له‌ په‌یام نوسیا هه‌م جیاوازن
من کاتێک سه‌رپه‌رشتیار بوم زۆۆۆۆر ئه‌ندامی یانه‌ که‌ ئێستا خۆشیان ئه‌زانن به‌ په‌یامی تایبه‌ت
زۆۆۆۆۆۆر هه‌واڵیان ئه‌پرسیم به‌لام ئێستا وانین خۆشیان ئه‌مه‌ باش ئه‌زانن
بۆیه‌ له‌ هه‌مو ڕویه‌که‌وه‌ زۆرینه‌ی ئه‌ندامان ئه‌م حاله‌ته‌یان هه‌یه‌ که‌ هۆکه‌شی من نازانم به‌لام هه‌سته‌که‌م که‌ زۆۆۆۆۆۆر بێ مانایه‌ هۆکه‌ی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا زۆر ئه‌ندام هه‌یه‌ که‌ ئه‌م شته‌یان نیه‌و زۆر ساده‌ن بۆ هه‌مو بابه‌ت و هه‌وم ئه‌ندامێک له‌ یانه‌یا

دوباره‌ ده‌ستت خۆشبێت و سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2011-08-10 15:49:24

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: گفتووگۆیه‌ک له‌سه‌ر بەشداری کردنی به‌ڕێوه‌به‌ران لە نێو بابەتەکاندا

ده‌سته‌کانت خۆش بێت هه‌ناسه‌ گیان بۆ ئه‌م ته‌وه‌ره‌ جوانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موان گفتووگۆی له‌سه‌ر بکه‌ین،
حه‌زم کرد منیش وه‌ک ئه‌ندامێکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌شداری له‌م بابه‌ته‌دا بکه‌م، چونکه‌ ڕه‌نگه‌ هه‌موومان لێکدانه‌وه‌ی جیاوازمان هه‌بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌..

•به‌شداری کردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران له‌ بابه‌ته‌کان چی ئه‌گه‌یه‌نێت لای تۆ؟؟

هیچ جیاوازیه‌ک نابینم له‌نێوان به‌شداری کردنی ئه‌ندامێکی نوێ و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی،ئه‌وه‌ی گرنگه‌ لام توانیبێتم بابه‌تێکی جوان و به‌سود پێشکه‌ش بکه‌م.
   

•پێت وایه‌ به‌شداری کردنی ده‌سته‌ی برێوه‌به‌ران له‌ بابه‌تێکدا نوسه‌ری بابه‌ته‌که‌ چالاکتر ئه‌کات بۆ ئیشی جوانتر؟؟

به‌رده‌وام له‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باسمان له‌م خاڵه‌ کردووه‌ که‌ به‌شداری کردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هانی ئه‌ندامان ده‌دات بۆ ئاماده‌ کردنی بابه‌تی جوانتر و باشتر،چونکه‌ ئه‌ندام وا هه‌ست که‌ گرنگی به‌ بابه‌ته‌که‌ی ئه‌درێت،،به‌ گشتی و به‌ زۆریش ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌شداری له‌و بابه‌تانه‌دا ده‌کات که‌ ئه‌ندامه‌که‌ خۆی ئاماده‌ی ده‌کات و تایبه‌تی ده‌کات به‌ کوردژین چونکه‌ بابه‌تی کۆپی هیچ سه‌رن ڕاناکێشێت..
   
•

هۆی چیه‌ که‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران که‌متر به‌شدارن له‌ بابه‌ته‌کاندا؟

که‌ جاران منیش ئه‌ندامێکی ساده‌ بووم به‌رده‌وام وام بیر ده‌کرده‌وه‌ که‌ بۆچی ئه‌م هه‌موو ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له‌ خه‌تن و بۆچی هیچ به‌شداریه‌کیان نیه‌ له‌ بابه‌ته‌کاندا!!!
کاتێک خۆم چومه‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆتۆماتیکی خۆم تێگه‌یشتم که‌ سه‌رجه‌میان سه‌رقاڵی کارن بۆیه‌ به‌شداری کردنیان له‌ بابه‌ته‌کاندا که‌مه‌،،خۆم پێش ئه‌وه‌ی بێمه‌ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی له‌ هه‌موو بابه‌ته‌کاندا به‌شدار ده‌بووم ئێستاش مه‌حاڵه‌ بابه‌تێکی یانه‌ هه‌بێت و نه‌م خوێندبێته‌وه‌ جاری وا هه‌بووه‌ بابه‌تم خوێندووه‌ته‌وه‌ پڕ به‌ دڵ حه‌زم کردووه‌ به‌شداری تێدا بکه‌م به‌ڵام له‌به‌ر سه‌رقاڵیم نه‌متوانیوه‌،،له‌ ئێستادا من و کاک سیروان زیاتر سه‌رقاڵی بابه‌تی ماڵپه‌ڕین له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش نه‌متوانیوه‌ وه‌ک پءویست به‌شداری بکه‌م له‌ بابه‌ته‌کاندا...
   

•ئایا مه‌رجه‌ ئه‌ که‌سانه‌ی که‌ له‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌ به‌رانن ئه‌وه‌نده‌ رۆشنبیر و خاوه‌ن بیرێکی قوڵ و جوان بن تا بتوانن بۆ هه‌ر بابه‌تێک وته‌یه‌کیان هه‌بێت؟؟

به‌دڵنیایه‌وه‌ چونکه‌ وته‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران زۆر کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌ندام و هاندانیان..
   

•ئایا تۆی ئه‌ندام له‌ کاتی نوسینی بابه‌تێکدا بیر له‌وه‌ ئه‌که‌یته‌وه‌ که‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران به‌ژداری بابه‌ته‌کات بکه‌ن؟؟کاتێک بەشدار دەبن چی کاریگەریەکت لا دروست دەکات؟؟

ئه‌گه‌ر په‌یامه‌کانی ئێمه‌ کاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ئێوه‌ په‌یامه‌کانی ئێوه‌ش کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئێمه‌،،هه‌موومان ئه‌ندامین و هیچ جیاوازیه‌ک نیه‌ له‌ نێوان ئه‌ندامان چونکه‌ پله‌ ته‌نها چالاکی زیاتر ئه‌ندامان ده‌رده‌خات ...

   

•به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌رێوه‌به‌ران و ئه‌ندامان رای خۆیان بنوسن..

منیش هیوادارم ئه‌ندامان بێ دوو دڵی بۆچونی خۆیان بنوسن تا ببێته‌ پێشنیارێکیش بۆ ئێمه‌ ڕه‌نگه‌ ئێمه‌ وه‌ک ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ندێ شتمان نه‌زانی بێت که‌ ئه‌ندامان به‌ شێوه‌یه‌کی تر بیری لێ ده‌که‌نه‌وه‌...

کاک ڕێگا له‌ په‌یامه‌که‌یدا نوسیویه‌تی:

لە راستیا نازانم بۆ ئەندامان زیاتر لەو بابەتانە بەشدار دەبن کە یەكێك لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی دەینووسێت هەرچەندە بەسوودیش  نەبێت !!

من خۆم نازانم ئه‌مه‌ تا چه‌ند ڕاسته‌ به‌ڵام بابه‌تی ئه‌گه‌ر سه‌رنجتان دابێت ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیش زیاتر په‌یام له‌ بابه‌تی ئه‌ندامه‌ نوێکاندا ده‌نوسن،،
کۆمه‌لێک ئه‌ندامی به‌ توانامان هه‌یه‌ که‌ بابه‌تی جوانیان هه‌یه‌ و به‌رده‌وام کۆمێنتی جوان بۆ ئه‌ندامان جێ ئه‌هێڵن..


ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌موو لایه‌کتان
دووباره‌ ده‌ستی خاتوو هه‌ناسه‌ خۆش بێت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2011-08-10 16:52:31

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsVistaMSIE7

Re: گفتووگۆیه‌ک له‌سه‌ر بەشداری کردنی به‌ڕێوه‌به‌ران لە نێو بابەتەکاندا

ئایا که‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران بابه‌تێک ئه‌نوسن بۆ زۆرترین به‌ژدار بوی ئه‌بێت گه‌ر بابه‌ته‌که‌ش ئه‌وه‌نده‌ به‌سود نه‌بێت بابه‌تی له‌و گرنگتر هه‌یه‌ به‌ژداری که‌متره‌؟؟

زۆر له‌وه‌ سه‌ر ده‌رناکه‌م، به‌ڵام من پێم وایه‌ هۆی سه‌رنج ڕاکێشان بێت! کاتێک ئه‌ندامێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌شداری ئه‌کات له‌ بابه‌تدا، ئه‌ندامیش هه‌ستی وای بۆ درووست بێت که‌ ناوی ئه‌ویش له‌م بابه‌ته‌دابێت، ئه‌شکرێ ئه‌و بابه‌ته‌ی به‌شداری تیا ئه‌که‌ن، بابه‌تی جوان بێت، هه‌ست ئه‌که‌م ئه‌مه و یان هۆی تریش هه‌بێت که‌ من درکی یان درکیان پێ ناکه‌م.


دووباره‌ ده‌سته‌کانت خۆش خوشکی خۆشه‌ویستم
جێگه‌ی ده‌ست خۆشیه‌ بۆ درێژه‌دان به‌ گفتوگۆ
ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆتان.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2011-08-10 18:24:40

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: گفتووگۆیه‌ک له‌سه‌ر بەشداری کردنی به‌ڕێوه‌به‌ران لە نێو بابەتەکاندا

دەستەکانت خۆش بێت هەناسە گیان بۆ ئامادە کردنی ئەم تەوەرەیە بەراستی تەوەرەکەت لە کاتی خۆیدا بوو
لەم تەوەرەدا لەوانەیە زۆرێک لە ئەندامان وەڵامی ئەوەیان دەست بکەوێت کە بۆچی دەستەی بەرێوەبەرایەتی کەتر بەشداری ئەکەن لە باباەتی ئەنداماندا..
ئەخوازم سەرجەم ئەندامانیش بەوپەری سەراحەتەوە بەشداری خۆیان بکەن و چی لە نێو دڵیاندا هەیە بەرامبەر بەدەستەی بەرێوەبەردنی ئەم یانەیە هەڵی برێژن بۆ ئەوەی ئێمەش سود وەربگرین لە بوچونی سەرجەم ئەندمان
بە هیوای ئەوەی زۆرتین ئەندام بەشداری لەم تەوەرەیەدا بکات.بە هیوای ئەوەی بە هەموو لایەک بگەین بە ئەندجامێکی جوان لەم بابەتەدا ....

منیش وەکو یەکێک لە ئەندامانی ئەم دەستەیە حەزم کرد بەژدار بم هەرچەندە تەوەرەکان زیاتر ئاراستەی ئەندامان کراوە بەڵام ئێمەش هەر لە پلەی ئەندامیەوە گەیشتوین بەو پلەیە...

با بێمە سەر پرسیارەکانت...

•به‌شداری کردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران له‌ بابه‌ته‌کان چی ئه‌گه‌یه‌نێت لای تۆ؟؟

وەکو ئەندامێکی دەستەی بەرێوەبەرایەتی لە سەدا 90% سەرجەم بابەتی رۆژانەی ئەندامان دەخوێنمەوە وە ئەوەندەی بۆم کرا بێت بەشداریم تێدا کردوە و قسەی خۆم کردوە لەسەر بابەتەکان،کاتێک لە هەر بابەتێکدا بەشدار دەبم ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو بابەتە لێ سود مەند بوومە وە پێم خۆش بوە بەشدار بم تێدا وە ئەو بابەتانەی دەست نوسی ئەندام خۆیەتی زۆرترین جار بەشداریم تێدا کردوە...
   

•پێت وایه‌ به‌شداری کردنی ده‌سته‌ی برێوه‌به‌ران له‌ بابه‌تێکدا نوسه‌ری بابه‌ته‌که‌ چالاکتر ئه‌کات بۆ ئیشی جوانتر؟؟

بە ڵێ کاتێک خۆم ئەندام بووم ئەگەر پەیامێکی دەستەی بەرێوەبەرایەتیم ببینیایە زۆر دڵخۆش دەبوم وای لێم دەکرد زیاتر هەوڵ بدەم ئەمەش لەبەر ئەوەی وام هەست کردوە کە دەستەی بەرێوەبەرایەتی چاودێری بابەتی ئەندامان دەکەن و دەیان خوێننەوە کاتێکیش چومە ئەو پلەیە ئەو هەست کردنەم راست دەرچوو چونکە سەرجەم دەستەی بەرێوەبەرایەتی بە وردی چاودێری هەموو بابەتی ئەندامان دەکەن بەتایبەتی ئەوانەی بابەتی دەست نوسی خۆیان هەیە واتە خۆیان ئامادەکاری بابەتەکانیانن..


   

•هۆی چیه‌ که‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران که‌متر به‌شدارن له‌ بابه‌ته‌کاندا؟

کەمی کات و سەرقاڵ بوون بە کاری یانەوە کە زۆرترین جار چاودێری بابەتی ئەندامان دەکەن وە کاتێکیش بەشدار نابین بەمانای ئەوە نایەت کە بابەتەکان نابینین بەڵکو هەموو بابەتێک دەخوێنیەوە بەڵام کە بەشدار نابین تەنها لەبەر ئەوەیە ئەمانەوێت کاتێک بەشدار بین بتوانین بە تەواوی بچینە ناو ناخی بابەتەکەوە نەک بە تەنها وشەیەک (دەستت خۆش بێت) بەشدار بین!!!بۆیە ئەگەر تێبینیت کردبێت ئەو ئەندامانەی بەشداری بابەتی ئەندمان دەکەن رای تەواوەتی خۆیان لەسەر بابەتەکە دەردەبرن.
   

•ئایا مه‌رجه‌ ئه‌ که‌سانه‌ی که‌ له‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌ به‌رانن ئه‌وه‌نده‌ رۆشنبیر و خاوه‌ن بیرێکی قوڵ و جوان بن تا بتوانن بۆ هه‌ر بابه‌تێک وته‌یه‌کیان هه‌بێت؟؟

بەڵێ مەرجە چونکە ئەگەر لەو جۆرە سیفاتانەی تێدا نەبێت مەحاڵە بتوانێت خۆی بگونجێنێت لەگەڵ رای ئەو هەموو ئەندامانەدا چونکە زۆر جار ئەندام هاتووە قسەی نەشیاو و ناراستی بەرانبەر دەستەی بەرێوەبەرایەتی کردوە بەڵام دەستەی بەرێوەبەرایەتی ئەگەر وەکو ئەو بیر بکاتەوە ئەوە ئەوکات یانە وەکو مەیدانی جەنگی لێدێت دەبێتە شەرە قسە بۆیە زۆر جار وەڵامی ئەو ئەندامانە لە لایەن دەستەی بەرێوەبەرایەتیەوە بەو پەری هێمنی و لەسەر خۆیەوە جوابدراوەتەوە. باشترین نمونەش ماوەیەک لەمەو بەر ئەندامێک قسەی ناراستی بەرامبەر بە بەرێز کاک ( هێمن زانکۆ ) کردبووە بەڵام کاک هێمن دەرگای ئاوەڵا کرد بۆ ئەوەی سەرجەم ئەندمان قسەی خۆیان لەسەر ئەو بابەتە بکەن ئەمەش یەوە دەگەیەنێت ئەو کەسانەی کە دەبنە دەستەی بەرێوبەرایەتی هەر جێگایەک ئەبێت خاوەنی بیرکردنەویەی باش بن و توانای خۆ گونجاندنیان هەبێت لە هەموو باروو دۆخێکدا...

   

•ئایا تۆی ئه‌ندام له‌ کاتی نوسینی بابه‌تێکدا بیر له‌وه‌ ئه‌که‌یته‌وه‌ که‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران به‌ژداری بابه‌ته‌کات بکه‌ن؟؟کاتێک بەشدار دەبن چی کاریگەریەکت لا دروست دەکات؟؟

کاتێک ئەندمان بووم بەڵێ زۆرم پێ خۆش بوو بەشداری ئەوانیش هەبێت لە نێو بابەتەکانمدا . وە کاریگەری ئەوەم لا دروست دەکات کا ماندوو بوونم بۆ ئەم یانەیە کاری تێدا دەکەم لە لایەن دەستەکەیەوە بە فیرۆ نەچوە و جێگەی قبوڵ بووە بابەتەکەم لە لایەن ئەوانەوە...

   

•به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌رێوه‌به‌ران و ئه‌ندامان رای خۆیان بنوسن

ئێمەش ئومێدی ئەوە دکەین کە زۆرترین کەس بەشداری لەم بابەتەدا بکەن،،
من بەشدار بووم گلەیی نەکەیت هاهاهاهاها


دووبارە دەستەکانت خۆش بێت ئەندامە بیر فراوانەکەی نێو یانەی کوردژین بۆ ئامادە کردنی ئەم تەوەرەیە...

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2011-08-10 19:02:52

hanasa9
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2012-01-30
په‌یامه‌كان: 186
WindowsFirefox

Re: گفتووگۆیه‌ک له‌سه‌ر بەشداری کردنی به‌ڕێوه‌به‌ران لە نێو بابەتەکاندا


ماندوو نه‌بن به‌رێزان بۆ به‌شداریتان خۆشحاڵ بوم به‌ به‌ژداریکردنتان و به‌ به‌رده‌وامیتان له‌ ته‌وه‌ره‌که‌دا

تینا گیان سوپاس بۆ به‌رده‌وامیت باسێکی ترت وروژاند من تێناگه‌م بۆ ئه‌ندام په‌یامی تایبه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ران بنێرێت له‌ کاتێکدا بۆ کاری پێویست نه‌بێت ئه‌مه‌ش مۆدێلێکی تره‌


به‌رێز رێگای شیاو ده‌ست خۆس بۆ به‌رده‌وامیت ماندوو نه‌بیت سوپاس بۆ به‌رده‌وامیت



کاک موسلیم خۆشحاڵبوم به‌ دوباره‌ به‌ژداریت خۆشحاڵ ئه‌بم کاتێک ئه‌بینم به‌رده‌وامی هه‌یه‌ له‌ ته‌وه‌ره‌کاندا به‌ڵێ ئه‌و دیاریده‌یه‌ زۆره‌ ئه‌گه‌ر به‌ڕێزت په‌ت خۆشه‌ به‌ نمونه‌ بابه‌تاکانت پێ ئه‌ڵێم به‌ڵام به‌ دزیه‌وه‌ هاهاها واته‌ به‌ په‌یامی تایبه‌ت هاهاها با لێمان عاجز نه‌بن هاههاها



سۆزی گیان سوپاس بۆ به‌ژداریت خۆشحاڵت کردم به‌ به‌ژداریت سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌کانت ماندوو نه‌بیت ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن رێگه‌ بدات دوای وه‌رگرتنی هه‌موو راکان پوخته‌یه‌ک ئه‌نوسم له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ هیوادارم سه‌ر به‌یته‌وه‌ له‌ بابه‌ته‌که‌ ئاگاداری راو بۆچونه‌کان بیت 



کاکه‌ یادگار گیان ده‌ست و په‌نجه‌ی تۆش خۆش بێت ماندوو نه‌بیت ئاگادارم که‌ به‌ڕێزت هه‌رده‌م به‌هداری بابه‌ته‌کانیت ده‌ستت خۆش بێت هیوادارم به‌رده‌وامیمان هه‌بێت له‌ ته‌وه‌ره‌که‌دا تاکو به‌ ئه‌نجام ئه‌گه‌ین


هه‌ر شاد بن ده‌ست و په‌نجه‌تان خۆش بێت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن hanasa9 (2011-08-10 19:22:03)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2011-08-10 19:31:13

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: گفتووگۆیه‌ک له‌سه‌ر بەشداری کردنی به‌ڕێوه‌به‌ران لە نێو بابەتەکاندا

وەک سۆز وتی : ده‌سته‌کانت خۆش بێت هه‌ناسه‌ گیان بۆ ئه‌م ته‌وه‌ره‌ جوانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موان گفتووگۆی له‌سه‌ر بکه‌ین،حه‌زم کرد منیش وه‌ک ئه‌ندامێکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌شداری له‌م بابه‌ته‌دا بکه‌م، چونکه‌ ڕه‌نگه‌ هه‌موومان لێکدانه‌وه‌ی جیاوازمان هه‌بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌..

منیش حەزم کرد وەڵامی خۆم بنووسم



•به‌شداری کردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران له‌ بابه‌ته‌کان چی ئه‌گه‌یه‌نێت لای تۆ؟؟

بەڕای من بەشداربوونی ئێمە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بابەتەکە جوانە وە سودی گشتی ھەیە و شایستەی ئەوەیە دەست خۆشی لێبکەین وە زۆۆر جار بابەتەکە جوانە بەڵام ئاماژە نەدراوە بەسەرچاوە یان ناوی نوسەر نەنوسراوە بۆیە ئێمەش ھەم پەیامی دەست خۆش بوون و ھەم ئاگادار کردنەوە دەنووسین
   
•پێت وایه‌ به‌شداری کردنی ده‌سته‌ی برێوه‌به‌ران له‌ بابه‌تێکدا نوسه‌ری بابه‌ته‌که‌ چالاکتر ئه‌کات بۆ ئیشی جوانتر؟؟ 
 
بەڵێ پەیامی بەڕێوبەران دەور دەبینێت لەھاندانی ئەندامان بەڵام سەد لەسەد نا چونکە ئێمە ئەندامانێکمان ھەن کەبەجوانترین شێوە دەست خۆشی دەنوسن و لای ئەندامان ئەو پەیامانەش مایەی دڵخۆشین کەواتە پەیامەکانی خۆشتان بۆیەکتری ،، دەور دەبینێت بەڵام ڕەنگە بۆ زۆربەمان جێگای خۆشییەکی زۆربێت کە کاتەک یەکێک لەدەستەی بەڕێوبەرایەتی بەشداری بابەتەکانمان دەکات .

•هۆی چیه‌ که‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران که‌متر به‌شدارن له‌ بابه‌ته‌کاندا؟   

ئێمەکاتێک دێینە یانە دەبێت بەلایەنی کەمەوە %٨٠ زیاتری بابەتەکان سەیر بکەین و بزانین تاچەند لەگەڵ یاساکان گونجاون وەەمەش کاتێکی کەمان بۆ دەھێلێتەوە بۆەوەی بەشداری بابەتەکان بین بەپێی پێویست وەک بش زانم ھاوکارانم درێخیان نەکردوە لەبەشداری کردن لەبابەتەکان و خۆتان زیاتر ئەو ڕاستیەدەزانن ئەگەر سەیری پەیامەکانیان بکەن

•ئایا مه‌رجه‌ ئه‌ که‌سانه‌ی که‌ له‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌ به‌رانن ئه‌وه‌نده‌ رۆشنبیر و خاوه‌ن بیرێکی قوڵ و جوان بن تا بتوانن بۆ هه‌ر بابه‌تێک وته‌یه‌کیان هه‌بێت؟؟

بەدڵنیاییەوە مەرجی سەرەکیە ،، ئەی بۆچی بەڕێوبەرایەتی نایەن ئەندامێک کەتازە دەبێت بەەندام ھەڵبژێرن ؟!
کەواتە دەبێت کەسێک کە ھەڵ دەبژێردرێت بابەتەکانی ھەڵسەنگاندنی بۆبکرێت ،، وەک خوشکی خۆشەویستم سۆزە گوڵ وتی وته‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران زۆر کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌ندام و هاندانیان

   
•ئایا تۆی ئه‌ندام له‌ کاتی نوسینی بابه‌تێکدا بیر له‌وه‌ ئه‌که‌یته‌وه‌ که‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران به‌ژداری بابه‌ته‌کات بکه‌ن؟؟کاتێک بەشدار دەبن چی کاریگەریەکت لا دروست دەکات؟؟

زۆر خۆشە کاتێک بابەتێک ئامادە دەکەیت ،، دەستخۆشیت بۆبێت لەلایەن بەڕێوبەرایەتی وەک وتم ئەوان زۆۆر بەی بابەتەکان دەگەڕێن کاتێک پەیام بۆ بابەتەکەت دەنێرن خۆشبەختە کە بابەتەکەت ئەوکاتەی پێبەخشراوە لەلایەن ئەوانەوە

منیش بەھیوام ھەموان بەشداربن و بە ئازادانە بەبێ دەرچوون لەسنوور بەشداری بکەن

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2011-08-10 19:47:39

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: گفتووگۆیه‌ک له‌سه‌ر بەشداری کردنی به‌ڕێوه‌به‌ران لە نێو بابەتەکاندا

سلاو و ریز ده‌ستت خۆش بێت به‌رێزم بۆ  خستنه‌رووی ئه‌م ته‌وه‌ره‌ گرنگه‌ هیوادارم هه‌موو که‌سێک به‌ پیی توانا به‌شداری بکات و رای خۆی بلێت سه‌باره‌ت به‌ پرسیاره‌کانی به‌رێزت و ئه‌ندامنی تر ئه‌وانه‌ی که‌ پرسیاریان لا دروست ده‌بێت ئاساییه‌ به‌ ئازادی رای خۆیان ده‌رببڕن و چونکه‌ ئه‌م به‌شه‌ تایبه‌ته‌ به‌ رای ده‌ربڕین

ئینجا بێمه‌ سه‌ر پرسیاره‌کانی به‌رێزتان :

سه‌باره‌ت به‌ پرسیاری یه‌که‌م و دووه‌م من ئه‌م پرسیاره‌ به‌رای من زیاتر بۆ ئه‌ندامان وروژێنراوه‌ نه‌ک به‌رێوه‌به‌ران به‌لام چه‌ند سه‌رنجێک ده‌خه‌مه‌ روو

•به‌شداری کردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران له‌ بابه‌ته‌کان چی ئه‌گه‌یه‌نێت لای تۆ؟؟
ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کوردژین به‌ دڵنیایه‌وه‌ ئه‌وه‌یان پێ ئه‌لێین که‌ بابه‌تی رۆژانه‌ که‌ له‌ یانه‌ دائه‌نرێت به‌ کۆپی و به‌ بابه‌تی نوسرانه‌وه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ریوه‌به‌رایه‌تیه‌وه‌ ده‌خوێنریته‌وه‌ به‌لام کاتێک له‌ هه‌ندێک بابه‌ت په‌ریام نانوسن مه‌به‌ست لێی که‌م و کورتی و سه‌رنج راکێشی بابه‌ته‌که‌ نیه‌ چونکه‌ خۆم ده‌یان بابه‌تم خوێندۆته‌وه‌ که‌ سه‌رجن راکێش بوونه‌ به‌لام ره‌نگه‌ په‌یامم نه‌نوسیبێت ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ناگه‌ینێت که‌ ئه‌ندامان سارد ببنه‌وه‌ له‌سه‌ر نوسینی بابه‌ت چونکه‌ ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌ندام وا بیر بکاته‌وه‌ که‌ ته‌نها ده‌ست خۆشی به‌ریوه‌به‌ران مه‌رجه‌ بۆ بابه‌ت من ئه‌مه‌ به‌ بیرورایه‌کی هه‌ڵه‌ داده‌نێم هیچ کات وا رێک ناکه‌وێت له‌ هه‌موو بابه‌تێک په‌یامی ده‌ست خۆشی بنوسرێت

•هۆی چیه‌ که‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران که‌متر به‌شدارن له‌ بابه‌ته‌کاندا؟
سه‌باره‌ت به‌ که‌م به‌شداری ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی له‌ بابه‌تی ئه‌ندامان ئه‌مه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ زیاتر سه‌رقال بوون به‌کاره‌کانی نێو یانه‌ و ماڵپه‌ر چونکه‌ من ه‌بش به‌ حالی خۆم ره‌نگه‌ ئه‌وه‌نه‌ی کات له‌ بابه‌ت ئاماده‌کردن بم بۆ ماڵپه‌ر ئه‌وه‌نده‌ کاته‌ له‌ یانه‌ نه‌بم یاخود ئه‌گه‌ر له‌ یانه‌ش بم ره‌نگه‌ ته‌نها ئه‌و کاته‌م هه‌بێت جاودێری ئه‌ندامان و بابه‌تی ئه‌ندامان بکه‌م و بیان خوێنمه‌وه‌ به‌لام ئه‌گه‌ر بێت و له‌ رۆژێکا 20 بابه‌ت دابنرێت ئه‌گه‌ر به‌و ماوه‌ی که‌ هه‌مانه‌ بمانه‌وێت هه‌موو بابه‌ته‌کان به‌ وردی و بدڵه‌وه‌ بخوێنینه‌وه‌ په‌یامی بۆ بنوسین ئه‌وا ره‌نگه‌ کاتێکی زیاترمان بوێت و کاته‌کان که‌متر ئه‌بنه‌وه‌ و ره‌نگه‌ له‌ هه‌ندێک لایه‌ن سودی نه‌بێت بۆ به‌ریوه‌بردنی یانه‌ و ماڵپه‌ر

•ئایا مه‌رجه‌ ئه‌ که‌سانه‌ی که‌ له‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌ به‌رانن ئه‌وه‌نده‌ رۆشنبیر و خاوه‌ن بیرێکی قوڵ و جوان بن تا بتوانن بۆ هه‌ر بابه‌تێک وته‌یه‌کیان هه‌بێت؟؟
سه‌باره‌ت به‌ رۆشه‌نبیری به‌رێوه‌به‌ران ئه‌مه‌ شتێکه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ حاله‌تی خودی که‌سه‌کان جونکه‌ به‌ دڵنیایه‌وه‌ من ئه‌مه‌ ته‌نها نابه‌ستمه‌وه‌ به‌ به‌رێوه‌به‌ران به‌لکو ئه‌ندامانی خۆشه‌ویستیش له‌ ئاستێکی به‌رزی رۆشه‌نبیر دان و توانایان هه‌یه‌ که‌ زپر شت بکه‌ن که‌ ره‌نگه‌ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌ی پێ نه‌بات جونکه‌ به‌ریوه‌به‌رانیش وه‌ک ئێوه‌ ئاسایین به‌لام ره‌نگه‌ به‌ هۆی بوونی چه‌ند جیاکارییه‌ک گه‌یشتبنه‌ ئه‌م پله‌یه‌ وه‌ک خۆت باست کرد مه‌رجه‌ هه‌موو به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ک که‌سانیکی وای تیا بێت که‌ له‌کاتی پیویستدا زال بن به‌سه‌ر خۆیان و بتوانن باشترین خزمه‌ت پێشکه‌ش بکه‌ن به‌دڵنیایه‌وه‌ ئاستی رۆشه‌نبیری هه‌ر تاکێک له‌ ئێمه‌ [[ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ]] جیاوازی هه‌یه‌ و بیری جیاواز جیاوازیان تیایه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بوونه‌ ئه‌مه‌ ئه‌زانن چونکه‌ خۆیان له‌و که‌سانه‌ بوونه‌ که‌ چۆن مامه‌له‌ له‌گه‌ل ئه‌ندامان دا بکه‌ن و به‌ چه‌ند بیرێکی جیاواز مامه‌له‌که‌ به‌رن به‌رێوه‌ چونکه‌ رۆژانه‌ ئێمه‌ ده‌یان بگره‌ سه‌دان بیری جیاواز ئه‌بینین له‌ یانه‌ [[مه‌به‌ست ئه‌ندامان ]] ه‌ که‌واتا ئه‌بێت بیرێکی قول له‌ ناخی هه‌ریه‌که‌ له‌ ئێمه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتبێت ئه‌مه‌ش له‌کاره‌کان به‌ روونی دیاره‌ پێویست ناکات باسی لیوه‌ بکه‌ین

•ئایا تۆی ئه‌ندام له‌ کاتی نوسینی بابه‌تێکدا بیر له‌وه‌ ئه‌که‌یته‌وه‌ که‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران به‌ژداری بابه‌ته‌کات بکه‌ن؟؟کاتێک بەشدار دەبن چی کاریگەریەکت لا دروست دەکات؟؟
ره‌نگه‌ ئه‌ندام بیر له‌وه‌ بکاته‌وه‌ که‌ چاوه‌ریی ئه‌وه‌ بکات ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌یامی بۆ بنوسێت به‌لام با به‌ مه‌رج جاوه‌رێی ئه‌وه‌ نه‌کات بلێت مه‌رجه‌ به‌ریوه‌به‌رایه‌تی ئه‌بێت په‌یام بنوسێت جونکه‌ دڵنیاتان ده‌که‌ینه‌وه‌ بابه‌تی ئه‌نداما ئه‌خێنرێته‌وه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه‌ چونکه‌ زۆر جار له‌ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان گه‌یشتووینه‌ ئه‌و راستیه‌ی که‌ ئه‌م بابه‌ته‌ ره‌نگه‌ زۆر کۆن بێت دانرابیت له‌ یانه‌ یاخود دووباره‌ بێت به‌لام به‌ شیوه‌یه‌کی تر دارێژرابێت بۆیه‌ ره‌نگه‌ ئه‌و کاته‌ی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی په‌یامی ده‌ست خۆشی بۆ ئه‌ندام ئه‌نسوێت هه‌ست به‌دلخۆشی ده‌کات ره‌نگه‌ کاریگه‌ری هه‌بێت بۆ سه‌ر باری ده‌روونی و دلخۆش بوونی یاخود هاندانی بۆ بابه‌تی جوانتر به‌دڵنیایه‌وه‌ کارێکی باش و هانده‌ره‌


ئه‌مه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسیاره‌کانی به‌رێزتان
دوای گفتوگۆی ئه‌ندامان چاوم به‌ هه‌ندێک راو سه‌رنجی جیاواز که‌وت که‌ حه‌زم کرد له‌باره‌ی ئه‌وانیشه‌وه‌ قسه‌یه‌کم هه‌بێت :

کاکه‌ ئاکۆ گوتی : *به‌رای من به‌ژداریكردنی ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌ران له‌بابه‌تێكدا ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت،كه‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی بابه‌تی نوسیوه‌ پێده‌چێت...
بابه‌تێكی جوان بێت یاخود ئه‌و بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندی به‌ هه‌رتاكێكمانه‌وه‌ هه‌بێت یان كاریگه‌ری به‌سه‌ریانه‌وه‌ بێت.



کاکه‌ ئاکۆ ره‌نگه‌ من له‌گه‌ل ئه‌و سه‌رنجه‌ی به‌رێزتان نه‌بم چونکه‌ کاتێک ئه‌ندام بابه‌تێک ده‌نوسێت به‌ دڵنیایه‌وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر تا که‌م سودی خۆی  هه‌یه‌ به‌رای من هه‌موو بابه‌تێک که‌ ئه‌ندامان خۆیان ئه‌نوسن جوانن به‌لام پله‌یه‌ک هه‌یه‌ له‌ نیوانیان ئه‌وانیش " جوان و جوانتره‌ " به‌لکو دڵنیات ده‌که‌مه‌وه‌ هه‌موو بابه‌تێک که‌ ئه‌ندام خۆی ئینوسن جوانن به‌لام هه‌یه‌ جوانتره‌ بۆیه‌ ئه‌مه‌ رای منه‌ به‌ داوای لێبوردنه‌وه‌

بۆیه‌ کاکه‌ ئاکۆ به‌ دڵنیایه‌وه‌ ئه‌لێم ده‌ست خۆشی ئێمه‌ هاندانه‌ به‌لام یه‌ک شت حه‌زه‌که‌م لای هه‌موو ئه‌ندامان روون بێت خودی بابه‌ته‌که‌ هاندانه‌ بۆ نوسه‌ری بابه‌ت وه‌ک [[ کاتێک من بابه‌تێکی به‌سود ئه‌نوسم و سه‌یر ده‌که‌م ئه‌ندام ده‌یخوێننه‌وه‌ مه‌رج نیه‌ لام به‌رێوه‌به‌ران ده‌ست خۆشی بکه‌ن جونکه‌ به‌لام من خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ سودی هه‌بێت ئه‌وا هاندانێکه‌ بۆ خودی خۆم ]]
ببوره‌ کاکه‌ ئاکۆ به‌لام من وه‌ک زیاده‌یه‌ک حه‌زم کرد ئه‌م سه‌نجانه‌ بخه‌مه‌ روو


ده‌گه‌رێمه‌وه‌ سه‌ر پرسیاری کۆتایی به‌رێزتان که‌ وتووته‌ : ئایا که‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران بابه‌تێک ئه‌نوسن بۆ زۆرترین به‌ژدار بوی ئه‌بێت گه‌ر بابه‌ته‌که‌ش ئه‌وه‌نده‌ به‌سود نه‌بێت بابه‌تی له‌و گرنگتر هه‌یه‌ به‌ژداری که‌متره‌؟؟

من ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ به‌ حاله‌تێکی تر لێک بده‌مه‌وه‌ جونکه‌ ره‌نگه‌ هه‌موو ئه‌ندامان وا هه‌ست بکه‌ن کاتێک به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بابه‌تێک ئه‌نوسێت ره‌نگه‌ ده‌ست خۆشی زۆری لێکرابیت به‌لام ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ تاراده‌یه‌ک جیاوازی هه‌بیت چونکه‌ من بابه‌تم هه‌یه‌ که‌ نوسیومه‌ به‌لام ته‌نها یه‌ک ده‌ست خۆشیم بۆ نوسراوه‌ به‌لام که‌ سه‌یر ده‌که‌م ره‌نگه‌ 300 جار زیاتر خوێندرابێته‌وه‌ که‌واته‌ ئه‌وه‌ دلخۆشیه‌ بۆ من که‌ زۆر خوێندرابێته‌وه‌ که‌واته‌ سودێکم گه‌یاندوه‌ جا که‌م بیت یان زۆر

له‌لایه‌کی تر ئه‌ندام هه‌یه‌ ته‌نها ده‌یه‌وێت خۆی نزیک بکاته‌وه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌دڵنیایه‌وه‌ پێتان ئه‌لێم ئێمه‌ هه‌موو کات له‌گه‌ل هه‌موو بیربۆجوونی ئێوه‌ین و له‌ ئیوه‌ نزیکین و هه‌موو کات ئاماده‌ین باشترین خزمه‌ت بکه‌ین به‌لام تینا خان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ زۆر جار له‌ رێگه‌ی په‌یامی تایبه‌تیه‌وه‌ ده‌ست خۆشی پێگه‌یشتووه‌ ئه‌و کاته‌ی سه‌رپه‌رشتیار بوو به‌لام ئیستا که‌م تره‌ وایه‌ ئه‌مه‌ راسته‌ به‌لام ئه‌مه‌ش له‌ که‌سێکه‌وه‌ بۆ که‌سێکی تر ئه‌گۆڕێت من  تاکو ئیستا یه‌ک ئه‌ندام له‌ رێگه‌ی په‌یامی تایبه‌ت یده‌ست خۆشی بۆ ناردووم ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌ینیت هه‌موو وه‌ک یه‌ک بن به‌لکو ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سه‌ر بیربۆجوونی ئه‌ندامه‌که‌ خۆی له‌ به‌شداری کردنی بابه‌تی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی

دووباره‌ ده‌ستتان خۆش بی تو به‌خته‌وه‌ر بن



Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#16 2011-08-10 21:58:24

hanasa9
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2012-01-30
په‌یامه‌كان: 186
WindowsFirefox

Re: گفتووگۆیه‌ک له‌سه‌ر بەشداری کردنی به‌ڕێوه‌به‌ران لە نێو بابەتەکاندا


به‌ڕێزان سه‌نگین گیان و کاک سیروان ده‌ستان خۆش بێت به‌ژدار بون له‌ بابه‌ته‌که خۆشحاڵتان کردم سه‌رنجی جوانتان نوسی ‌ به‌ڵام پێم خۆشه‌ هه‌ندێ رونکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌م بده‌م با ئه‌ندامان به‌ هه‌ڵه‌ له‌ نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌ تێ نه‌گه‌ن



مه‌به‌ست له‌ نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی گرتوه‌ له‌ کۆمه‌ڵێ پرسیاری قه‌تیسماوی ناو دڵی زۆرێک له‌ ئه‌ندامان دیاره‌ من ئه‌م بابه‌ته‌م بۆ ئه‌وه‌ نه‌نوسیوه‌ تاکو به‌ڕێوه‌به‌ران به‌ژداری بابه‌ته‌ککانم بن من کاتێک خۆشحاڵم که‌ سایری بینراوی بابه‌ته‌که‌م ئه‌که‌م که‌ چه‌ند جار بینراوه‌ وه‌ک کاک سیروان وتی منیش هه‌مان بۆچونم هه‌یه‌
ره‌نگه‌ من توانیبێتم یان ده‌رفه‌تم هه‌بوبێت ئه‌م پرسیارانه‌ بخه‌مه‌ روو که‌سێکی تر نه‌یتوانیبێت یان درکی پێ نه‌کردبێت به‌ش به‌ حاڵی خۆم زۆر رازیم له‌ به‌ڕێوه‌به‌ران وله‌م رۆضانه‌دا رازی تر بوم که‌ چه‌ند رۆژێکه‌ موتابه‌عه‌ی بابه‌تێکم ئه‌کرد بروابکه‌ن زۆر بێ سود بو ئه‌مرۆ بینیم داخراوه‌ و هۆکاره‌کانی داخستنه‌که‌سی نوسراوه‌ که‌ کاک هێمن
درکی به‌ بێسودی ئه‌و بابه‌ته‌ کردوه‌ زۆر خۆشحاڵی کردم
با بێمه‌وه‌ سه‌ باسه‌که‌
بۆیه‌ بابه‌تێکی وا وروژێنراوه‌ تاکو ئه‌ندامان وه‌ڵامی پرسیاره‌کانیان ده‌ست بکه‌وێت و بزانن لای به‌ڕێوه‌به‌ران چی ئه‌گوزه‌رێت بۆیه‌ هیوادارم هه‌موو به‌رێوه‌به‌ران به‌پێ توانای خۆیان به‌ژدار بن و رای خۆیان بنوسن و ئه‌ندامان چ پرسیارێکیان لا دروست بو من هه‌ستم پێ نه‌کردوه‌ بیدرکێنن تکایه‌ هه‌موو لایه‌ک به‌ دڵێکی فراوان ره‌خنه‌و بۆچونه‌کان وه‌ربگرن هه‌ر تێبینی و بۆچونێکتان له‌سه‌ر وه‌ڵام هه‌ر ئه‌ندامێک هه‌یه‌ له‌ سنوری رێزدا وه‌ڵامی بۆ بنوسن

هه‌ر شاد بن سوپاس بۆ به‌ژداریتان

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن hanasa9 (2011-08-10 22:04:30)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#17 2011-08-10 23:53:24

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsFirefox

Re: گفتووگۆیه‌ک له‌سه‌ر بەشداری کردنی به‌ڕێوه‌به‌ران لە نێو بابەتەکاندا

سەرەتا دەست خۆش ھەناسە گیان بۆ ئەم تەوەرە جوانە

•به‌شداری کردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران له‌ بابه‌ته‌کان چی ئه‌گه‌یه‌نێت لای تۆ؟؟

*بە رای من بەشداری کردنی بەرێوەبەران لای من ئەوە دەگەیەنێت کە زیاتر ئەندام ھاندەدات بۆ بابەتی جوان و نایەب چونکە بەشداری کردنی بەرێوەبەران دەبێتە ھۆی ئەوەی کە ئەندام بابەتی جوانتر بھێنێت بۆ یانە کە ئەمەش دەبێتە ھۆی جوانترکردنی یانە بەڵام ئەوەی جێگەی داخە ئەوەیە کە بەرێوەبەران زۆر کەم بەشداری لە بابەتەکان دەکەن


•پێت وایه‌ به‌شداری کردنی ده‌سته‌ی برێوه‌به‌ران له‌ بابه‌تێکدا نوسه‌ری بابه‌ته‌که‌ چالاکتر ئه‌کات بۆ ئیشی جوانتر؟؟

*بەلێ چونکە بەشداری کردنی بەرێوەبەران لای ئەندام زۆر دەگەیەنێت بە تایبەتی ئەگەر ئەندامی نوێ بێت چونکە ئەمە دەبێتە ھۆی زیاتر ھاندانی ئەندامە نوێیەکە کە بابەتی جوانتر ئامادە بکات بۆ یانە


•هۆی چیه‌ که‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران که‌متر به‌شدارن له‌ بابه‌ته‌کاندا؟

*راستە دەستەی بەرێوەبەران زۆر سەرقالن بەڵام بە رای من ئەگەر دەستەی بەرێوەبەران بەشداری بابەت بکەن زۆر باش دەبێت چونکە ھەر ھیچ نەبێت تەنھا ٥ دەقە دابین بکەن بۆ وەلام دانەوەی بابەتەکانی ئەندامان من دەلێم ئەگەر لە زۆربەی یانە کوردیەکان بگەری زۆر بابەتی ئەندامان لە لایەن دەستەی بەرێوەبەرایەتی وەلام دەدرێتەوە دواتر ئەندام بەشداری دەکات 

•ئایا مه‌رجه‌ ئه‌ که‌سانه‌ی که‌ له‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌ به‌رانن ئه‌وه‌نده‌ رۆشنبیر و خاوه‌ن بیرێکی قوڵ و جوان بن تا بتوانن بۆ هه‌ر بابه‌تێک وته‌یه‌کیان هه‌بێت؟؟

*بەلێ چونکە ئەگەر خاوەن بیری قوول نەبان  ئەوا نەدەگەیشتن بەم پلەیە بە رای من سەرپەرشتیارەکان و بەرێوەبەران زۆر روشنبیرن چونکە روشنبیریەکانیان  لە ناو یانە دەردەکەوێت ھەر وەک ئەندامان دەبینن


•ئایا تۆی ئه‌ندام له‌ کاتی نوسینی بابه‌تێکدا بیر له‌وه‌ ئه‌که‌یته‌وه‌ که‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران به‌ژداری بابه‌ته‌کات بکه‌ن؟؟کاتێک بەشدار دەبن چی کاریگەریەکت لا دروست دەکات؟؟

*بەلێ بیر لەوە دەکەمەوە کە دەستەی بەرێوەبەرایەتی بەشداری بکەن بەڵام بە داخەوە لەوەی کە دەستەی بەرێوەبەران زۆر بەشداری لە بابەتەکانم ناکەن ئەگەر دەستەی بەرێوەبەرایەتی بەشدار بن لە بابەتەکە بەلێ بە دلنیای کاریگەری ھەیە ھەر وەک کاک یادگار وتی لەو کاتی کە ئەندام بووم کە دەستەی بەرێوەبەرایتی بەشداری دەکرد زۆر دڵخۆش دەبووم منیش بە ھەمان شێوەی کاک یادگار 

دوابره‌ ده‌ستت خۆشبێت گیان هه‌ر بژیت

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک لە کۆشی دایک نەرمتر نیە ، ھیچ گولێک لە دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#18 2011-08-11 02:24:40

Sad Clown
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-17
دواترین سه‌ردان: 2012-07-09
په‌یامه‌كان: 193
WindowsSafari

Re: گفتووگۆیه‌ک له‌سه‌ر بەشداری کردنی به‌ڕێوه‌به‌ران لە نێو بابەتەکاندا

دەستەکانت خۆش بێت هەناسە خان زۆر بەڕێز ... کارە جوانەکانت لەم بەشە دا وای کردووە کە ئەم بەشە (گفۆگوو و ڕاپرسی) و (hanasa9) ئاوێتەی یەکتر بن ! خۆدی خۆم کە دێمە ئەم بەشەوە ناوی بەڕێزتان ڕەنگ دانەوەی ئەم بەشەیە، سەرکەوتوو بیت.

لەوانەیە تێڕوانین و بۆچوونی من بۆ ئەم تەوەرە لە زۆربەی بەشداربووانی بەڕێز جیاواز بێت ... بەو پێیەی هەموو لایەک ڕەزامەندی ئەوەیان نیشانداوە کە ئەتوانین بە ڕاشکاوانە
باس لەو شتە بکەین ...

بە لای منەوە نەک هەر بەشداربوونی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی گرنگ نیە بەڵکۆ ژمارەی ئەندامانی بەشدار بووش بە گرنگ نابینم ! چۆنکە ئەوەی بە لای منەوە گرنگە ئەوەیە کاتێک پەیام ئەنووسرێت چی تیا نوسراوە و چی گەیاندووە ؟ هەڵگری چ مانایەکە و یا چەند ناوەڕۆکی بابەتەکە یان تەوەرەکەی دەوڵەمەند کردووە ؟ جا خۆنچەیەکی نوێ بێت یان بەڕێوەبەری گشتی ! من وەک ڕای تایبەتی خۆم بەشداریەکی گۆنجاو و بە نرخ کە ناوەڕۆکی بابەت یاخۆد تەوەر دەوڵەمەند بکات گرنگترە لە دەیان پەیامی سادە و ساکار جا ئەو تاکە پەیامە لە لایەن هەر کەسێکەوە نووسرابێت.
باشە ئێمە ئەڵێین دەستەی بەڕێوەبەرایەتی سەرقاڵن و بەو کاتە کەمەوە هەر فریای ئەو کارانە دەکەون کە پێیان سپێردراوە وەک دەستەی بەڕێوەبەرایەتی، باشە ئەی ئەندامان لە کوێن ؟!! من ئەم بەشی گفوگوویە وەک نموونە باس دەکەم (کە ئەوەندە گرنگی خۆی هەیە شایەنی ئەوە بووە باسکردن لەسەر تەوەرێکی گشتی بەستراو بە یانەوە لەم بەشە دا باس بکرێت) بابەت یاخۆد تەوەر دائەنرێت لە ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک دا ئەوپەڕی 5 کەس بەشداری بکەن !! لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو لایەک (هیوادارم لە سنوور لا نەدەم) باشە ئەی ئەم بەڕێزانەی کە قسەی زل و ڕەونەقمان بۆ ئەنووسن لە کوێن تا ئێستا ؟؟؟!!! برای ئەزیزم خۆشکی بەڕێزم چاوەڕێی ئەوە مەبە دەست خۆشیت بو بێت و بیر لەوە مەکەرەوە کێ پەیام ئەنووسێت ! بیر لەوە بکەرەوە ئایا چوون یانە بەرەو پێش ببەم و ئایا تا چەند بەو بابەتەی دای ئەنێم سوود بە سەرجەمی ئەندامان و یانە دەگەیەنم ...؟ بیر لەوە بکەرەوە چەند پەیامی وات بۆ ئەنووسرێ کە ناوەڕۆکی تەوەرەکەت دەوڵەمەند دەکات و چی لەو پەیامە دا ئەنووسرێت و چی ئەگەیەنێت ! (من ئەمە نەک تەنها بۆ خۆدی بابەتەکە ئەڵێم بەڵکۆ بۆ ئەوانەش کە تەنها بابەتەکە دەخوێننەوە و بەشدار نەبوون)

هاوڕێیان هەموو شتێک بە سەراحەت خۆشە ... من کە نەتوانم کردار بە قسەکانم بکەم قەت نایکەم ! ئیتر بۆچی بە قسەی زل و فەلسەفەیەکی بێ مانا سەری خۆشم و بەرامبەرەکەشم بیەشینم ؟! هاوڕێیان زۆر گرنگە مرۆڤ بگات بەو ئامانجەی کە هەوڵی بۆ ئەدات بۆ ئەوەی نرخی ماندوو بوونەکەی بزانێت و دڵنیا بێت لەوەی کە بۆ؟ ئەنجامی داوە ! باسەکەشمان هەر لەم بارەیەوەیە هیچ جیاوازیەکی وای نیە ... بەو مانایەی من پێم وایە کاتێک بابەت دابنرێت ئامانجی لەوە گەورەتر هەیە کە بیر لەوە بکرێتەوە کێ بەشدار دەبێت و کێ دەست خۆشی دەکات !! زۆر سەیرە بە لامەوە ئەمە پێش ئامانجی بابەت یاخۆد تەوەرەوە دابنرێت ! ئایا لە پێناو چی ؟!! سەیرە ...!

بە هەرحاڵ با درێژەی پێ نەدەم و بچمە سەر پرسیارەکانی بابەت، بەڵام دووبارە تەئکید لەوە دەکەمەوە کە ئەمە ڕای خۆمە ... بەڵام پرسیارەکان وەڵام ئەدەمەوە بە تێڕوانینی خۆم بە شێوەیەکی گشتی:

•به‌شداری کردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران له‌ بابه‌ته‌کان چی ئه‌گه‌یه‌نێت لای تۆ؟؟
هەروەک پێشتر ئاماژەم پێکرد بە لای منەوە شتێکی ئاساییە چۆنکە بۆ بابەت ئەوەندە گرنگە چی تیا ئەنووسرێت و چی بۆ ئەنووسرێت، جا لە لایەن هەر کەسێکەوە بێت ... بەڵام دەکرێ بڵێین بە شێوەیەکی گشتی و بۆ زۆرێک لە ئەندامان بەشداری کردنی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی هاندانێک و پاڵدەرێک بێت بۆ ئەوەی ئەندام چالاکتر بێت لە بابەتەکانی دواتر، ئەمە لە لایەک و لە لایەکیترەوە دڵنیابن لەوەی کە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئاگادارن لە سەرجەم بابەتەکان و یانەیان پشتگوێ نەخستوە کە دەکرێ بڵێین ئەمەش خۆی لە خۆیدا ووزەیەک بێت بۆ ئەندامان تا سارد نەبنەوە لەوەی کە کارێکی وایان کردووە جێگای دیارە و هەوڵەکانی بە فیڕۆ نەچووە.
   
•پێت وایه‌ به‌شداری کردنی ده‌سته‌ی برێوه‌به‌ران له‌ بابه‌تێکدا نوسه‌ری بابه‌ته‌که‌ چالاکتر ئه‌کات بۆ ئیشی جوانتر؟؟
دەتوانین بە شێوەیەکی گشتی بڵێین بەڵێ ! چۆنکە هەروەک باسمان کرد ئەندام چاوەروانی ئەوە دەکات کە بزانێ تا چەند بابەتەکەی گرنگی پێ دراوە و لەوانەیە بەشداری کردنی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیش لەو هۆکارانە بێت کە ئەو ئەندامە خەیاڵی بۆ کردووە ! بەڵام من خۆم پێم وایە بەشداری جوان و پڕ واتا زۆر لەوە زیاتر نووسەرت بابەت چالاک ئەکات بۆ بەردەوام بوون لە کارەکەی دا، چۆنکە بە بڕوای من ئەمە زیاتر ڕێخۆشکەرە بەوەی کە ئەندام هەست بکات شتێکی وای کردووە کە سوودی گشتی هەبێت.
   
•هۆی چیه‌ که‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران که‌متر به‌شدارن له‌ بابه‌ته‌کاندا؟
بە دڵنیاییەوە سەرقاڵ بوون بە کارەکانی بەستراو بە یانە و ماڵپەرەوە سەرەکیترین و گرنگترین هۆکارە کە کەمتر بەشدار بن لە بابەتەکان دا ... بەڵام سەرەڕای ئەوەش پێم وایە دەتوانن کاتێکی دیاریکراو بۆ ئەم مەبەستەش تەرخان بکەن ! بە سوود وەرگرتن لە سیستەمی دانراو کە چۆنیەتی کارەکان بە پێی کات و ساتەکان دابەشکرابن ...
   
•ئایا مه‌رجه‌ ئه‌ که‌سانه‌ی که‌ له‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌ به‌رانن ئه‌وه‌نده‌ رۆشنبیر و خاوه‌ن بیرێکی قوڵ و جوان بن تا بتوانن بۆ هه‌ر بابه‌تێک وته‌یه‌کیان هه‌بێت؟؟
مەرجە توانایەکی بەرزیان هەبێت لە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئەو کارەی بۆیان دیاریکراوە بەڵام مەرج نیە بۆ هەموو بابتێک هەڵوێستی خۆیان هەبێت، هەروەک پێشتریش تیشکم خستە سەر گرنگ جۆری ئەندام نیە بەڵکۆ ناوەڕۆکی پەیامەکە گرنگە کە چی دەگەیەنێت ... خاڵێکیتر کە بە لامەوە گرنگە زۆر پێویستە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی لە ڕاستی و دروستی کارەکەیان بگەن و بۆ مەبەستیتر بەکاری نەهێنن کە ڕەچاو کردنی ئەم خاڵەش هەر بۆ توانای بەرزی ئەو کەسانە دەگەڕێتەوە کە خاوەن بیری چاک و تێڕوانینێکی فراوان و ڕۆشنبیرن، چۆنکە من پێش ئەوەی لەم یانەیە ئەندام بم بۆ  ماوەیەکی درێژ لە شوێنتر بووم کە بە داخەوە ئەو کەسانەی پلەی ئەدمینی و لەو جۆرەیان هەبوو ئەم شتەیان ئیستیغلال کردبوو بۆ هەندێک مەبەستی تایبەت و نەشاز کە تەنانەت شایەنی ئەوە نین باسیش بکرێن ! لێرە دا مەبەستم ئەوە بوو کە زۆر پێویستە دەستەی بەڕێوەبەرایەت کەسانی هۆشیار و لێهاتوو و ڕۆشنبیر بن تا بتوانن بە تەواوی بەو کارە هەڵسن کە پێیان دراوە.
   
•ئایا تۆی ئه‌ندام له‌ کاتی نوسینی بابه‌تێکدا بیر له‌وه‌ ئه‌که‌یته‌وه‌ که‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران به‌ژداری بابه‌ته‌کات بکه‌ن؟؟کاتێک بەشدار دەبن چی کاریگەریەکت لا دروست دەکات؟؟
نەخێر هەرگیز چاوەروانی ئەوە نیم، نەک تەنها بۆ دەستەی بەڕێوەبەران بەڵکۆ بۆ سەرجەم ئەندامان بە هەموو پلەکانیانەوە ! چۆنکە ئەوەی بە لای منەوە گرنگە ئەوەیە چەند پەیامێکی وا بنووسرێن کە سوود بە ناوەڕۆکی بابەتەکە بگەیەنن و بتوانن ناوەڕۆکی بتەوەرەکە دەوڵەمەند دەکەن هەرچەندە چەند پەیامێکی کەمیش بن و جا لە لایەن هەر کەسێکەوە دەنووسرێ گرنگ نیە ... ئەو کەسە خۆنچەی نوێ بێت یان بەڕێوەبەر، ئەندامی سادە بێت یان چالاک، ڕەگەزی نێر  بێت یان مێ، ئەندامی کۆن بێت یان تازە ... ئەمانە هیچی گرنگ نین بە لای منەوە، تەنها و تەنها جۆری پەیامەکە دەبێتە هۆی سەرنج ڕاکێشانی من و کاریگەری دروست دەکات.

ئایا که‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران بابه‌تێک ئه‌نوسن بۆ زۆرترین به‌ژدار بوی ئه‌بێت گه‌ر بابه‌ته‌که‌ش ئه‌وه‌نده‌ به‌سود نه‌بێت بابه‌تی له‌و گرنگتر هه‌یه‌ به‌ژداری که‌متره‌؟؟
لە ڕاستیدا ئەو مافە بە خۆم نادەم کە وەڵامی ئەم پرسیارە بدەم بە هۆی دوو هۆکار:
1. ئەندامێکی نوێم و ئەزموونێکی وام نەبوە کە ڕووبەرووی بابەتی وا ببمەوە، تەنها لە یەک بابەتی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بەشدار بوومە تا ئێستا کە ئەویش بابەتەکی کاک هێمن زانکۆ بوو سەبارەت بە یاسا و ڕێنماییەکانی یانە کە هەر لەم بەشەش دانراوە و بە چەند ڕەخنە و سەرنجێک بەشداریم کرد.
2. لەو ماوە کەمەی ئەندامم لەم یانەیە تا ئێستا زۆربەی زۆری پەیامەکانم هەر لەم بەشی گفتۆگوویە دا بووە و چەند پەیامێکی کەم نەبێت لە بەشەکانیتر نووسراوە، ئەوانەیتر هەمووی هەر لەم بەشە دا بووە، بەو مانایەی کەمتر سەرنجی بەشەکانیترم داوە تا ئێستا ...!

دووبارە دەستەکانت خۆش هەناسە خان، هەر تەمەن درێژ بیت بۆ ئەم بەشە و هیوادارم سەرجەم هاوڕێیانیش زویر نەبن لە چەند ووتەیەکم ... هەر بژین

Kurdzhin
إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ

http://www.kurdupload.com/images/7gNd1336039177/250px-Solid_black.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#19 2011-08-11 11:15:56

Rega Shyaw
کازیوەی یانە
شوێن: پایته‌خت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-24
دواترین سه‌ردان: 2013-03-15
په‌یامه‌كان: 999
WindowsFirefox

Re: گفتووگۆیه‌ک له‌سه‌ر بەشداری کردنی به‌ڕێوه‌به‌ران لە نێو بابەتەکاندا

كۆد:

کاک ڕێگا له‌ په‌یامه‌که‌یدا نوسیویه‌تی:
لە راستیا نازانم بۆ ئەندامان زیاتر لەو بابەتانە بەشدار دەبن کە یەكێك لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی دەینووسێت هەرچەندە بەسوودیش  نەبێت !!
من خۆم نازانم ئه‌مه‌ تا چه‌ند ڕاسته‌ به‌ڵام بابه‌تی ئه‌گه‌ر سه‌رنجتان دابێت ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیش زیاتر په‌یام له‌ بابه‌تی ئه‌ندامه‌ نوێکاندا ده‌نوسن،،
کۆمه‌لێک ئه‌ندامی به‌ توانامان هه‌یه‌ که‌ بابه‌تی جوانیان هه‌یه‌ و به‌رده‌وام کۆمێنتی جوان بۆ ئه‌ندامان جێ ئه‌هێڵن..

سۆزی خان من تەنها وتومە نازانم .. ئەوەتا زۆربەیان کە بەشداریان کردوەو وەلامیان داوەتەوە لەوە زیاتر نازانن کە تەنها بۆ خۆ نزیك کردنەوە بووە !! هیوادارم لە مەبەستم گەیشتبێتی .. چونکە نەك من و تۆ و یەكێك تر .. هەموومان ئەوە دەزانین ئەندام هەیە بۆ پلە پەیام دەنوسێت و دەیەوێت لە ڕێگەی برادەرایەتیەوە پلەکەی بەرزەوە بکات ...
بەڵام ئەندامیشمان هەیە تەحەدا دەکەم داویا پلەی کردبێت لە ژیانی .. من پێم ناوەتە چوارەم ساڵ هەر لە ساڵی یەکەمەوە کە هاتمە ئەم یانەیە زۆربەیانم ناسی .. بەتایبەتی کاك هێمن عیلاقەم لەگەلی زۆر خۆش بووە تا ئێستا داوای یەك پلەم نەکردوە  وە زۆر خۆشحاڵیشم ئەو پلەیەم هەیە و تا کوردژین بمێنێت ئەو پلەیەم بمێنێت هەر بە بەرزترین پلەی ئەزانم چونکە من ناوێكی تایبەتیم پێ دراوە و سوپاسیان ئەکەم ..... ئەندامی تریشمان هەیە کە داوای پلە دەکات .. لەگەڵ ڕێزم ...سوپاس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#20 2011-08-11 16:52:54

sherzad91
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-10
دواترین سه‌ردان: 2011-08-19
په‌یامه‌كان: 3
WindowsXPFirefox

Re: گفتووگۆیه‌ک له‌سه‌ر بەشداری کردنی به‌ڕێوه‌به‌ران لە نێو بابەتەکاندا

بابەتەکەتان جوانە هەر بژین ، منیش حەزم کرد وەک ئەندامێکی کۆن هەنێ خاڵ بخەمەڕوو :
بەڕێز ڕێگا شیاو زۆر جوان لەنیشانەی داوە کە باسی ماستاوچێتی هەندێک لە ئەندامان ئەکات لەگەڵ حورمەتم بۆیان ، زۆر ڕاستە و خۆم زۆر جار بینیومە ئەندام دەست خۆشیان کردوە لە بابەتێکی بەڕێوەبەر کە هیچ نرخێکی نەبوە ، زۆر لە ئەندامان بەشداریان کردوە و دەست خۆشیان نووسیوە ، ئەمە تەنها دەچێتە خانەی ماستاوچێتیە و هیچی تر نیە ، من ئەندامێکم دەرکرام لەم یانەیە چونکە دەست خۆشیم نەبوە بۆ بەڕێوەبەر و ماستاوم بۆ نەکردوە !!!! ئێوە باسی ڕۆشنبیری بەڕێوەبەران ئەکەن بەڵێ ئەبوایە هیچ نەبوایە بەڕێوەبەری یانە کەمێک ڕێز و حورمەتی ئەندامانی لا هەبوایە و بەو شێوەیە معاملەی سوکیان لەگەڵ نەکات ، زۆر جار ئەندام گلەیی کردوە و ڕەخنەی گرتوە کە لەجێی خۆی بووە کەچی زۆر ئەندام دیسان پشتگیری بەڕێوەبەریان کردوە بی ئەوەی ڕێزی هاوپلەکەیانبگرن ،  لەکاتێکا ئێوە باسی ڕۆشنبیری بەڕێوەبەران دەکەن زۆریش ئەندام هەیە بەڕێوەبەری یانە باش ئەناسێ کە خاوەنی یەک زەڕڕە ڕپشنبیری نیە زۆر بەداخەوە کەسێکی بازاڕی و نەزانە و خاوەنی هیچ بابەتێکی بەنرخ نیە لەیانە ، کەچی ئەندامان وەسفی ئەکەن و بە ئارەزووی خۆیان گەورەی ئەکەن ، لەوانەیە بڵێن ئەمە ڕاست نیە ، ئەی خۆ کاک ڕێکان بەڕێوەبەری گشتیە و بۆی هەیە هیـمن زانکۆش دەرکات ئەی بۆ کەس باسی ئەو ناکات و گلەیی لەو ناکات ؟ دیارە هۆکەی ئەوەیە بەڕێوەبەر بە ئارەزوی خۆی و مەزاجی خۆی یانە بەڕێوە ئەباو کام ئەندامەی نەیەوێ بە یەک کلیک لە یانە دەری ئەکات  .

ئیتر نازانم ئێوە باسی چی ئەکەن و بەڕێوەبەری چی و حاڵی چی ، خۆزگە هەموو ئەندامان تێ ئەگەیشتن و ئەیانزانی ڕاستیەکانی بەڕێوەبەرەکەیانچیە ، هیوادارم سەرپەرشتیاران و بەڕێەبەرەکان ڕاستگۆبن و بابەتەکم نەسڕنەوە بە بڕیاری بەڕێوەبەرەکەتان هیوادرم هیوادارم .
هەر لەخۆشیانبن .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net