.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






نازه‌ی 18ساڵ ماوه‌ی سێ ساڵه هاوسه‌رگیری كردووه، له‌گه‌ڵ جه‌مالی 33ساڵ‌و به‌وته‌ی ئه‌و ژنه به‌هۆی جیاوازی ته‌مه‌نیانه‌وه هه‌میشه هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌گومانه‌وه سه‌یری كردووه‌و رێگه‌ی بازار‌و چوونه ده‌ره‌وه‌شی لێگرتووه.
رێگه‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌ی لێگرتووه
ئه‌و ژنه كه ئێستا له‌زینداندایه، زۆر به‌هێمنی چیرۆكی ئه‌و رۆژانه‌ی بۆ نم نم گێرایه‌وه كه به‌هۆیه‌وه راپێچی زیندان كراوه، ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كه به‌هۆی منداڵی ته‌مه‌نی‌و جوانی روخساریه‌وه هاوسه‌ره‌كه‌ی زۆر رێگری كردووه، "جه‌مال زۆر دڵی لێم پیس بوو، تاوای لێهات نه‌یده‌هێشت بڕۆمه بازاڕه‌وه‌و خۆی جل‌و به‌رگ‌و هه‌موو كه‌لوپه‌لێكی ماڵیشی بۆده‌كڕیم، به‌ومه‌رجه‌ی بۆ هیچ شوێنێك به‌بێ جه‌مال نه‌ڕۆم".
نازه وێنه‌ی ژیانه سه‌خته‌كه‌ی جارانی ده‌هێنایه‌وه پێش چاوی‌و ده‌یوت، "من له‌ته‌مه‌نێكی منداڵی‌دا شووم به‌جه‌مال كرد، ئومێده‌وار بووم بتوانم خۆشترین ژیان ببه‌ینه سه‌ر، به‌ڵام دڵپیسی ئه‌و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ژیانی لێ تاڵتر ده‌كردم".
ئه‌و كاته‌ی ئه‌و ژنه دوو گیان بووه هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌یهێشتووه بڕواته لای دكتۆری پیاو، به‌وته‌ی خۆی كاتی له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌شی نه‌یهێشتووه بچێته نه‌خۆشخانه‌و پێی وتووه، "ده‌بێت له‌ماڵه‌وه منداڵه‌كه‌ت ببێت‌و نه‌چیته لای هیچ دكتۆریكی نامه‌حره‌می پیاو"، بۆیه ته‌نها مامانێكی له‌لا بووه كاتێك كۆرپه‌كه‌ی له‌دایك بووه.
"هاورێی مێرده‌كه‌مم خۆش‌ویست"
نازه چه‌ند جارێك له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه تۆراوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌مال ئامۆزای بووه، زوو زوو باوكی ناردویه‌تیه‌وه بۆ لای مێرده‌كه‌ی، ئه‌ویش زۆر له‌و ژیانه بێزار ده‌بێت‌و به‌وته‌ی خۆی ته‌نها شوێنێك جه‌مال رێگه‌یدابێت بچێت ماڵی نه‌وزادی هاوڕی خۆی بووه. بۆیه ئه‌و ژنه‌ش دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه به‌هۆی كه‌می ته‌مه‌نیه‌وه زۆر بیری نه‌كردوه‌ته‌وه‌و بڕیاریداوه په‌یوه‌ندی دروست بكات له‌گه‌ڵ هاوڕێی مێرده‌كه‌یدا، "نه‌وزاد ژنێك‌و دوو منداڵی هه‌بوو، به‌ڵام گوێم به‌وه نه‌داو په‌نام بۆ برد‌و داوامكرد كه‌په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵدا ببه‌ستێت، ئه‌ویش به‌بێ بیركردنه‌وه ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی‌و خۆشحاڵ بوو".
نازه به‌بیانوی ئیشی دورمانه‌وه زوو زوو چووه بۆ لای ژنه‌كه‌ی نه‌وزاد كه به‌رگ دوور بووه، "ئه‌و كاتانه ده‌ڕۆشتم كه نه‌وزاد نامه‌یه‌كی بۆ بناردمایه یان به‌دزییه‌وه ته‌له‌فۆنی بكردمایه، كه ده‌چووم ژنه‌كه‌ی له‌وێ نه‌بوو به‌یه‌كه‌وه رامانده‌بوارد". ناوبراو جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و كاته هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی كردووه كه ئه‌و كاره‌ی كردووه، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بیربكاته‌وه به‌كارێكی باشی زانیوه، "ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ نه‌وزاددا بووم به‌كاتێكی خۆشم ده‌زانی، به‌ڵام ئێستا ده‌زانم كه هه‌ڵه‌بووم، خۆزگه ته‌لاَقم وه‌ربگرتایه‌و هه‌ڵبهاتمایه نه‌ك هه‌ڵه‌م بكردایه‌و بكه‌وتمایه‌ته ئه‌م ژیانه ناخۆشه‌ی ئێستاوه".
"هاوسه‌ره‌كه‌م ئێمه‌ی بینی پێكه‌وه"
رۆژێك جه‌مال له‌ماڵ نابێت‌و نازه‌ش بانگی نه‌وزاد ده‌كات تابچێته ماڵیان پێكه‌وه بخه‌ون، نه‌وزادیش یه‌كسه‌ر ده‌گات ئه‌وێ، له‌گه‌ڵ نازه پێكه‌وه له‌ژووره‌وه ده‌بن، كوت‌وپڕ جه‌مالی مێردی خۆی ده‌كات به‌ژووردا. به‌وته‌ی ئه‌و ژنه هیچ رۆژێك هاوسه‌ره‌كه‌ی نیوه‌ڕوان نه‌چووه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه، "ئه‌و رۆژه بیرم چوو ده‌رگای حه‌وشه دابخه‌م، وه‌ك ئه‌وه‌ی خوا بیه‌وێت ئاشكرامان بكات، ئه‌گه‌ر ده‌رگاكه‌م دابخستایه له‌و كێشه‌یه رزگارمان ده‌بوو، به‌ڵام كاتێكمان زانی جه‌مال خۆی كرد به‌ژووره‌وه‌دا‌و من‌و نه‌وزادی پێكه‌وه بینی به‌ڕوتی، هیچی نه‌وت په‌لاماری نه‌وزادیداو ده‌مانچه‌ی نه‌بوو ئه‌ینا ده‌یكوشتین، هه‌تا چوو چه‌قۆ بهێنێت، نه‌وزاد ڕایكردو من ویستم خۆمبگۆڕم چه‌قۆیه‌كی لێدام‌و به‌رقۆڵم كه‌وت".
دواتر جه‌مال ته‌له‌فۆن بۆ پۆلیس ده‌كات‌و هه‌رسێكیان ده‌به‌ن بۆ بنكه‌ی پۆلیس، پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی جه‌مال ئازاد ده‌كرێت‌و نازه‌و نه‌وزادیش له‌زیندان ده‌مێننه‌وه، نازه وتی، "نه‌وزاد له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا هه‌موو تاوانه‌كه‌ی خستووه‌ته سه‌ر من‌و مێرده‌كه‌م ته‌ڵاقی دام‌و ماڵی باوكیشم ئێستا بمبیننه‌وه ده‌مكوژن، بۆیه په‌شیمانم له‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ی كه بووه هۆی دوور كه‌وتنه‌وه له‌منداڵه‌كه‌م‌و ماڵی باوكم، ئه‌گه‌ر وام نه‌كردایه ده‌متوانی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌م پێكه‌وه له‌خانویه‌كدا بژیین".
nmnm
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
ده‌ست خۆش برێز بۆ بابه‌ته‌که‌ت،،
به‌ڵام تکایه ئه‌و بابه‌تانه‌ی بڵاوی ده‌که‌یته‌وه ئاماژه به سه‌رچاوه‌کانیان بده،
له‌گه‌ڵ ڕێزدا..
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





سۆپاس سوزی خان ،ئه‌گه‌ر تیبینی کردبیت هه‌موو بابه‌ته‌کانم سه‌رچاوکه‌م له بنی بابه‌ته‌کان نوسیوه، له‌م بابه‌ته‌شدا سه‌رچاوه‌که‌م له روژنامه‌ی نم نم وه‌رگرتووه وه له بنی بابه‌ته‌که‌م نوسیوه nmnm
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





dastan xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
