.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











هـــــۆ "کاکە" ... کوا مـــاف ؟!
لـــەم ووڵاتە دا ژیان یاریەکە بە بێ حەزی خۆمان بووین بە بۆکەشووشەی ئەم یاریە ! قەدەری ئەم ووڵاتە وای کرد ڕووبەڕووی ڕکابەرییەک ببینەوە کە هەرگیز چارەنووسمان نەزانین !
تەنها شتێک کە هەموو خەیاڵی داگیر کردووین مــــافە ! ئەو مافەی لە بەردەممانە و بۆشی ئەگەڕێین ...!
وەلێ ئەسەف بۆ ئەوە ئەخوازین ساتێک بەو مافە بگەین و ناخمان هەمیشە هاوار ئەکات هــــــۆ "کاکە" کوا مافەکانمان ؟؟؟
هەر لە مناڵێکی کارکەری سەرشەقامەوە کە بە حەسرەتی داگیرسانی گڵۆپە سوورەکەی ترافیکلایتە بەڵکۆ بە سڕینەوەی جامی ڕەشی ئۆتۆمبێلێک خەونە ڕەنگاوڕەنگەکانی تیا ببینێتەوە ! کە هەر ئەو ئۆتۆمبێلە دوێنێ بە پریشکە قۆڕاویەکان کە لە خێرایی تایەکانیەوە دەرچوون زنجیرەی خەونە ڕەنگاوڕەنگەکانی ئەم پەپوولەی پچراند و ڕەنگەکانی تێکەڵ بە یەک کرد !!!
یاخۆد ئەو مناڵەی بە تینی گەرماوە بە حەسرەتە دانەیەک لەو بۆتڵە ئاوەی (Life) بفرۆشێت کە مانای (ژیان) ئەگەیەنێت !! هــــۆ "کاکە" کوا مافی ئەم پەپوولانە ؟ کە داهاتوویەک چاوەڕێی ئەم پەپوولانە دەکات، داهاتوویەک چاوەڕێی تواناکانی ئەمانەیە بۆ درووست بوونی ووڵات ... بەڵێ ووڵات !! ئەو ووڵاتەی تا دوێنێ قۆربانی بۆ ئەدرا و ئەمڕۆش بەرگێکی بۆگەناوی کردووتە بەر خۆی کە هەموو کەسێک لێی ڕا ئەکات !
هــــۆ "کاکە" کوا مافی ئەو مامە پیرەی لە ڕۆژانی سەختی ژیان دا لە پێناو ئەمڕۆ قاچێکی لە دەست داوە، ئێستاش بووتە هاوڕێی ئەبەدی گۆچان ! لەوەش ویژدان هەژێنتر بە دەم فرۆشتنی گۆچانەوە ژیان بەڕێ ئەکات ...
هــــۆ "کاکە" کوا مافی ئەو پیرە دایکەی تا ئێستاش ڕەشپووشی شین و گریانی ڕۆلەکانیەتی کە بوون بە قۆربانی بۆ ئەم خاکە و ئەمڕۆ بە دەم فرۆشتنی سەوزەوە لە سەر شۆستەیەکی بازاڕ ململانێی سەختی ژیان ئەکات !
هــــۆ "کاکە" کوا مافی ئەو گەنجە هەژارەی چوار ساڵ شەونخوونی کرد بۆ بڕوانامە، وەلێ ئەمڕۆ لە چایخانەکەی خوار کۆڵانەکەیان بە دەم یاری (ئۆکەی) و جگەرەی (پلێژەر)ەوە ڕۆژ بە ڕێ ئەکات !
بۆچی لەم ووڵاتە دا بێ دەسەڵاتی و هەژاری تاوانە ؟! بۆچی کەسانی ئاسایی مافی ژیانیان نەبێت ؟!! بۆچی لەم ووڵاتە دا بێ دەسەڵاتەکان و هەژاران ببن بە هۆکاری ژیان بۆ گەورەکان ؟! بە داخەوە ئەم ووڵاتە نغرووی واستە و بەرتیل بووە !
بێگۆمانم لەوەی کە تەنها ئەوانە لەم نووسراوە تێئەگەن کە چۆکیان بۆ ژیان دا نەدا و ڕکابەری سەختیەکانیان کرد ... جۆنکە ئەوانەیتر بە بینینی ئەم نووسراوە لە تریقەی پێکەنین ئەدەن و گاڵتە بەو ئەقڵ و پێنووسە ئەکەن کە بوون بە سەرچاوەی ئەم ووشانە و ئەم نووسراوەیان درووست کرد !!!
بە داخەوە لەم ووڵاتە دا هەوڵ دان و ماندوو بوون و سەربەرزی، وەک دۆڕانی قۆمار وایە !
سەد سڵاو لەو خامەیەت مامۆستا (خالیدی حیسامی/هێـــدی) کە لە دوا دێرەکانی شیعرێک دا ئەڵێیت:
دڵسۆز چەندی بڵێی کزە ... باو باوی دەسپیس و دزە
ئەگەر تۆش ئەوەت پێ نەکرا ... ئەگەر وەک من هەقت خۆرا
مەڵێ چووم ڕزگاریم ئەستاند ... بڵێ چووم قۆماڕم دۆڕاند
ســــــاد کڵاون
تایبەت بە یانەی کوردژین


له‌سه‌ر هێڵ نییه
بۆچی لەم ووڵاتە دا بێ دەسەڵاتی و هەژاری تاوانە ؟! بۆچی کەسانی ئاسایی مافی ژیانیان نەبێت ؟!! بۆچی لەم ووڵاتە دا بێ دەسەڵاتەکان و هەژاران ببن بە هۆکاری ژیان بۆ گەورەکان ؟! بە داخەوە ئەم ووڵاتە نغرووی واستە و بەرتیل بووە !
دەستەکانت خۆش بێت هاورێێم ساد کڵاون گیان بەراستی بابەتێکت نوسیوە ناخ و ویژدان دەهەژێنێت بۆ ئەوانەی تۆزقاڵێک ویژدانیان هەبێت لەم وڵاتەی خۆماندا ،
جوان چویتەتە ناو ناخی کێشەکانی ئەم وڵاتەوە بەڵام بەداخەوە ئەوەی دوێنێ هەوڵمان بۆی دا ئەمرۆ لێی پەشیمانین و بگرە لێێ را ئەکەین!! ئەمە بۆ پێچەوانە بوویەوە ؟! ئەگەر بڵێم نازانم راست ناکەم!!ئەگەر راستیش بڵێم لەوانەیە بە پیاو خراپ و دژی ئەزموونم لە قەڵەم بدەن!!!
ئەوەی زۆر بە لاوازی ببینم لەم ژیانە مافە ئەوەی پێویستی مرۆڤە مافە !! ئەرێ پێم ناڵێن ئێمە چۆن داوای ماف بکەین و لە کێی داوا بکەین؟؟!! یاخود هەر بگەرێنەوە سەر پەندەکەی جاران و بڵێن (دەست بگرین بە کڵاوەکەمانەوە با با نەیبات)کڵاوێک بەم جۆرە راگیر بکرێت هەر بۆ با بردن باشە!!
ئەم بابەتەت رەنگدانەوەی واقعی ژیانی ئەمرۆی نیشتیمانەکەمانە هەمووان لە چاوەروانی وەرگرتنەوەی مافداین!!
دووبارە دەست خۆشیت لێدەکەم هاورێی گیان
ئەخوازم دەست و پێنوسەکەت هەمیشە لە بابەتە جوانەکانت بێ بەشمان نەکەن
بەردەوام بیت لە کارە پر جوان و سەرەنج راکێشەکانتدا،،،
کاتێکی ئاسودە بۆ تۆی ئازیز.....

له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةست و بةنجةكانت خؤش بيت بةريز ساد كلاون
وتةكانت زؤر زؤر راستن
هةموو ئةو شتانةى نووسيوته راستى و حةقيقةتى ئةم ولاتةيه كه رؤز به رؤز ويران ئةبيت و نوقمى كةندةلى و دةستى تاوانباران ئةبيت
كوا خةباتى كورد؟ , خةبات بؤ ئةوه كرا كه ئةمرؤ ئاوا بزين ؟
ئةكةر وايه من سةد جار و هةزار جار دةليم خؤزكه ئةو خةباته نةكرايه...
دووباره دةستةكانت خؤش بيت
ئاواتةخوازم ئاسووده و سةركةوتوو بيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه









منیس ئه‌ڵیم کوا مـــــــــــــاف
مافی من تۆ هه‌مو که‌س مافی مناڵی نه‌گبه‌تی ئه‌م شاره مافی گه‌نجه‌کان مافی پیره‌کانمان مافی ئینسانیهتیمان
لا کوردوستانا مافی مرۆڤ به‌س له کتێبه‌کانا یاخود نوسینه‌کانا ئه‌بێت بیبینیتئهگهر بته‌وێت به کرده‌وه بیبینی مه‌گه‌ر له خه‌ونه شیرینهکانمانا
له ولاتێکی ئاوایا به‌راستی کاره‌ساته که مافی مرۆڤ تیایا بونی نیه
ده‌ستت خۆشبێت به‌ڕێز بابه‌تێکی جوانه سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه










سلاو ورێز
ده‌ستت خۆش بێت به‌رێزم بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته و ماندوو نه‌بیت و به‌خته‌وه‌ر بیت
باس کردن له ماف یه‌کێکه له ئه‌رکه هه‌ره سه‌ره‌کیه‌کان که ئه‌بێت ببه‌خشرێت به تاکی کۆمه‌لگا به‌لام ئه‌گه‌ر ئه‌م مافه نه‌بوو چی روو ئه‌دات ؟
ئه‌بێت پێش ئه‌وه‌ی باس له مافی تاکه‌که‌سی بکه‌ین له هه‌ر کۆمه‌لگایه‌ک باس له‌وه بکه‌ین ئه‌گه‌ر بێت " ماف " به‌شی نه‌بێت له نێو ئاراسته‌کانی ژیان ئه‌بێت ئه‌م کۆمه‌لگایه به‌ره‌و کوێ هه‌نگاو بنێت و به چ ئاقارێک تێ بپه‌رێت
ره‌نگه منالێکی سه‌ر سه‌قام ئه‌گه‌ر لێی بپرسیت مافی تۆ چیه و کوا مافه پێدراوهکانت ؟ به دڵنیایه‌وه زمانی لال ئه‌بێت و ئه‌لێت ئه‌و بنێشته‌ی نێو ده‌ستم یاخود کلینسهکه مافی منه ئاخۆ ئه‌مه چ گوناهێکی هه‌بێت که‌وا فێربووه مافی ئه‌و له کونێکه‌وه بێت که ته‌نها بۆ خاوه‌ن کار و ده‌سه‌لاته گه‌وره‌کان بێت و منال گه‌نج پیر به هه‌موو قۆناغه‌کانه‌وه بێ به‌ش بن
بۆیه له ولاتی ئێمه‌یا ماف هه‌یه ئه‌رک هه‌یه مه‌رج هه‌یه ژیان هه‌یه هه‌موو شتێک هه‌یه به‌لام بۆ کێ ؟ کێ سودی لیدهبینیت هه‌ژارێکی داماوی به‌ر خۆره‌تاو و منالێکی بێ نازی سه‌ر شه‌قام و ترافیک لایته‌کان ؟ یان پیره داماوێکی به‌ر ده‌رگای مالان کاتێک بۆ سوالکردن بۆ په‌یداکردنی پاروێ نانێک هه‌نگاو هه‌نگاو ئه‌بێت و به‌سه‌ریا دنیایه‌ک ته‌پ و تۆز ئه‌بینی ئایا ئه‌مه مافه ؟ نه‌خێر ماف بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه که ژیانیان نه‌کرد و ماندوو نه‌بوون ئه‌وانه‌ی ماندوون بێ به‌شن له وه‌ی که ناونراوه ماف
دووباره ده‌ستت خۆش بێت و به‌خته‌وه‌ر بیت
هیوادارم که بێ به‌شمان نه‌که‌یت له بیر‌و باوهرهکانت و به‌رده‌وام بیت
ته‌مه‌ن درێژ بیت کاکه گیان


له‌سه‌ر هێڵ نییه





زۆر سۆپاس کاکە ☀Yadgar☀ بۆ ئەو ووتە جوانەت،
خۆشحاڵم کە سانێک هەن لە ناخ و دەروونی ئەم کۆمەڵگایە دەگەن، بە داخەوە ئەمڕۆ ووڵاتەکەمان گیری خواردوە بە دەست ئەم کێشانەوە !
زۆر پەستم بەوەی کەسانێک تەمەنی جوانیان بەم ڕیگایەوە برد کەچی بە داخەوە ئەمڕۆ ململانێی ڕۆژگار ئەکەن لە تاو سەختی ژیان ...
چارەی ڕەشی ئەم ووڵاتەشمان لەوە دایە هەموو کەسێک ڕاستی ئەزانێت، وەلێ کەس جۆرئەت ناکات بیڵێت لە ترسی بە (پیاو خراپ و دژە ئەزموون) لە قەڵەم دان ! هەروەک بەڕێزتان تیشکت خستە سەر.
ئەوەی زۆر بە لاوازی ببینم لەم ژیانە مافە ئەوەی پێویستی مرۆڤە مافە !! ئەرێ پێم ناڵێن ئێمە چۆن داوای ماف بکەین و لە کێی داوا بکەین؟؟!! یاخود هەر بگەرێنەوە سەر پەندەکەی جاران و بڵێن (دەست بگرین بە کڵاوەکەمانەوە با با نەیبات)کڵاوێک بەم جۆرە راگیر بکرێت هەر بۆ با بردن باشە!!
بێگۆمان ڕاستت ووت ! بەڵام من ئەڵێم کاتی ئەوە هاتووە کە بێ ئەوەی با خۆی هەراسان بکات، خۆمان ئەو کڵاوە فڕێ بدەین !
زۆر سۆپاس hulya خان ... دەست خۆش،
كوا خةباتى كورد؟ , خةبات بؤ ئةوه كرا كه ئةمرؤ ئاوا بزين ؟
ئةكةر وايه من سةد جار و هةزار جار دةليم خؤزكه ئةو خةباته نةكرايه...
زۆر ڕاستە، بژیت ... خەبات سەرچاوەی ژیانی گەڵانە و هەموو میلەتێک شانازی پێیەوە ئەکات، بەڵام داخی گرانم لە ووڵاتی خۆمان خەبات بووە دەردەسەری بۆ خەباتگێرەکان !!!
دووبارە دەستەکانتان خۆش بێت، خۆشحاڵ بووم بە ووتە بەنرخ و جوانەکانتان ... هەر بژین و تەمەن درێژ بن.
له‌سه‌ر هێڵ نییه





زۆر سۆپاس tina خان ... بەشداریتان جێگای ڕێزە،
لا کوردوستانا مافی مرۆڤ به‌س له کتێبه‌کانا یاخود نوسینه‌کانا ئه‌بێت بیبینیتئهگهر بته‌وێت به کرده‌وه بیبینی مه‌گه‌ر له خه‌ونه شیرینهکانمانا
بژیت بەڕێز، بە دڵنیایەوە لەسەر کاغەز بەردەوام لافی هەبوونی ماف و دادپەروەریمان بۆ دەردەخەن، بەڵام من پەستم لەوەی خەونەکانیشیان لێ کردووین بە کابوس و ترسێکی شاراوە کە تێکەڵ بە ڕووح بووە !!!
زۆر سۆپاس کاکە ₰ sîrwan ₰ سڵاو لە بەڕێزتان،
ووتەکانت زۆر ڕاستە ... هەموو تاکێک لە ژیان دا پێویستی بە دابین کردنی مافە سەرەتاییەکانی ژیانە، کە پێش هەموو شتێک هەست بەوە بکات مرۆڤە !
لەم ووڵاتەی خۆمان دا نەبوونی ئەم شتە وای کردووە مناڵەکان ببن بە گەورە و گەنجەکان ببن بە پیر ! بە جۆرێک لەوانەیە تێڕوانینی مناڵێک و گەنجێک لە یەک چوارچێوە دا کۆ ببنەوە و سنوورێکی وا لە نێوان ئەم دوو قۆناغە جیاوازە دا نەبێت، بۆ؟ چۆنکە هەر دوو لایەن لە شتێک دا هاوبەشن بەوەی نەک هەر مافە تایبەتییەکان بەڵکۆ مافە گشتییەکانیشیان نەدیوە !
ماف بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه که ژیانیان نه‌کرد و ماندوو نه‌بوون ئه‌وانه‌ی ماندوون بێ به‌شن له وه‌ی که ناونراوه ماف
دەست خۆش، ووتەیەکە بە هەموو پێوەرێکەوە بەرجەستەی ئەم کۆمەڵگایە بووە، زۆر بە داخەوە ماندووەکان ئەمڕۆ بوون بە هۆکاری ژیانی کەسانێک کە تا ئێستاش نازانن ماندوو بوون چیە !
دووبارە دەستەکانتان خۆش بێت، خۆشحاڵ بووم بە ووتە بەنرخ و جوانەکانتان ... هەر بژین و تەمەن درێژ بن.
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دةستةكانت خوش سةركةوتوو بيت بابةتيكى بةسوودة...

له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت سادکڵاون گیان بۆ بابه‌ته‌که‌ت،،
زۆر زۆر به‌داخه‌وه که له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی له‌م شێوه‌دا ده‌ژین که زۆرمان مانای ته‌واوی ماف نازانین چیه!!له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا که‌سێک نیه بتوانین داوای مافی لێ بکه‌ین و مافه‌کانمان بسێنێت، خۆ ئه‌گه‌ر لێمان بپرسیت ماف چییه ڕه‌نگه زۆرمان نه‌زانین چییه،،چونکه شتێکه له وڵاته‌که‌مان ده‌سته‌به‌ر نه‌کراوه ئه‌وه‌شی که وه‌ڵام بداته‌وه ئه‌وه‌یه که‌له کتێبێک دا خوێندبێتیه‌وه به پراکتیکی له ژیانیدا نه‌یبینیوه...
سه‌رکه‌وتوو و ته‌مه‌ن درێژ بیت له ژیان،،
به‌هیوای ئه‌وه‌ی به‌ردوام بیت له بابه‌ته جوان و بهسهدهکانت..
له‌سه‌ر هێڵ نییه





زۆر سۆپاس shnyar_mir خان، دەست خۆش بۆ تۆی بەڕێز ...
زۆر سۆپاس ★SoZi★ خان، دەست خۆش بۆ ووتەکانی بەڕێزتان ... بێگۆمان ژیان لە کۆمەڵگایەکی وا دا سەخت ئەبێت ! کە کەسانێک خۆیان مات کردووە و ئامادە نین هەوڵ بدەن بۆ دەستەبەر کردنی مافەکانی ژیان و لە هەمان کاتدا خۆیان کردووتە ئەسپە ڕەشەکەی مەیدان ...!
دووبارە دەستەکانتان خۆش بێت، تەمەن درێژ بن و هەر بژین
له‌سه‌ر هێڵ نییه
هـــــۆ "کاکە" ... کوا مـــاف ؟!
بۆ لەم وڵاتە شتێک بەناوی ماف بوونی ھەیە ؟!
بۆ ھەموو مرۆڤێک خاوەن مافە ؟!
لەم وڵاتە ماف لەسێدارەدراوە و ئەوەشی ناوی بێنێت بەدەردی ئەوی دەبەن !!
ئەوەی باڵادەستبێت دەخوات و بەخۆشی دەژی ئەوەشی کە ھەژارە و ھیچی نییە ئەبێت بەبرسێتی بمرێت
تا دوژمن ھەبوو ڕووبەڕووی بونەوە دەیان وتت دەبێت ھەمووی وەک یەک تێبکۆشێت بەڵام کەبەرھەمەکەیمان بەدەست کەوت ئۆخەی ئۆخەی ھەرکەس بۆخۆی !!!!
تا ئێستاش کەسێکمان بەتەواوی نازانێت ماف چیە و مافەکانی مرۆڤ کامانەن ؟!
ھەربژیت کاکە گیان بەڕاستی بابەتەکانت و کارەکانت وتەو نوسینەکانت گووناحە تێی بپەڕێنیت ئەودەستانەت ژان نەکات ھیچکات سەرنج ڕاکێشترین شت دەنووسیت ئەگەرچی ھەموی واقعي يە !
خوای گەورە سەرفرازت کات و تەمەندرێژبیت
ھەربژیت و دەستەکانت خۆشبن کاک ساد کڵاون

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه





زۆر سۆپاس :: سەنگین :: خان، دەست خۆش بۆ ووتە بەنرخەکانت ...
لەم وڵاتە ماف لەسێدارەدراوە و ئەوەشی ناوی بێنێت بەدەردی ئەوی دەبەن !!
سەرسام بووم بەم ووتەیەی بەڕێزتان، سەرنجەکانت جوانن و گرگنیەکئ تری بە نووسراوەکە بەخشی ... بە دڵنیایەوە لە ڕۆژانی سەخت دا هەموو لایەک هەوڵیان دا کەچی ئەمڕۆ گەورە بچووک دەخوات، کە زۆر بە داخەوە ئەم کەسە هەر بە هەوڵی ئەوانیتر گەیشتووتە ئەمڕۆ کەچی لێمان بوون بە شاسواری ڕۆژگار و هەموو شتێکیان خستووتە ژێر دەستی خۆیان !
دووبارە دەست خۆش، بەشدار بوونت و ووتەکانت جێگای ڕێزە ... هەر بژیت و سەرکەوتوو بن.
له‌سه‌ر هێڵ نییه