.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














بگه‌ڕێوه
بــم توێنه‌وه له ئـه‌وینتا زینــدانم كه له په‌رچه‌متا
ڕۆحــیشم بــكه بــه مـۆمێ بــا بسوتێ له به‌رده‌متا
كــه كۆڵی سه‌فه‌رت هـه‌ڵگرت هێنده فرمێسكم ڕشتووه
دڵنیام فرمێسكه‌كــانم پێش تۆ بـه‌و جێگه گه‌شتووه
ئه‌شكــم بكه به ملوانكه‌و بــه بێ بـاكی بیكـه‌ره مل
به هه‌وره‌ی بروسكه‌ی نیگات بم سوتێنه هـه‌روه‌كو كل
بگه‌ڕێوه ئـازیزه‌كــه‌م با خــۆر دانیشێ لــه جێگات
ئه‌ستێره بكه به چه‌تر مانگیش بـه هاوده‌مـی ڕێگات
هه‌رده‌م سێداره‌ی دوریت بــۆ گه‌ردنــم هه‌ڵده‌خه‌یته‌وه
عه‌شقی خۆت داگیری كردووم تۆڵه‌ی چیم لێ ده‌كه‌یته‌وه
له‌و كاته‌وه‌ی له تــۆ دورم ساتێكم بووه به یه‌ك ساڵ
كه ده‌چمه سه‌ر هه‌ر ڕێگایه‌ك ده‌مباته‌وه ماڵی خه‌یاڵ
ئازیـــزم شه‌وێ بـــه خــه‌یاڵ وه‌ره له دڵما بخه‌وه
ئه‌گه‌ر ڕۆژیش بوو هه‌ر وه‌ره چونكه له دڵما هه‌ر شه‌وه
ئه‌مشه‌و كه شیعرم بۆ نوسیت هێنده ئه‌شكی چاوم تكا
پێنوسه‌كــه‌م خــۆی ڕانه‌گـرت به بێ نازیه‌كه‌وه شكا
وه‌ره‌وه شه‌پۆلـی نیــگات بـڕژێنمه ده‌ریـای سۆزمه‌وه
ڕێگه‌م بده لـــه ئــاسمانی چـاوانتا خۆم بدۆزمه‌وه
وه‌ره جــوانترین خۆری من ته‌مه‌نی لاویم به‌سه‌ر چوو
هاكا له‌تاو خه‌می دوریت به بێ ده‌نگی گیانم ده‌رچوو
هه‌تاكو كه‌ی چــاوه‌ڕێ بـ‌م ده‌پێم بڵێ كه‌ی دێیته‌وه
ئێستا له ناو كام به‌هـاردا تۆ وانه‌ی ناز ده‌ڵێیته‌وه
ئه‌گه‌ر گواره‌ی خه‌نده‌یه‌كت بكه‌یته گـوێی خه‌یاڵێكم
گه‌ر ببم به پاشای پیریش هه‌ر ده‌ڵێم چوارده ساڵێكم
بگه‌ڕێوه‌و له ڕوبـــاری خۆشــه‌ویستیت هه‌ڵم كێشه
له‌گه‌ڵ خۆت به‌هارێك بێنه بۆ پایزێك له ئه‌ندێشه
هه‌واڵ بـنێره پێش ئـه‌وه‌ی كـه بێیته‌وه له سه‌فه‌رت
ئاخر گیانه‌كه‌م با هه‌موو گوڵی شار هه‌ڵسن له‌به‌رت
هۆنراوه‌ی ئارام عه‌بدوولله

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده‌سته‌کانت خۆش بێت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه