.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






دووبارە سڵاو
دەستەکانت خۆش بێت برا گیان بۆ درێژە دانی تەوەری گفتوگۆ لە رێگەی وروژاندنی چەند تەوەرێکی تر لە نێو بابەتەکەدا...
* ئایا پێت وانیە کار کردنی مناڵ لەسەر شەقام و شوێنە گشتیەکان و شوێنەکانی تر مەترسی دەبێت بۆ سەر لایەنی پەروەردەی ئەم مناڵە ؟
(اولاد شوارع) ئەو ناوە ناشرینەیە کە لە زمانی عەرەبیدا بەو کەسانە دەوترێت کە لەسەر شەقامەکاندا پێگەیشتون یاخود بەردەوام لە شەقامەکاندا دەمێننەوە ئەوەیان بەرامبەر دەوترێت، ئەمە خۆی لە خۆیدا مانەوە لە سەر شەقام بۆ هەر مەبەستێک بێت یاخود بۆ هەر تەمەنێک بێت لای خەڵکی بە چاوێکی ترەوە سەیری دەکەن کە مەبەست لەو چاو سەیرکردنەش خراپەیە، وا لای خەڵکی روون لە سەر شەقامەکاندا تەنها رەوشتی ناشرین فێر دەبیت وەکو لە هی جوان ، بۆیە بە شێوەیەکی گشتی مانەوە لەسەر شەقام بەتەواوی کار دەکاتە سەر پەروەردەی منداڵ وە بەرەو هەڵدێری دەبات و فێرە رەشتی ناشرینی دەکات لە ژیانیدا...
* لە ژیانی مناڵی خۆت دا وەک مناڵێکی کورد و لە کۆمەڵگای کوردی دا، خۆت یان کەسێکی زۆر نزیکت کاری کردووە ؟ ئەگەر بەڵێ دەکرێ بزانین چ هۆکارێک لە پشت کار کردنەکەتان هەبوو ؟
خۆم کارم نەکردوە بەڵام ناسیارێکمان لە منداڵیدا ئیشی بە منداڵەکانی دەکرد ئەمەش وای کرد کە منداڵەکان لە خوێندن پاشەرۆژیان باش نەبوو لە کۆتایدا بووە هۆی وازهێنانیان ئێستا هەموویان کە گەورە بوون گلەیی لە دایک و باوکیان دەکەن و دەڵێن بۆچی ئێمەتان وەکو منداڵی خەڵکی فێرە خوێندن نەکرد!!!هۆکاری ئەم کار کردنەش هەژاری و نەداری ساڵانی زوو بوە بۆیە منداڵەکانی کارپێکردووە تاکو بژێوی ژیانیان پەیدا بکەن...........
چ پێوەرێک بۆ ئەم کەمتەرخەمییانە دائەنێن لە ئاست ئەم دیاردەیە دا: کەمتەرخەمی کۆمەڵگا، کەمتەرخەمی حکومەت و کەمتەرخەمی سیستەمی ژیان ؟ بە مانایەکیتر پێوەرەکان چین کە ئەبنە هۆی دروست بوونی کەمتەرخەمی لەم لایەنانە دا ؟
بە پلەی یەکەم حکومەت و سیستەمی حوکمرانیەکەی و پاشان خێزان کەمتەرخەمن بۆ زۆر بوونی ئەم دیاردەیە ،هۆکاریش ئەوەیە کاتێک حکومەت خۆی بە حوکمەتی هەموو کەس نەزانی ئەوە ئیدی کۆمەڵگا بەرەو هەڵدێر دەبات ،وە خێزانیش لە خەمی جوان پەروەردەکردنی منداڵەکەی نەبوو ئەوە منداڵیش دوا رۆژی و چارەنوسی سەرشەقام دەبێت...
ئایا ڕێکخراوەکانی مناڵان تا چەند توانیویانە کار بۆ مافەکانی مناڵ بکەن ؟ ئایا زیاتر بەرژەوەندی خۆیان (تاک) زیاتر لا گرنگە یا بە دەست هێنانی مافەکانی مناڵ و مسۆگەر کردنی داهاتوویەکی باش بۆ مناڵان ؟ وە ئەگەر لە پەیامەکەیان دا کەمتەر خەم بوون و بە کردار هیچی وایان نەکردنێت هۆکارەکەی بۆ چی ئەگەڕێنیتەوە ؟
رێکخراوەکان نەیانتوانیوە کارێکی وا بکەن کە سەرجەم منداڵان تیا سود مەند بن چونکە ئەگەر بیان کردایە ژیانی منداڵی وڵاتی خۆمان ئاوا نابوو چونکە ئەگەر پێوەرێک هەبێت دڵنیام مناڵی سەر شەقام و کارکەر زۆرترن لەو منداڵانەی کە بوونیان هەیە لە نێو رێکخراوەکاندا !!!! رێخراەکان ئەوەندە لە خەمی بەرژەوەندی خۆیاندان ئەوەندە لە خەمی منداڵاندا نین !! هۆکاریش ئەوەیە زۆرێک لەو رێکخراوانەوە کەوتونەتە ژێر رکێفی حزبییەوە واتە دەستی حیزب بە ئاشکرا لە نێو ئەو رێکخراوانەدا دەبینرێت هەر رێکخراوێکیش مۆرکی حزبی وەرگرت ئەوەندە لە خەمی جێ بەجێ کردنی ئەرکە حزبیەکەیەتی ئەوەندە لە خەمی ئەرکە راستەقینەکەی خۆی نیە !!!!!
دووبارە دەستەکانت خۆش بێت هاورێی گیان هیوام بەردەوامی بەرێزتانە لە کارە جوانەکانتدا...

لهسهر هێڵ نییه
دووبارە سڵاو خۆشبەختم بەدوبارە بەشدار بوونەوەم

سەپارەت بە پرسیارەکان
ئایا ترس لە خێزان تا چەند بووتە کابۆسێک بۆ مناڵەکان ؟! بە واتایەکیتر ترسانی مناڵ لە خێزان لە پێناو دەست خستنی بژێویەکی باش تا چەند کاریگەری لەسەر کەسایەتی مناڵ دروست دەکات لە داهاتوو دا ؟
لەڕاستیدا سەبارەت بەترسانی مناڵ لە خێزان من لەو باوەڕەدام کە کاردانەوەی خراپی لەسەر ژیانی مناڵەکان دەبێت ، ئاخر مائقولە مناڵەکەت جەرگەکەت کەتوانای ئەوەت نیە ژیانێکی خۆشی بۆدابین بکەیت و کارت بۆدەکات لەبەرامبەر بەدەست ھێنانی ژیان ئازار و ئەشکەنجەی بدەیت و ئەو کارەی کەپێی دەکەیت بتەوێت بەسەرکەوتووی بە بەردەوامی ئەنجامی بدات . ؟
چ ویژدانێکە کە ئەمانە بەئەنجام دەگەیەنێت ،، ئەگەر لە دراما و چیرۆک و رۆمان خوێندبێتتانەوە یاخود بینیبێتتان زۆر جار ئەو مناڵانەی کە فێری جگەرە کێشان و خواردنەوە و تاڕادەیەکیش تلیاک کێشان دەبن ئەمە جیا لەو کارە قێزەونانەی فێری دەبن ھەمووی بەھۆی توندوو تیژی خێزانەکانە بۆ سەریان و کاردانەوەی خراپ لەمێشکان دروست دەکات ،، کەواتە سزادانی منداڵەکان لەپێناو سەرکەوتوونەبوون لەکارەکانیان کاردانەوەی خراپی دەبێت وادەکات مناڵ سەرەڕای ئەوەی ھەست بەھەژاری دەکات ھەست بە نەبوونی سۆز و خۆشەویستی خێزانەکەی بکات ،، ھەست بەنەبوونی ئارامی و شادی بکان .
بۆیە بۆ بەدەست ھێنانی سەرجەم ئەوشتانەی دەیەوێت ڕێگای ھەڵە دەگرێتە بەر ، توشی ھەڵەدەبێت ، دەتوانین بڵێین توشی لادان و گوناح دەبێت ، بۆی ھەیە ڕووبەڕووی زیندان و ئەشکەنجە و کوشتنیش ببێتەوە .
بۆیە من دڵنیات دەکەمەوە کە ڕووبەڕوو بوونەوەی مناڵ و سزادانی مناڵ بەرەو ھەڵدێر دەبات و خوازیارم دایکان و باوکانی بەڕێز دووربن لە سزادانی جگەر گۆشەکانیان لەکاتێکدا ئەوان لەبەر بەردەوام بوونی ژیانیان کاردەکەن و ماندووی دە کێشن
ئایا ڕێکخراو و کۆمەڵەکانی داکۆکیکەر لە مافی مناڵ تە چەند توابیویانە لە ئاست کێشە و مافەکانی مناڵ دا هەڵوەستەیان هەبێت ؟ یاخۆد ئەوانیش هەر بۆ ووتاری ڕۆژنامەکان و لافیتەی بەردەم سەنتەرە ڕۆشنبیریەکان چالاکن ؟!!
وەڵا من زانیاری تەواوم نیە بۆیە پێویستە سەر بەخۆ ھەمووشتێک نەڵێم ،، بەڵام وەک خوێندوومەتەوە تا ئێستا لە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکاندا ،، مناڵێکی زۆر لەشارەکانی کوردوستان خەریکی کارکردنن و ڕێژەشیان لەزیادبووندایە ،، بەپێی ئەو ھەواڵەبێت ئەوانەی دەی ڵێن لەبەردەم رۆژنامەکاندا جێبەجێی ناکان ،، وتە ھیچنیە ،، کردار شەرتە .
سوپاس بۆ پرسیارکردنت و خۆشبەختبووم خۆم بەاسودە دەزانم وەڵامەکانم لەاسات پرسیارەکان بێت و سنوورم تێنەپەڕاندبێت ،، بەڵام ئەوانەی نوسیوومە بۆچونی منە و من وابیر دەکەمەوە .
ئاسوده يتان ئاواتمــه

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
لهسهر هێڵ نییه





دەست خۆش بەڕێز يارا كورد خان، زۆر سۆپاس بۆ بەشدار بوونت لەم تەوەرە دا ... هەر بژیت
سۆپاس بۆ ووتەکانت، هیوادارم بەڕێزتان و سەرجەم ئەندامان هەرمیشە لە کەتێکی شاد دابن و خەندە و پێکەنین میوانی هەمیشەییتان بێت،
هەروەک تیشکت خستە سەر گشت پرسیارەکانی ئەم تەوەرە و تا ڕادەیەک هاوڕایت لەگەڵ بۆچوونی ئەندامان کە هەژاری ڕۆلێکی بەرچاوی هەیە لەم دیاردەیە دا،
هەروەها کەمتەرخەمی حکومەتی هەرێم لە ئاست دانانی سنوورێک و بڕیار دان لەسەر مافێکی گۆنجاو لە ئاست مناڵە کارکەرەکان و دۆزینەوەی چارەیەک بۆ ئەو خێزانانی کە هەژاری بەرووکی گرتوون تا ناچاری ئەوە نەبن کار بە مناڵەکانیان بکەن، هەروەها خۆدی مناڵەکانیش پێویستیەکانیان دابین بکرێت تا ڕووبەڕووی هەندێ بارودۆخ نەبنەوە وەکو دابڕان لە خوێندن و تێکەڵ بوون بە کەسانی خراپ کە ڕێخۆشکەر بن بۆ فێر بوونی کاری نەشیاو، کە کاریگەری بکاتە سەر لایەنی پەروەردەی ئەو مناڵە لە داهاتوو دا.
لێرە دا پێم باشە ڕای بەڕێزتان دەربارەی ڕێکخار و کۆمەڵەکانی داکۆکیکردن لە مافەکانی مناڵ بزانم، ئایا ئەم کۆمەڵ و ڕێکخراوانە تا چەند چالاک بوونە و لە بەرژەوەندی مناڵان دا کاریان کردووە ؟
دووبارە دەست خۆش، ماندوو نەبن


لهسهر هێڵ نییه





زۆر سۆپاس بەڕێز کاک بـروسک، بۆ بەردەوام بوونت لە تەوەر دا ... ماندوو نەبیت
ڕوونکردنەوەت دەربارەی پرسیارەکان تەوەرەکەی دەوڵەمەدنتر کرد، بەر دڵنیاییەوە ئەرکی حکومەتە کە میلەتەکەی بژیەنەت و پیێداویستەکانی بۆ دابین بکات و لە ئاست کەشە و گرفتەکانی کۆمەڵگاکەی دا بێ دەنگ نەبێت ... بەڵام زۆر بە داخەوە حکومەتەکام لەم ناوەندە دا خەوتووە !
بەڕێزتان باستنا لە ووڵاتێکی وەک بەریتانیا کرد، لێرە دا بۆمان دەرئەکەوێت کە چەندە جوانە هەموو لایەک هاوکار بن بۆ پێکەوە ژیان و ئەو کاتە ژیان بوونی ئەبێت و مرۆڤ هەست ئەکات کە ژیان مانای هەیە ... چەندە گرنگە داهاتووی مناڵ دابین بکرێت و لە بارودۆخەکانیش دا مناڵ سەرپشک بکرێت لە بڕیاردان.
زۆر درێژە بەوە نادەم چۆنکە پێکەوە لە گەڵ هاوڕێیان زۆر باسمان لەم لایەنانە کرد و سۆپاس بۆ بەڕێزیشتان کە ئەزموونی ووڵاتێکی وەک بەریتانیات بۆ باسکردین، لێرەوە دەمەوێ باس لە چۆنیەتی چارەسەر کردنی ئەم دیاردەیە بکەین ... ئایا بە بڕوای تۆ چۆن بتوانین سوود لە ئەزموونی ووڵاتێکی پێشکەوتووی وەک بەریتانیا یانهەر ووڵاتێکی تری پێشکەوتوو وەرگرین لە پێناو داهاتوویەکی پڕشنگدار ؟
پرسیاری دوەەمیش ئایا چی بکرێت بۆ چارەسەری ئەم دیاردەیە ؟ (خێزان و حکومەت و ڕێکخراوەکانی مناڵان) ؟
سەرکەوتوو بن
لهسهر هێڵ نییه





زۆر سۆپاس بەڕێز hanasa9 خان، بۆ بەردەوام بوونت لە تەوەر دا ... مانوو نەبیت
ڕاستە گەورە سالاری و لاسایی کردنەوەی گەورەکان دوو چەمکی جیاوازن، بەڵام من لێرە دا پێچەوانەی ڕای بەڕێزتانم، چۆنکە سروشتی مناڵ وایە حەزی بۆ ستەکان ئەچێت واتە هەموو شتێک لەوانەیە بەلایەوە سەرنج ڕاکێش بێت ... بەڵام من لێرە دا گەورە سالاری و لاسایی کردنەوەی کار کردن پێکەوە ئەیبەستمەوە بەوەی ئەگەر بو نموونە باوک مناڵەکەی نەبات بۆ شوێنی کارکردنەکەی چۆن مناڵ لە خۆیەوە لاسایی ئەکاتەوە ؟! مەبەستم لێرە دا ئەوەیە کاتێک باوکەکە مناڵ لە هەندێ بارودۆخی مناڵی دووری ئەخاتەوە و ڕۆژانە ئەیبات بۆ دەرەوە لەگەڵ خۆی ئەو کاتە مناڵەکەش لەم بارودۆخە ڕادێت و لەو کاتەشا ئەکرێ بکەوێتە خانەی لاسایی کردنەوە کەواتە سەرچاوەی ئەم لاسایی کردنەوەیە هەر بۆ گەرەسالارییەکە ئەگەڕێتەوە خۆ ئەگەر هەر بە دنیای مناڵی خۆیەوە خەریک بووایە ئەو کاتە بیری بۆ لاسایی کردنەوەی ئەو کارە نە دەچوو. (لەم نموونە یە دا مبەستم لاسایی کردنەوەی مناڵە بۆ کار کردنی دەرەوە، نەک لاسایی کردنەوەی مناڵ بۆ کارەکانی ناو ماڵ)
سۆپاس بۆ وەڵام دان و ڕا و سەرنجەکانی بەڕێزتان بۆ پرسیارەکانیتر ... تەنها سەرنجێکم هەیە لەسەر ئەوەی هەر وەک باسمان لەوە کرد کە پێویستە خێزان ژیانێکی باش بۆ مناڵەکەی دابین بکات، بەڵام کە هەندێک خێزان ناتوانن ئەو بژێوی و پێویستیە بۆ مناڵەکانیان دابین بکەن ئەوا ئەرکئ حکومەتە چاودێریان بکات، ئایا پێت وایە ئەو بڕە پارەیەی دابین کراوە بۆ خێزانە هەژارەکان کە 30 هەزارە بۆ مانگێک بڕە پرایەکی گۆنجاو بێت بۆ دابین کردنی ئەو بارودۆخەی باسی لێوە دەکەین ؟
لە کۆتاییش دا بە پێویستی ئەزانم بچینە سەر باسی چارەسەری ئەم دیاردەیە ؟ ئایا چ پێویستە بکرێت بۆ چارەسەر کردنی ئەم دیاردەیە ؟ چ ئەرکێک پێویستە لەسەر خێزان، حکومەت و ڕێکخراوەکانی مناڵان لە پێناو پاراستنی داهاووی ئەم مناڵە و نەهێشتنی ئەم دیاردەیە لە ناو کۆمەڵگا دا ؟
سەرکەوتوو بن
لهسهر هێڵ نییه





زۆر سۆپاس بەڕێز tina خان، بۆ بەردەوام بوونت لە تەوەر دا ... ماندوو نەبیت
هیوادارم هیچ کەسێک ڕووبەڕووی ئەم حالەتە نەبێتەوە و بتوانێت بە تەواوی و بە خۆشی تەمەنی مناڵی بەرێ بکات،
دەکرێ بڵێین هەندێ هۆکار هەیە کە وا ئەکات مناڵ بەم جۆرە کارانە هەڵسێت کە ئاماژەت پێکرد، لەوانەیە بۆ نەبوونی کاتی ئەندامانی تری ماڵەوە و سەرقاڵ بققنیان بگەڕیتەوە یاخۆد کەسانێکی تریان نەبێت بۆ ئەم کارانە، بە هەر حال هیوای لەش ساخی و تەمەن درێژیت بۆ ئەخوازم.
سەبارەت بە پرسیاری یەکەم بێگۆمان وایە ئینجا کارەسات لەوە دایە بە چەند مانگ جارێک ئەدرێ یان نا ! کە زۆر بە داخەوە حالەتی واش لەم ووڵاتە ڕووی داوە بەرپرسێکی ئەم ووڵاتە و بە پارەی ئەم میللەتە 15 هەزار دۆلار لە شەوێک لە شەوە سوورەکانی خۆی دا سەرف ئەکات !!!
کە ئەمەش باجی نەبوونی یاسا و یەکسانیە لەم ووڵاتە دا ...
ئاماژەمان بە سەرجەم لایەنەکانی ئەم تەوەرە دا و پێم باشە تیشک بخەینە سەر لایەنەکانی چارسەر کردنی ئەم دیاردەیەش، ایا چ پێویستە بکرێت بۆ چارەسەر کردنی ئەم دیاردەیە ؟ چ ئەرکێک پێویستە لەسەر خێزان، حکومەت و ڕێکخراوەکانی مناڵان لە پێناو پاراستنی داهاووی ئەم مناڵە و نەهێشتنی ئەم دیاردەیە لە ناو کۆمەڵگا دا ؟
سەرکەوتوو بن
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن Sad Clown (2011-08-17 15:49:25)
لهسهر هێڵ نییه





سلاو
سوباس و سه ر كه وتن بوتوي ئه زيز و خه م خور
به داخه وه له كه ل ئه م هه موو جه ر مه يه ري و دزواري يه ى توشي منا لان ده بيته وه شتيكيش هه يه نا وى ريكخراو يان كومه له يه بو
دا كوكي كردن له مــــافــــي مـــنـــالان!!!!
هه ر جه نده من نا مه ويت له شكوي ئه و ريكخراوانه كه م بكه مه وه ,به لام له راستي دا من زوربه مان له 1|6 ناويا ئه بيستين يان كاره كانيا ئه بينين...كه ئه ويش زياتر جلاكي كوراني و هه لبه ركي يه نه ك جاره سه ري كيشه ى منالان..!!!
ئه كه ر نا ده بيت به داتا كارو بروزه كانيان بخه نه روو كه بو منا لانــــيـــان كردووه تا هه موان ئاشنا بين....
هــــه ربــــزيـــــت
لهسهر هێڵ نییه





زۆر سۆپاس بەڕێز کاک ☀Yadgar☀ بۆ بەردەوام بوونت لە تەوەر دا ... ماندوو نەبیت
سەبارەت بە پرسیارەکان ڕوونکردنەوەی تەواوت نووسی و هەڵوەستەمان لە سەر زۆر لایەنەکانی ئەم تەوەرە کرد لەگەل بەڕێزتان و ئەندامانیش ... بێگۆمان تهەروەک پێشتریش ئاماژەم پێکرد زۆر مانەوە لە دەرەوە دەبێتە هۆکارێک بۆ تێکەڵ بوون لە گەڵ چەنین کەسانی جۆراوجۆر کە هەریەکێکیان هەڵگری خۆڕەوشتێکن و لەوانەیە ئەمەش کاریگەری زۆری هەبێت بەسەر داهاتووی مناڵ لە فێر بوونی زۆر ڕەوشتی نابەجێ و لە داهاتووس دا باجی ئەم شتە بداتەوە.
سەبارەت بە ڕێکخراوەکانیش بە دڵنیاییەوە هەر کۆمەڵەیەک و ڕێکخراوێک لایەنێکی سیاسی لە پشتەوە بێت زیاتر کار بۆ مەبەست تایبەت دەکات وەک لە گشتی، ئەوەیی جێگای داخە لەم ووڵاتەس دا بووتە بنەما کە هەموو شتێک ئەبێت دەستی لایەنێکی سیاسی تیا بێت !!
بە هەرحال زۆر درێژە پێ نادەم بە باس لە لایەنە چارەسەریەکانی ئەم دیاردەیە بکەین هەمان پرسیار بۆ بەڕێزیشتان:
ئایا چ پێویستە بکرێت بۆ چارەسەر کردنی ئەم دیاردەیە ؟ چ ئەرکێک پێویستە لەسەر خێزان، حکومەت و ڕێکخراوەکانی مناڵان لە پێناو پاراستنی داهاووی ئەم مناڵە و نەهێشتنی ئەم دیاردەیە لە ناو کۆمەڵگا دا ؟
سەرکەوتوو بن
لهسهر هێڵ نییه





زۆر سۆپاس بەڕێز :: سەنگین :: خان، بۆ بەردەوام بوونت لە تەوەر دا ... ماندوو نەبیت
سۆپاس بۆ وەڵام دانەوەی پرسیارەکان، خۆشحاڵ ئەبم کە بۆچوونەکان ڕەنگ دانەوەی هزر و بیری ئەندام بن و بەڕێزتان و ئەندامانیش ئازادن لە هەر بیر و بۆچوونێک هەتانبێت.
لە پرسیاری یەکەم دا خاڵێکی گرنگت ئاماژە پیداوە کە مناڵ تووشی حالەتێک ئەبێت وا بیر ئەکاتەوە کە هیج هەست و سۆزێک بۆی نیە لە لایەن خێزانەوە لەم کاتەش دا هەڵوەستەی ئەگۆڕێت و پەنا ئەباتە بەر هەندێک ڕەوشت کە کاریگەری ئەبێت بۆ سەر داهاتووی خۆی.
ئەوەی جێگای سەرجنە ئەوەیە هەر نەبوونی ماف وای کردووە کە مناڵیش ببێت بە یەک لە قۆربانیانی کێشە وگرفتەکانی کۆمەڵگا ! ئاخر ئەگەر وەک ووڵاتانی خاوەن ماف یاسایەک هەبوایە کە خێزان ناچار بکات لەوەی تۆند و تیژی بەکار نەهێنێت بەرامبەر مناڵ ئەو کاتە مناڵەکەش زیاتر باوەڕی بە خۆی ئەبێت ... بەڵام پێچەوانەی ئەمە ئەم ئەنجامەی لێ ئەکەوێتەوە کە مناڵ هەست بە ڕووخان بکات لە کەسایەتی خۆی دا.
بۆ پرسیاری دوومیش هەروەک بەڕێز یارا کورد ئاماژەی پێدا زۆر بەی ئەم ڕێکخراوانە لە 1/6 دا ئەبینین ! کە لەوانەیە ئەم چالاکیەش شتێکی زۆر کەم بێت لە بەرامبەر ئەو ووشە زۆرانەی کە ئەیکات ! هیوادارم ڕێکخراوەکانیش بە خۆیان دا بجنەوە و ببنە ناوەندێک سوودێک بە مناڵە چاوگەشەکانی ووڵاتەکەمان بگەیەنن و بەرژەوەندی گشتی پێش هەموو شتێکەوە بێت.
لێرە دا دێینە سەر باسی چارەسەری ئەم دیاردەیە و پێم باشە ڕای بەڕێزتان دەربارەی پرسیاری ئەم لایەنەش بزانم، ئایا چ پێویستە بکرێت بۆ چارەسەر کردنی ئەم دیاردەیە ؟ چ ئەرکێک پێویستە لەسەر خێزان، حکومەت و ڕێکخراوەکانی مناڵان لە پێناو پاراستنی داهاووی ئەم مناڵە و نەهێشتنی ئەم دیاردەیە لە ناو کۆمەڵگا دا ؟
سەرکەوتوو بن
لهسهر هێڵ نییه





زۆر سۆپاس بەڕێز يارا كورد خان، بۆ بەردەوام بوونت لە تەوەر دا ... ماندوو نەبیت
دەست خۆش بۆ تۆی بەڕێز، تیشکت خستە خالێکی زۆر جوان ئەویش کە چالاکیەکانی ئەم ڕێکخراو و کۆمەڵانە زیاتر خۆی لە ئاهەنگەکانی 1/6 دا ئەبینێتەوە !
لەوە سەیرتر لەوانەیە دوو ڕیزەکانی پێشەوەش هەمووی بۆ گەورەکان دانرابێت !! ئەو کەسانەی تەنها بە ووتە باسی مافی مناڵان ئەکەن و کرداریشیان بۆ مافی مناڵ بڵقی سەر ئاوە !
هەر بۆ درێژە دان بە تەوەر باس لە لایەنی چارەسەری ئەم دیاردەیە ئەکەین هیوادارم ڕای بەڕێزیشتان لەم بارەیەوە بزانم:
ئایا چ پێویستە بکرێت بۆ چارەسەر کردنی ئەم دیاردەیە ؟ چ ئەرکێک پێویستە لەسەر خێزان، حکومەت و ڕێکخراوەکانی مناڵان لە پێناو پاراستنی داهاووی ئەم مناڵە و نەهێشتنی ئەم دیاردەیە لە ناو کۆمەڵگا دا ؟
سەرکەوتوو بن
لهسهر هێڵ نییه









دوباره سلاو
چارهسهر !
چارهسهر تهنها ئهوهیه وهک ئهوروپا که داهاتێکی زۆر کهمی ههیه بهلام ههمو منالێک لهگهڵ لهداکبونی بڕه پارهیهکی تایبهت به خۆی ههیه تا تهمهنی گهوره بونی
پێویسته له ولاتی ئێمهش ههمان شت بکرێت که ولاتێکه داهاتێکی زۆۆۆۆۆر زۆری ههیه گهر ئهمه بکرێت پێم وایه کارکردنی منالان لهسهر شهقامهکان نابینرێت
دهستت خۆشبێت و بژیت

لهسهر هێڵ نییه
ئایا چ پێویستە بکرێت بۆ چارەسەر کردنی ئەم دیاردەیە ؟ چ ئەرکێک پێویستە لەسەر خێزان، حکومەت و ڕێکخراوەکانی مناڵان لە پێناو پاراستنی داهاووی ئەم مناڵە و نەهێشتنی ئەم دیاردەیە لە ناو کۆمەڵگا دا ؟
حکومەت لە نێو حکومەتیشدا وەزارەتی پەروەردە ئەبێت جەوێکی وا بخوڵقێنێت بۆ ئەو منداڵانە کە بێ ئەوەی پێان بوترێت بچن بۆ خوێندنگا خۆیان ئەو ریگایە بگرنە بەر چونکە سەرەتا دروست بونی منداڵ لە خوێندنگەدایە وە رێگرتن لە نە چونی منداڵ بۆ سەر شەقام کاریگەری باشی هەیە خوێندنگا بەڵام چۆن خوێندنگەیە ؟؟ نەک وەکو ئەوانەی ئێستا خۆ هەر لە بەندی خانە دەچێت!!منداڵ لە سەرەتاوە زۆر لە قوتابخانە دەترسێت زۆربەمان هەستمان بەو ترسە کردوە بەڵام بە رادەیەکی کەم بیر لە چارەسەری ئەو ترسە کراوەتەوە!! بۆ راوانەوەی ئەو ترسە پێویستە گۆران لە ناوەرۆکی وانەکاندا بکرێت و تا رادەیەک لە سەرەتادا پێویستە کار لەسەر ئەوە بکرێت کە منداڵ لە سەرەتای خوێنیدا حەزی پێەتی گۆران لە شێوازی هەڵسوکەوتی مامۆستایندا بکرێت هەرچەندە کراوە بەڵام پێویستە باشتر بکرێت بەشێوەیەک ئەو گۆرانە بکرێت پەیوندی دوژمنانەی خوێندکار و مامۆستا بکرێت بە پەیوەندیەکی دۆستانە و خۆشەویستی نێوان مامۆستا و خوێندکار...گۆرانکاری لە هەیکی خوێندنگاکاندا بکرێت ئەوەی ئێستا هەیە هاوشێوەی بەندیخانەیە !! پێویستە دیکۆرێکی جوان بدرێت بە هەیکلی قوتابخانەکان بەسێوەیەک بێت کە چویتە ناویەوە دڵت بکرێتەوە نک پێ دڵگران بیت!!!ئەمانە هۆکارێکن کە منداڵ قوتابخانەی خۆش بوێت و دووربکەوێتەوە لە شەقام لەوانەیە زۆرێک لە رقی شێوازی خوێندنی ئێستا حەزیان بەسەر شەقامەکان بێت!!
لایەنی خێزانیش کاریگەری خۆی هەیە پێویستە باس لە داهاتووی منداڵەکەیان بکاتەوە و تێ بگەیەنێت داهاتوو لە نێو خوێندنگاکانەوە بە دەست دەکەوێت نەک لەسەر شەقامەکانەوە .تێی بگەیەنێت کە شەقام زیان لە ئێستا و داهاتوی دەدات.
وەسەلام رێزم بۆ هەموو لایەک دەستی تۆ سەرجەم هاورێێان خۆش بێت بۆ درێژەدان بە تەوەرەکە،،،،
کاتێکی خۆش بۆ ئێوە..
لهسهر هێڵ نییه





ســــــلاو
هـــه رده م ســــه ركـــه وتـــووبـــيت
بيكومان ده بيت جاره سه ري كونـــجاو و خيـــرا بوئه م ديارده يه بــدوزينه وه ,تا ئا ينـــده ى ئه م مندالانه ببـــاريــزيـــن ,يان هيج نــه بيـــت ريكير بين له هـــاتني منالانى ديكه بو نا و جيهاني كاركردن
ئه م كاره سه ره تا له حكومه ت و لا يه نى به يوه ندي دار ده ست بتتتيده كات ئه ويــــش بـــه:
باشكردني باري زيا ن و كوزه رانى خه لكى ئه ى ئه مه جون ئه بيت؟ ئه مه ش له ريكه ى عداله تى اجتماعي (داد وه ري كومه لا يه تى) يه وه ده بيت.
كه ريكه بكيريت له قه له و بووني جينيك له سه ر حسابي جينيكى هه زا رو لا واز..
باشان دوزينه وه ى كاري شياوو كونجاو بو خيزانه بي ده رامه ت و نه دار
ئه مه ش نه بوو خــو مـــا شا الله حكومه ت فه قير ني يه با هه ستيت به برينه وه ى ده ر ماله يه كي كونـــجاو موجه يه ك ,كه بتـــوانن بيـــى بزين و منـــالان نه خه نه سه ر جاده و كولا نه كان بو كار كردن و بزي وى دابين كردن...
-ئه وه نده ى ئاكا دارين هه نديك ريكخراو باره ى باش به ناوي منالانه وه وه ر ده كرن ده بــــا بو خزمه تى منالان ســـه رفي بكه ن,به خوياندا بجنه وه و بير له ئاينده و جـــاوي كــه شـى ئـــه و مـــنــالانـــه بـــكه نــه وه.ئه كه ربيت و راســـت كوبـــن دلنيام كاري زورباش بو منالا ن ئــه كـــه ن كـــه ئه مـــه ئه ر كي سه ر شاني خويانه..
_زوربه مــان را مان وابـوو ئه م ديارده يه له هـــه زاري يـــه وه سه ري هه لداوه كه ربيـــت و هــه زاري جـــاره ستته ر بــكه يــن ئه وا تــوماتيــكي يه ن ديـــارده كــه بــه ره و لاوازى و نــه مــان ده جــيــت.
_له باشدا ئه كه ر بينرا خيزانيك مستواي معيشى باشه و مناله كاني ئه نيريته سه ر كار,ئه و كـــات ئـــه تــوانـــريـــت ري و شوينى ياسايى له به رامبه ر ئه و خيزانه دا بكيريته به ر و به بـــيـــى يــــاســـا مـــافــه كانى منالان وه ربكيريته وه
مناله ئازيزه كاني ولاتم به ئوميدى دواروزي كه شتان
توش سه ر كه و توبيت ساد كيانى ئيمه
لهسهر هێڵ نییه
جارێکی دیکە سڵاوتان لێبێت ،، دەست خۆشیم بۆ تەواوی ھاوڕێیان و تۆی بەڕێز کاکە ساد کڵاون ،، ھەربمێنن بۆ کوردژینی پێشەنگ

ئایا چ پێویستە بکرێت بۆ چارەسەر کردنی ئەم دیاردەیە ؟ چ ئەرکێک پێویستە لەسەر خێزان، حکومەت و ڕێکخراوەکانی مناڵان لە پێناو پاراستنی داهاووی ئەم مناڵە و نەهێشتنی ئەم دیاردەیە لە ناو کۆمەڵگا دا ؟
لەڕاستیدا ناتوانین ڕێگایەکی وا دەست نیشان بکەین کە %١٠٠ مناڵەکان دورکەونەوە لەکارکردن بەڵام دەنتوانین بڵێین ھاوکاریکردنی مناڵەکان لەکاتێکدا دەبێت کە ھاوکاری خێزانەکانیان بکرێت !
ئەگەر خێزان موحتاج نەبێت ھەرگیز منداڵ نانێرێتە سەرجادە و شەقامەکان ، کەواتە بەبۆچونی من تاکە ڕێگا چارە ئەوەیە ھاوکاری خێزانی منداڵەکان بکرێت و موچەیەکیان بۆدابین بکرێت کەبتوانن ژیانی پێوە بەسەر بەرن ، نەک مووچەیەک کەبڕێکی زۆر کەمە بۆمنداڵەکە دیاری بکرێت .
وە لەوانەیە ئەم ڕێگا چارەیە نزیکەی %٧٠ مناڵەکان دوربخاتەوە لە کارکردن و مناڵەکان خەری کی خوێندن بن و ھیوایەکیان ھەبێت
لەکۆتایدا دەست خۆشیت لێدەکەم و دەخوازم توانیبێتم ئەوەی مەبەستمە بیگەیەنم ، بەھیوای ئەوەم رۆژێک دابێت لەکوردستان کەمترین منداڵ لەسەر جادەکان ببینرێت و ھاوکاریان بۆبکرێت ھیچ شتێک ئەستەم نیە و پێویستە ئەو وتەیەمان لەیاد نەچێت
ئاسودەی ھەمیشەی بۆتەواوی مناڵەکانی وڵاتەکەم
شادبن
:: سەنگین ::
لهسهر هێڵ نییه








دوباره سڵاو
به بۆچونی من لهسهر حکهمهت پێویسته که رێکخراوێک دا بمهزرێنێت بۆ ئهو منداڵانهی که ههتیونو ههژارن لهسهر جادهکان ئیش دهکهن پێویسته ئهم ڕێکخراوه ئهم منداڵانه له خۆ بگڕێتو به شێوهیهکی باش بهخێویان بکهن که ئهوانیش ههست به خۆشیو مافی خۆیان بکهن، پێوسیته لهسهر حکومهت مهعاش بۆ ههمو منداڵه ههژارهکان ببڕێتهوه بهس نهک ئهو مهعاشهی که هاوڕێیان باسیان لێ کردوه، ئهگهر حکهمهت یارمهتی خێزانه ههژارهکانی بیات، ئهوا خێزانهکانیش زۆر له منداڵهکانیان ناکهنو نایان نێرن بۆ ئیش کردن، ئهوهش دهبێته هۆی کهم کردنهوهی ئیش کردنی منداڵهکان. حکهمهتهکهمان دهتوانێت سود له سیستهمی وڵاته پێشکهوتوهکان ببینێت بۆ بنهڕهت کردنی ئهو دیاردهیه.
دواباره دهست خۆش کاکه گیان تهوهری زۆر جوان دهخهیته رو هیوای بهردهوامیت بۆ دهخوازم
سهرکهوتو بیت


لهسهر هێڵ نییه





بهرێز ساد دهست خۆش بۆ تۆ هیوام سهرکهوتنته
بۆ چارهسهری ئهم دیاریدهیه کێ بهرپرسیاره بهڕای من ههموو لایهک بهرپرسیاره خێزان حوکمهت کۆمهڵگا ههریهکهو ئهرکی خۆیان ههیه بۆ چاک کردنی ئهم دیاریدهیه
ئهرکی خێزانه نههێڵێت مناڵهکانیان چاو له گهورهکان بکهن
ئهرکی حوکمهته هاوکاری خێزانه ههژارهکان بکات و ژیانیان بۆ دابین بکات ئهرکی حوکمهته به یاسا رێگری له کار کردنی مناڵ بگرێت
ئهرکی کۆمهڵگایه واز لهو داب و نهریتانه بێنن که بۆیان ماوهتهوه مناڵ گهوره نهکهن با ههر به تهمهنی مناڵی خۆی بمێنێتهوه
ههر شاد بیت
لهسهر هێڵ نییه