.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







ڕق،کینه ، ناره‌حه‌تی , توڕه‌یی ... ڕێگاچارەکانیان لای ئێمەیە
هه‌سته‌کانی وه‌کوو ڕق ،کینه ،ناره‌حه‌تی یان توڕه‌یی......ئه‌مانه زۆر به هێزن سه‌ر چاوه‌ی ئه‌م هه‌ستانه ،هه‌ستی دڵگرانی نیه که‌به‌ر به‌ره‌کانیان نه‌کراوه.
ئه‌م هه‌سته ئیمه ئاگادار ده‌کاته‌وه که‌یه‌کێ له یـــاســـا و پێوه‌ره‌کانی ئێمه له به‌رچاو نه‌گیراوه.
* هه‌ستی دۆران *
هه‌ستی دۆران به‌م مانایهیــــه که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کهسهرناکهون ،به‌ڵام پێتان وانیه که له کۆتایدا به ئه‌نجامێکی باش ده‌گه‌ن؟
به‌ڵی ئه‌م هه‌سته ئێوه ئاگه‌دار ده‌کاته‌وه که به‌گۆڕینی شێوه‌ی کارکردنی خۆتان به ئه‌نجامیکی باش ده‌گه‌ن.
ڕێگه چاره:-
o.نه‌رمی بنوێنن باش بزانن که هه‌ستی دۆران هاوڕێی ئێوه‌یه و بیر له ڕێگه چاره‌ی نوێ بکه‌نه‌وه
o.که‌سێک به‌م ئه‌نجامه گه‌یشتوه که ئێوه به‌دوای ئه‌وه‌وه‌بن ،ئه‌وکه‌سه بکه‌ن به نمونه بۆ خۆتان و وانه‌یه‌کی لێوه وه‌رگرن.
o.ئه‌وشتانه‌ت خۆش بوێت که ده‌تانه‌وێت فێری ببن هه‌تا به‌م شێوه‌یه بتوانن به سه‌رف کردنی کات به‌سه‌ر ئه‌م کێشه‌دا زاڵ بن .
* هه‌ستی نائومێدی و بێ هیوای *
ئه‌م هه‌ستی نائومێدی و بێ هیوایـــــــی ،هه‌ستێکی ناخۆشه له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئێوه شتێکتان له ده‌ست داوه ئه‌م ههســــــته ئیــــوه ئاگادار ده‌کاته‌وه که ڕوانگه‌و چاوهڕوانیهکانتان بگۆڕن 
ڕێگه چاره:-
o.ئه‌مه بزانن که چی وانه‌یه‌ک له سه‌رکه‌وتن وه‌ر ده‌گرن یان چاوه‌ڕوانی چی شتێکی لێده‌که‌ن؟
o.ئامانجی نوێتر‌و کاریـــگهر تر هه‌ڵبژێرن کــــه بتوانن خێرا پێی بگه‌ن .
o.ڕه‌نگه خێرا بڕیارتان دابیت .به‌لام زۆر به‌ی کیشه‌کان کاتین و ئومێدی خۆتان له ده‌ست مه‌ده‌ن.
o.هێورو له سه‌ر خۆبن ،بیر له‌ویستی ڕاسته قینه ی خۆتان بکه‌نه‌وه و پیلانیکی باشتر بۆ گه‌یشتن به ئامانج دا بڕێژن.
o.بی له به‌ر چاو گرتنی ڕوداوه‌کانی ڕابردوت ، به‌نیسبه‌ت بــــه ڕوداواکانی دا هاتوو گه‌ش بین بن .

* هه‌ست به‌تاوان و گوناهباری *
هه‌ستی تاوان و گوناهباری ئاگادارتان ده‌کاته‌وه که ئێوه یه‌کێ له گرنگترین یاساکانی ژیانتان ژیر پی ناوه و ده‌بێ
به خێرایی هاوڵێکی بۆ باشتر بوونی بارودۆخ و پێش دووبـــــاره بونه‌وه‌ی بگـــرن به‌م شێوه‌یه ده‌توانین هه‌ستی ده‌رونی خۆمان پاک بکه‌ینه‌وه
ڕێگه چاره:-
o.ئه‌بێ ئه‌م ڕاستیه قبـــــووڵ بکه‌ین که یهکـــی له گرنگـــترین یاساکانی ژیانمان ژێر پێناوه.
o. بڕیار بده‌ن که ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته دوباره نه‌که‌نه‌وه .
o.له هه‌ستی تاوان و گوناهی خۆتاندا مه‌خنکێنن .ئێستا که به‌که‌ڵک وه‌ر گرتن له‌م هه‌سته ڕێگــــــهی دروستی خۆتان دۆزیه‌وه
o.ئیتر بیر له ڕابردوو مهکــــهنهوه .کاری دروستبهڕێوه ببه‌ن ئه‌گه‌ر به‌به‌رده‌وامی خۆتان سه‌رزه‌نشت بکه‌ن به ئه‌نجامی باش ده‌گه‌ن

* هه‌ستی لێنه‌هاتوویی *
هه‌ستی لێنه‌هاتویی نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ئێوه زانیاری ،درکــکردن،متمانه‌تان نـیــــــیه ئه‌م هه‌سته ئێمه ئاگه دار ده‌کاته‌وه
له به‌ر به‌ستێکی زیاتر که ڵک وه‌ر بــــگرین.
ڕێگه چاره:-
o.ڕه‌نگه لهپێوانهیهکی ههڵــــه بۆ ههڵـــــسهنگانــــدن که‌ڵکمان وه‌ر گرتبیت.
o.له خۆتان بپرسن:ڕه‌نـــگه من توانای به‌ڕێوه بردنی ئه م کاره‌م هه‌یه و ته‌نها من ئه‌م هه‌سته‌م پیک هێناوه .
o. ئه‌گه‌ر به‌م ئه‌نجامه گـــهیشتن که له‌ڕاستیدا لێهاتویتان بۆ به‌ڕێوه بردنی ئه‌م کاره نیه ، له‌م هه‌سته بۆ پێشـــکه‌وتنی خۆتان که‌ڵک وه‌رگرن
o.که‌سێک بکه‌ن به نموونه ی خۆتان که له بواری کاری ئـــێوهدا سه‌رکه‌وتوه هه‌وڵ بده‌ن هه‌رچی خێراتر به که‌ڵک وه‌ر گرتن
لــــه جۆری هه‌ڵسوکه‌وت و شێوه کاری ئه‌و لێهـــاتووی له‌کاری خۆتان به ده‌ست بهێنن.
*هه‌ستی دۆڕان،خه‌م،داماوی،شه‌که‌تی*
هه‌ستی دۆران ،خه‌م ،داماوی و شه‌که‌تی له کاتێکدا پێکدێن که ئێمه وا بیر ده‌که‌ینه‌وه توانای کۆنتڕۆڵ کردنی ڕوداوه‌کانمان نیه .
ڕێگه چاره:-
o.دیاری بکه ئه‌بێ له‌کام بوار زیاتر ئاگه‌دار ببمه‌وه
o.گرنگترین هه‌وڵی پێویست بۆ پێشکهوتـــن له‌م بواره‌دا دیاری بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن باشتر کۆنتڕۆڵیان بکه‌ن
بۆ به‌ر به‌ره‌کانی گردن له‌گه‌ڵ هه‌سته‌کانی خه‌م ،داماوی و شه‌که‌تی،فارودۆخهکه کۆنتڕۆڵ بکه‌ن .
o.باش بزانن که هه‌ر ڕوداوك حیکمه‌تێکی تێدایه ،له‌بیرتان بێت که گــــشت ڕوداوه‌کانی ژیان هۆکاری تایبه‌تیان هه‌یه و جۆرێک یارمه‌تیده‌رن.
* هه‌ستی ته‌نیایی *
هه‌ستی ته‌نیایی نیشانت ده‌دات که ئێـــوه ده‌بێت په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ خه‌ڵکانی دیکه بگرن و ئاگـــاتان له‌یاساکانی هاوڕیه‌تی هه‌بێت.
ڕێگه چاره:-
o.دیاری بکه‌م بـــــزانن پێویستان به چی جۆره په‌یوه‌ندیه‌ک هه‌یه :
o.به‌یوه‌ندی هاورێیــــانه ، په‌یوه‌ندی عـــــاشـــقانه ، په‌یوه‌ندی هــــاو خه‌می
o.خێرا بکه‌ن له په‌یوه‌ندی پێویـــــست بگرن.
نوسینەوەی :: برای زۆر ئازیزم بەرھەم
ئامادەکردنی :: سەنگین
خوازیارین جێگای ڕەزامەندی سەرجەمتان بێت
تایبەت بەکوردژینی پێشەنگ و ھاوڕێ ئازیزەکانمان
بۆنوسینی بابەتەکە سود وەرگیراوە لە چەندپەرتوکێک

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه





خوا پاداشتی تۆ‌و كاكه به‌رهه‌م گیانیش بداته‌وه.
زۆر جوان ئاماده‌تان كردووه‌و داتان ڕشتووه.
من خۆم بهدجهست ته‌نیاییه‌وه ده‌نالێنم.به‌ڵام هه‌رگیز هه‌وڵ ناده‌م لێی دوور كهومهوهو ئه‌و هه‌سته‌ش تازه په‌یوه‌ست بووه پێمه‌وه.چونكه ته‌نیایی گه‌ر بۆمن كیشه‌یه‌ك بێ ئه‌وا هه‌ر بۆمن چاره‌سه‌ری نزیكه‌ی 5تاكو 9كیشه ئه‌كات.بۆیه‌ش به سوپاسه‌وه بۆ ئێوه كه چاره‌سه‌رتان داناوه.به‌ڵام ناتوانم كاری پێبكه‌م.هه‌رچه‌ند دلنیام كه لێی سوودمه‌ند ئه‌بم.
ڕق،کینه،ناره‌حه‌تی,توڕه‌یی
وه سوپاس بۆخواش له‌م خاڵانه زۆر دوورم.
به‌خته‌وه‌ر بن و به‌رده‌وام بن ان شا‌ء الله

له‌سه‌ر هێڵ نییه
زۆۆۆر سوپاس بۆ پەیامەکەت کاکە ھەڵووێستی زۆۆر ئازیز تەمەننادەکەم ئاسودەی میوانی ھەمیشەیت بێت مایەی خۆشبەختیمانە کە بابەتەکە بەدڵی تۆی زۆۆر ئازیزە ،، منیش ھەمیشە حەزم بەتەنھاییە تۆ وەتەنی چارەسەریش و لەزۆر کێشە بەدورمان دەکات ،، بەڵام تەنھای تاسەر خۆشنیە و وەک وتراوە تەنھای بەس بۆ خواباشە ؟!
خوای گەورە پشتیوانت بێت و ئاسودەبیت ھەمووکات و ساتێکی تەمەنت
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەستەکانتان خۆشبێت کاک بەرھەم و رۆژان گیان بابەتێکی جوانتان ئامادە کردووە


له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس کیژان گیان خۆشحاڵم به‌بینینی په‌یامه‌که‌ت له نێو بابه‌ته‌که
هیوادارم بابه‌ته‌که جێگه‌ی سود گه‌یاندن بێت به‌ئێوه‌ی به‌ڕێز
به‌هیوای سه‌رکه‌وتن و ته‌مه‌ندرێژیت هاوڕێ گیان

له‌سه‌ر هێڵ نییه








دەستەکانتان خۆشبێت هەربژین هاورێیانى بەرێز کاک بەرھەم و سەنگین گیان ماندوونەبن سەرکەوتوبن بابەتێکى زۆر جوانە هیوام بەردەوامیتانە
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ^Astera^ (2011-08-16 13:04:07)

له‌سه‌ر هێڵ نییه
زۆۆۆر سوپاس بۆ پەیامەکەت ^Astera^ ئازیزم
تەمەننادەکەم ئاسودەی میوانی ھەمیشەیت بێت
مایەی خۆشبەختیمانە کە بابەتەکە بەدڵی تۆی زۆۆر ئازیزە
له‌سه‌ر هێڵ نییه