.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













كۆمەڵناسی لادێیی: لقێكە لە لقەكانی كۆمەڵناسی گشتی كە باس لە دیاردە كۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسی یەكانی كۆمەڵگای لادێی دەكات لە قۆناغە جیاوازەكانی مێژووی مرۆڤایەتیدا بە شێوەیەكی گشتی، هەروەها كۆمەڵگای لادێی بە شێوەیەكی تایبەتی، زۆر لە زاناو بیرمەندەكان باسی كۆمەڵگای لادێییان كردووەو جیایان كردۆتەوە لە كۆمەڵگای شارنشینی یەكێك لەو زانایانە زانای عەرەبی (ئیبن خەلدون) كە باسی كۆمەڵگای كۆچەری و شارنشینی دەكات هەروەها زانای ئەلمانی (فێردینان تونێس) باسی دوو چەمكی (جماین شافت وە جیژل شافت) دەكات.
هەروەها (ڕۆبەرت) باسی كۆمەڵگای كولتوری فۆلكلۆرو شـارســتانـی دەكــات هــەروەهـا (چـــارلــس كووڵی) باسی گرووپە سەرەتاییەكان و لاوەكیەكان دەكات هەروەها زانا (سۆرۆكۆن) باسی سێ جۆرە پەیوەندی كۆمەڵایەتی دەكات ئەوانیش بریتین لە :
1. پەیوەندی خێزانی.
2. پەیوەندی گرێ بەست.
3. پەیوەندی زۆرەملێ.
بەڵام هەردوو زانای ئەمریكی (بۆمس، بیگل) لە ژێر ڕۆشنایی زانای ئەڵمانی (فرید) چەند پێوەرێكیان دانا بۆ جیاكردنەوەی كۆمەڵگای شارنشینی نالادێی پێوەرەكانیش بریتین لە:
پێوەرەكانی جیاكردنەوەی كۆمەڵگای شارنشینی نالادێی بریتین لەمانەی خوارەوە:
1. لەكۆمەڵگای لادێیدا پەیوەندیە كۆمەڵایەتییەكان بە دوو ئاراستەدا دەڕۆن بەڵام لە كۆمەڵگای شارنشینی دا یەك ئاراستەیان هەیە.
2. لەجۆری یەكەم دا پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان شێوازی خۆبەخت كردنیان پێوە دیارە بەڵام لە جۆری دووەم دا زۆرە ملێی تێدا هەیە.
3. لەجۆری یەكەم دا كۆمەڵە مرۆڤەكان یەكیان گرتووە بەڵام لەجۆری دووەم دا جیاوازن و دژی یەكترن.
4. لەجۆری یەكەم دا پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكان درێژ خایەنن بەڵام لە جۆری دووەم دا كاتین وە یان كورتن.
5. لەجۆری یەكەم دا كولتورێكی پیرۆز هەیە بەڵام لە جۆری دووەم دا كولتورێكی عەلمانی هەیە.
6. لەجۆری یەكەم دا ڕەفتاری لاسایی كردنەوە هەیە لە جۆری دووەم دا ڕەفتارەكان زیاتر ئامانج دارن.
7. ڕەفتار لەجۆری یەكەم دا لەژێر كاریگەری سۆزدایە بەڵام لە جۆری دووەم دا لە ژێر كاریگەری بیركردنەوەو پلان و ئامانج دایە.
8. دەسەڵاتی كەسایەتی لە كۆمەڵگای لادێی دا هەیە بەڵام لە شاردا دەسەڵاتی فەرمی باوە.
9. لەجۆری یەكەم دا دەسەڵات و ماف و ئەرك و بەرپرسیاریەتی تاڕادەیەك ڕوون و ئاشكرا نی یە بەڵام لەجۆری دووەم ڕوون و ئاشكرایە.
10. ڕۆڵەكان تەواوكەری یەكترن لە كۆمەڵگای لادێی دا بەڵام جیاوازن و دژی یەكترن لە كۆمەڵگای شارنشینی دا.
ئەو جیاوازیانەی كە باسمان كردن قوتابخانەی كۆمەنیستی( شیوعی) پێی وایە كە جیاوازییەكان دەگەڕێتەوە بۆ پەیدابوونی كۆمەڵگای چینایەتی كە ئەمەش بووە هۆی سەرهەڵدانی ئامێری دەوڵەت ئەو ئامێرەش لە شارەكاندا كۆبووەوە یان دامەزرا ئەمەش بووە هۆی بایەخ دان بە شارەكان و فەرامۆش كردنی لادێكان
جیاوازیە سەرەكیەكانی ئەم كۆمەڵگایە لەلایەنی ئابوریەوە بریتین لەمانەی خوارەوە :
1. كۆمەڵگای لادێی كۆمەڵگایەكی بەرهەم هێن و بە كاربەرە لەهەمان كاتدا واتا كۆمەڵگایەكی خۆ بژێوە بەڵام كۆمەڵگای شارنشین كۆمەڵگایەكی بەكاربەرە بەشێوەیەكی گشتی.
2. لەسەر ئاستی كڕین و فرۆشتن ژیانی ئابوری لادێ پشت دەبەستێ بە پرۆسەی ئاڵوگۆڕی شتومەك بە شتومەك بەڵام لە سەردەمی پێشكەوتنی سەرمایەداری دا دەگۆڕێت بۆ ئاڵوگۆڕكردنی كەل و پەل بە سەرمایە.
3. كاری سەرەكی كۆمەڵگای لادێ نشینی كشتوكاڵ و ئاژەڵ داریە بەڵام لە شاردا بازرگانی لە
دوایی دا پیشەسازی و لەسەردەمی ئێستاش دا زیاتر ئاڵوگۆڕكردنی سەرمایە بە سەرمایە یە.
ئاماداکردنی سورێن & رهنج
تایبهت بهکوردژین


لهسهر هێڵ نییه





دەستان خۆش بێت باسێکی گرنگتان ورووژاندوە،
لە جیاکاریەکانی ئابۆری دا خالەکان تا ڕادەیەکی زۆر ڕەنگ دانەوەی ڕاستی خۆیان هەیە بەڵام بۆ لایەنی پێوەرەکانی جیاکەرەوە چەند سەرنجێکم هەیە:
1. لەكۆمەڵگای لادێیدا پەیوەندیە كۆمەڵایەتییەكان بە دوو ئاراستەدا دەڕۆن بەڵام لە كۆمەڵگای شارنشینی دا یەك ئاراستەیان هەیە.
ئەگەر بکرێ ڕوونکردنەوەی زیاتر لەسەر ئاراستەکان بدرێ، چۆنکە تەنها بە ووشە ئاماژەتان پێکردووە گەر بکرێ زیاتر بچنە ناو ناخی بابەتەکە و باس لە ئاراستەکان بکەن بۆ ئەوەی لە مەبەستە سەرەکیەکەی ئەم خاڵە بگەین ؟
2. لەجۆری یەكەم دا پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان شێوازی خۆبەخت كردنیان پێوە دیارە بەڵام لە جۆری دووەم دا زۆرە ملێی تێدا هەیە.
هەرچەندە ئاماژەتان بە وە کردووە کە ئەم پێوەرانە دەکرێ بڵێین لە قۆتابخانەی کۆمۆنیستیەوەیە، بەڵام ئەگەر بە چاوێکی گشتی سەیر بکەین بۆمان دەر دەکەوێت کە ئەم خاڵە هەڵەی تیایە سەبارەت بە جۆری دەم واتە شارنشینەکان کە پێم وایە زۆرە ملێ گەر هەبێت لە جۆری لادێنشین دا زیاترە وەک لە شارنشین بەهۆی هەندێک کاریگەری تایبەت لەسەر لادێ، بەڵام دەتوانین بڵێین ئەم خاڵە کۆمەڵگاکان بە گشتی ناگرێتەوە بەڵکۆ ئەمە بۆ ئەو کۆمەڵگایانە ووتراوە بە تایبەت لە ئەمریکای لاتین کە لە ساڵانی 50 و 60 ەکاندا تێڕوانینیان وابووە کە شارنشین لەوانەیە چینی کرێکار کە لادێنشینن دەچەوسێننەوە واتە دەکرێ زیاتر بەم مەبەستە ووترا بێت بۆیەشە ئاماژە بە ووشەی خۆبەخت کردن دراوە.
3. لەجۆری یەكەم دا كۆمەڵە مرۆڤەكان یەكیان گرتووە بەڵام لەجۆری دووەم دا جیاوازن و دژی یەكترن.
ئەمەشیان مەرج نیە، جۆنکە پێم وایە ووشەیەکی وا بە ناوی گشتیەوە دابنرێت ! ڕاستە ئەو یەکگرتنەی لە لادێ هەیە لە شارنشین دا نیە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر پەیوەندی و تێکەڵاو بوونی لادێنشینەکان کە بە هۆی کەمی کەسەکانیشەوە کاریگەری سەرەکی هەیە بۆ پەیوەندیە پتەوەکان بەڵام ئەمە لە شارنشین کەمتر ڕەنگ دەداتەوە، لە هەمان کاتدا ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە شارنشین دژی یەکتر بن !!
5. لەجۆری یەكەم دا كولتورێكی پیرۆز هەیە بەڵام لە جۆری دووەم دا كولتورێكی عەلمانی هەیە.
ئەمەشیان بە هەڵە ئەبینم ! کەواتە لێرەوە بۆمان دەرئەکەوێت کە زیاتر کۆمەڵگاکانی لاتین ئەگرێتەوە کە بیروباوەری کۆمۆنیستی و عەلمانی زاڵە.


لهسهر هێڵ نییه