❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئالۆزیه‌ گه‌وره‌کان مرۆڤی گه‌وره‌ دروست ده‌که‌ن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-20 06:31:24

سروش
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: پــــایته‌خت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-18
دواترین سه‌ردان: 2013-08-05
په‌یامه‌كان: 302
WindowsXPFirefox

ئالۆزیه‌ گه‌وره‌کان مرۆڤی گه‌وره‌ دروست ده‌که‌ن

ئالۆزیه‌ گه‌وره‌کان مرۆڤی گه‌وره‌ دروست ده‌که‌ن

     

که‌سه‌کان وه‌کو** چای سه‌فه‌ری ** وان تاکو نه‌یانخه‌نه‌ ناو ئاوی کوڵاو هه‌ست به‌ جه‌وهه‌ری ناخی خۆیان ناکه‌ن
( دان مه‌ک کنیۆن ) 




کچێکی (مه‌راکیشی) ، باوکێکی هه‌بوو به‌ کاری رستن وچنین گوزه‌رانی ده‌کرد. هونه‌ری ده‌ستی باوکی په‌ره‌ی سه‌ند و پاره‌یه‌کی ده‌ست که‌وت و کچه‌که‌ی بۆ گه‌شت و گوزار برد بۆ که‌ناره‌کانی ده‌ریای ( مه‌دیته‌رانه‌) که‌شتیه‌که‌یان له‌ نزیک ( مصر) دووچاری زریان بوو. باوکی گیانی له‌ده‌ست دا کچه‌که‌ له‌ که‌نارێک که‌وت. له‌وێ خانه‌واده‌یه‌ک هه‌ڵیان گرته‌وه‌ که‌ پیشه‌یان قوماش دوورین بوو فێری پیشه‌که‌یان کرد تا ئێره‌ ئه‌و کچه‌ له‌ئاکامی خۆی رازی بوو و سوپاسی خودای ده‌کرد. به‌ڵام ئه‌م ئاکامه‌ باشه‌ش زۆری نه‌خایاند . دوای چه‌ند ساڵ کچه‌که‌ له‌که‌نار ده‌ریا . له‌لایه‌ن بازرگانێکی مرۆڤه‌وه‌ رفێنرا که‌ که‌شتیه‌که‌ی به‌ره‌و ئه‌سته‌مبۆڵ ده‌رۆیشت کچه‌که‌ی برد بۆ بازاری کۆیله‌ فرۆشان . پیاوێک که‌ ستوونی که‌شتی دروست ده‌کرد هات بۆ ئه‌و بازاره‌ تا کۆیله‌یه‌ک بکرێت بۆ به‌رده‌ستی کردنی. به‌ڵام کاتێ چاوی به‌ کچه‌که‌ که‌وت به‌زه‌یی پێیدا هاته‌وه‌.له‌کابرای کری و بردی بۆ ماڵه‌وه‌ تاکو یارمه‌تی ژنه‌که‌ی بدات. به‌ڵام چه‌ته‌کانی ده‌ریا باری ئه‌م پیاوه‌یان دزی و بۆ کرینی کۆیله‌ی تر ده‌ستی به‌تاڵ بوو . کابراو ژنه‌که‌ی و کچه‌که‌ به‌ ناچار خۆیان ستونیان دروست کرد. کابرا که‌ بینی کچه‌که‌ شایه‌نی له‌وه‌ زیاتره‌ ، ئازادی پێ به‌خشی و کردی به‌ شه‌ریکی خۆی که‌ کچه‌که‌ زۆر به‌مه‌ خۆشحاڵ بوو .
رۆژێک کابرای ستوون سازداوای له‌ کچه‌که‌ کرد له‌گه‌ڵ بارێکی ستوون بچێت بۆ (جاوه‌) به‌ڵام نه‌گه‌یشتبووه‌ که‌ناره‌کانی (چین) که‌شتیه‌که‌ توشی زریانێکی توند بوو جارێکی تر ئه‌و کچه‌ی برد بۆ که‌نارێکی بیانی ئه‌م جاره‌ش کچه‌که‌ بۆ گله‌یی له‌ چاره‌نوس که‌وته‌ گریان. پرسی: "  بۆچی ده‌بێت هه‌موو روداوێکی ناخۆش به‌سه‌ر من بێت ". هیچ وه‌ڵامێکی نه‌بیست له‌سه‌ر لمه‌کانی که‌نار ده‌ریا هه‌ڵساو به‌ره‌و شار چوو. ئه‌فسانه‌یه‌ک له‌چین که‌ رۆژێک ژنێکی بیانی په‌یدا ده‌بێت که‌ خیوه‌تێک بۆ ئیمپراتۆر دروست ده‌کات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ چین که‌س هونه‌ری دروست کردنی خێوه‌تی نه‌بوو.هه‌موو خه‌ڵکی چین چاوه‌رێی به‌دیهاتنی ئه‌م ئه‌فسانه‌یه‌ بوون. سالی جارێک ئیمپراتۆر نێردراوی خۆی ره‌وانه‌ی شاره‌کان ده‌کرد تاکو له‌هه‌ر شوێنێک چاویان به‌ ژنێکی بیانی که‌وت بیبه‌ن بۆ لای.
له‌ مێژوودا هاتووه‌،که‌ ئه‌و ژنه‌ی له‌ که‌شتیکه‌ رزگاری ببوو گه‌یشته‌ لای ئیمپراتۆر به‌ هۆی وه‌رگێره‌وه‌ پرسیاری لێکرد ئایا ده‌توانێت خێوه‌ت دروست بکات. ژنه‌ ووتی : " وای بۆ ده‌چم بتوانم  " ژنه‌ داوای گوریسی کرد به‌ڵام چینییه‌کان گوریسیان نه‌بوو. ئینجا ژنه‌ به‌بیری هاته‌وه‌ که ‌له قۆناغی منداڵیدا له‌به‌ر ده‌ستی باوکی فێری رستن و چنین بووه‌،داوای هاوریشمی‌ کردو کردی به‌ ریس و گوریس.دوایی داوای قوماشی کرد ، به‌ڵام چینیه‌کان قوماشیان نه‌بوو . که‌وا بوو ژیانی خۆی له‌گه‌ڵ قوماش دوره‌کان به‌بیر هێنایه‌وه‌ و قوماشێکی تایبه‌ت به‌ خێوه‌تی دووری دوایی داوای ستوونی کرد چینیه‌کان ستوونیان نه‌بوو ئینجا ژیانی خۆی له‌گه‌ڵ کابرای ستوون ساز به‌بیر هێنایه‌وه‌ ستوونی خێوه‌تی دروست کرد. کاتێک که‌ هه‌موو ئه‌م که‌ره‌ستانه‌ ئاماده‌ بوو، هه‌موو ئه‌و خێوه‌تانه‌ که‌ له‌ ژیانی دا بینیبووی به‌بیر خۆی بهێنێته‌وه‌.له‌ئه‌نجامدا خێوه‌تێکی دروست کرد. ئیمپراتۆربه‌ هۆی دروست کردنی خێوه‌ت و روودانی پێشگۆیی ئه‌فسانه‌که‌ سه‌ری سورما . به‌ کچه‌که‌ی ووت: " هه‌ر ئاره‌زویه‌کت هه‌یه‌ به‌منی بڵێ تاکو بۆت جێبه‌جێ بکه‌م " کچه‌که‌ له‌گه‌ڵ شازاده‌یه‌کی قۆز هاوسه‌رگیری کرد و له‌گه‌ڵ منداله‌کانیدا له‌چین مایه‌وه‌ ساڵانێکی دوورو درێژ به‌ خۆشی و به‌خته‌وه‌ری ژیانی به‌سه‌ر برد .



ده‌ره‌نجام : وشه‌ی ئاڵۆزی (crisis ) به‌زمانی چینی (وی چی) (wei - chi  ) دوو واتای هه‌یه‌ : مه‌ترسی و ده‌رفه‌ت که‌واتاکه‌ی ئه‌مه‌یه‌  " هه‌موو ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی که‌ ئێمه ‌بۆ ئاواکردنی خۆمان و پشکوتنی توانا ده‌رونیه‌کانمان پێویستمانه‌ نه‌ک له‌ شوێنه‌ هێمن و دوور له‌مه‌ترسیه‌کانی ژیان به‌ڵکو له‌ناو جه‌رگه‌ی ئاڵۆزی و سه‌ختیه‌کاندا خۆی به‌ ئێمه‌ نیشان ده‌دات"


هه‌روه‌کو چۆن ده‌نک ده‌بێ له‌ناو دڵی خاکدا بته‌قێت تاوه‌کو رازی دڵی له‌به‌ر خۆر ئاشکرا بێت . ئێوه‌ش ده‌بێ ئازاری " ته‌قین " بچێژن تاوه‌کو به‌ " پشکوتن " بگه‌ن  (( جبران خلیل جبران ))



ئاماده‌کردنی : سروش
نووسینی : مسعود له‌علی
وه‌رگێرانی : سه‌ردار حه‌سه‌ن

تایبه‌ته‌ به‌ یانه‌ی کوردژین

Kurdzhin

لای نابینا ئه‌ڵماس و شوشه‌ وه‌ک یه‌که‌ ،
که‌واته‌ ئه‌گه‌ر که‌سێک نرخی تۆی نه‌زانی تۆ بێ نرخ نیت ئه‌و نابینایه
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-3a174adfa9.gif‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-08-20 07:49:50

roshna
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 2572
WindowsXPSafari

Re: ئالۆزیه‌ گه‌وره‌کان مرۆڤی گه‌وره‌ دروست ده‌که‌ن

ده‌ست خۆش
زۆر چیرۆکێکی سه‌رنجراکێش وجوان بوووووووو
به‌راستی وایه‌ ئاڵۆزی زۆر وات لێده‌که‌ن به‌هره‌مه‌ندتر بیت
سه‌رکه‌وتووبیت

Kurdzhin
خۆشه‌ویستم بۆ توره‌ بووی کاتێک پێم وتی دوڕوی
تۆ نه‌تهێلا راستیه‌که‌ له‌ده‌مم ده‌رچێت
بروا بکه‌ ویستم بڵێم  تۆ رویه‌کت له‌ هه‌تاوه‌و
رویه‌کیشت له‌ مانگ ئه‌چێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-08-21 17:24:36

سروش
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: پــــایته‌خت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-18
دواترین سه‌ردان: 2013-08-05
په‌یامه‌كان: 302
WindowsXPFirefox

Re: ئالۆزیه‌ گه‌وره‌کان مرۆڤی گه‌وره‌ دروست ده‌که‌ن

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت رۆشنا خان

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن سروش (2011-08-21 17:25:04)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-08-27 15:03:28

hawdam kosofe
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-30
دواترین سه‌ردان: 2011-12-11
په‌یامه‌كان: 61
WindowsFirefox

Re: ئالۆزیه‌ گه‌وره‌کان مرۆڤی گه‌وره‌ دروست ده‌که‌ن

ده ست خوش بابه ته كه ت زور به سووده

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-08-31 18:12:46

سروش
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: پــــایته‌خت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-18
دواترین سه‌ردان: 2013-08-05
په‌یامه‌كان: 302
WindowsXPFirefox

Re: ئالۆزیه‌ گه‌وره‌کان مرۆڤی گه‌وره‌ دروست ده‌که‌ن

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت کاکه‌ هاورێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net