.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














ئه م روداوه زور كارى تيكردم هه زم كرد بو ئيوه ى بكيرمه وه وه ئه م روداوه به راستى رويدا وه
دوای سێ مانگ هاتووچۆی دادگا، سەرەنجام جگە لە جیابوونەوە، رێگە چارەیەك لەبەردەم ئاكۆ و سرووشتدا نەما، بەڵام جیابوونەوەكە بۆ سرووشت، بەكارەساتێك كۆتایی هات، كە تائێستاش بە دەستییەوە دەناڵێنێ “ئاكۆ منداڵە ساواكەی فرۆشتم، شێت و هاری كردم”. سرووشت جەبار، 26ساڵ ئێستا لەبارودۆخێكی دەروونی خراپدا دەژیت بەوهۆیەوە.
ئەو رۆژەی بە بڕیاری لێك جیابوونەوە لە دادگا هاتنە دەرەوە، شایەتحاڵێكی نزیك لەو ژن و مێردە بەچاوی خۆی بینیویەتی كە چۆن سرووشت بەرگەی هەواڵی لەدەستچوونی منداڵەكەی نەگرتووە “قژی خۆی دەڕنی، بەپێی پەتی رایدەكرد بۆ لای منداڵەكەی، بەڵام باوكی و براكەی دەستیانگرت و بردیانەوە بۆ گوندەكەی خۆیان”. ئەو كەسە نزیكەیان گوتیشی “شێت و هار ببوو، نەیدەزانی چی بكات”.
ئاكۆ . ف، 32 ساڵ پوورزای سرووشت جەبارە. ماڵی باوكی سرووشت لە گوندێكی نزیك شارۆچكەی چەمچەماڵە و ئاكۆش نیشتەجێی سلێمانییە، لەمانگی تشرینی یەكەمی 2009 ژیانی هاوسەریان پێكهێناوە و هەر زوو ناكۆكی بەرۆكی گرتوون، سرووشت هۆكاری تەواوی ناكۆكییەكانی نێوان خۆی و ئاكۆ بۆ دایكی ئاكۆ دەگێڕێتەوە “تەنانەت بەبێ پرسی دایكی، نەیدەوێرا بێتە ژوورەكەشم”.
سرووشت، وەك دڵشكاوترین ژنی دنیا دەردەكەوێت، لەبارەی رابردووی خۆی لەگەڵ ئاكۆ دەڵێ “كە سكم بووە پێنج مانگ، ئیتر تەحەموولم نەما، لەكاتی بێزوكردنم داوای هەر شتێكم بكردایە خەسووم نەیدەهێشت بۆم بكڕێت، كە چێشتم لێدەنا، دەچوو خوێی دەكردە چێشتەكەمەوە و دواتر بە ئاكۆی دەگوت ئەم ژنە بە خواردنیش شەڕمان لەگەڵ دەكاو چێشتی سوێر لێدەنێ، بەڵام لەبەرئەوەی پوورم بوو قسەم نەدەكرد، باوكیشم بڕوای بەدەردی گرانی من نەدەكرد بەدەست ئەوانەوە، چونكە خەسووم خوشكی بوو، ئیتر رۆژێك رۆیشتمەوە و هەموو جەستەم پیشانی باوكمدا كە چۆن خوێنی تێزابوو”.
سرووشت رەتیكردەوە ئەو مەینەتییە زۆرەی بینیویەتی، تاوانی ئاكۆی تێدابێ “رۆژێك پێمگوت تەنیا بەقوڕ خانوویەكم بۆ دروستبكە با جیاببمەوەو لەم كۆشكەی دایكت بچمە دەرەوە، هەموو رۆژێك بەلێدانم نەدات و پێم نەڵێ كچە لادێیی، دایكت خراپ لەخۆی بایی بووە، بەڵام ئاكۆ بەمە رازی نەبوو، بڕیاریدا جیا ببینەوە”.
ئەو رۆژەی دادگا بڕیاری جیابوونەوەیانی پەسەندكردووە، تەمەنی كوڕە بچووكەكەیان بووەتە 15رۆژ، سرووشت دەڵێ “كە كار گەیشتە دادگا، ئاكۆ بە ماڵی باوكمی گوتبوو ئەگەر ئەو منداڵە لای ئێوە پەنجەیەكی خوێنی لێبێ دەیكەمە دووژمنداری لەگەڵتان، ئیتر باوكم و دایكم دەیانگوت با تووشی كێشە نەبین و بیدەینەوە”.
سرووشت بەگریانەوە گوتی “لەباوەشمدا بوو شیرم پێدەدا، رۆژی 20/1/2011 كە من و ئاكۆ لەیەك جیاببووینەوە، ئۆتۆمبێلێكی جام رەش هاتە بەردەمم و منداڵەكەیان لەكۆش دەرهێنام و بردیان، ژن و پیاوێكی تێدابوو كە دیاربوو منداڵیان نەدەبوو، قەت بڕوام نەدەكرد بە 2 هەزار دۆلار بیفرۆشن”.
بەڵام كەیفی عەزیز، دایكی ئاكۆ رەتیكردەوە منداڵەكەیان فرۆشتبێ و دەڵێ “نەخێر نەمانفرۆشتووە، ئێمە بۆمان بەخێونەدەكرا و هەر بەخۆڕایی دامانە ئەو ژن و پیاوە كە منداڵیان نەدەبوو، ئێمە هیچ تاوانێكمان نییە، ئەو ژنە خۆی نەدەگونجا لەگەڵمان، ئەو بەهیچ شێوەیەك نەدەگونجا”.
ئاكۆ برایەك و دوو خوشكی دیكەی هەیە و هەر لە منداڵییەوە دایكی بە بێ باوكی پەروەردەی كردوون، هیچ كام لە خوشك و براكانی لەسەر ماڵ نەماون و تەنیا ئاكۆ لەگەڵ دایكی دەژی لەو خانووەدا. دایكی سرووشت قسەكانی دایكی ئاكۆ رەتدەكاتەوە و دەڵێ “چەند جار بە شیش لە سرووشتی داوە، تەنانەت جارێك كە سكیشی هەبووە بەشیش لێیداوەو نەیوێراوە بیبات بۆ نەخۆشخانە و مامانی بۆ هێناوە تاوەكو سكی بۆ راست بكاتەوە”.
رەعنا سەفوەت، 58 ساڵ، دایكی سرووشت كە جار جار دەیكێشا بەسنگی خۆیدا و لەخوا دەپاڕایەوە تۆڵەی كچەكەی لە خەسووی بكاتەوە، گوتی “دایكی ئاكۆ چەند جارێك لەسەر درەنگ لەخەو هەستانیش لە سرووشتی داوە”، هەروەها گوتی “ئێمە قبوڵمان بوو سرووشت منداڵەكە بێنێتەوە لەگەڵ خۆی و بەخێوی بكات، بەڵام ئەوان هەڕەشەیان دەكرد و نەیاندەهێشت، ئیتر ئێمەش لەبەر هەڕەشە و كێشەی عەشایەری گوتمان نابێ ئەو منداڵە بێتە لامان، ئەگینا دادگا دای بە سرووشت، خۆمان نەمانهێشت لەبەر كێشە، هەر لەبەرئەوەشە یاسا ناتوانێ هیچ بڕیارێك دژی ئاكۆ دەربكات، بەڵام داواكارین لە رێكخراوەكان یارمەتی سرووشت بدەن”.
بەیان كەریم، توێژەری كۆمەڵایەتی دەڵێ، یاسا رێگەچارەی ئاسانی بۆ ژنان داناوە، بەڵام ئەوەی تائێستا كێشە بۆ ژنان دروستدەكات لایەنی عەشایەرییە “زۆرجار لە دەسەڵاتی یاساشدا نییە بەداخەوە، نەدەبوو خێزانی سرووشت لە هەڕەشەی ئاكۆ بترسن، بەڵكو دەبووایە سكاڵایان بكردبا” .
بەیان كەریم، هەروەها لەبارەی بێدەنگی یاسا پێیوایە بێدەنگی یاسا لە فرۆشتنی منداڵەكە، بەهۆی ئەوەیە چونكە “دایكەكە پەیوەندی بەو منداڵە نەماوە، چونكە خۆی لە دادگا گوتوویەتی نامەوێ، بۆیە یاسا ناتوانێ هیچ بڕیارێك دەربكات دژی ئاكۆ، تەنیا لەسەر رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و منداڵ پێویستە ئاگایان لە دادگا و كێشەكان بێت تاوەكو كارەساتی دڵتەزێنی وا روونەداتەوە”. بەڵام بەپێی یاساكانی عێراقی و یاسا نێودەوڵەتییەكان منداڵ فرۆشتن لە هەموو بارودۆخێكدا تاوانە و سزای لەسەرە، بەڵام خەسووی سرووشت دەڵێ ئەوان منداڵەكەی سرووشتیان نەفرۆشتووە، بەڵكو لەبەر ئەوەی توانای بەخێوكردنیان نەبووە داویانەتە خێزانێكی دیكە، سرووشتیش ئەوە رەتدەكاتەوەو دەڵێ فرۆشتوویانە.
س:sarbast.com
لهسهر هێڵ نییه








دةست خؤش
جيرؤكيكى خةفةتاوييه
خوا تؤلةى ئةو ئافرةته فةقيره له خةسووى و ميرده دل رةقةكةى بسينيت

لهسهر هێڵ نییه








zor supas hulya gean malakam

لهسهر هێڵ نییه






دةستةكانت خؤشبيت، بةراستى جيرؤكيكى ترازيدية.


لهسهر هێڵ نییه








supas kaka hemn
لهسهر هێڵ نییه





dastakant xosh bet
ayyy xwaya gian abet am kabraya chon wizhdany qbwly krdbet ka aw mnala bfroshet ka la xwenw goshty xoy la daik bwa xway gawra haqy xoy lam kakaya bkataww wa rahm ba am afrataiash bka
لهسهر هێڵ نییه





aw peawa jegae jahanma


لهسهر هێڵ نییه









supas lanoka gean
supas kani gean eshala qat bahasht nabenet
wa aw rozhgarae emae tea azhen chaware lawa xraptr bkan
لهسهر هێڵ نییه