.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













كابرایەك دەچێتە سەرتاشخانە، سەرتاشەكە كەسێكی زۆر بێ بڕوایە و دەیەوێت وا لە كابراكەش بكات، كە خوا هیچ بوونێكی نییە سەرتاشەكە: دەزانی ئەو خەڵكە زۆر سەیرن؟
كابرا: بۆ؟
سەرتاشەكە: بێ هیچ بنەمایەك بڕوایان بە بوونی خوا هەیە و كەچی بوونیشی نییە كابرایەكە دەیزانی بكەوێتە گفتوگۆ لەگەڵ سەرتاشەكە، تووشی دەرگایەكی داخراو دەبێت و بۆیە هیچ وەڵامێكی وای نەدایەوە ..
كابرا كە سەرتاشینەكەی تەواو بوو، لە رێگا و لەسەر شەقام، پیاوێكی بینی كە قژێكی زۆر و ناشیرینی هەبوو، دیار بوو چەند مانگێكی زۆر بوو نەیتاشیبوو
كابرا یەكسەر هاتە لای سەرتاشەكە و گوتی: دەزانی هیچ سەرتاشێك لەو شارە نییە؟
سەرتاشەكە: چۆن وا دەڵێی، ئەی ئەوە نییە من سەرتاشم و دەمێك بەر لە ئێستا سەری تۆم تاشی؟!
كابرایەكە: فەرموو تەماشای ئەو كابرایە بكە و دەزانی كە سەرتاش لەو شارە نییە
سەرتاشەكە لەگەڵ كابرا چووە دەرەوە و كابرای قژزۆرەكەی بەچاوی خۆی بینی بۆیە سەرتاشەكە گوتی: ئاخر ئەوانە نایەنە لای من، بۆیە دیمەنیان ناشیرین دەبێت و بەم شێوەیە قژیان زۆر دەبێت. بەكورتی تەنیا ئەوانە وان كە نایەن بۆ لای من ..
لەوكاتە یەكسەر كابرا بە سەرتاشەكەی گوت: ئاخر جیاوازی من و تۆ لەوە دایە. خواش بەم شێوەیە بوونی هەیە، تەنیا بۆ ئەوانە نەبێت كە ناچنە لای، تۆش یەكێكی لەوان
سهرچاوه ماڵپهڕی باخچه
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن سورێن (2011-08-24 11:06:43)


لهسهر هێڵ نییه



دهستت خۆش بێت بهراستی بابهتێکی جوانه
لهسهر هێڵ نییه