.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














هه‌رچه‌ند ده‌ڵێن مرۆڤ بۆیه هه‌میشه یادی ڕابردوی ده‌کاته‌وه و یادگاریه‌کانی لا شیرینه چوونکه ڕابردون و ئیتر دوباره نابنه‌وه خۆ ئه‌گه‌ر ئێستا ڕویان بدایه هێنده تامه‌زرۆی نه‌ده‌بو به‌ڵام ئه‌و هۆکاره به گونجاو نازانم چونکه ڕابردو به‌تایبه‌ت یادگاریه خۆشه‌کان هه‌ندێجار هێنده له دڵا شیرینن له په‌ڕاوی ته‌مه‌ندا ده‌نه‌خشێنرێن و به ئاسته‌م له‌بیر ده‌چن
یه‌کێک له ڕۆژه خۆشه‌کانی ژیان ڕۆژانی جه‌ژنه به‌تایبه‌ت جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان که له نێو دڵی هه‌مواندا جێگایه‌کی تایبه‌تی هه‌یه
ده‌نگی الله اکبر و بۆن و هه‌ڵامی پڵاوو گۆشت و جلوبه‌رگی ڕازاوه و جه‌ژنانه و سه‌ردان و پیرۆزبایی....چه‌ند دیمه‌نێکن له‌په‌ڕاوی دڵدا تۆمارن و مرۆڤ ناتوانێت فه‌رامۆشێان بکات
ئه‌و کات هه‌موو شته‌کان ساده بون به‌ڵام زۆر شیرین بون ....هه‌موو ئه‌و شتانه تامێکی تایبه‌تیان هه‌بوو ....
ئه‌وسا ژیان به‌هه‌موو دیمه‌نه‌کانییه‌وه له ئێستا جودا بو !!!
نازانم بۆچی هه‌موو ئه‌و خۆشیانه کاڵ بونه‌وه؟؟!!......
ئه‌وسا خه‌ڵک هه‌ژار بون جه‌ژناوجه‌ژن پڵاوێکی چه‌وریان ده‌خوارد ....جارێک ئه‌گه‌ر بیانتوانیبا ده‌ستێک جلی جوان بکڕن.
به‌ڵام له‌نێو لاشه‌ی لاواز و به‌رگی ساده و نیمچه کۆندا دڵێکی سپی هه‌میشه نوێی هه‌میشه به‌هار ده‌ژیاو مرۆڤه‌کان به‌رامبه‌ر یه‌کتر ناخیان وه‌ک و هه‌وری ئاسام سپی بو هه‌ستیان له‌په‌ڕه‌ی گوڵ ناسک‌تر بو ....
یه‌کتریان خۆشده‌ویست و حه‌زیان ده‌کرد هه‌موویان پێکه‌وه هاوبه‌شی خۆشی و ناخۆشی یه‌کتر بن ..
ئه‌وکات مرۆڤه‌کان وه‌ک و ئه‌مڕۆ باوه‌شیان نه‌کردبوو به دنیادا کاتیان هه‌بوو بۆ سه‌ردان و دانیشتن و یه‌کتر به‌سه‌رکردنه‌وه وه‌ک و ئه‌مڕۆ هێنده جه‌نجاڵ نه‌بون که کاتیان نه‌بێط بۆ چه‌ند ساتێك له‌گه‌ڵ خۆشیاندا چرپه‌یه‌ک بکه‌ن !!...
ئێستا ڕه‌نگی شته‌کان بزڕکاون تامی بۆنه و جه‌ژنه‌کان وه‌ک و تامی ئه‌و میوانه‌ی لێهاتووه که ڕه‌نگیان جوانه به‌ڵام تامی میه‌وه خۆشيکانی جاران ناده‌ن !!
خۆشه‌ویستان ژیانمان به‌رهه‌می ده‌ستی خۆمانه ئه‌وکات ژاینی خۆمان کردبووه به‌هه‌شتکۆکه‌یه‌ک به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستی خۆمان کردومانه به دۆزه‌خ !!.....
که‌واته بۆچێ هه‌ر بۆ کۆنه‌هه‌وار بگرین و وێڕای ئه‌و هه‌موو نازونیعمه‌ته‌ی له‌به‌رده‌ستماندایه ئاوات به نان و ئاوێکی سه‌رده‌می زوو بخوازین و ژیانی هه‌ژاری ئه‌وسامان پێ‌خۆشتر بێت له ده‌وڵه‌مه‌ندی ئێستا؟؟!!...
ئازیزانم:ئێمه ده‌توانین تامی خۆشی ژیان بگێڕینه‌وه ئه‌گه‌ر به دیدێکی گه‌ش و به دڵێکی پاک و به هه‌ستێکی پڕ میهر و به‌زه‌ییه‌وه له‌یه‌کتر نزیک ببینه‌وه چیتر ته‌نها بۆخۆمان نه‌ژین و له چوارچێوه‌یه‌کی ته‌سکدا ژیان به‌سه‌ر نه‌به‌ین...
ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ین ئه‌وا به‌ده‌ستی خۆمان زیندانێکی گه‌ڕۆک بۆخۆمان دروست ده‌که‌ین و ئه‌وکاته‌ش ئوتۆمبێلی نایاب و ڕه‌ز و باخی فراوان و کۆشک و ته‌لاری به‌رز ئاسوده‌یی نابه‌خشن به دڵه‌کانمان
ده‌با ئاوڕێک له ڕۆح و هه‌ست و دڵه‌کانمان بده‌ینه‌وه چونکه ئه‌وان به‌ده‌تی ئێمه‌وه زۆر ماندوبون
هه‌موو ڕۆژێکتان هه‌ر جه‌ژن بێت و هه‌موو جه‌ژنێکیشتان هه‌ر شادی بێت
جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانتان پیرۆز بێت.......
ئاماده‌کردنی یوجین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست خۆش خاتوو یوجین زۆر جوان ئه‌و ڕاستیه‌ت خستوه‌ته ڕوو
بێگومان ئه‌گه‌ر به‌دڵێکی گه‌شه‌وه بڕوانینه شته‌کان وچوارده‌ورمان
ئه‌توانین تام له خۆشیه‌کان بکه‌ین ،،، بابه‌ته‌که‌ت زۆ هه‌ڵئه‌گرێت
به‌ڵام به‌هۆی که‌می کات ناتوانم زۆر شت بنوسم
له‌به‌رئه‌وه ئه‌ڵێم ده‌ستت خۆش و سه‌رکه‌وتووبیت
له‌م ده‌رفه‌ته‌شه‌وه جوانترین پیرۆزبایی ئه‌م جه‌ژنه له ئێوه‌ی هاوڕێیان و هه‌موو ئه‌ندامانی کوردژین ئه‌که‌م
هه‌موو ساتێك له جه‌ژن و خۆشیابن کاتتان پڕگوڵ بێت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








زۆر سوپاس بۆ تۆ خاتون گیان
ده‌ستی تۆی گوڵیش خۆشبێت
مه‌منون بۆ په‌یامت
وته‌کانت زۆر ڕاسته
هه‌ربژیت و به‌خته‌وه‌ربیت گوڵی من
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



ده‌ست خۆش خاتوو یوجین زۆر جوان ئه‌و ڕاستیه‌ت خستوه‌ته ڕوو
بێگومان ئه‌گه‌ر به‌دڵێکی گه‌شه‌وه بڕوانینه شته‌کان وچوارده‌ورمان
ئه‌توانین تام له خۆشیه‌کان بکه‌ین
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه