.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













پاشایەك هەبوو، شەل بوو، چاوێكیشی كوێر بوو، ڕۆژێكیان ئەم پاشایە بانگهێشتی هەموو وێنەكێشەكانی وڵاتی كرد‌و لە كۆشكی پاشایەتیدا كۆبوونەوەیەكی لەگەڵدا سازدان، لە كۆبوونەوەكەدا داوای لە هەموویان كرد هەر یەكەو وێنەیەكی پاشا بكێشێت بە مەرجێك عەیبو كەموكوڕییەكانی دەرنەكەوێت لە وێنەكەدا. لێرەدا هەموو وێنەكێشەكان ئەم داواكارییەی پاشایان ڕەتكردەوە، چۆن بتوانن وێنەی پاشا بكێشن بە دوو چاوەوە، لە كاتێكدا پاشا یەك چاوی هەیە؟! ئەی چۆن بتوانن وێنەی هەردوو قاچەكانی بكێشن لە كاتێكدا قاچێكی لەوەی تریان كورتترە؟! لەم كاتەدا هەموویان سەرقاڵی ئەم مشتومڕە بوون، یەكێك لە وێنەكێشەكان وتی: من وێنەكە دەكێشم!! بەڵی هەستا بە وێنەكێشانی پاشا، بەڵام بەڕاستی وێنەیەكی جوان‌و نایاب دەرچوو، هەموو ئامادەبووان سەرسام بوون، چۆن؟ وێنەی پاشای كێشا، كاتێك پاشا ڕاوەستاوەو تفەنگەكەی بە دەستەوەیە لە كاتی ڕاوكردندایە، دەزانن چۆن؟ وێنەكەی وەها كێشا كە پادشا خەریكە نیشان دەگرێت لە ئاسكێكو قاچە شەلەكەی چەمانۆتەوەو چاوە كوێرەكەی نوقاندووە!
دەبا ئێمەش بتوانین وێنەیەكی جوانی بەرامبەرەكەمان بكێشین، هەرچەند عەیبو ناڕێكیەكانیان لەبەرچاو بێت‌و دیار بێت. هەركاتێك ئێمە توانیمان ئەم وێنەیە بە جوانی نیشان بدەین، ئەوا دەبینە هۆی داپۆشینی شتە ناشیرین‌و ناڕێكەكان، چونكە پێویستە بزانین هیچ كەس بێ كەمو كورتی نابێت، با هەردەم سەیری نیوە پڕەكەی پەرداخ بكەین، نەك نیوە بەتاڵەكەی.
ئاماده‌کردنی سورێن & ئاڤان


له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌سته‌کانتان خۆش سورێن و ئاڤان بابه‌تێکی جوان و سه‌رنج راکێش بوو
هیوادارم هه‌موو تاکێک هه‌ست به‌م به‌رپرسیاره‌تیه بکات

لای نابینا ئه‌ڵماس و شوشه وه‌ک یه‌که ،
که‌واته ئه‌گه‌ر که‌سێک نرخی تۆی نه‌زانی تۆ بێ نرخ نیت ئه‌و نابینایه
له‌سه‌ر هێڵ نییه
جوانە زۆۆر , دەستەکانتان خۆشبێت بۆ ئامادەکردنی بابەتەکە بەھیوای بەردەوامیتان
منيش ده‌ڵێم دەبا ئێمەش بتوانین وێنەیەكی جوانی بەرامبەرەكەمان بكێشین، هەرچەند عەیبو ناڕێكیەكانیان لەبەرچاو بێت‌و دیار بێت. هەركاتێك ئێمە توانیمان ئەم وێنەیە بە جوانی نیشان بدەین، ئەوا دەبینە هۆی داپۆشینی شتە ناشیرین‌و ناڕێكەكان، چونكە پێویستە بزانین هیچ كەس بێ كەمو كورتی نابێت، با هەردەم سەیری نیوە پڕەكەی پەرداخ بكەین، نەك نیوە بەتاڵەكەی.
شــادبن

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةستةكانتان خؤش بيت سورين, ئافان بؤ ئامادةكردنى ئةم بابةته جوان و بر مانايه
خؤزكه هةموو بمانتوانييايه بةم شيوةيه كةموكورتى كةسانى دةوروبةرمان دابؤشين
سةركةوتوو و تةمةن دريز بن انشاء الله

له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌سته‌كانت خۆشبێت بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م چیرۆكه پڕ حیكمه‌ته
هه‌ریه‌كیك له‌ئێمه پیویستی به كه‌سێكه وه‌كو ئاوینه وابیت بۆی.لهبرامبهریدا هه‌ڵه‌و ناشیرنییهكانی چاك بكاته‌وه تاكو بۆبه‌رامبه‌ر خۆی ڕیك و پاك و جوان دیار بێت.وه شاردنه‌وه‌ی كهمو كوڕی برای مسوڵمان له شه‌رعی ئیسلامدا شاردنه‌وه‌ی كهمو كوریه‌كانی كهسهكهلهلایهن خواوه به‌دوای خۆی دادێنیت.
به‌خته‌وه‌ر و سه‌ركه‌وتووبن

له‌سه‌ر هێڵ نییه