.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











هەموو مرۆڤێک بە کۆمەڵێک حەز و ئاواتەوە دێتە ناو ئەم ژیانەوە، ژیانێک بە چەشنی لاپەڕەیەکی سپی کە مرۆڤەکان ئەینەخشێنن و ئەیکەن بە تابلۆیەکی ڕەنگین ...
خۆزیا لەو کەسەی تابلۆیەکەی ئەبێت بە شاکار و چاوەکان لە جوانیە ئەفسوناویەکەی تێر نابن !
داخ بۆ ئەو کەسەش تابلۆیەکەی بە شێوەی هەڵوەرینی گەڵاکانی پایز ئەبێت بە تابلۆیەکی ڕووت و چاو نەفرەت لە دیتنی ئەکات !!!
کە مناڵ بووم حەزەکانم وەکو سێبەر وابوون، وەلێ هەرگیز نەم ئەتوانی بگەم بە کۆتایی ئەم حەزانە ...
هەروەک چوون لە مناڵی حەزم ئەکرد بگەم بە سێبەرەکەم و لێی تێپەڕم، بەڵام قەت نەمتوانی ...
کە گەورە بووم زانیم ژیانیش وەکو سێبەر وایە چەند بە دوایدا ڕاکەیت پێی ناگەیت و لە چاو ترووکانێکیش دا وون ئەبێت !!!
ئەمڕوو کە گەورە بووم، حەز ئەکەم بەرگی یادەوەریەکانی مناڵیم هەڵدەمەوە ... فوو لەو تۆزەی چەندەها ساڵە بکەم کە درکاندنی یادەوەریەکانمی تیا قەتیس ماوە ...
ئینجا بگەڕێمەوە ساتەکانی مناڵی و ووردە ووردە بچمە ناو خەیاڵ و باس لە حەزەکانی مناڵیم بکەم ...
کە مناڵ بووم، حەزم ئەکرد ببم بە پۆلیسی هاتۆچوو ...
خەڵک فێری یاسا بکەم و هەوڵ بدەم ڕێگاکان ڕێنامیی هاتۆچووی تیا بێت ... کار بکەم بۆ پاراستنی خەڵک لە ڕووداوەکان ... بەڵام،
کە گەورە بووم پاشگەز بوومەوە ...!
پاشگەز بوومەوە کە بینیم لە پێناو بەرتیل و پارە پۆلیس بۆ ئۆپڵ یاسا سەروەرە و وەنەوشەش خۆی خاوەن یاسایە و ترافیکلایتی سۆر جادەی ئۆتۆبانە !!
پاشگەز بوومەوە کە گڵۆپەکانی ترافیکلایتیش چاوپۆشی لە هەندێک دەکەن و بۆ هەندێکیش وەک چاوی باز وایە !
کە مناڵ بووم، حەزم ئەکرد ببم بە مامۆستا ...
قۆتابیان فێری نووسین بکەم و هەوڵ بدەم زوو فێر ببن بخوێنن و دیاری ببەخشمە قۆتابییە زیرەک و ئاقڵەکان ... بەڵام،
کە گەورە بووم پاشگەز بوومەوە ...!
پاشگەز بوومەوە کە بینیم مامۆستا لە پێناو بەرتیل و پارە دا دەفتەر ئەگۆڕێت و پێنووس سەرشۆڕ ئەکات بە نووسینی وەڵام بۆ قۆتابیەکی خەواڵوو لە ناو هۆڵی تاقیکردنەوە !!
پاشگەز بوومەوە کە بینیم مەرەکەبی پێنووس نەفرەتی لێ ئەکات و تارمایی لە ناو دڵۆپەکانی ئەبینم !
کە مناڵ بووم، حەزم ئەکرد ببم بە پارێزەر ...
خەڵک فێری یاسا بکەم و پێیان بڵێم دادوەی و یەکسانی هەوێنی ژیانە ... تاوانباران سزا بدەم و مافی خەڵک بسێنمەوە ... بەڵام،
کە گەورە بووم پاشگەز بوومەوە ...!
پاشگەز بوومەوە کە بینیم پارێزەر لە پێناو بەرتیل و پارە یاسا شەرمەزار ئەکات و بەرگری لە دز ئەکات و بێ تاوان ئەخاتە نێو دیوارەکانی بەندیخانە !!
پاشگەز بوومەوە کە دەنگی چەکۆشی یاسا و یەکسانیم بیست بۆ شکاندنی بەندەکانی یاسا بەکاردەهێنرێت !
کە مناڵ بووم، حەزم ئەکرد ببم بە ئەندازیار ...
ووڵات ئاوەدان بکەمەوە و خاوێنی بکەم لە پاشماوەی ڕابردوو ... باخچە و ڕێگا دروست بکەم تا خەڵک هەناسەی ئازادی و تەبایی هەڵمژن ... بەڵام،
کە گەورە بووم پاشگەز بوومەوە ...!
پاشگەز بوومەوە کە بینیم ئەندازیار لە پێناو بەرتیل و پارە پلان دائەنێت بۆ دزینی پارەی بۆدجە و چۆنیەتی هەڵاتن لە پرۆژە !!
پاشگەز بوومەوە کە ئامرازەکانی ئەندازیار بەکاردەهێنرێن بۆ تێکدان و ووشەی ئاوەدانی بوونی نیە لە فەرهەنگەکەیدا !
کە مناڵ بووم، حەزم ئەکرد ببم بە دکتۆر ...
چارەسەری خەڵک بکەم و ڕێنماییان بکەم بۆ تەندروستیەکی باش ... هەوڵ بدەم دەرمان دروست بکەم ... بەڵام،
کە گەورە بووم پاشگەز بوومەوە ...!
پاشگەز بوومەوە کە دکتۆرە ڕوو گرژەکەی بەیانیم بینی بە زەردەخەنەوە لە نەخۆشخانەی ئەهلی ئەمەش هەر لە پێناو بەرتیل و پارە !!
پاشگەز بوومەوە کە دڵێکی شکاوم بینی مارە ڕەشەکەی دەرمانسازی تێ ئاڵاوە و ئێسکە پەیکەرێکیش لەولاوە کەوتووە !
کە مناڵ بووم، حەزم ئەکرد ببم بە دەسەڵاتدار ...
ووڵات بەڕێوە ببەم و چاودێری گۆزەرانی خەڵک بکەم ... هەموو کەسێک مافی ژیانی هەبێت بێ جیاوازی ... بەڵام،
کە گەورە بووم پاشگەز بوومەوە ...!
پاشگەز بوومەوە کە بینیم دەسەڵاتدار لە پێناو بەرتیل و پارە ووڵات ئەفرۆشێت و کورسی لای ئەو بووتە خۆداوەند و ئەیپەرستێت !!
پاشگەز بوومەوە کە دەستووری ووڵات بووتە دەفتەرێکی ڕەش و جگە لە چەکی کڕین و فرۆشتنی بانکەکان سەرچاوەی شتێکی‌تر نیە !
.
.
.
ئێستاش کە گەورە بووم و ... لە ڕاستییەکان گەیشتم،
ئاوات ئەخوازم بۆ تەمەنی مناڵی بگەڕێمەوە ! چۆنکە تەنها خاوەن حەز بووم،
بەڵام ئێستا جگە لە پاشگەز بوونەوەی حەزەکان ... ویژدان ناخم ئازار ئەدات و
رۆژانە سەد جار پێم دەڵێ: حەزەکانت لە پێناو چی ....؟!!!
ئاوات ئەخوازم بگەڕێمەوە سەردەمی مناڵی و جارێکی‌تر لەگەڵ ئازادی هاوڕێم یاری هەڵمات بکەین و
بە خێرای ئەو دەنکە هەڵماتانەوە ژیان ببوایە چاو ترووکانێک و ئەم ڕۆژگارەم نەدیبایە !
ئاوات ئەخوازم بگەڕێمەوە سەردەمی مناڵی و جارێکی‌تر لەگەڵ جوانی دراوسێمان یاری چاوشارکێ بکەین ...
بەڵکۆ ئەم جارە جوان نەم دۆزێتەوە و بۆ هەتا هەتایە خۆم وون بکەم و لەم ژیانە دا بوونم نەمێنێت ...!
ســــــــــاد کڵاون
تایبەت بە یانەی کوردژین
تێبینی: بێگۆمان ئەم نووسراوە ئاراستەی کەسانێک نەکراوە کە بە هەوڵ و ماندوو بوونی خۆیان گەیشتوونەتە ئەو بڕوانامەیە، نەک من تەنانەت هیچ کەسێکیش مافی ئەوەی نیە لە بەردەمیان دا بڵێ لەل !
بەڵکۆ مەبەستم کەسانێکە کە ئەمڕوو بوونەتە میکرۆبێکی زیانبەخش لەم ووڵاتە دا و بە حۆکمی واستە و بەرتیل بوون بە خاوەن بڕوانامە.
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Sad Clown (2011-08-15 19:23:47)


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت کاک ساد کڵاون هه‌مو وشه‌کانت له جێگه‌ی خۆیدایه‌تی
ئه‌مه واقعێتی وڵاته‌که‌مانه، هیوادارم بێ به‌ش مان نه‌که‌یت له بابه‌ته جوانه‌کانت برای ئازیزم
هیوای هه‌میشه بهختهوهریو سه‌رکه‌وتنت


له‌سه‌ر هێڵ نییه









حه‌زه‌کانی مناڵیمان چه‌نه جوانه به‌لام له ولاتێکی وه‌ک ولاتی ێمه به‌دیهێنانیان ته‌نها خه‌ون و خه‌یاله
وه به‌ده‌ستهێنانیشیان هیچ خۆشیه‌کی تیا نیه چونکه هه‌وم پله‌یه‌کت به‌رچاو ئه‌که‌وێت
که به‌به‌ر چاوته‌وه بازرگانی پێئه‌کرێت
ده‌سته‌کانت خۆشبێت به‌ڕێزم بابه‌تێکی جوان بوو‌و به هیوای سه‌رکه‌وتنت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








کە مناڵ بووم، حەزم ئەکرد ببم بە پارێزەر ...
خەڵک فێری یاسا بکەم و پێیان بڵێم دادوەی و یەکسانی هەوێنی ژیانە ... تاوانباران سزا بدەم و مافی خەڵک بسێنمەوە ... بەڵام،
کە گەورە بووم پاشگەز بوومەوە ...!
پاشگەز بوومەوە کە بینیم پارێزەر لە پێناو بەرتیل و پارە یاسا شەرمەزار ئەکات و بەرگری لە دز ئەکات و بێ تاوان ئەخاتە نێو دیوارەکانی بەندیخانە !!
پاشگەز بوومەوە کە دەنگی چەکۆشی یاسا و یەکسانیم بیست بۆ شکاندنی بەندەکانی یاسا بەکاردەهێنرێت !
ده‌ست خۆش به‌ڕێز ساد کلاون بابه‌تێکی تابڵێی جوان و مانا به‌خش بوو
بێگومان هه‌ر یه‌کێك له‌و پیشانه‌ی باست کردووه ئه‌گه‌ر به مانا ڕاستیه‌که‌ی به‌کاربهێنرێت
ئه‌توانێت باشترین سوود بگه‌یه‌نێت وه‌کو ئه‌وه‌ی له ئاواتی مناڵیا بیرت لێکردوه‌ته‌وه!
به‌ڵام پێچه‌وانه‌که‌ی به‌ڕاستی ئه‌بێته کارێکی قێزه‌ون ، کاتێك پاره و به‌رتیل
هه‌موو شتێك پێچه‌وانه ئه‌کاته‌وه
کاره‌ساته !!!!!!!!!
له‌سه‌ر هێڵ نییه










که مناڵ بوم ، حه‌زم به هه‌موو شتێ و حه‌زم ئه‌کرد گه‌وره بم
که مناڵ بوم حه‌زم ده‌کرد یه‌ک به دوای یه‌ک قۆناغه‌کانی خوێندن ببرم و بچمه زاانکۆ
به‌ڵام که گه‌وره بوم په‌شیمان بومه‌وه ، چونکه وام ده‌زانی له زانکۆ‌و په‌یمانگایه‌کان که‌س ناتوانێت یاسا پێشێل بکات
که مناڵ بوم حه‌زم ئه‌کرد ببم به دادوه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌لک وه‌ک فلیمه‌کان فێری ئه‌وه بکه‌م
که ده‌بێت هه‌ر که‌س به سزای خۆی بگات ، به‌ڵام که گه‌وره بووم قێزم له‌و حه‌زانه‌ی خۆم ده‌کرده‌وه
چونکه هه‌موو شته‌کان رێک پێچه‌وانه‌ی بیرکردنه‌وه‌کانم بون
ده‌سته‌کانت خۆش ىێت یاخوا ساد کلۆن گیان هه‌ربژیت ماله‌که‌م
به‌راستی بابه‌تێکی تابلێی جوان و به پێزه ، چه‌ندین راستی حاشا هه‌ڵنه‌گرت خستوه‌ته روو
هه‌ر سه‌ر که‌وتو بیت و ته‌مه‌ن درێژ بییت
دوباره ده‌ستت خۆش ىێت و ماندو نه‌بیت

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه

کە مناڵ بووم، حەزم ئەکرد ببم بە دکتۆر ...
چارەسەری خەڵک بکەم و ڕێنماییان بکەم بۆ تەندروستیەکی باش ... هەوڵ بدەم دەرمان دروست بکەم ... بەڵام،
کە گەورە بووم پاشگەز بوومەوە ...!
پاشگەز بوومەوە کە دکتۆرە ڕوو گرژەکەی بەیانیم بینی بە زەردەخەنەوە لە نەخۆشخانەی ئەهلی ئەمەش هەر لە پێناو بەرتیل و پارە !!
پاشگەز بوومەوە کە دڵێکی شکاوم بینی مارە ڕەشەکەی دەرمانسازی تێ ئاڵاوە و ئێسکە پەیکەرێکیش لەولاوە کەوتووە !
لەم وڵاتە چاڵ بۆ خەونی ھەموومان ھەڵکەنراوە و خەونەکانمان زۆۆری دەوێت ئەگەر بمانەوێت نەی خەنە ئەو چاڵەوە ، چەندەھا خوێندکاری پۆلی دوانزە لەدواساتەکانی تەواوکردنی خوێندن ،، ئەقڵیان لەدەست داوە و وەک شێتیان لێھاتووە ئەی ئەمە لەپێناو چی ؟؟؟؟؟
بەدڵنیاییەوە بۆ بەدەست ھێنانی داھاتوو ، بۆ گەشتن بەامانج و خەونەکان ،، بەڵام وایان لێکردووین ،، حەزمان لەخێندنیش نەمێنێت ،، تابەوە دەگاتەوە خەونمان ھەبێت .
ئەوانەشی کەدەرچون و نمرەی باشیان ھێناوە لەجێگایەک دانەنراون و بەدڵی خۆیان .
بەڕاستی بابەتەکەت زۆۆۆر جوانە دەستەکانت خۆشبێت و بەھیوای بەردەوامیت برا بەڕێزەکەم بەڕاستی شایستەی خوێندنەوەیە و ڕاستیەکی دیکەت خستۆتە ڕوو بە بابەتە جوانەکەت ،، دوا بابەتت نابێت بە پشتیوانی خودای گەورە ، سەرکەوتن و تەمەندرێژی بۆتۆی ئازیزم

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه








کە مناڵ بووم، حەزم ئەکرد ببم بە مامۆستا ...
قۆتابیان فێری نووسین بکەم و هەوڵ بدەم زوو فێر ببن بخوێنن و دیاری ببەخشمە قۆتابییە زیرەک و ئاقڵەکان ... بەڵام،
کە گەورە بووم پاشگەز بوومەوە ...!
پاشگەز بوومەوە کە بینیم مامۆستا لە پێناو بەرتیل و پارە دا دەفتەر ئەگۆڕێت و پێنووس سەرشۆڕ ئەکات بە نووسینی وەڵام بۆ قۆتابیەکی خەواڵوو لە ناو هۆڵی تاقیکردنەوە !!
پاشگەز بوومەوە کە بینیم مەرەکەبی پێنووس نەفرەتی لێ ئەکات و تارمایی لە ناو دڵۆپەکانی ئەبینم !
ده‌سته‌کانت خۆشبێت به‌ڕێز گیان
به‌ڕاستی بابه‌تێکی زۆر جوان و گرنگت نوسیوه
بابه‌تێکه که به‌راستی بۆ وڵاتی ئێمه زۆر پێوسیته
لهمناڵیا چه‌نده‌ها خه‌ونی جوانمان هه‌یه
به‌لام کاتێک که گه‌وره ئه‌بین خه‌ونه‌کانمان ده‌بن به پوشێک و بایه‌که‌ی به‌هێز ئهیهنبات
خۆزگه ئه‌گه‌ڕاینه‌وه بۆ مناڵی
خۆزگه کاتێک که مناڵ بوم ئاواتی ئه‌وه‌م نه ئه‌خواست که گه‌وره ببم
کاتێک که منداڵ بوم ژیان زۆر جوان بو لام
به‌لام کاتێک گه‌وره بوم بینیم ژیان ئه‌وه نیه که له منداڵی‌دا بیرم لێئه‌کرده‌وه
بینیم خه‌ونه جوانه‌کانی که له منداڵی‌دا هه‌مبوو ئه‌بێت په‌شیمان ببمه‌وه له‌و خه‌ونانه‌م
چونکه که‌سانێک به حه‌زی خۆیان یاری ئه‌که‌ن به خه‌ونه‌کانم
ئێستاکه‌ش ئه‌ڵێم ئه‌گه‌ر مناڵی به پاره بوایه ئه‌مکڕی و گهورهبونیشم فڕێئهیا!!!!
به مناڵه‌کانیشم ئه‌وت که هیچ کات ئاواتی گه‌وره‌بن نه‌خوازن...
دوباره ده‌سته‌کانت خۆشبێت
بابه‌ته‌که‌ت قسه‌ی زۆر هه‌ڵئه‌گرێ
هه‌ربژیت و هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم
هیوادارم بێبه‌شمان نه‌که‌یت له بابه‌ته پڕماناکانی خۆت
به‌خته‌وه‌ربیت برای شیرینم
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن یوجین (2011-08-16 11:23:53)

له‌سه‌ر هێڵ نییه








که مناڵ بوم ، حه‌زم به هه‌موو شتێ و حه‌زم ئه‌کرد گه‌وره بم
که مناڵ بوم حه‌زم ده‌کرد یه‌ک به دوای یه‌ک قۆناغه‌کانی خوێندن ببرم و بچمه زاانکۆ
به‌ڵام که گه‌وره بوم په‌شیمان بومه‌وه ، چونکه وام ده‌زانی له زانکۆ‌و په‌یمانگایه‌کان که‌س ناتوانێت یاسا پێشێل بکات
که مناڵ بوم حه‌زم ئه‌کرد ببم به دادوه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌لک وه‌ک فلیمه‌کان فێری ئه‌وه بکه‌م
که ده‌بێت هه‌ر که‌س به سزای خۆی بگات ، به‌ڵام که گه‌وره بووم قێزم له‌و حه‌زانه‌ی خۆم ده‌کرده‌وه
چونکه هه‌موو شته‌کان رێک پێچه‌وانه‌ی بیرکردنه‌وه‌کانم بون
ده سكانت خوش كاك ساد له مناليد ئاواتى هه موشتى ئه خوازين
به لام كه كه وره بوين به شيمانين له حه زو ئاواته ى كه هه مانه به
هوى بى ياساى نه بونى ئازادى واقعى كومه لكا وه به شيمانى بون له كه وره بون
منيش وه‌ك يوجين وته نى كه ر بم توانيبا ئه به باره تخ مه نى منالى ئه م كرى كه وره بونم
فريده دا
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ليوزة (2011-08-16 12:07:41)

نـاخـۆشترین ڕۆژکانـی ژیـانـم که‌سێک پـێـی بـه‌خشیـمکـه " خـۆشتریـن ڕۆژه‌کانـی ژیانـم پـێشکـه‌شی کـرد.
له‌سه‌ر هێڵ نییه





بەڕێزان و هاوڕێیانی خۆشەویست:
کاکە بروسک
تینا خان
سۆز خان
کاکە بڕوا باتاسی
سەنگین خان
یۆجین خان
لێوژە خان
زۆر سۆپاستان ئەکەم بۆ ووتە جوان و بەنرخەکانتان ... دەست و پەنجەتان زێڕین بێت و هەر تەمەن درێژ و ماندوو نەبن،
لە ڕاستیدا مایەی خۆشحاڵیمە کەسانێک هەن لە مەبەست و پەیامی ئەم نووسراوەم تێئەگەن ...
چەندە گرنگە کە هەموومان لە ناخی ئەم کۆمەڵگایە بگەین و وەک تاکەکانی ئەم ووڵاتە درک بەو ڕاستیە ئاشکرا و ڕوونانە بکەین کە وەک ڕووناکی چرایەک وایە لە ناو تاریکستانێک دا !
بێگۆمان کە مناڵ بووین حەزی زۆرمان هەبوو، بەڵام لە ئێستا دا بە حەسرەتی ئەم حەزانەوە ویژدان ناخمان ئازار ئەدات و ئەسەف ئەکێشین بۆ ڕۆژانی ڕابردوو کە تەمەنێکمان لە چاوەڕوانی حەزە بێ ئەنجامەکان و هیوایە سەر بڕاوەکان بەڕێکرد ...!
ووتەکانتان شایستەی ئەوەیە ووشە بە ووشە هەڵوەستەی لەسەر بکەم، بەڵام بە هۆی کەمی کاتەوە هەر ئەوەندە فریا ئەکەوم و داوای لێبوردنیش ئەکەم کە نەم توانیبێت لە ئاست ووشە جوانەکانی بەڕێزتان دابم.
دووبارە ماندوو نەبن و کاتتان شاد، هەر بژین
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سادکلاون گیان،،به‌راستی بابه‌ته‌که‌ت زۆر زۆر سه‌رنجی ڕاکێشام،،
له‌دوای چه‌ندین جار خوێندنه‌وه هاتم په‌یامێک بنوسم چونکه هێنده بابه‌ته‌که‌م لا جوان و سه‌رنج ڕاکێش بوو
حه‌زم نه‌کرد تێیپه‌ڕێنم بێ ئه‌وه‌ی هیچ په‌یامێکم هه‌بێت بۆت،،
له کوردژین 
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةست و بةنجةكانت خؤش بيت بةريز ساد كلاون
تؤ بليى هيج سةردةميك و تةمةنيك هيندةى مندالى خؤش بيت ؟ جوان بيت ؟ بةختةوةر بيت ؟
بةلايةنى كةمةوه كه مندال بووم نةمدةزانى ناحةقى و خواردنى مافى كةسانى كه و كةندةلى جييه و خةفةتم بئ نةئةخوارد
منيش كه مندال بووم حةزم ئةكرد زوو كةوره بم بؤيى بيلاوى بةرز لةبئ كةم ههههههههه
بةلام ئيستا ئاواتةخوازم بكةريمةوه ئةو سةردةمةى كه نةمدةزانى قةيتانى بيلاوةكةم داخةم, كه نةمدةزانى قؤبجةى كراسةكةم داخةم, كه نةمدةزانى زيان جييه و بؤ دروست بووين......
بةلام ئيستا سةى هةر لايةك دةكةى هةر ناحةقى, هةر دةست دريزى كردنه سةر مافى كةسانى تر, هةر ...... زؤر شتى تر
دووباره دةستةكانت خؤشبيت
سةركةوتوو بيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه





دەست خۆش بەڕێز سۆزی خان، زۆر سۆپاس بۆ ووتە جوان و بەنرخەکانت ... زۆر ڕاستە ئێستا بابەتەکەی بەڕێزتانم بینی ... هەر بژیت، بە دڵنیایەوە دەکرێ بڵێین ئەم دوو بابەتە تەواوکەری یەکترن، دیارە ئاوێتە بوونمان لەگەڵ ئەم کۆمەڵگایە هزر و بیرەکانیشی ئاوێتە کردووین. خۆشحال بووم بە ووتەکانت.
دووبارە سوپاس .. سەرکەوتوو بن.
زۆر سۆپاس بەڕێز هولیا خان، هەر بژیت ... دەست خۆش بۆ ووتەکانت، بێگۆمان حەزەکانی مناڵی بێ سنوورن بەڵام ئەوە گرنگە ئایا ئەم حەزانە کەی دەگەنە ئامانج ؟!
دووبارە سۆپاس ... سەرکەوتوو بن.
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Sad Clown (2011-08-25 18:36:50)
له‌سه‌ر هێڵ نییه