❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڕه‌مه‌زان و یادكه‌وتنه‌وه‌ی‌ هه‌ژاران

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-26 02:01:51

وشيارعلى
خونچەی نوێ
شوێن: ناحيةى دارةتوو
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-17
دواترین سه‌ردان: 2012-02-25
په‌یامه‌كان: 19
WindowsFirefox

ڕه‌مه‌زان و یادكه‌وتنه‌وه‌ی‌ هه‌ژاران

8/1/2011 11:44:36
نووسینی‌: مامۆستا فه‌‌رمان خه‌‌رابه‌‌ی‌ پێشنێوژ و وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ ماجیداوا له‌شاری‌ هه‌ولێر/تایبه‌ت به‌ئیسلام په‌یك:

مرۆڤ كاتێك نیعمه‌تی‌ شێكی‌ بۆ ده‌رده‌كه‌وێ‌ كه‌ خوا پێی‌ داوه‌ كه‌ له‌ ده‌ستی‌ دا.. كه‌ سه‌روه‌ت و سامانی‌ هه‌یه‌ نازنێ‌ هه‌ژاره‌كان له‌ چ گوزه‌رانێك دان تا خۆی‌ هه‌ژاری‌ نه‌بینیبێ‌! یان سكی‌ تێره‌ نازانێ‌ ئه‌وانه‌ی‌ برسین چۆنن! جا كاتێك ڕه‌مه‌زان ده‌بێ‌ به‌ میوان هه‌موو كه‌سێك هه‌ست به‌ برسیه‌تی‌ هه‌ژاران و حاڵی‌ هه‌ژاران ده‌كات.. بۆیه‌ مرۆڤه‌كان ده‌یانه‌وێ‌ به‌ فرمێسكی‌ په‌شیمانی‌ خۆیان له‌ گوناه پاك بكه‌نه‌وه‌.. به‌ ده‌ركردنی‌ و زه‌كات و خێریش ماڵه‌كانیان پاك ده‌كه‌نه‌وه‌..

خوای‌ گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: [خُژۡ مِنۡ أَمۡوَٲلِهِمۡ صَدَقَه‌ً۬ تُطهِّرُهُمۡ وَتُزَكِّیہِم بِہَا‌](التوبه‌: 103).
واته‌: له‌ هه‌ندێ ماڵ و سامانی ئه‌و (ئیماندارانه‌) زه‌كات و خێر وه‌ربگره‌، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی خاوێن كردنه‌وه‌ی ماڵه‌كانیان و پاككردنه‌وه‌ی دڵ و ده‌روونیان. به‌لێ‌: ڕه‌مه‌زان مانگی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ كرده‌وه‌كانه‌ به‌ چه‌ند جار، بۆیه‌ مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی‌ پاداشێكی‌ زۆر به‌ ده‌ست بهێنێ‌ ده‌بێ‌ له‌ هه‌وڵی‌ زۆرترین كار و خێر بكات.. بۆیه‌ ده‌بینین پێغه‌مبه‌ر (صلی‌) "كان أجود الناس بالخیر، وكان أجود ما یكون فی رمچان... أجود بالخیر من الریح المرسله‌" رواه البخاری.
واته‌: پێغه‌مبه‌ر (صلی‌) دڵ فراوانترین كه‌س بووه‌ بۆ خێركردن، به‌ تایبه‌ت له‌ ڕه‌مه‌زاندا زیاتر خێری‌ ده‌كرد... هه‌رگیز ده‌ستی‌ نه‌ده‌گرته‌وه‌ له‌ خێر وكو بای‌ هه‌ڵكردوو.
به‌ڵێ‌: سه‌روه‌ت و سامان كاتێك مرۆڤ خاوه‌نییه‌تی‌ كه‌ له‌ ده‌ستی‌ دابێ‌ بۆ به‌خشین، وه‌ك شاعیر ده‌ڵێ‌:

أنت للمال إذا أمسكته *** فإذا أنفقته فالمال لك

واته‌: ئه‌گه‌ر سه‌روه‌ت و سامان بگریه‌وه‌ ئه‌وه‌ سه‌روه‌ته‌كه‌ت خاوه‌نی‌ تۆیه‌، به‌لاَم ئه‌گه‌ر به‌خشیت تۆ خاوه‌نی‌ سه‌روه‌ته‌كه‌تی‌.
بۆیه‌ ده‌بینین حسن البصری‌: زۆر ڕێزی‌ له‌وانه‌ ده‌گرت له‌ خێری‌ پێ ده‌كردن ده‌یوت: ئه‌وانه‌ حه‌مالی‌ هه‌ڵگری‌ چاكه‌كانمانن بۆ قیامه‌ت

Kurdzhin
خـوا زاتێکی مەزن و گەورەیەیە،تاک و تەنھایە،ھەروەھا خاوەنی‌ چەندین ناوە و ٩٩ ناویان لە قورئان و وتەکانی‌ پێغەمبەری‌ ئیسلامدا ھاتوون

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net