.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













[
زاناکانی بواری فەلەکناسی هەسارەیەکی سەیریان دۆزیەوە ، کەلە ئەڵماس پێک هاتوە ، بەڵام دووری لەزەویەوە نزیکەی ( ٤٠٠٠ ) ساڵ لەڕوناکیە ،
زانایانی نێو دەوڵەتی کەئەم هەسارەیەیان دۆزیوەتەوە ، دەڵێن جڕی ئەم هەسارەیە زیاترە لەجڕی ئەوهەسارانەی کەهەتا ئێستا زانراون ، زاناکان لەوباوەڕەدان کەئەم هەسارەیە ،
ڕۆژ بوەو گۆڕاوە بۆ هەسارەیەکی پەستاوتە.
لێکۆڵەرەوەکان لەگۆفاری(سانیس ) ی ئەمەریکی ئەمڕۆدا ٢٦/٨/٢٠١١ بڵاویانکردەوە ، کەئەم هەسارەیە جڕیەکەی زۆرزیاترە ، لەهەر هەسارەیەکی تر ،بەشێکی زۆری لەکاربۆن ،
پێکهاتوە ، پیشاندراوە کەئەڵماس شێوەیەکی جڕی لەڕادەبەدەرلەشێوەکانی کاربۆنە ،ئەم هەسارە بەنرخە بەدەوری ڕۆژدا دەسوڕێتەوە ،ئەم هەسارەیە سەرسوڕهێنەر ەلەو ،
ئەستێرانەی ڕەنگەکانیان ئەگۆڕن ، ئەم جۆرە ئەستێرانە ئەسوڕێنەوە بەدەوری میحوەرەکەیاندا بەخێراییەکی زۆر ئەگاتە سێ جرکە ، ئەم جۆرە ئەستێرانە لەماع و ،
ڕووناکیەکی لەڕادەبەدەر یان هەیە ، ئەم ئەستێرانە تیشک دەرئەکەن و تیشکدانەوەیان ئەبێت لەفەزایا ،
دوری هەسارەی ئەڵماس نزیکەی ( ٤٠٠٠) ساڵی رووناکیە لەزەویەوە ، ساڵی ڕوناکی ئەو مەسافەیەیە کەڕووناکی ئەیبڕێت لەساڵێکدا، و یەکسانە بەنزیکەی ،
دەهەزار ملیارد کیلۆمەتر .
ئەم هەسارەیە لەڕێگەی تەلێسکۆبی ڕادیوییەوە لەئوسترالیا دۆزرایەوە ، بەهاوکاری زانایانی شاری ( بۆن ) ی ئەڵمانیەوە ،
گەورەی ئەم هەسارە تازەیە نیوەی هەسارەی مشتەریە ، لەسیستەمی خۆریدا، سەڕۆکی تیمی ئەم زانایانە ووتی :
لەناوەڕۆکدا ئەم هەسارەیە لەڕابوردودا ڕۆژێکی مەزن بوە ، گۆراوە بۆ قەزەمێکی سپی ، ئەم ڕۆژە ٩٩،٩ لەقەبارەکەی لەدەستدداوە ، کاتێ گۆڕاوە بۆ ئەستێرەیەکی
درەوشاوەی پریشکدار ، وەزاناکان دەڵێن :
( ١٠)لەم ڕۆژانەی ماونەتەوە ، پێکهاتون لەکاربۆن ، ئۆکسجین ، لەشێوەی بلوری ، وەزاناکان دەڵێن بەشی زۆری ئەم هاسارەیە لەئەڵماس پێکهاتوە.
(((تایبەتە بەماڵپەڕو یانەی کوردژینم )))
ئامادەکارو وەرگێڕان Dawin
کاتتان شاد
لەگەڵ ڕێزی داوین .
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن dawin (2011-08-26 22:35:52)


لهسهر هێڵ نییه