.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












نه‌کردنی نوێز بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک
سڵام علیکم مامۆستای به‌ڕێز
لقی ئا
نه‌کردنی نوێژ بۆ ماوه‌ی چه‌د ساڵیک
1. ئه‌توانم ئێستا له باتی چه‌ند ساڵی پێشوو بیکه‌مه‌وه؟؟
2. وه ده‌ست نوێش شوشتن به‌ته‌واوی چۆن ئه‌کرێت و چی ئه‌وترێت؟؟
3. ته‌حیات چۆن ئه‌وترێت؟؟
لقی با
گه‌ر پیاوێکیش نوێژ ئه‌نجام نه‌دات و ئێستا نه‌خوش بێت و توانای هیچ شتێکی نه‌بێت (( سه‌ر جێ )) هه‌موو رۆژێکیش له هه‌موو بواره‌کانی جه‌سته‌یی و توانای خراپتر بێت..
1. ئایا خێزانه‌که‌ی واتا ( ژنی ) ده‌ست نوێژی لێ ئه‌شكێت؟؟
2. ئایا له سه‌ر جێگای خۆی به پاڵ که‌وتووی نوێژ بکاتن خوا لێ وه‌ر ئه‌گرێت؟؟
خوای گه‌وره پاداشتتان بداته‌وه

له‌سه‌ر هێڵ نییه




به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ خوای گه‌وره و دروود و بارانی ڕه‌حمه‌ت بڕژێ به‌سه‌ر گیانی پاکی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ)، وه یار و یاوه‌رانی و شوێنکه‌وتوانی تا ڕۆژی دوایی.
فەرموو بەڕێزم بۆ وەڵامی پرسیارەکەت:
1. ئه‌توانم ئێستا له باتی چه‌ند ساڵی پێشوو بیکه‌مه‌وه؟؟
ههرنوێژێک که له‌بیرت بچێ یاخود به هه‌ر هۆکارێکی تر ئه‌نجامت نه‌دابێ ئه‌وا گێڕانه‌وه‌ی نوێژه فه‌وتاوه‌کان واجبه هه‌روه‌ک ابن قدامة ده‌ڵێت: کۆڕای زانایانی له‌سه‌ره که له‌بیرت چوو بێت یان بهعوزرێکی دیار چووبێت، ده‌بێ بیگێڕیته‌وه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر نوێژه‌که‌ت بهقهزدی و عه‌مده‌ن و له‌به‌ر سستی چوان بێت ئه‌وا جمهوری شه‌رع زانان به‌پێویستی ده‌زانن که نوێژه‌کان بگێردرێنه‌وه، به‌ڵگه‌شیان ئه‌م فه‌رمووده‌یه که پرسیار کرا له‌پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم): ئایا که‌سێک به‌هۆی له‌خه‌و ڕاچوون و یا له‌بیری بچێت نوێژ بکا چی بکات؟ فه‌رمووی: کاتێ به‌بیری هاته‌وه یا خود له‌خه‌و هه‌ستا بانوێژه‌که‌ی ئه‌نجام بدا. له‌گه‌ڵ ئه‌م هۆکارانه گێڕانه‌وه‌ی نوێژ واجبه بۆیه زانایان قیاسی نوێژێک که به‌ئه‌نقه‌ست بچوێندرێ ئه‌وا به‌ڕێگایه‌کی ئه‌ولاتر ده‌بێت قه‌زا بکرێته‌وه، وه هه‌ندێک له زانایان ده‌فه‌رموون ته‌نها مرۆڤی نوستوو یان ئه‌وه‌ی که له‌بیری ده‌چێته‌وه ده‌بێت نوێژ قه‌زا بکاته‌وه، ئه‌وه‌ی به عه‌مدی و ئه‌نقه‌ست بیچوێنێت ئه‌وا بۆی نیه قه‌زا بکاته‌وه.
بۆیه بۆ گێڕانه‌وه‌ی نوێژه‌کانت ده‌توانی له‌گه‌ڵ ههرنوژێکی فه‌رز نوێژێک یان دوونوێژی فه‌وتاو بگێڕیته‌وه تاکو دڵنیا ده‌بیته‌وه له‌وه‌ی که نوێژت له‌سه‌ر نه‌ماوه، چونکه قه‌رزی خودا له پێشتره بۆدانه‌وه‌ی.
2. وه ده‌ست نوێش شوشتن به‌ته‌واوی چۆن ئه‌کرێت و چی ئه‌وترێت؟؟
چۆنیه‌تی ده‌ست نوێژگرت
پێویستیه‌کانی (فه‌رزه‌کانی) ده‌ستنوێژ ئه‌مانه‌ن: 1- نیه‌ت هێنان، واته نیازی لابردنی بێ ده‌ستنوێژی له‌کاتی شۆردنی ڕووخسار ده‌یهێنیت، چونکه هه‌رکرده‌وه‌یه‌کی خوا په‌رستی به‌بێ نیازی ناودڵ دانامه‌زرێ.
2- شۆردنی ڕووخساره له نێوان هه‌ردوو گوێیه‌کان له‌گه‌ڵ کۆتایی مووی پێشه سه‌ر هه‌تا کۆتایی چه‌ناگه.
3- شۆردنی هه‌ردوو ده‌سته‌کان له‌گه‌ڵ ئهنیشکهکان.
4- مه‌سحی سه‌ر، واته هێنانی ده‌ستی ته‌ڕ به‌سه‌ر نه‌ختێکی پیستی سه‌ری یان مووی سه‌ری که له‌سنووری سه‌ر ده‌رنه‌چووبێت.
5- شۆردنی هه‌ردوو قاچه‌کانه له‌گه‌ڵ گۆزینگه‌کانی.
6- بهجێانی ئه‌م ڕیزه‌یه به‌وشێوه‌ی گوتمان یه‌ک له‌دوای یه‌ک.
خوای گوره ئه‌فه‌رمووێ: (إژا قمتم إلی الصلاە فاغسلوا وجوهکم وأیدیکم إلی المرافق وامسحوا برۆسکم وأرجلکم إلی الکعبین) واته: کاتێک ویستتان هه‌ڵسن نوێژ بکه‌ن ڕووخسارتان بشۆرن و ده‌ستتان له‌گه‌ڵ ئه‌نیشکتان بشۆرن و سه‌رتان مه‌سح بکه‌ن و قاچه‌کانتان له‌گه‌ڵ گوێزینگهکانتان بشۆرن.
سوننهتکانیش به‌کورتی: 1- گوتنی (بسم الله الر حمن الرحیم).
2- ئاو له‌ده‌م وه‌ردان.
3- ئاو له لووت وه‌ردان.
4- مه‌سح کردنی هه‌موو سه‌ر.
5- مه‌سح کردنی هه‌ردوو گوێیه‌کان (لای ده‌ره‌وه و لای ژووره‌وه به ئاوێکی تازه) واته: نه‌ک بهتهڕایهتی مه‌سحی سه‌ر.
6- ههگوشینی ڕیشێک ئه‌گه‌ر پڕبوو به پهجهی ده‌ستی.
7- پێشخستنی شۆردنی لای ڕاسته له‌سه‌ر لای چه‌په.
8- شۆردن و مه‌سح کردنی ئه‌ندامه‌کانه سێ جار سێ جار.
9- ئه‌ندامه‌کانی لهیهکشوێندا به‌دوای یه‌کدا بشۆرێ به‌جۆرێ یه‌که‌میان وشک نه‌بێته‌وه کاتێک ده‌ست بهدووهمیان ئه‌کات.
10- سوننه‌ته له‌دوای ده‌ست دوعای تایبه‌ت بخوێنیت (دواتر باسی ده‌که‌ین ئینشێوالله).
ڕیزبه‌ندی و ته‌رتیبی ئه‌مانه:
چۆنیەتی شۆردنی دەست نویژبەم ریزبەندیه ی خوارەوەدەبیت
1-نیەت هێنان
2- وتنی (بسم الله) ئەگەرلەیەكەم جارلەبیری چوولەناودەست نوێژهاتەوەبیری بڵێ (بسم الله أولە واخرە)
3-شۆردنی هەردوولەپی دەست
4-ئاولەدەموەردان
5-ئاولەلوت وەردان
6-شوردنیڕوخسار
7-شۆردنی هە ردوو دەستەكانەلەگەل ئەنیشكەكان
8-مەسحی سەر
9-مەسحی هەردووگوێیە كانە بە ئاویكی نوئ
10-شۆردنی هەردووقاچەكانە لەگەڵ گۆزینگەكان
11-زیكری دوای دەست نوێژخوێندنە()
*دوعا و زیکری دوای ده‌ست نوێژ گرتن ئه‌مه‌یه: "أشهد أن لآ إله إلا الله وحده لا شریک له وأشهد أن محمدا عبده ورسوله اللهم اجعلني من التوابین واجعلني من المتطهرین".
3. ته‌حیات چۆن ئه‌وترێت؟؟
ته‌حیات به‌م شێوه‌یه: "التحيات المبارکات والصلاوات الطيبات لله السلام عليك ايها النبى ورحمة الله وبركاتة السلام علينا وعلى عباد الله الصالحين اشهد ان لا اله الا الله وحدة لا شريك له واشهد أن محمداً عبدة ورسوله، اللهم صل علی محمد وعلی آل محمد، كما صليت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم ، وبارك على محمد وعلى آل محمد ، كما باركت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم فى العالمين انك حميد مجيد"
----
1. ئایا خێزانه‌که‌ی واتا ( ژنی ) ده‌ست نوێژی لێ ئه‌شكێت؟؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بار و حاڵه‌تی پێویست و زه‌رووریه، ئه‌وا ده‌توانێ ژنه‌که‌ی به‌پێی په‌یڕه‌وی ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه ده‌ستنوێژه‌که‌ی لێی ناشکێت.
2. ئایا له سه‌ر جێگای خۆی به پاڵ که‌وتووی نوێژ بکاتن خوا لێ وه‌ر ئه‌گرێت؟؟
مادام عوزری شه‌رعی هه‌یه و نه‌خۆشه، بۆی هه‌یه بهدانیسشتنهوه یان به پاڵکه‌وتن یان به‌هه‌ر شێوازێک که بۆی ده‌نگونجێت نوێژ بکات، و ئه‌وا نوێژه‌که‌ی قبوڵه.
والله أعلم
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته..
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن باوكى دروود (2011-08-23 10:40:43)
له‌سه‌ر هێڵ نییه






به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ خوای گه‌وره و دروود و بارانی ڕه‌حمه‌ت بڕژێ به‌سه‌ر گیانی پاکی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ)، وه یار و یاوه‌رانی و شوێنکه‌وتوانی تا ڕۆژی دوایی.
خوا پاداشتت بداته‌وه بۆ گشت ماندو بونێژکێت
مامۆستای به‌رێز هه‌ندێک هه‌ڵه‌م هه‌بوو له ده‌ست نوێژ شۆردن و
که‌مێکیش له تحیاتم به که‌می ووتوه بێ ئه‌وه‌ی بیزانم .
ئایا گوناه بارم ؟
نوێژه‌کانم بۆ حساب ئه‌کرێت؟
والله أعلم
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته..
له‌سه‌ر هێڵ نییه




له دوای زانینی هه‌ریه‌ک له‌م شتانه ئه‌گه‌ر به‌که‌م و کوڕی ئه‌نجامی بده‌ی تاوان بار ده‌بیت، به‌لام ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که له رابردوودا هه‌بووه له نوێژ یا دهستنوێژهکانتدا، ئه‌وا چاوپۆشی لیده‌کرێ له‌ڕووی شه‌رعه‌وه و تاوانبار نابیت، عیباده‌ته‌کانت قه‌بوڵن إن شآءالله.
والله أعلم
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته..
له‌سه‌ر هێڵ نییه






به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ خوای گه‌وره و دروود و بارانی ڕه‌حمه‌ت بڕژێ به‌سه‌ر گیانی پاکی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ)، وه یار و یاوه‌رانی و شوێنکه‌وتوانی تا ڕۆژی دوایی.
خوا پاداشتت بداته‌وه بۆ گشت ماندو بونێژکێت
والله أعلم
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته..
له‌سه‌ر هێڵ نییه