❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ماڵئاوا ئه‌ی شا مانگی ساڵ...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-26 13:40:28

Nabaz Garmiany
جوانی کوردژین
شوێن: kalar
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-16
دواترین سه‌ردان: 2013-12-24
په‌یامه‌كان: 922
WindowsMSIE7

ماڵئاوا ئه‌ی شا مانگی ساڵ...

ماڵئاوا ئه‌ی شا مانگی ساڵ...

چ زوو ویداعت لێ‌ كردین... ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌ی هاتنه‌دی نیشانه‌یه‌كی تری قیامه‌ت و خێرا به‌سه‌رچوونی زه‌مه‌نه‌؟!.. یان مانای زۆر نازداریو شیرینی تۆیه‌؟.. ئه‌ی شیرین ترین مانگی ته‌مه‌ن

چه‌ند زوو هه‌واڵی خواحافیزیت نزیك بوویه‌وه‌.. ئه‌ی مانگی قورئان... مانگی خێرو صه‌ده‌قه‌... مانگی ته‌راویح و شه‌ونوێژو ڕۆژووبوون...مانگی نزاو پاڕانه‌وه‌و په‌شیمانی...
...
به‌ چ دڵێك ماڵئاوایت لێ‌ بكه‌م ئه‌ی شیرینترینی شه‌وان و نازدارترینی ڕۆژان...
چه‌ند شادومان بووین كه‌ هاتی... چه‌ند ساتی جوانت تێدا تۆمار كرا... دڵی چه‌ند هه‌ژارو بێ‌ نه‌وات تێدا خۆش كرا... چه‌ند خه‌تمه‌و ته‌هلیله‌و زیكرت تێدا ئه‌نجامدرا... چه‌ند نێوچه‌وان و ته‌وێڵت تێدا به‌ سه‌جده‌دا هات و له‌ خۆڵ هه‌ڵكشا... چ كه‌رنه‌ڤاڵێكت به‌رپا كرد له‌م ته‌مه‌نه‌ كورته‌تدا... ئه‌ی خه‌ڵاتی خوایی بۆ مرۆڤایه‌تی...
چه‌ند تاوانبارو گوناهبار له‌ تۆدا باوه‌شیان كرد به‌ ده‌رگاكانی مزگه‌وته‌كانداو تێرتێر ئه‌سرینی په‌شیمانیان ڕشت به‌سه‌ر به‌رماڵ و پایه‌ سه‌ربڵنده‌كانیدا...چه‌ند چاوان له‌ تۆدا فرمێسك ڕێژبوون... ئه‌ی گوڵه‌ جوان و بۆنخۆشه‌كه‌ی دڵی هه‌موو باوه‌ڕدارێ‌... بۆ وا زوو به‌جێتهێشتین؟؟...
ئاخر به‌ چ دڵێك خواحافیزیت لێ‌ بكه‌ین!؟... به‌ چ ڕوویه‌ك بڵێن: الوداع...!؟.. چه‌ند زوو جۆگه‌له‌ی ئه‌و چاوانه‌ی له‌ سه‌راپای ئه‌م مانگه‌دا تكه‌ ئه‌سرینێكی لێ‌ نه‌چۆڕا به‌م ماڵئاواییه‌ت پڕت كرد له‌ گریان و فرمێسكی گه‌رم و به‌ كوڵت پێدا باراند..
چه‌ند زوو ماڵئاوایت دا به‌ گوێماندا ئه‌ی مانگی زینه‌تی شارو لادێ‌.. ئه‌ی دۆستی گه‌وره‌و بچووك...
منداڵان چه‌ند كه‌یف خۆش بوون به‌ تۆ.. ئیتر ئه‌و دیمه‌نانه‌ی ئێواران له‌ كوێ‌ بێنینه‌وه‌ كه‌ هه‌موو له‌ چاوه‌ڕوانی به‌ربانگ و سرووه‌و ساتی له‌سه‌رنانی تاجی دڵخۆشی ئه‌و ڕۆژه‌دا بووین...
خۆ هێشتا ئێمه‌ تێر نه‌بووبووین له‌ مانای شه‌وه‌ پیرۆزه‌كانت.....
خۆ هێشتا تێر له‌ شیله‌ی گوڵاوی په‌یامه‌كه‌ی خوامان نه‌چێشت.....
خۆ هێشتا تێر نه‌بووین له‌ سه‌باو دوعای سه‌حه‌رت.....
بۆ وا زوو ویداعت لێ‌ كرین ئه‌ی زانكۆ پڕ له‌ وانه‌و په‌نده‌كه‌...
ئه‌ترسم دوای تۆ ئیتر بێ‌ نازی ڕووبكاته‌وه‌ مزگه‌وته‌كان... ئه‌ترسم شه‌یتانه‌كان تاجه‌ زێڕینه‌كه‌ی سه‌رسه‌ری زۆر خوشكانمان لێ‌ بفڕێنن.. دڵنیام له‌وه‌ی دوای جه‌ژن هه‌ست به‌ بێ‌ تۆیی ده‌كه‌ین... ئه‌ی هاوڕێ‌و دۆسته‌ به‌ ویقاره‌كه‌ی یه‌ك مانگه‌ ڕێ‌...
جێگه‌ت زۆر چۆڵه‌ ئه‌ی مانگی قه‌درو به‌در... ئه‌وه‌ی له‌ ناخدایه‌ زۆره‌و پێنوسه‌كه‌م توانای ته‌عبیردانی نییه‌... ئه‌وه‌نده‌یه‌ ده‌ڵێم: له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كه‌مانین كه‌ له‌ تۆدا نوێمان كرده‌وه‌... له‌سه‌ر په‌یمانه‌كه‌مانین كه‌ له‌ تۆدا به‌ستمان... ئه‌ی شه‌فاعه‌تكاری ئیمانداران....

حەمزە بەرزنجى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-08-26 21:43:16

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: ماڵئاوا ئه‌ی شا مانگی ساڵ...

http://xa.yimg.com/kq/groups/56800616/sn/71669795/name/eeee.jpg

دەستەکانت خۆشبێت بۆ دانانی ئەم بابەتە ،، بەڕاستی مانگێکی خۆش وپڕ بەرەکەت بوو داواکارم لەخودای باڵادەست لەگوناھەکانمان خۆشبێت وڕۆژ و تاعـاتمان قبووڵبکات ئیشەڵا ، خوادای گەورە پشتیوانمان بێت و کوردستان بپارێزێت لەدوژمنان و دوژمنانی کورد و کوردستان سەرشۆڕ و ڕیسوابکات بۆخاتری گەورەییەکەی خۆی .

ئەوکەسەی ئەم نووسراوەی نوسیوە بەھەسێکی پاک و دڵێکی پڕ لە خۆشەوستی خوا نوسیویەتی و خودا پاداشتی بەخێری بداتەوە، لەکاتی خوێندنەوەیدا مرۆڤ دڵتەنگ دەبێت و وەک وایە خۆشەویست ترین کەست ماڵاوایت لێبکات ، و نەزانیت ئایا دەیبینیتەوە یان نا ؟!

خودای گەورە لێبوردەیە و لێبووردەی خۆشدەوێت بۆخاتری گەورەییەکەی لێمان خۆشبێت ،،، ئامین



http://www.al-wed.com/pic-vb/24.gif

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-08-27 09:06:48

Nabaz Garmiany
جوانی کوردژین
شوێن: kalar
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-16
دواترین سه‌ردان: 2013-12-24
په‌یامه‌كان: 922
WindowsMSIE7

Re: ماڵئاوا ئه‌ی شا مانگی ساڵ...

سوباس بوبه يامه كه ت سه نكين خان
منيش داواكارم له خوداى كه وره ئه م
مانكه بكاته مايه ى ليخوش بون له تاوانه كانمان
امين

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net