.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














دڵێکی تێکشکاو
به‌سه‌رسامی له سه‌ر لوتکه‌ی بڵندی گه‌نجی ڕاوه‌ستاوم
سریتی عومری ڕابردوم وه‌کو خه‌و دێته به‌رچاوم
شریتی چی؟ سه‌راپا سه‌ر گۆزهشتهی نائومێدیمه
فلیمی پڕ له ناسۆری هه‌ره‌س هێنانی لاویمه
تروسکای تیا به‌دیناکه‌م چه‌نده سه‌رنجم لێداوه
له‌تابلۆی نائومێدیم وتهمی ناسۆری به‌ولاوه
ئه‌وه‌ی ئه‌وسا ڕوناکی ئه‌دا به‌م ژینه شێواوه
دڵێکی پڕ له‌ئاهه‌نگ بوو ئێستا پاکی ڕوخاوه
به‌ڵێ ئه‌وسا دڵێکم بوو سه‌ر چاوه‌ی ژیانم بوو
دڵی مه‌ڵبه‌ندی ئاوات و ته‌وژم وتینی گیانم بوو
دڵێ گوڵزاری دڵداری و به‌هه‌شتی خۆشه‌ویستی بوو
وکو بتخانه مه‌یدانی بتی جوانی په‌رستی بوو
له‌گه‌ڵ هاوارو گریانی هه‌ژارانا له شینابوو
له‌گه‌ڵ ناڵه‌ی که‌ساسانا له خورپه‌و ڕاچه‌نینا بوو
له‌ژێر سایه‌ی ئه‌وینێکا هه‌موو سحرێکی پوشیبوو
له کونچێکی خه‌راباتا خه‌ریکی باده نۆشی بوو
دلی بوو دار‌و دیواری ههموومهستی نیگارێ بوو
هه‌موو سوچێکی ده‌ستکردی به‌ڵێنی تاقه یارێ بوو
دڵێ خونچه‌ی ته‌مای وابووله خۆشی ئه‌و ده‌می واکا
که‌تیشکی ئه‌و له‌لێوی دا گوڵاو پرژێنی دنیاکا
دڵێ ئاماده بووتاری هه‌زار ئاوازی لێ هه‌ستێ
به مه‌رجێ گوڵ به ده‌م جارێ به مه‌ستی لێی بدا ده‌ستێ
ته‌لاری دڵ که‌دیواری وه‌ها مه‌ستی ئه‌وینێ بوو
له باوه‌ش گرتنی باڵای هه‌موو ئاواتی ژینی بوو
گوڵ و گوڵ زاری دڵ وابووخهیاڵی ڕۆژ و هی شه‌ویان
که پرشنگی دوو چاوت پیڕێژێت جاوی بێ خه‌ویان
وه‌نه‌وشه‌و نێرگز‌و شه‌و بۆ هه‌موو سه‌ر خۆشی هه‌ناسه‌ی بوون
له ته‌ک سروه‌ی به‌یانیدا ته‌ما داری هه‌ناسه‌ی بوون
هه‌ناسه‌ی ئه‌و که بێ ڕایانژهنێت وماچی کا ڕوویان
که دایبێنێ له جێی سروه‌ی به‌یانی زوڵف وگێسویان
هه‌موو پیکی مه‌ینۆشی بایادی ئه‌و که پڕ مه‌ی بوو
له مه‌یخانه‌ی دڵا که‌یلی پزهی ئه‌و جووته لێوه‌ی بوو
هه‌موو پارانه‌وه‌ی وابوو شه‌وان و سبه‌ینانێ
که ڕۆژێ لێوی پڕ تاسه‌ی له‌سه‌ردوو لێوی ئه‌و دانێ
که‌چی ئه‌و کۆشکی چه‌ند ساڵه‌ی دڵم بنچینه‌که‌ی دانا
به‌ته‌نها به گهردهلولیکی نه‌هاتی چوو به ئاسمانا
هه‌موو ئه‌و نیاز‌و ئاواته‌ی له ناخی دهرونـــابوو
له داخی بێ به‌ڵێنی ئه‌و به‌جارێ ته‌فروتوونا بوو
به‌ڵێ کاتێک به خۆم زانی به‌هاری پڕ ئه‌وین ڕۆی
خه‌وو ئاواتی چه‌ند ساڵه‌و به‌ڵێنی پێگه‌یین ڕۆی
گه‌لێکم پشکنی دنیا له‌دووی ئه‌و جووته لێوه‌ی ئه‌و
هه‌زار ئه‌فسوس نه ئه‌و ڕۆژه‌م به‌دی کرد نه‌شێوه‌ی ئه‌و
نه پرشنگی له خونچه‌دا نه په‌نچه‌ی دا له تاری دڵ
نه به‌ژنی شۆخ و شه‌نگی بوو به میوانی ته‌لاری دڵ
نه چاوانی گوڵی ڕشت و نه کلچێوکێکی پیاهینا
نه پرجی نێر گزی مه‌ست ووهنهوشهی شینی پیادا هێنا
به پێکی نایه سه‌ر لێوێ ونه بیستم رازی شیرینی
نه ماڵ ئاوای لێکردم و نهئیرت شێوه‌ییم بینی
به‌ڵێ ئه‌و خونچه یه‌ی چه‌ند هه‌نگ په‌شۆکابوون له ژێر پێیدا
خه‌وی ڕۆژ و شه‌وی وابوو گزنگی چاوی تۆ لێی دا
که چاوی تۆی نه‌دی شێوا له داخا کوڵمی خوا کردی
گڵاکانی وه‌ک وعومری منی بێ چاره با بردی
ته‌لێ دڵ که چه‌نده سه‌یری کرد کهپهنچهی تۆی نه دی چاوی
ده‌روونی بوو به گۆڕێجهی هه‌موو ئاوازی تا ساوی
ته‌لاری دڵ که ڕۆشن بوو به وه‌ی که تۆ بی به میوانی
هه‌واری چۆڵ وهۆڵێ بوو به‌گۆڕی گردی سه‌یوانی
گوڵی باخی دڵم جاوی به دوی تۆ دا ئه‌وه‌نده گێڕا
هه‌تاکو چاوه‌که‌ی خۆشێ له ده‌وری چاوی تۆ گێڕا
وه‌نه‌وشه‌و ده‌سته خوشکانی له بێمهیلی هه‌ناسه‌ی تۆ
هه‌ناسه‌ی ده‌ر نه‌چوو ده‌میان و تاساشن له تاسه‌ی تۆ
وه‌یا ئه‌و پێکه ڕه‌نگینه‌ی که هه‌ر نه‌یبیست له تۆ ده‌نگێ
له داخا باده‌که‌ی ڕشت وسه‌ری خۆێ دایه به‌ر سه‌نگێ
له پاشا که هار گه‌ردوو تۆزقاڵی وه‌ک که‌رتی دڵی من بوو
یه‌کی ڕوکرده سوچێک و له تاریکی شه‌وا وون بوو
به‌ڵی ئێستائهوهی به جێماوه بۆ من یادگارێکه
به‌سه‌رهاتی دڵی ورد و به‌سه‌ر چووی به هارێکه
::هۆنراوه‌ی ئه‌حمه‌د هه‌ردی::

له‌سه‌ر هێڵ نییه




زؤرجوانه ده سته كانت خؤشبئ

له‌سه‌ر هێڵ نییه