❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زنجیره‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی بووه‌ هۆی باڵاپۆشی به‌كۆمه‌ڵی چه‌ند ئافره‌تێكی موسڵمان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-28 14:48:11

bestun_goran
کازیوەی یانە
شوێن: قه‌زای خه‌بات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2013-11-22
په‌یامه‌كان: 841
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

زنجیره‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی بووه‌ هۆی باڵاپۆشی به‌كۆمه‌ڵی چه‌ند ئافره‌تێكی موسڵمان

به‌رازیل:
زنجیره‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی بووه‌ هۆی باڵاپۆشی به‌كۆمه‌ڵی چه‌ند ئافره‌تێكی موسڵمان زۆر جار مرۆڤ نازانێت خێر له‌ چیدایه‌؛
ڕ‌ه‌نگه‌ به‌رنامه‌یه‌ك یان زنجیره‌باسێكی ته‌له‌فزیۆنیت به‌رچاو كه‌وتبێت و به‌ شێوه‌یه‌كی خراپ و ناڕ‌ه‌وا باس له‌ ئیسلام و موسڵمان كرابێت و دڵته‌نگی كردبیت،
به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌ داهاتوودا به‌ شێوه‌یه‌كی ئیجابی شكابێته‌وه‌ و بووبێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی موسڵمان وریا بێته‌وه‌ و بزانێت دۆست و دوژمنی كێییه‌ یان هه‌ندێ له‌و كاره‌ خراپ و دزێوانه‌ی به‌سه‌ر ئیسلامدا سه‌پێنراون له‌ خۆیدا نه‌یانهێڵێت و ببێته‌ موسڵمانێكی دروست. ئه‌مه‌ به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌واڵه‌دا دێته‌وه‌ كه‌ باسی ده‌كه‌ین: قوتابخانه‌یه‌كی ئیسلامی له‌ به‌رازیل به‌پیره‌وه‌چوونێكی كتوپڕی به‌خۆوه‌ بینی و كۆمه‌ڵێك له‌ كچانی قوتابخانه‌كه‌ بڕیای باڵاپۆشی به‌كۆمه‌ڵیان دا و له‌چكه‌یان كرده‌ سه‌ریان. به‌رپرسانی كه‌مایه‌تیی ئیسلامی له‌و وڵاته‌ هۆكه‌ی ده‌گه‌ڕێێننه‌وه‌ بۆ زنجیره‌باسێكی ته‌له‌فزیۆنی‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خراپ باسی له‌ ئیسلام و خوو و نه‌ریتی موسڵمانان كردووه‌. له‌ میانه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابوردوودا قوتابخانه‌ی "فيلا كارون" كه‌ سه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازی عه‌ره‌بییه‌ له‌ شاری ساوپاولۆی به‌رازیلی به‌ یه‌كجار باڵاپۆشی هه‌شت كچی موسڵمانی به‌خۆوه‌ بینی، كه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌وه‌وپێش به‌م شێوه‌ به‌رچاو نه‌كه‌وتووه‌. شێخ ئه‌حمه‌د ئومامه‌ سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی عه‌ره‌بی قوتابخانه‌كه‌ له‌ لێدوانێكیدا وتی كه‌ ئه‌م دیارده‌یه ‌و به‌م شێوه‌یه‌ له‌وه‌وپێش له‌ كۆمه‌ڵگای به‌رازیلیدا نامۆ بووه‌، به‌ڵام دوای ڕووداوه‌كانی (١١)ی ئه‌یلوول و هێرشكردنه‌ سه‌ر ئیسلام له‌ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، خه‌ڵكی زیاتر به‌ره‌و ئایین گه‌ڕاونه‌وته‌وه؛‌ زیاتر پابه‌ند بوونه‌وه. هۆی له‌چككردنی ئه‌م كچانه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و زنجیره‌بابه‌ته‌ی كه‌ كه‌ناڵی پێنجه‌می (كلوبو)ی به‌ڕازیلی پێشكه‌شی كرد، كه‌ تێیدا ئافره‌تێكی باڵاپۆشی موسڵمان پاڵه‌وانێتی ده‌بێنێت به‌ ناوی (خه‌دیجه‌) و له‌و زنجیره‌دا كۆمه‌ڵێك خوو و نه‌ریتی موسڵمانانی له‌ وڵاتی مه‌غریبدا خستۆته‌ ڕوو به‌تایبه‌ت لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك ژنهێنان و ته‌ڵاق و میرات و شتی تر. ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌ مه‌به‌ستی زنجیره‌ باسه‌كه‌ شێواندنی ڕووخساری ئیسلام بوو، ویستیان بیخه‌نه‌ پێشچاو كه‌ موسڵمانان توندوتیژن به‌رامبه‌ر خێزان و منداڵیان، به‌ڵام به‌سه‌ر خۆیاندا شكایه‌وه‌ و ده‌نگ و سه‌دایه‌كی ئیجابی دایه‌وه‌ و بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی زۆرێك له‌ خه‌ڵكی به‌ چاوێكی سه‌رسامی و ڕێزه‌وه‌ سه‌یری خێزانی موسڵمان بكه‌ن و ئه‌م كچانه‌ش كه‌ بوونه‌ته‌ باڵاپۆش له‌ كاریگه‌ریی ئه‌و زنجیره‌ته‌له‌فزیۆنییه‌وه‌ بوو." شایه‌نی باسه‌ كه‌ سه‌رۆكی به‌رازیلی چه‌پڕه‌و "لۆلا دا سيلڤا" له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابوردوودا بڕیارێكی ده‌ركرد و ڕێی دا به‌ ئافره‌تی موسڵمان كه‌ حیجاب بپۆشێت له‌ هه‌ر شوێنكدا بێت؛ له‌ ماڵ یان سه‌ر كار یان شوێنی گشتی یان ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڵگه‌نامه‌ و پێناسی تایبه‌تییه‌وه‌ هه‌یه‌ وه‌ك وێنه‌ و شتی دیكه‌. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه‌: (العربية.نت).

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن bestun_goran (2011-08-28 14:50:27)

Kurdzhin
ته‌مه‌ن كه‌ڕۆی ناگه‌رێته‌وه‌ ***یه‌كێكیش كه‌مرد ناژیێته‌وه‌***ژیان مۆمێكه‌ رۆژ له‌دوای رۆژ ده‌توێته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net