❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن ماڵئاوایی لە مانگی ڕەمەزان بكەین ؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-28 17:54:54

bestun_goran
کازیوەی یانە
شوێن: قه‌زای خه‌بات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2013-11-22
په‌یامه‌كان: 841
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

چۆن ماڵئاوایی لە مانگی ڕەمەزان بكەین ؟

چۆن ماڵئاوایی لە مانگی ڕەمەزان بكەین ؟

http://a1.sphotos.ak.fbcdn.net/hphotos-ak-snc7/300974_158809330868225_125161484233010_343668_5267786_n.jpg

__________________________________
بەداخەوە كاتێك مردویەكمان ئەمرێ‌ تا ماوەی چەن مانگێك یادی ئەكەینەوە،
بەڵام هەر كە ڕەمەزان كۆتایی هات نویژەكانی بەیانیانمان ئەكەینە قوربانی خەوی بەیانی و نیوەڕۆیش ئەكەینە قوربانی نانی جەژن،
و هەر لە گەڵ بەرەڵا بوونی جنۆكە و شەیتانەكان زۆرێكمان جڵەوی ئارەزوو و شەهوەتەكانی خۆیان بەرەڵا دەكەن،
چاوەكان بۆ تەماشا كردنی حەرام و گوێیەكان بۆ بیستنی حەرام،
و قاچەكانیش لەڕەمەزاندا لەڕێگای بەرەو مزگەوت چوون ماندو ئەبوون،
كەچی لەپاش ڕەمەزان بۆ تاوانكاری و بەدوای عەیبەی خەڵكی گەڕان دەبێتە پیشەی زۆرێكمان !!!
وە بە چەند ڕۆژێكی كەم قورئان لەیاد ئەكەین !!!
كچانیش هەر لەیەكەم ڕۆژی جەژنەوە دەگەڕێنەوە سەر مكیاج كردن و جل و بەرگ و پۆشاكی مۆدەی تەسك و نیوە ڕووتی ناشەرعی !!!
هەروەها گەڕانەوە بۆ سەر ڕێگای گوێگرتن لە گۆرانی و تەماشاكردنی زنجیرە تەلەفزیۆنیەكان !!!
گەڕانەوە بۆ سەر تەلیفۆن كردن و عەشقبازی و دەمەتەقێی ناشەرعی !!!
بە هەمان شێوە كوڕانیش، ئەمە جگە لە گەڕان بە دوای عەیبەی خەڵكی و ڕوشاندنی سومعەتیان !!!
بە ڕاستی مردنمان باشترە لەم حاڵە كە بەم شێوەیە ماڵئاوایی لەم مانگە پیرۆزە بكەین،
برا و خوشكی ڕۆژوەوان ئەو خوایەی لە ڕەمەزان لێی ئەترسایت و ئاگای لە كردەوەكانت هەبوو هەمان ئەو خوایە لە مانگەكانی تریش ئاگای لە كارەكانتە،
بۆیە تەنها پێت ئەڵێم نوێژی جەماعەت و ڕۆژوو گرتن پەیوەست نیە بە مانگی ڕەمەزانەوە،
هەروەها گوێگرتن لەحەرام و تەماشا كردنی حەرام لە هەموو مانگەكان و لەهەموو كاتێكدا هەر حەرامە،
لەپاش ڕەمەزانیش دەرگای شەونوێژ و صەدەقە كردن و جۆرەكانی چاكە كردن داناخرێت،
بۆیە وەك برایەك پێتان ئەڵێم با ڕەمەزانیش بەسەرچێ‌،
تۆ هەر لەدڵی خۆتدا وای دانە دوانزە مانگەی ساڵ ڕەمەزانە و ڕۆژانی دوای ڕەمەزانیش هەر وەكو ڕەمەزان لێبكە و بە خواپەرستی بیڕازێنەوە،
هەر بۆیە چۆن پلانێكمان داڕشت بۆ بەڕێ كردنی ڕەمەزان ئەتوانیت بەهەمان شێوە هەمان پلان دابڕێژی بۆ مانگەكانی تر،
چونكە ساردبونەوە لە پەرستن لە پاش ڕەمەزان تاوانێكی گەورەیە و بەرەو ئاكامێكی خراپت ئەبات
ئەویش ئەوەیە كە شكت هەبێ‌ لە دەسەڵاتی خوا لەپاش ڕەمەزان (نعوذ بالله) بگرە زۆرێكمان خۆشحاڵە بە ماڵئاوایی كردنی مانگی ڕەمەزان !!
وەك بڵێ‌ی بارێكی قورسی لە كۆڵ بوبێتەوە !!!
حەق وایە بە خۆماندا بچینەوە و لە خۆمان و لەو كەسانەی كە كەمتەرخەمیان كردوە بپرسین و بڵێین:
ئایە خوای ڕەمەزان خوای مانگەكانی تریش نیە ؟!
كەوا لە مانگەكانی تردا هێندە سست و كەم تەرخەمین ؟!!
تۆ بڵێی كەسانێك هەبن وابیر بكەنەوە كە خوای ڕەمەزان باڵادەست و توندوتیژ بێ‌ بۆیە بە باشی دەیپەرستین ؟!!!!
كەچی لەبەر ئەوەی خوای مانگەكانی تر كەم دەسەڵات !!! و بەبەزیی یە بەباشی نایپەرستین (نعوذ بالله).
بێگومان وازهێنان لە پەرستنەكان لە دوای ڕەمەزان هیچ كەمتر نیە لەو جۆرە بیركردنەوەی سەرەوە،
با بەو شیوەیەش بیر نەكەنەوە خۆ هیچ نەبێ‌ كردەوەكانیان ئەو بیركردنەوەیەی سەرەوە ئەسەلمێنێ‌،
چونكە هەموو مانگەكان هی یەك پەروەردگارن و یەك خاوەن و دروستكاریان هەیە، بۆیە پەرستنی ئەو یەك پەروەردگارە پێویستە بەیەك شێوە بێ‌ نەوەك لەڕەمەزان و شەوال نوێژ بكەین و لەمانگەكانی تر پشوو بە خۆمان بدەین !!!!
بەواتایەكی تر لە هەموو مانگەكانی ساڵدا پەرستنی پەروەردگار واجبە لەسەر هەموومان بەبێ‌ گوێدانە ناوی مانگەكان و فەزڵ و گەورەییان.
بۆیە كاتێك تەرخان بكە بۆ قورئان خوێندن و شەونوێژ و صەدەقەكردن و گەیاندنی صلەی ڕەحم و پاڕانەوە و مانەوە لەمزگەوت و فێركردی قورئان...
هەموو كارێكی چاكە. بەكورتی لەدڵی خۆتدا ناوی مانگەكان بگۆڕە با ناوی هەموویان ببێ‌ بە ڕەمەزان و بە پەرستن بیانرازێنەوە.
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ

سه‌رچاوه‌ سێبه رى ئيسلام

Kurdzhin
ته‌مه‌ن كه‌ڕۆی ناگه‌رێته‌وه‌ ***یه‌كێكیش كه‌مرد ناژیێته‌وه‌***ژیان مۆمێكه‌ رۆژ له‌دوای رۆژ ده‌توێته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-08-29 15:12:58

zhmarayastirakan
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-03
دواترین سه‌ردان: 2013-01-25
په‌یامه‌كان: 233
WindowsMSIE7

Re: چۆن ماڵئاوایی لە مانگی ڕەمەزان بكەین ؟

دةست خؤش كاكة بيستون بؤئةو وتةجوانانةت خواى كةورة يارمةتيمان بدات انشااللة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-08-29 16:14:04

ئاكؤ سامان
جوانی کوردژین
شوێن: شاری كه‌لار
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-26
دواترین سه‌ردان: 2011-12-21
په‌یامه‌كان: 896
WindowsXPFirefox

Re: چۆن ماڵئاوایی لە مانگی ڕەمەزان بكەین ؟

ده‌سخۆش بۆ ئه‌و وته‌ جوانانه‌ی به‌رێزتان
هیوادارم هه‌روه‌كو چۆن له‌مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا نوێژ و تاعه‌تمان ده‌كرد....
له‌ دوای مانگی ره‌مه‌زانیش به‌رده‌وامبین له‌ خێر و چاكه‌.




كۆد:

[color=blue][size=24]بەڵام هەر كە ڕەمەزان كۆتایی هات نویژەكانی بەیانیانمان ئەكەینە قوربانی خەوی بەیانی[/size][/color]



جا هیوادارم هه‌روه‌ك و چۆن له‌مانگی ره‌مه‌زاندا،چاوه‌رێمان ده‌كرد كه‌ بانگ بدات و نوێژی به‌یانی بكه‌ین،
له‌ رۆژه‌كانی تریشدا به‌رداومبین له‌كردنی نوێژی به‌یانی،چونكه‌ نوێژی به‌یانی شه‌یتان زۆری..
پێناخۆشه‌.

Kurdzhin
نا خۆشه‌..كه‌سێكت خۆش بوێ ئه‌و تۆی خۆش نه‌وێیت
له‌وه‌ ناخۆشتر ئه‌وه‌یه‌..كه‌ تۆ به‌رده‌وامبی له‌سه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-08-29 16:53:52

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: چۆن ماڵئاوایی لە مانگی ڕەمەزان بكەین ؟

وەڵا ئافەرم ئەوکەسەی ئەم بابەتەی نوسیوە ،،وەکەسێک کەبەڕۆژوونەبێت و فەرمانی خوای بەجێ نەھێنابێت جەژن بۆ ئەو نییە ، بەڵام ھیوا دەبینیت یەک رۆژی نەگرتوە و جوانترین جلی بۆ جەژن ئامادەکردوە ، ئاخر تۆ بەرۆژوونەبوویت بۆچی جەژن دەکەیت ؟!

ئەوە بۆ چونی منە ئیتر نازانم ، ئەوکارانەی لە ڕەمەزان بە ئەنجاممان گەیاند بابەردەوام بین و ھەمورۆژێک وەک رۆژەکانی ڕەمەزان لەبیری خودای گەورەبین .

دڵتەنگم بەرۆشتنی مانگی ڕەمەزان و بەڕای من زۆر زو ڕۆشت خودا لەگوناھەکانمان خۆشبێت و بمان ھێنێتە سەر ڕێگای ڕاست و خۆشبەختی بۆ سەر جەم ڕۆژوانانی ئازیزمان

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net