❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / درۆ .. درۆ چیە و جۆرەکانی.......

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-09-01 18:02:39

ئاكؤ سامان
جوانی کوردژین
شوێن: شاری كه‌لار
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-26
دواترین سه‌ردان: 2011-12-21
په‌یامه‌كان: 896
WindowsXPFirefox

درۆ .. درۆ چیە و جۆرەکانی.......

خوای گەورە باوەڕدارانی بە پاک و بێ گەرد هەڵبژاردوون لەڕووی کردار و گوفتار و بیر و باوەڕەوە، وە لەڕۆژی دواییشدا تەنها ڕاست گۆیان ڕزگاریان دەبێت، و ڕاستگۆییش نیشانەی بەختەوەری و کلیلەی سەرکەوتنە، ئەمەش چونکە ڕاستگۆیی ڕۆح و دڵ و پۆشاک و ڕێ نیشاندەری ڕاستەقینەی مرۆڤەکانە، بەڵام درۆکردن نیشانەی مرۆڤی دووڕوو و ڕێگە خۆشکەرە بۆ گشت تاوانەکان، لەم بارەوە پرسیار لە پێغەمبەر (د.خ) کرا: ئایا مرۆڤی موسڵمان دەترسێت و ترسنۆکە؟ فەرمووی: بەڵێ جاری واهریر مرۆڤ باوەڕدار ڕووبەڕووی ترس دەبێتەوە ئینجا پرسیار کرا ئایا موسڵمان بەخیل و ڕژدە؟ فەرمووی: باوەڕداری واهەیە ئەم ڕەوشتەی تێدایە، پاشان پرسیار کرا: ئایا باوەڕدار درۆزنە؟ فەرمووی: نەخیر، واتە باوەڕ و درۆ لەدڵی مرۆڤی باوەڕداردا بەیەکەوە کنابنەوە، چونکە باوەڕ ڕووناکیە و درۆکردنیش تارکیە.
حوکمی درۆ لە ئیسلامدا:
درۆ کردن بەشێوەیەکی گشتی گوناهێکە لەگوناهە گەورەکان، درۆزن گەر تەوبە نەکات ئەوا سزای دۆزەخ دەچێژێت.
لە قورئاندا زیاتر لە ٢٠٠جار باسی درۆ هاتووە، هەمووی باس لە ناشیرنی و نابەجێیی ئەم ڕەوشتە نزمە ئەکات، هەروەها کۆتایی و چارەنووسی درۆزنان بەدیار دەخات کە بەسزای سەختی دۆزەخ دەگەن.
پێغەمبەر (د.خ) دەفەرمووێ: (نەکەن درۆبکەن، چونکە درۆ کردن ڕێنموونیتان دەکات بەرەو هەموو تاوانەکان و تاوانەکانیش ڕێنموونیتان دەکەن بەرەو ئاگری دۆزەخ، وەبەردەوام کەسێک درۆدەکات و بەشوێن درۆوەیە هەتاوەکو لەلای خوداش بە درۆزن دەنووسرێت).
خوای گەورە دەربارەی درۆزن دەفەرمووێت: (قتل الخراصون). واتە: "نەفرین لەدرۆزنەکان".
وە پێغەمبەر (د.خ) دەفەرمووێ: (نیشانەی مرۆڤی دووڕوو سیانن، ١- کاتێک قسەی کرد درۆ دەکات. ٢-ئەگەر بەڵێنی دا نایباتە سەر. ٣- کاتێک ئەمانەتی پێ سپێردرا خیانەتی لێدەکات).
ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی درۆکردنن:
١- کەمبوونی ترسی خودا و بێ ئاگایی لەیادی خودا و بەچاودێر نەزانینی خودا.
٢- هەوڵدان بۆ گۆڕینی ڕاستی لە پێناو بەرژەوەندیە تایبەتیەکانی.
٣- لەپێناو سەرنج ڕاکێشانی بۆخۆی بەچیڕۆک و قسەی نەستەق و ناڕاست، واتە: بەدرۆ کردن سەرنجی خەڵک بۆخۆی ڕابکێشێت.
٤- خۆ دزینەوە لە ڕاستیەکان و هەست نەکردن بەبەرپرسیاریەت لەنێو کۆمەڵگادا..
٥- ڕاهاتن لەسەر درۆ لەتەمەنی منداڵی و زووەوە.
٦- خۆهەڵکێشان بەدرۆ و زمان لووسی.
چارەسەر بۆ وازهێنان لەدرۆکردنن:
١- هەوڵدان بۆ وەدەست هێنانی زانیاری لەبارەی تاوانی درۆ و سزاکەی.
٢- خۆڕاهێنان لەسەر ڕاستگۆیی و بەرپرسیاریەت لە گفتار و وتەکانیدا.
٣- پاراستنی زمن و بوونی بردەوامی لە بەخۆداچوونەوەدا.
٤- وازهێنان یا هەوڵدان بۆ گۆڕینی ئەو هۆکارەی کە دەبێتە هۆی درۆکردنت جا هاوڕێت بێ یا شوێنێک بێ.
٥- پێویستە درۆزن بزانێت کە ئەم کردارەی یەکێکە لە نیشانەکانی مرۆڤی دووڕوو.
٦- وە بزانێت ڕاستگۆیی ڕێگای بەهەشت و ڕزگار بوونە و درۆکردنیش گرتنەبەری ڕێگای دۆزەخ و شەرمەزارییە.
٧- پەروەردەکردنی منداڵەکان لەسەر ڕاستگۆیی و دوورخستنەوەیان لە خووی درۆکردن.

حوکمی ئەو قسانەی کە بەڕواڵەت درۆن (درۆی مەصلەحەت)..
هەندێ درۆکردن هەیە تەنها بەڕواڵەت بدرۆ دادەنرێ ئەگینا درۆنیە، وەک: لەکاتی شەڕ و جەنگ لەگەڵ بێ باوەڕان، یا لەکاتی چاکسازی نێوان دووکەس، یا دوو هۆز و گەل وە یان قسەی پیاوێک بۆ ژنەکەی یاخود قسەی ژنێکە بۆ پیاوەکەی،نمونە: پیاوێک لەبەر دڵی خێزانەکەی پێی بڵێت: کەس لەتۆ جوانتر نیە، کە ڕەنگە لەئەصلدا وانەبێت، تەنها لەبەر ڕازیکردنی ئەو دەیڵێت، ئەمجۆرە درۆکردنە بەگوناه و تاوان هەژمار ناکرێت. واللە أعلم..






فه‌یسبووك

Kurdzhin
نا خۆشه‌..كه‌سێكت خۆش بوێ ئه‌و تۆی خۆش نه‌وێیت
له‌وه‌ ناخۆشتر ئه‌وه‌یه‌..كه‌ تۆ به‌رده‌وامبی له‌سه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net