❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هۆكاره‌كانی‌ دڵ ره قي

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-15 05:37:48

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

هۆكاره‌كانی‌ دڵ ره قي

پێغه‌مبه‌ر صلی‌ الله‌ علیه‌ وسلم له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی‌ دا ئه‌فه‌رمێت(ألا وإن فی الجسد مضغه‌، إذا صلحت صلح سائر الجسد، وإذا فسدت فسد سائر الجسد. ألا وهی القلب)
واته‌(له‌ لاشه‌ی‌ مرۆف دا پارچه‌ یه‌ك هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر باش بوو ئه‌وا هه‌موو لاشه‌ باش ئه‌بێت وه‌ ئه‌گه‌رئه‌و پارچه‌ گۆشته‌ خراپ بوو ئه‌وا هه‌موو لاشه‌ خراپ ئه‌بێت . مه‌گه‌ر ئه‌و پارچه‌ دڵ نی‌ یه‌
بۆیه‌ تاكی‌ موسڵمان ئه‌بێت ئاگای‌ له‌ دڵی‌ بێت ڕه‌ق نه‌بێت و هۆكاره‌كانی‌ نه‌حۆش كه‌وتنی‌ بزانێت و چاره‌ سه‌ری‌ بكات نه‌بێته‌ لانه‌ی‌ شه‌یتان ئه‌م هۆكارانه‌ی‌ خواره‌وه‌ هۆكار گه‌لێكن بۆ ڕه‌ق بوونی‌ دڵ پێویسته‌ له‌سه‌ر مان حاكمی‌ لاشه‌ی‌ مرۆف كه‌ دڵه‌ نه‌هێڵن خراپ بێـت چونكه‌ له‌ ڕۆژی‌ قیامه‌ت سوته‌مه‌نی‌ دۆزه‌خ به‌ردو لاشه‌ی‌ مرۆفه‌ خوای‌ گه‌وره‌ په‌نامان بدات
1-خۆشه‌ویستی‌ دنیا به‌جۆرێك باوه‌ش بكه‌یت به‌دنیا به‌ته‌مایی‌ مردن نه‌بیت
2-زۆری‌ هیواو ئاوات و له‌ بیر چوونی‌ مردن
3-هۆگر بوون به‌ غه‌یری‌ خوای‌ گه‌وره‌
4-خه‌یاڵ پلاَوی‌ و شوێن كه‌وتنی‌ ئاره‌زووه‌ به‌تاڵه‌كان
5- خه‌وتنی‌ زۆر
6-زۆر خواردن وخواردنه‌وه‌
7-ته‌مه‌ڵی‌ له‌ په‌رستشه‌كان
8- خواردنی‌ حه‌رام (خواردن بێت یان خواردنه‌وه‌ بێـت) یاخود هه‌رشتێكی‌ تر كه‌ حه‌رام بێـت
9- له‌بیركردنی‌ تاوانی‌ ڕابردوو زۆر كردنی‌ تاوان و كه‌ڵه‌كه‌ كردنی‌
10-پێكه‌نینی‌ زۆر و یاری‌ و سوعبه‌ت و گاڵته‌جاڕی‌
11-خۆبه‌گه‌وه‌ره‌ زانین و لوت به‌رزی‌ و به‌خۆنازین
12-ڕق لێبوونه‌وه‌ و به‌خیلی‌ و بوغزاندنی‌ خه‌ڵكی‌ و ڕاكردن به‌ره‌و ده‌سكه‌وتنی‌ دنیا
13- ڕق لێبوونه‌وه‌ له‌ خه‌ڵكی‌ و گومانی‌ خراپ بردن به‌خه‌ڵكی‌
14- ڕژدوو چروكی‌ و ده‌ست نوقاندن له‌ ئاستی‌ كاری‌ خێرو چاكه‌دا
15-بێ‌ ئاگا بوون له‌یادوو زیكری‌ خوای‌ گه‌وره‌و دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌سوپاس گوزاری‌ خوای‌ گه‌وره‌ له‌سه‌ر نیعمه‌ته‌كانی
‌ 16-بێ‌ ئاگابوون له‌ نوێژو به‌هه‌ده‌ر دانی‌ كاته‌ كانی‌ نوێژ
17- واز هێنان له‌ ئاماده‌بوونی‌ نوێژه‌كان به‌جه‌ماعه‌ت به‌بێ‌ هۆكار
18-نه‌مانی‌ خشوع وبێ‌ ئاگابوون له‌ نوێژ
19- گوێ‌ نه‌دان به‌ شوبوهات
20-زۆر تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ندو ئه‌وانه‌ی‌ ئه‌هلی‌ دنیان
21-تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی‌ بیدعه‌كارو ئه‌هلی‌ هه‌واو نه‌فسن
22- زۆر گوێگرتن له‌ گۆرانی‌ و مۆسیقا
23-به‌هه‌ده‌ر دانی‌ كاتێكی‌ زۆر له‌ سه‌یركردنی‌ كه‌ناڵه‌ بێ‌ سووده‌كان
24-نه‌مانی‌ خۆشه‌ویستی‌ و ڕق لێبوونه‌وه‌ له‌به‌ر خوا(الولاْ‌و والبرا ْ)
25- وازهێنان له‌ سونته‌كانی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا صلی‌ الله‌ علیه‌ وسلم
26-بێ په‌یمانی‌ و خیانه‌ت كردن له‌ په‌یمان
27- زۆر قسه‌ كردن به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ یادی‌ خوای‌ گه‌وره‌ بكه‌یت
28-گوێڕایه‌ڵی‌ شه‌یتان و شوێن كه‌وتنی
‌ 29-شوێن كه‌وتنی‌ هه‌واو نه‌فسی‌ به‌د خو نه‌فسێك كه‌ حه‌ز به‌تاوان ئه‌كات
30-خۆشوبهاندن به‌ بێ‌ باوه‌ڕان (زۆركه‌س خۆی‌ ئه‌شوبهێنێت به‌گۆرانی‌ بێژێك یاخود یاریزانێك كه‌ ئه‌صله‌ن
باوه‌ڕێ‌ به‌ خوا نی‌ یه‌)
31- خۆشوباندنی‌ ئافره‌ت به‌ پیاو یاخود پیاو به‌ ئافره‌ت له‌ جل و به‌رگ و قژ و هه‌ڵسوكه‌وت دا
32-زۆرداری‌ و زیادڕه‌وی‌ كردنه‌ سه‌ر خه‌ڵكی‌ به‌ ناڕه‌واو سه‌ركه‌ش بوون و یاخی‌ بوون
33- نه‌فامی‌ به‌رامبه‌ر به‌دین و ژین
34- غه‌ش و فرت و فێڵ و نانه‌وه‌ی‌ ئاژاوه‌ له‌ نێوان موسڵمانان
35- زۆر خوێندنه‌وه‌ی‌ كتێب و شیعرو ئه‌وانه‌ی‌ بانگه‌شه‌ بۆ كوفرو بێ‌ باوه‌ڕی‌ ئه‌كه‌ن یاخود زیاده‌ ڕه‌وی‌ كردن له‌ ئاره‌زو بازی‌ و سه‌رجێ‌ ی‌ كردن
36- دووری‌ له‌ قورئان خوێندن وته‌ده‌بوور نه‌كردن له‌خوێندنی‌ داو قورئان و له‌به‌رنه‌ كردن
37- دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ یادی‌ مردن و نه‌چوون بۆ گۆڕستان تا بیری‌ مردن بكه‌ویته‌وه‌ یاخوود له‌ بیركردن ی‌ به‌رزه‌خ و حه‌شرو ڕۆژی‌ قیامه‌ت
38- سه‌رپێچی‌ كردنی‌ دایك و باوك و پچڕانی‌ سۆزی‌ خزمایه‌تی‌ هاتوو چۆنه‌كردنی‌ خزمان و ناڕه‌حه‌ت كردنی‌ ده‌رو دراوسێ
‌ 39- ڕق لێبونه‌وه‌ له‌ یاوه‌ڕان و هاوه‌لاَنی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا صلی‌ الله‌ علیه‌ وسلم
40-واز هێنان له‌ فه‌رمان به‌ چاكه‌و ڕیگرتن له‌ خراپه‌و واز هێنان له‌ ئامۆژگاری‌ كردنی‌ خه‌ڵكی‌
41-واز هێنان له‌ سونه‌ت و ته‌مه‌ڵی‌ كردن تێدایه‌
42- هاوڕێ‌ یه‌تی‌ كردن و تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی‌ خوانه‌ناس و بێ‌ باوه‌ڕدا
43- ده‌وڵه‌ندی‌ یه‌ك كه‌ توشی‌ و له‌ خۆباین نت بكات و سه‌ركه‌ش و یاخی‌ ببیت پێ
‌ 44- ته‌مه‌ڵی‌ (مه‌به‌ست له‌ ته‌مه‌ڵی‌ كاتێك توشی‌ تاوانێك ئه‌بێت ته‌مه‌ڵی‌ ئه‌كه‌یت له‌ ته‌وبه‌ كردن یاخود
ئه‌ته‌وێت كارێكی‌ خێر بكه‌یت به‌ سستی‌ ئه‌چیت به‌ده‌می‌ یه‌وه‌)
45-په‌له‌ كردن و گوێ‌ نه‌دان به‌ كارو باری‌ خۆت و خه‌ڵكی‌ تر
46- هێنده‌ چاو قایم بیت له‌سه‌ر گوناه و تاوان گوێ‌ به‌سنوره‌كانی‌ خوای‌ گه‌وره‌ نه‌ده‌یت هه‌ر كات تاوانتێكت كرد به‌وه‌ خۆت هه‌ڵبخه‌ڵه‌ تێنی‌ كه‌ خوا ی‌ گه‌وره‌ خاوه‌ن لێبوردن و میهره‌بانه‌وه
‌ 47-دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌پارێز كارو به‌ ته‌ قوان
48-ته‌عامول كردن له‌ گه‌ڵ خه‌ڵكی‌ دا به‌ڕه‌قی
‌ 49- به‌ چاوی‌ كه‌م سه‌یری‌ گوناهه‌ بچوكه‌ كان بكه‌یت (واتاگوناهه‌ بچوكه‌كانت لا كه‌م بێـت هه‌روه‌كو ئه‌و قسه‌ باوه‌ی‌ لای‌ خۆمان ئه‌ڵێت ئه‌م گوناهه‌ بچوكه‌ به‌ ئاوی‌ ده‌ستنوێژه‌وه‌ ئه‌ڕوات)
50- خوو گرتن به‌ درۆو بوهتان
51- زه‌م كردنی‌ خه‌ڵكی‌ و قسه‌ هێنان و بردن جوێًندان و ده‌رخستن و باس كردنی‌ عه‌یب و عاری‌ خه‌ڵكی‌ به‌ شێوه‌ی‌ گاڵته‌جاڕی‌ و باسكردنی‌ له‌ ناو خه‌ڵكی‌ دا

ستانده ر

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-15 10:10:28

((شارؤخ))
جوانی کوردژین
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-17
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 737
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: هۆكاره‌كانی‌ دڵ ره قي

ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاورێ گیان
هه‌ر بژیت و به‌رده‌وام بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-01-15 10:17:08

نازیله‌
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: Germany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-23
دواترین سه‌ردان: 2011-08-11
په‌یامه‌كان: 516
WindowsSafari

Re: هۆكاره‌كانی‌ دڵ ره قي

ده‌سته‌کانت خۆش بێت
هه‌ر بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-01-15 10:25:30

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

Re: هۆكاره‌كانی‌ دڵ ره قي

زؤر سو باستا ن ئه كه م ها و رئ به ريزه كانم

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ما ريا (2011-01-15 10:26:41)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-08-27 20:11:37

مةولةوى
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-14
دواترین سه‌ردان: 2012-03-19
په‌یامه‌كان: 7
WindowsXPMSIE7

Re: هۆكاره‌كانی‌ دڵ ره قي

بةريز ناسكة خان تو بةورادةية  كورد زينت خوش دةوى ئةى خوشةويستيت بو خواو بيغةمبةرةكةى صلى الله علية وسلم .........

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن مةولةوى (2011-08-27 20:12:36)

Kurdzhin
لا الة الا اللة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-09-02 19:23:32

xoshkan
خونچەی نوێ
شوێن: Norway
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-11
دواترین سه‌ردان: 2012-01-18
په‌یامه‌كان: 60
WindowsVistaMSIE7

Re: هۆكاره‌كانی‌ دڵ ره قي

ده‌ست خۆش جه‌زاکه‌لله‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net