❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌گه‌ر دایکیت ، یاخود باوکیت ، فه‌رموو کلیک بکه‌ ..

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-22 13:54:30

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsSafari

ئه‌گه‌ر دایکیت ، یاخود باوکیت ، فه‌رموو کلیک بکه‌ ..

ئه‌گه‌ر دایکــــ ـ ــــیت ، یاخود باوکــــ ـ ــــیت ،  فه‌رموو کلیــــ ـ ـــک بکه‌ ..

* له‌به‌ر ئه‌وه‌ چه‌ند کارێکمان پێویسته‌ به‌رامبه‌ر منداڵه‌کانمان :

1) پێویست ناکات منداڵ له‌کورێکی ته‌نگ و خنکێنه‌ردا به‌ند بکه‌ین ، به‌ڵکو پێویسته‌ هه‌موو ڕۆژێک بیبه‌یته‌ ده‌ره‌وه‌ وازی  لێبهێنین تا بڕوات و بکه‌وێت پاشان هه‌ڵبسێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی فێر ببێت چۆن له‌ که‌وتنه‌که‌ی ده‌رباز بێت و چۆن دوور بکه‌وێته‌وه‌ له‌ شوێنی که‌وتنه‌که‌ ، چونکه‌ لاوازی ستێکی ڕێژه‌ییه‌ ، ئه‌و هه‌نگه‌ی که‌ هێزه‌که‌ی سه‌ر ده‌که‌وێت به‌سه‌ر پێویستیه‌که‌یدا به‌ (به‌هێز) ناو ده‌برێت و ئه‌و شێره‌ی که‌ پێویستیه‌که‌ی سه‌رده‌که‌وێت به‌سه‌ر هێزه‌که‌یدا به‌ (لاواز) داده‌نرێت .

2) ئازادی سه‌رچاوه‌ی یاساکانی په‌روه‌رده‌یه‌ منداڵه‌که‌ت فێربکه‌ پشت به‌خۆی ببه‌ستێت ، بهێڵه‌ ویست و ئاره‌زوه‌کانی ڕوبه‌ڕووی کۆسپ و دژواری ببێته‌وه‌ تا ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌که‌ دوبره‌ بویه‌وه‌ بزانێت چۆن به‌ره‌نگاری ببێته‌وه‌ .

3) فێرکردنی منداڵ به‌وه‌ی که‌ چۆن ئه‌وه‌ی پێویستی پێیه‌تی به‌ده‌ستی دێنێت و نابێت به‌ پاڵهێزی گوێرایه‌ڵی کار بکات ، به‌ڵکو ده‌بێت  به‌باوه‌ڕ و قایل بونه‌وه‌ بیکات و منداڵ فێر بکه‌ین که‌ سروشت ڕاسته‌ و ڕاستیش ئه‌خاته‌ به‌رده‌ستمان ، له‌دڵی ئاده‌میزادا هه‌ڵه‌یه‌کی بنچینه‌یی نیه‌ به‌ڵکو هه‌ر هه‌ڵه‌ و ئاژاوه‌یه‌ک له‌ ده‌ره‌وه‌ دێت .

4) پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و زانیاریانه‌ی که‌ ده‌درێته‌ منداڵ به‌ بایه‌پێدانه‌وه‌ بێت ، ئه‌و ناتوانێت هه‌موو ڕاستیه‌کان وه‌ربگرێت ، به‌ڵکو باشترینیان ئه‌وه‌یه‌ که‌ خۆی فێریان ده‌بێت .

5) ئه‌گه‌ر منداڵ هه‌ڵه‌ی کرد واز بێنه‌ باخۆی هه‌ڵه‌کانی بدۆزێته‌وه‌ و چاره‌سه‌ریان بکات ، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بێت باشترین کار ئه‌وه‌یه‌ یه‌که‌م بوار به‌کار بهێنین منداڵ  توانێت خۆی هه‌ڵه‌کانی بدۆزێته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ر و وانه‌ وه‌رگرتن لێیان .

6) ئه‌وه‌ بزانه‌  که‌ منداڵه‌کانمان قایلن به‌ کرده‌وه‌کانمان زیاتر له‌وه‌ی که‌ قایلبن به‌ وته‌کانمان ، نوسه‌ر هه‌رچه‌ند زیره‌ک بێت ناتوانێت ناتوانێت له‌ وینه‌ نزیک بێته‌وه‌ وه‌ک چۆن سروشت پیشانی ئه‌دات .

7) مندال وافێر بکه‌  مرۆڤ مافی خۆیه‌تی بژی به‌ڵام بێ ده‌ستدان له‌مافی خه‌لکانی تر .

8) پێویسته‌ له‌هۆشی منداڵدا بیچه‌سپینین کۆمه‌ڵیک کار و فرمان هه‌یه‌ ئه‌مرۆ نایزانێت ، به‌ڵام ڕۆژێک دێته‌ پێش فێریان ببێت ، زۆر ستی تر هه‌یه‌و گۆمانی تێدا نییه‌ که‌ ئه‌و و خه‌ڵکانی تریش نایانزانن چونکه‌ له‌ زانستی خوای شکۆدارن.


شـــ ـ ــــازاده‌ شــــ ـ ــــه‌نێ
تـایـبه‌ت به‌ کــــــ ـ ـــــوردژیـن

س// په‌رتوکی " که‌سایه‌تی کاریگه‌ر "

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-08-22 14:43:30

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: ئه‌گه‌ر دایکیت ، یاخود باوکیت ، فه‌رموو کلیک بکه‌ ..


نەدایکم نەباوکم ،،،، بەڵام بابەتەکەم لاجوان بوو حەزمکرد کۆمێنتێک بنێرم ههههههه 1

7) مندال وافێر بکه‌  مرۆڤ مافی خۆیه‌تی بژی به‌ڵام بێ ده‌ستدان له‌مافی خه‌لکانی تر .


http://sl.glitter-graphics.net/pub/672/672437jzk9uiy01u.gif


دەستەکانت خۆشبن خوشکی بەڕێزم بەڕاستی تەواوی ئەوخاڵانەی خستووتەتە ڕوو ڕاستن و پێویستە دایکان و باوکانی بەڕێز کاری پێبکەن ، دنیای مناڵ ھەستیاری دەوێت ئەگەر بتەوێت مناڵەکەت بۆ تەواوی کارەکان بە توندوو تیژی فێربکەیت ،، داھاتوویەکی باشی نابێت و ڕەنگە لەداھاتوودا لە تۆ باشتر نەبێت ، جاخوازیارم دایکان و باوکانی بەڕێز زیاتر و زیاتر بخوێننەوە دەربارەی پەروەردەکردنی منداڵ تا داھاتوویەکی گەش بۆمناڵەکانیان دابین بکەن چونکە لەێستادا زۆرترین زانیاری و توێژینەوە دەربارەی پەروەردەکردنی مناڵەکان کراوە و ئاسانکارییەکی زۆر کراوە بۆ دایکان و باوکان .

http://dl10.glitter-graphics.net/pub/705/705190mbhcoc7b0b.gifhttp://dl10.glitter-graphics.net/pub/705/705190mbhcoc7b0b.gifhttp://dl10.glitter-graphics.net/pub/705/705190mbhcoc7b0b.gif



دەستەکانت خۆشبێت شازادەگیان بەھیوای بەردەوامیت خوشکەگیان نمونەت زیادبێت و بەھیوای بەردەوامیت .

><><><><><><

:: سەنگین ::

><><><><><><



Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-09-02 20:14:15

xoshkan
خونچەی نوێ
شوێن: Norway
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-11
دواترین سه‌ردان: 2012-01-18
په‌یامه‌كان: 60
WindowsVistaMSIE7

Re: ئه‌گه‌ر دایکیت ، یاخود باوکیت ، فه‌رموو کلیک بکه‌ ..

ده‌ست خۆش شازاده‌ بابه‌تێکی باشه‌ سه‌ر که‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net