.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ئێمه‌ی مرۆڤ هه‌موو ساتێکی ژیانمان قابیلی هه‌ڵه‌کردن و خراپهکردنین به‌ڵام ئاخۆ تا چه‌ند ئه‌مه هه‌ست پێده‌که‌ین و له‌به‌رچاومانه؟؟؟یان ئایا ئه‌و مرۆڤانه‌ی که ده‌رکی پێده‌که‌ن کێن و کامانه‌ن؟؟زۆرن یان که‌م؟؟ من و تۆ که پێکه‌وه کارێک ده‌که‌ین یان گفتوگۆیه‌ک ده‌که‌ین یان هه‌رجۆره هه‌لسوکه‌وتێکی تری ئاسایی که پێکه‌وه ڕۆژانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین چه‌ند جوانه که‌پێش ده‌ستپێکردن بڕیاری مرۆڤانه هه‌ڵسوکه‌وتکردن بده‌ین چونکه ئه‌و کات ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کمان کرد هه‌ستی پێده‌که‌ین
بۆ منیش و بۆ تۆش زۆر گه‌وره‌یه که ده‌ستپێشخه‌ری بکه‌ین و له‌هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کدا که ڕوده‌دات داوایلێبوردن بکه‌ین نه‌هێڵین کاره‌که خراپتر بێت به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر نه من و نه تۆش ئه‌و کاره نه‌که‌ین دوایی دو جار په‌شیمان ده‌بینه‌وه یه‌که‌م بۆ هه‌ڵه‌کردنه‌که و دوه‌میش بۆ داوایلێبوردن نه‌کردن که زۆر جار ره‌نگه له‌دوایدا ناچار بین داوایلێبوردن بکه‌ین که پێم وایه ئه‌مه‌یان نه پاداشته‌که‌ی ئه‌وه‌نده‌یه و نه تام و چێژێکیشی لێ ده‌بینیت هه‌ندیجار مرۆڤه‌کان وای بۆ ده‌چن که که‌می و هه‌ست به که‌می کردنه ئه‌گه‌ر ده‌ستپێشخه‌ری بکه‌ن له داوایلێبوردنکردندا ئیتر ئایا باوی کۆمه‌لگه‌که وه‌های کردووه یان ژینگه و ده‌وروبه‌ر یان لوتبه‌رزی یان هه‌ر شتێکی تر
به‌هه‌رحاڵ مرۆڤ ڕوبه‌ڕوی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌کاته‌وه به‌لام ده‌بێت باش بزانین که ئه‌و هه‌ستکردن به که‌می و خۆ بچوککرد نه‌وه نییه ئه‌گه‌رچی ئه‌وانی تریش وه‌های تێبگه‌ن به‌ڵکو ئه‌وپه‌ڕی گه‌وره‌ییه چونکه بڕیارت داوه وه‌ک مرۆڤ و مرۆڤانه کار بکه‌یت و ته‌ماحی زیاتر ناتگرێت و له مرۆڤ گه‌وره‌تر ته‌ماشای خۆت ناکه‌یت فێریشت ده‌کات و هانیست ده‌دات بۆ دوباره‌نه‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کان
به‌ڵام ئه‌ی ئه‌گه‌ر وا هه‌ستمان کرد هه‌میشه هیچ تاوانێکمان نییه و ئه‌وه ئه‌وانی ترن که ده‌بێت داوایلێبوردنمان لێ بکه‌ن ئه‌وا بیگومان ده‌بین به دیکتاتۆرێکی ڕاسته‌قینه به‌رامبه‌ر به خۆمان و خۆمان ده‌چه‌وسێنینه‌وه چونکه ئه‌م هه‌سته وامان لێده‌کات به هه‌ڵه‌کان نه‌زانین و به‌وه‌ش له‌سه‌ریان به‌رده‌وام ده‌بین له‌به‌رئه‌وه‌ی هیج بازگهیهکمان دانه‌ناوه تا خۆمانی پێبپشکنین و ڕێگری بکه‌ین له هاتوچۆی خراپه‌کاری و هه‌له‌کان ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش وه‌ک ئاماژه‌مان پێدا دروستبوونی دیکتاتۆرێکه له‌سه‌رخۆمان که به‌ره‌و ههلدێرمان ده‌بات
سه‌رنج بده‌ن و بزانن کێن ئه‌وانی که به‌وه ناسراون داوایلێبوردن زۆر ده‌که‌ن و زۆر زووش له‌هه‌له‌کان په‌شیمان ده‌بنه‌وه
با لێیان ورد بینه‌وه و بزانین ئایا ورده ورده کرده‌وه‌ی جاکیان زۆرتر و کرده‌وه‌ی خراپیان که‌متر نابێته‌وه؟؟یان سه‌رنجێک بده‌ین و بزانین ئایا تا جه‌ند نیشانه‌کانی که‌سی سه‌رکه‌وتویان تیادایه ؟؟ بێگومان ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌و هه‌سته‌یان تێدا بێت به نیه‌تێکی راست و پاکه‌وه ئه‌وا زۆر به باشی هه‌ستیان پێده‌که‌ین و ئه‌گه‌ر بسمانهوهێت ده‌بن به سه‌رمه‌شق بۆمان
نموونه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که زوو به هه‌ڵه‌کانیان ده‌زانن و سنگیان فراوانه له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ردا و هه‌ست به په‌شیمانی له گوناه تیایاندا زۆر زیندووه له کۆمه‌ڵگه‌دا زۆرن له‌ناو خێزانه‌کانمان و گه‌ڕه‌ک و کۆلانه‌کانمان و شوێنی کارمان و هه‌ر شوێن و جێگه‌یه‌کی تریش دا که ئێمه ڕۆژانه تیایاندا ژیان ده‌گوزه‌رێنین ئێمه با بێین لێیانه‌وه فێربین خۆشمان ئه‌نجامی بدین و بیکه‌ین به ئه‌زموونی ژیانمان و پاشانیش خه‌لکانی تر فێربکه‌ین تا هه‌مموان به خۆشی پێکه‌وه بژین....
ئاماده‌کردنی یوجین

له‌سه‌ر هێڵ نییه



دةست خؤش
بةلام خةم كينة


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش یوجین گیان

له‌سه‌ر هێڵ نییه









dastxosh babateke grnga pewesta harkas halae krd dawae lebwrdnesh bkat
balam lakurdstan kas dawae lebwrdn nakat chwnka wahast akat xalke galtae pebkan dasxosh
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس هاوڕێ ئه‌زیزه‌کانی من
ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت
زۆر مه‌منون بۆ په‌یامتان
هه‌ربژین و به‌خته‌وه‌ربن هه‌میشه
له‌سه‌ر هێڵ نییه