.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1








باسێك له‌سه‌ر ژیانی هاوه‌ڵی به‌ڕێز وخۆشه‌ویستمان: ئوسامه‌ی كورِی زه‌ید، خۆشه‌ویستی كورِی خۆشه‌ویست پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئێمه ئێستا له‌م كاته‌دا له ساڵی حه‌وتی پێش كۆچیداین له شاری مه‌كه...
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی قوڕه‌یشیه‌كان ده‌چێژێ له‌گه‌ڵ یاوه‌ره‌كانی... به هۆی بانگهێشتنی ئایینه‌كه‌ی تووشی کۆمه‌ڵێك خه‌م و بهلاَی زۆر گه‌وره بوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو خه‌م و ناخۆشیه‌ش ژیانی رِووناك بۆوه به كه‌یف خۆشیه‌كی پرشنگ دار... یه‌كێك له مزگێنی ده‌ره‌كان هاته لای و مزگێنی ئه‌وه‌ی داپێ كه‌وا (ام ايمن) منداڵێكی بووه... پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌م و چاوی گه‌ش بۆوه به كه‌یف خۆشی یه‌ك, دڵ وده‌روونی پێ رِووناك بۆوه.. ده‌بێ ئه‌م مندالًه كێ بێت ئه‌م هه‌موو كه‌یف خۆشییه بهاوێته دڵی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم).
ئه‌م منداڵه چاو گه‌شه, رِۆڵهێ خۆسه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری خوایه (صلى الله عليه وسلم), ئه‌م منداڵه (ئوسامه‌ی كورِی زه‌یدی كورِی حاریثه)هیه..
رِۆژێك گه‌وره‌ی برِواداران (عومه‌ری كورِی خه‌تاب) خوای لێ رِازی بێت دانیشتبوو ماڵی (بیت المال)ی مسوڵمانانی دابه‌ش ده‌كرد, كاتێك نه‌وبه‌ی عبدالله كورِی عومه‌ر هات ئیمامی عمر به‌شی خۆی داێی.., پاشان نه‌وبه‌ی ئوسامه‌ی كورِی زه‌ید هات, ئیمامی عمر دوو به‌شی عبدالله‌ی داپێ...ئه‌گه‌ر عمر به‌شی خه‌ڵكه‌كه بدات به گوێره‌ی گه‌وره‌یی, ئه‌و بهلاَیانانهی هاتوونه‌ته سه‌ریان له سه‌ر ئیسلام, (عبد الله كورِی عمر) ترسا له‌وه‌ی له ئیسلام دا كۆتا جێگای هه‌بێت, له كاتێكدا له‌م ئومێده‌دا بوو به خواپه‌رستی و جیهادو پشت له دونیا كردن و, لهخواترسانهكهی لهمسوڵمانه سه‌ره‌تاكان بێت له‌لای خوا... لێره‌دا پرسیاری له باوكی كرد و گووتی: (تۆ ئوسامه‌ت گه‌وره‌تر كرد له سه‌ر من له كاتێكدا من له هه‌موو دیمانهكدا له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر بووم ئه‌وان نه‌یانبینیوه).
ئیمامی عومه‌ر وهلاَمی دایه‌وه‌و فه‌رمووی:
(ئوسامه له‌لای پێغه‌مبه‌ری خوا خۆشه‌ویستر بووه له تۆ... باوكیشی له لای پێغه‌مبه‌ری خوا خۆشه‌ویستر بووه له باوكت...) له نێوانی یاوهرهكانیش نازناوی: (خۆشه‌ویستی كورِی خۆشه‌ویست) بوو..
باوكی (زه‌یدی كورِی حاريثه) خزمه‌تكاری پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ه كه‌وا پێغه‌مبه‌ری خوای هه‌ڵبژارد له سه‌ر باوك و مام و دایكی و كه‌س و كاری, كاتێك وه‌ستا له گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا له نێو كۆمه‌ڵه باوهرِێك و فه‌رمووی:
(ئێوه ده‌كه‌م به شاهید ئه‌وه كورِمه, میراتم لێ ده‌گرێ و میراتی لێ ده‌گرم) بهلاَم پاشان یاسای به كورِ كردن به ئایه‌تێك له ئایه‌ته‌كانی خوا ئه‌م نه‌ریته سرِایهوه باوكی گهرِاوه سه‌ر ناوی جارانی زه‌یدی كورِی حاریپه ....
دایكی نازناوی (ام ايمن) بوو, ناویشی (بركه الحبشیه) بوو... (ام ايمن) به‌نده‌ی ئامینه‌ی كچی وه‌هه‌ب بوو دایكی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له ژیانیدا پێغه‌مبه‌ری خوای په‌روه‌رده كرد, پاشی مردنی دایكیشی گرتیه باوشی خۆی, كاتێك چاوی به دونیا كرده‌وه, كه‌سی نه‌ناسی, ته‌نها (ام ايمن) نه‌بێت. به قولاَیی دڵی ئه‌م ئافره‌ته‌ی خۆش ده‌ویست, زۆر جار ده‌یگووت:
ئه‌مه دایكمه پاش دایكم, بۆماوه‌ی كه‌س و كارمه.....
موسڵمانان به گشتی كه‌یف خۆش بوون به له‌دایك بوونی (اسامة) بێجگه له‌ویش به هیچ منداڵیك ئاوه‌ها كه‌یف خۆش نه‌بوونه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر شتێك پێغه‌مبه‌ری خوای كه‌یف خۆش بكردبایه ئه‌وانیشی كه‌یف خۆشده‌كرد.
ڕادده‌ی گه‌وره‌یی خۆشیه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر بۆ ئوسامه
موسڵمانان زیاده رِهویان نه‌كردووه له‌م نازناوه‌ی كه‌وا له ئوسامه‌یان نابوو, چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌وه‌نده‌ی خۆشویستووه به خۆشه‌ویستیه‌ك دونیای پرِ كردبوو... ئوسامه له ته‌مه‌نی دا یه‌ك ته‌مه‌ن بوونه له گه‌ڵ (حسن)ی كورِی فاتمه کچی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) , (حسن) ده‌م و ژاو سپی و زۆر جوان بوو له باپیره‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌چوو.. بهلاَم ئوسامه منداڵێكی پێست ئه‌سمه‌ر بوو كه شێوه‌ی زۆر له دایكه حهبهشیهكهی ده‌چوو.. بهلاَم پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له خۆشه‌ویستی دا جیاوازی نه‌ده‌كرد له نێوانیان, ئوسامه‌ی ده‌هێنا له سه‌ر رِانی دادهناو, حه‌سه‌نیشی له سه‌ر رِانهكهی تری داده‌نا, پاشان كوشینی به سینگی خۆیه‌وه و فه‌رمووی: (اللهم اني احبهما, فاحبهما).. واته (په‌روه‌ردگار من خۆشم ده‌وێن تۆش خۆشت بوێن)..
خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر بۆ ئوسامه گه‌یشتبووه رِادهیهك رِۆژێك ئوسامه ساتمه ده‌كات له به‌ر ده‌رگا, نێوچاوانی ده‌شكێت, خوێنی لێ دێت, پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئاماژه بۆ عائیشه ده‌كات خوای لێ رِازی بێت, خوێنه‌كه‌ی بسرِێتهوه, بهلاَم عائیشه توانای نابێت...
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) خۆی هه‌ڵده‌ستێت جێگای برینه‌كه‌ی ده‌مژێت و, خوێنه‌كه‌ی بۆ دهسرِێتهوه و قسه‌ی خۆشی بۆ ده‌كات به ووشه‌ی به‌زه‌یی و خۆشه‌ویستی.
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی له منداڵی ئوسامه‌ی خۆش ویستووه, هه‌روه‌ها به گه‌نجیش خۆشی ویستوو..
حكیم كورِی حه‌زام یه‌كێك له ناوداره‌كانی قهرِهیش دیارییه‌كی هێنا بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) بریتی بوو له خهناوكهیهكی به نرخ كرِیبووی له یه‌مه‌ن به په‌نجا دیناری زێرِ, ئه‌م خهناوكهیه خه‌ناوكه‌ی یه‌كێك له پادشاكانیان بوو به ناوی(یزن)...
پێغه‌مبه‌ری خۆا (صلى الله عليه وسلم) ئه‌م دیارییه‌ی وه‌رنه‌گرت, له‌به‌ر ئه‌و كاته هاوبه‌ش په‌یدا كه‌ر بوو, لێی وه‌رگرت به پاره... پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) یه‌ك جار له رِۆژی هه‌ینی له به‌ر خۆی كرد, پاشان له به‌ری كرده‌وه‌و له‌به‌ر ئوسامه‌ی كورِی زه‌یدی كرد, پێی له‌نێوان هاورِێییه یاریده‌ده‌ر و كۆچكردووه‌كان ده‌هاتوو ده‌چوو...
ئوسامه له گه‌نجێتیدا و به‌شداری ده‌كات له جیهاد وتێكۆشانكردنی
كاتێك ئوسامه ته‌مه‌نی گه‌یشته ته‌مه‌نی بلوغ, هه‌موو سیفه‌تێكی چاك و گوره‌ی لێ دروست بوو جێگای ئه‌وه بوو ببێته خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ، ئوسامه تاكو بڵێی زیره‌ك و, ئازایه‌تی بێ وێنه و دانایه‌ك بوو هه‌موو شتێكی له جێگای خۆی داده‌نا و ڕێك و دوور له شتی بۆگه‌ن و, رِووخۆش هه‌موو كه‌س خۆشی ده‌ویست, خواپه‌رست و له‌خواترس بوو خوا خۆشی ده‌ویست...
له رِۆژی ئوحد له گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له منداڵه‌كانی یاوه‌ران ده‌یانویست جیهاد بكه‌ن له رِێگای خودا, پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه‌ی رِێگای پێدا له‌گه‌ڵ خۆی بردی, ئه‌وی گێرِایهوهش, گێرِایهوه له به‌ر بچووكی ته‌مه‌نیان, یه‌كێك له‌م مندالاَنهی گێرِایهوه ئوسامه‌ی كورِی زه‌ید بوو, كاتێك گهرِاوه, هه‌ر دوو چاوی بچووكی فرمێسكی لێ ده‌هاته خواره‌وه له خه‌می ئه‌وه‌ی جیهادی نه‌كرد له ژێر ئالای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له جه‌نگی خه‌نده‌ق, دووبار ئوسامه‌ی كورِی زه‌ید هات و چه‌ند كه‌سێك له گه‌نجه یاوه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ بوو, ئه‌م جاره‌یان به‌ژن و بالاَی بڵند تر ببۆوه و بۆ ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) رِێگای پێ بدات, پێغه‌مبه‌ری خوا دڵی نه‌رم بوو بۆی و رِێگای پێ دا شمشێره‌كه‌ی هه‌ڵگرت بۆ جیهاد له رِێگای خوا, ئه‌و كاته ته‌مه‌نی پانزه سالاَن بوو... له رِۆژی حونه‌ین كاتێ موسڵمانان شكستیان خوارد, ئوسامه‌ی كورِی زه‌ید و عهبسای مامی پێغه‌مبه‌ر و ابی سفیان كورِی حاریپ كورِه مامی و چه‌ند یاوه‌رێك له یاوه‌ره به رِێزهكان چه‌سپان له شوێنی خۆیان, پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) به چه‌ند نه‌فه‌ره توانی سه‌ركه‌وتنی جه‌نگه‌كه بگێرِێتهوهو, مسوڵمانه ههلاَتووهكان بپارێزێ پێش ئه‌وه‌ی گاوره‌كان به‌دوایان بكه‌ون له جه‌نگی (مۆته) ئوسامه جیهادی كرد له ژێر ئالاَی باوكی زه‌یدی كورِی حاریپه، ئه‌و كاته ته‌مه‌نی هه‌ژده سالاَن بوو, به چاوی خۆی شه‌هید بوونی باوكی بینی و, نه‌بێ هێز بوو‌و نه له‌رز گرتی, به‌ڵكو هه‌ر ماوه‌و شهرِی كرد له ژێر ئالاَی جه‌عفه‌ری كورِی ابی تالیب تاكو به چاوی خۆی شه‌هید بوونی ئه‌ویشی بینی, پاشان له ژێر ئالاَی عبدالله كورِی رِهواحهش جیهادی كرد تاكو ئه‌ویش شه‌هید بوو, پاشان له ژێر ئالاًَی خالیدی كورِی وه‌لید تاكو ئه‌م سواره بچوكه رِزگاری بوو له ژێر جنجرۆكی رِۆمهكان... پاشان ئوسامه گهرِاوه مه‌دینه باوكی گه‌یشته لای خوا‌و, لاشه‌ی بێ گیانی له لێوار رِۆخهكانی شام به جێهێشت و, سواری ولاَخهكهی باوكی بوو كه له سه‌ری شه‌هید ببوو.
ئوسامه سه‌ركردایه‌تی سوپا ده‌كات له‌دژی ڕۆمه‌كان به فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)
له ساڵی یانزه‌ی كۆچی, پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانی دا به ئاماده‌كردنی سوپایه‌ك بۆ هێرش بردنه سه‌ر رِۆم, تێیدا ابو بكر و عمر و سعد كورِی ابی وقاص ( ا با عوبیده‌ی جه‌راح و زۆری تر له ئهێحابه به‌ته‌مه‌نه‌كان به‌شداریان كرد, ئوسامه‌ی كورِی زه‌یدی له‌سه‌ر كردن به ئه‌میر ... ئه‌و كاته ته‌مه‌نی له بیست ساڵی تێپه‌ر نه‌بوو بوو, فه‌رمانی پێ كرد ولاَغی له لێوار (بلقاء) و (قهلاَی داروم) بێخێت, نزیك (غزه)ی ولاَتی رِۆم.
كاتێك سوپا ئاماده ده‌بوو, پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) نه‌خۆش كه‌وت, كاتێك نه‌خۆشیه‌كه زۆری بۆ هێنا, سوپا له رِۆیشتن وه‌ستا چاوه‌ڕێی كرد بۆ ئه‌نجامی باری ته‌ندروستی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ...
ئوسامه گووتی:
كاتێك نه‌خۆشی زۆری هێنا بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) , چوومه لای وخه‌ڵكه‌كه‌ش له گه‌ڵم هاتن, چوومه لای بینیم قسه ناكاو بێ ده‌نگ بووه له به‌ر گرانی نه‌خۆشییه‌كه, ده‌ستی بڵند كرد بۆ ئاسمان و پاشان ده‌ستی له‌سه‌ر من دانا, زانیم دوعا بۆ من دهكاتٍ.
ئه‌بو به‌كر فه‌رمانی به ده‌رچوونی ئوسامه كرد...
بهلاَم چینێك له یاریده‌ده‌ره‌كان وایان تێ رِوانی ده‌رچوونه‌كه دوا بكه‌وێت, داوایان له عومه‌ری كورِی خه‌تاب كرد ده‌رباره‌ی ئه‌مه قسه بكات له‌گه‌ڵ ابو بكر, پێیانی گووت:
ئه‌گه‌ر رِازی نه‌بوو هه‌ر برِۆن, پێ ی رِابگهیهنه ئهمیرایهتیهكه بداته ده‌ست پیاوێك تهمهنتربێت له ئوسامه ... كاتێك ئه‌بو بكری رِاستگۆ گوێی له په‌یامه‌كه‌ی یاریده‌ده‌ره‌كان بوو له عومر، وای لێ هات شالاَوی برد بۆ عومه‌ر به دانیشتنه‌وه به هه‌ردوو ده‌ستان ریشی عومه‌ری گرت و به توورِهیی پێی گووت:
دایكت بۆت له سینگی خۆی بدات و لێی وون بێت ئه‌ی كورِی خه‌تاب.. پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) كردێتی به ئه‌میر و فه‌رمانم پێ ده‌كه‌یت لایببه‌م؟! سوێند به خوا ئه‌مه نابێت ..
كاتێك عومه‌ر گهرِاوه لای خه‌ڵك, پرسیاریان لێ كرد چی كردووه, فه‌رمووی : دایكتان له سینگی بدات بۆتان, ئه‌وه‌ی تووش هاتم من تووشی هاتم له پێناوی ئێوه له‌لای خه‌لیفه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) .
كاتێك له‌شكر بهسهرۆكایهی سه‌رۆكی گه‌نج ده‌رچوو, خه‌لیفه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) پیاده بوو و ئوسامه به سوار, ئوسامه گووتی: ئه‌ی خه‌لیفه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا: سوێند به خوا سوار ده‌بی یان دێمه خواره‌وه... ئه‌بوبه‌كر گووتی: سوێند به‌خوا نه‌دێته خواره‌وه, سوێند به خوا نه سواریش ده‌بم... چی تیایه ئه‌گه‌ر كاتژمێرێك له پێناوی خوا پێم تۆزاوی بێت؟! پاشان گووتیه ئوسامه: ئایین و رِاسپاردهو كۆتا كرده‌وه‌كانت به خوا ده‌سپێرم, وه‌سیه‌تت ده‌كه‌م بهرِاپهرِاندنی ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمانی پێداون, پاشان لێی نزیك بۆووه و گووتی: ئه‌گه‌ر تێبرِوانی یارمه‌تیم بده‌یت به عومه‌ر, رِێگای بده‌ی له‌گه‌ڵ من بمێنێته‌وه, ئوسامه رِێگای عومه‌ری دا به مانه‌وه....
ئوسامه‌ی كورِی زه‌ید له‌گه‌ڵ له‌شكر ماوه‌و, هه‌موو ئه‌م فه‌رمانانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا به‌جێ گهیاندو, ولاَخهكانی موسڵمانانی له‌سه‌ر رِۆخهكانی (البلقاء) خستیان و (قه‌لای داروم) له خاكی فه‌له‌ستین و... ترسی رِۆمهكان له دڵی مسوڵمانه‌كان ههڵقهناو, رِێگای پێشیانی خۆش كرد بۆ رِزگار كردنی ناوچه‌كانی شام و میسر و, باكوری ئه‌فریقا و هه‌مووی تاكو ده‌ریاكان.. پاشان ئوسامه به سواری ولاَخهكهی باوكی شه‌هیدی گهرِاوهو, له‌گه‌ڵ غهنیمهیهكی ئه‌وه‌نده زۆری هێناوه, مسوڵمانان ئه‌وه‌نده مه‌زه‌نده‌یان لێ نه‌ده‌كرد, تاكو گووتیان: نه‌مان بینی سوپایه‌ك وه‌ك سوپای ئوسامه‌ی كورِی زه‌ید بێ زیانترو به غهنیمهترٍ.
ئوسامه خوای لێ رِازی بێت خاوه‌نی هه‌موو رِهوشتێكی مه‌زن بوو وای كرد بوو جێ ی خۆی بكاته‌وه له ناو دڵی پێغه‌مبه‌ر و, له پێش چاوی گه‌وره بێت... كورِی دوو مسوڵمانی بهرِێزی مسوڵمانه سه‌ره‌تاكان بوون, له پێشه‌وه هاتن بۆ ناو ئیسلام, له هه‌موو كه‌س زیاتر گوێ رِایهڵ بوون بۆ پێغه‌مبه‌ر ولێ‌ی نزیك بوونه‌وه ..
رِۆڵی ئه‌و مسوڵمانه پاكانه بوون, كه‌وا له یه‌كه‌م قه‌ومی شیریان له ئافره‌تێكی پاك بوون به‌بێ ئه‌وه‌ی تۆزێ نه‌زانی تاریكیان پێ بكه‌وێت...
خوا لێی رِازی بێت هه‌ر له منداڵی یه‌وه, مسوڵمانێكی به هێزو, برِوادارێكی ناسك نه‌بوو, به‌ڵكو به‌رگه‌ی هه‌موو ناخۆشیه‌كی ئیمانی و ئایینی ده‌گرت, له گوێرِایهڵیهك له شوێنی خۆی و, وره‌یه‌كی بێ ئه‌ندازه. ئوسامه تاك بوو له زیره‌كی و, بێ وێنه بوو له بێ فیزی و, تورِهبوونیشی له پێناوی خوا وپێغه‌مبه‌ر سنوری نه‌بوو...
هه‌ر وه‌ك ده‌بینین ئه‌م گه‌نجه رِهشه لووت ئهفنهسه جێگای خۆی كردووه‌ته‌وه له دڵی پێغه‌مبه‌ر و له رِیزی مسوڵمانانیش جێگایه‌كی به‌رزی هه‌یه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئایینی خوا پێوانه‌ی گه‌وره‌یی ئادهمیرزادی چاك كردووه به ووشه‌ی: ان اكرمكم عند الله اتقاكمٍ .
ئوسامه بۆ یه‌كه‌م جار ده‌كرێته ئه‌میر و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت
پاشان بینیمان كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌تحی مه‌ككه ده‌كات له رِاست و چه‌پی ئوسامه‌و بیلاله .. دوو پیاوی پێست رِهشی له نزیكه, بهلاَم ئه‌و ووشه خواییه‌ی له هه‌ردوو دڵه پاكهكهیان هه‌ڵیان گرتبوو, هه‌موو شه‌ره‌ف و گهورهیییهكی پێ به‌خشیبوون, رِۆژیك ئوسامه وانه‌یه‌كی زۆر به نرخی له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) وه‌رگرت پێش كۆچی دوایی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به دوو ساڵ, پێغه‌مبه‌ر به ئه‌میرێكی سریه‌یه‌ك ده‌ینێرێت بۆ سه‌ر هه‌ندێك گاوهران.
ئه‌مه بۆ یه‌كه‌م جار بوو بكرێ به ئه‌میر.. ئه‌وه بوو له‌م كارهیهدا سه‌ركه‌وتنی هێنا, هه‌واڵی سه‌ركوتنی گه‌یشت به پێغه‌مبه‌ری خوا‌و زۆری پێ كه‌یف خۆش بوو ...
با گوێمان له ئوسامه بێت هه‌واڵ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌مان بۆباس بكات:
.... چومه لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم), مزگێنیدهرهكه هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی پێ رِاگهیاندبوو, ده‌م و چاوی زۆر به كه‌یف بوو, له‌لای خۆی داینام وپاشان گووتی بۆم باس بكه ((منیش بۆم باس كرد‌و, ئه‌وه‌م بۆ باس كرد كاتێك كۆمهڵهكهشكان گه‌یشتمه پێاوێكیان رِمێكم بۆ رِاگرت, گووتی: لا اله الا الله لێم دا‌و كووشتم... ده‌م و چاوی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) تێك چوو وه فه‌رمووی: وه‌ی له تۆ ئه‌ی ئوسامه.. چۆن ئه‌وه‌ت كرد به (لااله‌الاالله).. ئه‌وه‌نده‌ی له سه‌رم گووته‌وه تاكو وام زانی له هه‌موو ئه‌م كارانه كردوومه بێ به‌ش بوومه.. سوێند به خوا, شهرِ له‌گه‌ڵ یه‌كێك ناكه‌م بڵێت (لا اله الا الله) پاش ئه‌وه‌ی گوێم له پێغه‌مبه‌ری خوا بوو. به‌ڵێ ئه‌م وانه‌یه وانه‌یه‌كی مه‌زن بوو كه‌وا ئاراسته‌ی ژیانی ئوسامه‌ی خۆشه‌ویستی كورِی خۆشه‌ویست كرا له لایه‌ن پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له‌و رِۆژهی ئه‌م ووشانه‌ی له پێغه‌مبه‌ر گوێ لێ بوو‌و تاكو كۆچی دوایی كرد.. ئه‌گه‌ر ئه‌م پیاوه له‌م كاته‌دا, پێغه‌مبه‌ری خوا قه‌ده‌غه‌ی كوشتنی بكات ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی گووتووه: لا اله الا الله ... ئایا چۆن رِێگا ده‌دات موسڵمانی ته‌واو, برِواداری ته‌واو بكوژرێت..
هه‌ڵوێستی به‌نرخی بێ لایه‌نیی ئوسامه له‌كاتی فیتنهكهدا
كاتێك فیتنه‌ی گه‌وره رِووی دا له نێوان ئیمامی عه‌لی و یارمه‌تیده‌ره‌كان له لایه‌ك و, معاویه‌و یاریده‌ره‌كانی له لایه‌كی تر, ئوسامه هه‌ڵوێستی بێ لایه‌نی وه‌رگرت..
ئوسامه ئیمامی عه‌لی زۆر زۆر خۆشده‌ویست, هه‌روه‌ها هه‌قیشی له‌ئه‌و ده‌بینی ... بهلاَم چۆن ده‌بێت موسڵمانێك بكوژێت برِوای به خوا‌و پێغه‌مبه‌ر هه‌بێت, پێغه‌مبه‌ری خوا گازانده‌ی ئه‌وه‌نده‌ی لێ كرد گاورێكی كووشتووه له كاتی ترس و ههلاَتن گووتیه تی: لا اله الا الله..؟! لێره‌دا نامه‌یه‌كی بۆ ئیمامی عه‌لی رِوانه كرد‌و گووتی: (تۆ ئه‌گه‌ر له ده‌می شێر بیت.. حه‌ز ده‌كه‌م له گه‌ڵت بم بۆ ناو ده‌می بهلاَم ئه‌مه كارێكه بۆم نارِوانێت...!)
به درێژایی ئه‌م ناكۆكییهو جه‌نگانه خۆی دور خست...
هه‌ندێك له هاورِێكانی هاتن بۆ لای گفتوگۆیان له گه‌ڵ كرد ده‌رباره‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌ویش پێ ی گووتن: شهرِ له‌گه‌ڵ یه‌كێك ناكه‌م بڵێت لا اله الا الله ..
یه‌كێك پێ ی گووت: ئه‌ی خوا نافه‌رموێت: وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لاَ تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ لِلّهِ .. ئوسامه وهلاَمی دانه‌وه‌و گووتی: ئه‌وانه هاوبه‌ش په‌یداكه‌ر بوون, شهرِمان له‌گه‌ڵ كردن تاكو فتنه رِونهدات و ئایین هه‌مووی بۆ خوا بێت.
ئیمامی عومه‌ر ئه‌گه‌ر بگه‌یشتبایه به ئوسامه پێی ده‌گووت: مرحبا بامیری.
ئه‌گه‌ر یه‌كێك بیبینیایه سه‌ری سورِ ده‌ما لێی, ئه‌ویش ده‌یفه‌رموو: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له‌سه‌ری كردوومه به ئه‌میر..
له‌ساڵی په‌نجاو چواری كۆچی... ئوسامه به پهرِۆش بوو بگات به خوای په‌روه‌ردگار ده‌یه‌وێت بگهرِێتهوه نیشتمانی یه‌كه‌می .. ده‌رگاكانی به‌هه‌شت كرانه‌وه, بۆ ئه‌وه‌ی پێشوازی له یه‌كێك له موجاهیده پیاو چاكه له خوا ترسه‌كان بكات ...
رِهحمهتی خوا له‌م ده‌روونه پاكه گه‌وره‌یه بێت.. تاكو ئێستا مێژوو پیاوی مه‌زن و ئازا‌و موجاهیدو پاك و رِهوشت به‌رزی به چاوی خۆی نه‌بینیوه وه‌ك ئوسامه..
س:هاوه‌ڵان

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
