❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ فرمیسكه‌كه‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-31 20:23:27

Nabaz Garmiany
جوانی کوردژین
شوێن: kalar
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-16
دواترین سه‌ردان: 2013-12-24
په‌یامه‌كان: 922
WindowsMSIE7

گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ فرمیسكه‌كه‌م

 

گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ فرمیسكه‌كه‌م




نووسه‌ر: باوكی‌ روئیا _ كه‌لار



ڕۆژێكیان به‌ هۆی‌ زۆری‌ تاوانه‌كانم و كه‌می‌ چاكه‌كانم زۆر گریام

فرمیسكێك له‌چاوه‌كانم هاته‌ خواره‌وه‌ و وتی‌ ئه‌وه‌ چیته‌ ئه‌ی‌ به‌نده‌ی‌ خوا؟

وتم : تۆ كێت ؟

وتی‌ : من فرمسیكه‌كه‌تم.

وتم: چی‌ تۆی‌ هینایه‌ ده‌ره‌وه‌ ؟

وتی‌ : گه‌رمایی دڵی‌ تۆ .

به‌سه‌رسوڕمانه‌وه‌ وتم: گه‌رمایی‌ دڵم!!! ئه‌ی‌ چی‌ گڕی‌ به‌رداوه‌ له‌ دڵم ؟؟

وتی‌ : سه‌رپێچی‌ خوا و زۆری‌ تاوانه‌كانت .

وتم : :ئایا تاوان كار ئه‌كاته‌ سه‌ر گه‌رمایی دڵ ؟

وتی‌ : به‌ڵێ‌ ئایه‌ ئه‌م دوعایه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوات (صلی‌ الله علیه‌ وسلم )به‌ به‌رده‌وامی‌ نه‌خویندوه‌ته‌وه‌(اللهم اغسلنی من خگایای بالما‌و والپلج والبرد) تاوانی‌ به‌نده‌ گڕ له‌ دڵ به‌رده‌دات . كوژاندنه‌وه‌ی‌ ئاگریش به‌بێ‌ ئاوی‌ سارد و به‌فر ناكوژێته‌وه‌ .

وتم : هه‌ست به‌دڵه‌ ڕاوكێ و سینگ ته‌نگی‌ ده‌كه‌م ؟

وتی‌ : له‌و تاوانانه‌ی‌ كه‌ بونه‌ته‌ به‌دبه‌ختی‌ بۆ خاوه‌نه‌كانیان . ته‌وبه‌ بكه‌ و په‌شیمان به‌ره‌وه‌ ئه‌ی‌ به‌نده‌ی‌ خوا.

وتم : من كه‌سێكی‌ زۆر دڵ ڕه‌قم تۆ چۆن له‌ چاوه‌كانم هاتویته‌ خواره‌وه‌ ؟

وتی‌ : ئه‌وه‌ پاكێتی‌ فیتره‌ته‌ ئه‌ی‌ به‌نده‌ی‌ خوا .

وتم : هۆی‌ ئه‌و دڵ ڕه‌قیه‌ی‌ من چییه‌ ؟

وتی‌ : خۆشویستی‌ دنیا و باوه‌ش پیا كردنی‌ . وه‌ دنیا وه‌ك ماریك وایه‌ جوانیه‌كه‌ی‌ سه‌رسامت ده‌كا و ژه‌هره‌كه‌شی‌ ده‌ت كوژێت .خه‌ڵكی‌ به‌ خوشیه‌كانی‌ راِده‌بویرن و سه‌یری‌ ژه‌هره‌ كوشنده‌كه‌ی‌ ناكه‌ن ..

وتم : ئه‌ی‌ فرمێسكه‌كه‌م مه‌به‌ستت له‌ ژه‌هری‌ دونی چی‌ یه‌ ؟

وتی‌ : ئاره‌زوه‌ حه‌رامه‌كان و بێ‌ فه‌رمانی‌ خوا و تاوان كردن و به‌گوَێ‌ كردنی‌ شه‌یتان ..هه‌ركه‌سیك تامی‌ بكات دڵی‌ ده‌مرێت .

وتم : ئه‌ی‌ چۆن دڵه‌كانمان پاك بكه‌ینه‌وه‌ له‌و ژه‌هره‌ ؟

وتی‌ : به‌ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لای‌ خوا و په‌شیمان بونه‌وه‌ .به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ڕێگه‌ی‌ كاروانی‌ ته‌وبه‌ و ته‌وبه‌كاران .....

والسلام علیكم ورحمه‌ الله وبركاته‌


نووسه‌ر: باوكی‌ روئیا _ كه‌لار
س-مالبه رى كولزار

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-09-03 12:13:26

زةكةريا
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-09-01
دواترین سه‌ردان: 2012-02-08
په‌یامه‌كان: 36
WindowsSafari

Re: گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ فرمیسكه‌كه‌م

دةست خؤش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-09-04 17:45:31

Nabaz Garmiany
جوانی کوردژین
شوێن: kalar
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-16
دواترین سه‌ردان: 2013-12-24
په‌یامه‌كان: 922
WindowsMSIE7

Re: گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ فرمیسكه‌كه‌م

سوباس به ريزم ده ستى توش خوش بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net