.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















دایک نیشتمانمه
دایک نیشتمانمه و نیشتمان دایکمه
دایک هه‌ستمه و جار جار له‌گه‌ل په‌یڤه شلک ئاساکان له دایک ئه‌بێته‌وه و
له‌گه‌ل هه‌ناسه گه‌رمه‌کانی ته‌مه‌نا ورده ورده خۆی ئه‌پێچێته‌وه
جار جار له‌گه‌ل هه‌ست و هه‌ناسه‌کانی دایکما ئه‌بووم به نێرڤانه‌بوون و
له نێو کاسیه‌ته‌کانی ته‌نیایی ون ئه‌بووم
ئه‌بووم به خه‌ون تنۆک تنۆک به‌سه‌ر لاسکه گیایه‌کانی نیشتمانا ئه‌چۆڕامه‌وه
ئه‌بێت کوێ په‌ناگه‌م بێت دڵی دایکم یان خه‌ونه‌کانی نیشتمانم
نیشتمانه‌که‌م چی بکه‌م کاتێک سه‌مفۆنیاکانی عه‌شق
له نێو ده‌روازه‌کانی خه‌یاڵا ئه‌بوون
به هێڵه ئه‌هریمه‌نه‌کان و
له نێو جه‌نجالی حه‌زه‌کانی دایکما فه‌نا ئه‌بوون
ئیتر ئه‌مه ژیانه !!!!! ئه‌فڕێت و ئه‌مرێت ،،
ئیتر ئه‌مه ته‌مه‌نه !!!! ئه‌ژێت و ئه‌خورێت
دایک نیشتمانمه جار جار له چاوه‌کانی بڵێسه‌ی حه‌زه‌شێته‌کان ئه‌بینم و
جارێکیش فه‌رهه‌نگی پڕ له خه‌م
جار جار بێ ئاگایی و جار جاریش خه‌ونی بێ مانای بوون به سه‌ما و
به ده‌وری که‌مانجه‌ژه‌نه‌که‌ی نیشتمانم هه‌نگاو ئه‌نێت .... هه‌نگاو
هه‌نگاو به‌سه‌ر رۆژژمێرێکی تۆزاوی
و مه‌مله‌که‌تێکی ئه‌فسوناوی
نیشتمان دایکمه
جار جار له ژێر قه‌د و باڵا فریشته‌یه‌که‌ی
زه‌رده‌خه‌نه به‌ردینه‌کان ئه‌بینم کاتێک ئه‌بن به‌ڕاوکه‌ری فه‌رامۆشی و
سروده ئاگرینه‌کانی ئه‌بن به سیمای جوانی دواجاریش ئه‌بن به نمایشی بالنده کۆچکه‌رییه‌کانی ئێره و ئه‌وێ
ئێستا زانیم نیشتمان دایکمه و دایکم نیشتمان
به‌لام نازانم بۆ
من و دڵه پر حه‌سره‌ته‌کان ناگه‌ین به دڵی ئه‌وان ؟؟؟؟
ســــیروان واحـــــد خـــۆشـــــناو
تایبه‌ت به کوردژین
31/8/2011 شه‌قلاوه


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
ئێستا زانیم نیشتمان دایکمه و دایکم نیشتمان
به‌لام نازانم بۆ
من و دڵه پر حه‌سره‌ته‌کان ناگه‌ین به دڵی ئه‌وان ؟؟؟؟
دەستەکانت هەردەم ساغ و سەلامەت بن کاکە سیروان گیانی ئازیز
بەراستی هۆنراوەکانت پرن لە هەست و ئیحساسی جوان جوان
ئەخوازم هەمیشە لاپەرەی کارە ئەدەبییەکانت لێوان لێو بن لە وشەی کوردی رەنگین
هەمیشە مەودای بیرکردنەوەکانت فروانتر بێت لە کارە پر جوانیەکانت..
هیوام وایە هەردەم خاوەنی باشترین تەندروستی بیت لە ژیاندا
تەەن درأ بیت و سەرکەوتوو بیت لە کارەکانتدا..
دووبارە دەستەکانت خش بێت برا گیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست خۆش کاك سیروان هۆنراوه‌یه‌کی زۆر جوانه به‌هیوای به‌رده‌وامیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه سیروان هۆنراوه‌یه‌کی زۆۆر جوان و پڕ مانا بوو
به هیوای به‌رده‌وامی و هۆنراوه‌ی جوانتر و داهاتویه‌کی پر سه‌رکه‌وتن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









كــــــــاك سيروان كيان هونرا وه يه كى زور زؤر جوانت نوسيوة
هيوام به خته وه يته ,, مروا رى بونى نوسينه كانت
زور به نرخن وا م ليئه كات هه ميشه بيخوينمه وه
ما ندوو نه بيت سةربةرزو سه ر فرازبيت
هیوای بەردەوامیت بۆ ئەخوازم


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
هه‌میشه لای من به‌وه ناسراویت که هۆنراوه‌کانت لێوان لێوه له هه‌ست و سۆز،،
توانیوته هه‌ستی ناخت به ته‌واوی ره‌نگ و بۆنی هه‌بێت له هۆنراوه‌که‌ت و هه‌موان هه‌ستی پێ بکه‌ین!!
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک سیروان،،یه‌کێکم له‌وانه‌ی که به‌رده‌وام چاودێری هۆنراوه‌کانت ده‌که‌م..
خاوه‌ن ده‌ربڕینێکی تایبه‌تت،،هیوادارم ئه‌و رێڕه‌وه‌ی خۆت تێک نه‌ده‌یت و به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ری..
سه‌رکه‌وتوو ته‌مه‌ن درێژ بیت..
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










زۆر سوپاس هاورێیان بۆ په‌یامه‌کانتان ده‌ستی هه‌مووتان خۆش بێت
زۆر خۆشحال بووم به بینینی په‌یامه‌کانی ئیوه سوپاس بۆ هه‌ستی جوانتان
هیوادارم که له ئاست وشه‌کانی ئێوه‌ی به‌رێز دابم
دووباره سوپاس و ده‌ستتان خۆش و ته‌مه‌ن درێژ بن
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه