.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











سازی ناساز
بولبولی باڵ شکاوی وه‌ختی گوڵم
هه‌ر شه‌پۆڵان ده‌دا دڵی له کوڵم
کوردی به‌ندیی به‌یانی نه‌ورۆزم
گڕی گرتووه ده‌روونی پڕ سۆزم
موغی بێ ئاگری شه‌وی یه‌ڵدام
چاو‌ڕێی چاره‌نووسی ناپه‌یدام
که‌وی بێ ده‌نگی نه‌و به‌هارانم
گوڵی بێ ڕه‌نگی چاو له بارانم
کونجی جێ ژوانی چۆل و خامۆشم
سێبه‌ری نازه‌نینی ڕه‌شپۆشم
ده‌ستی به‌ربووی کچی گه‌ڕی شاییم
هه‌ستی خنکاوی لاوی سه‌وداییم
کێلی گۆڕی شه‌هیدی گومناوم
تاکه داری کڕووزی بێ ئاوم
ده‌فته‌ری شیعری شاعیری ڕووتم
شه‌می سه‌ر گۆڕ و داری تابووتم
کونی گیراوی کۆنه شمشاڵم
خه‌ونی ئاڵۆز و خاتیره‌ی تاڵم
ژیله‌مۆی ئاگری به‌یانانم
باوکی فرمێسک و کوڕی ژانم
باڵه سووتاوه‌کانی په‌روانه‌م
شووشه باده‌ی به‌تاڵی مه‌یخانه‌م
چڵه ڕێحانی دووره دێراوم
سازی ناسازی هه‌ڵپه‌سێراوم
تکه ئاونگی سه‌ر گه‌ڵای زه‌ردم
خه‌سته و ده‌رده‌داری چی ده‌ردم
ئاخرین تیشکی خۆری پاییزم
شاعیری پیری تووڕه و زیزم
چۆن ده‌توانم به تۆ بڵێم من چیم ؟!
خۆم گومانم هه‌یه که هه‌م یا نیم ؟!
هێمن
خوێندنه‌وه‌ی باست حه‌مه غه‌ریب
* * * * * * * * * * * * *

لای نابینا ئه‌ڵماس و شوشه وه‌ک یه‌که ،
که‌واته ئه‌گه‌ر که‌سێک نرخی تۆی نه‌زانی تۆ بێ نرخ نیت ئه‌و نابینایه
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh baraste goraneake zor xosha badange maream ibrahem pwr balam mn tanha haneke te agashtm esta bashbw zanem she3raka chea

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته خۆش ئه‌و هۆنراوه‌یه زۆر زۆر جوانه
وه گۆرانیه‌که‌شی زۆر خۆشه
ده‌سته‌کانت خۆشبێت

له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌تان
hangwen
roshna
خۆشحالم که به دڵی ئێوه بوو
له‌سه‌ر هێڵ نییه