.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















هاورێیه‌تی
ره‌نگه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ژیان هه‌لوه‌سته بکه‌ین و پێکهاته‌کانی له نێو بونیه‌تی خۆیه‌وه سه‌یر بکه‌ین ئه‌بینین ئاراسته‌کان زۆرن که مامه‌له‌ی مرۆڤ له‌گه‌ل ژیان ده‌گۆڕن به‌لام یه‌کێک له بنه‌ما هه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی مرۆڤایه‌تی له ژیان بوونی " هاورێیه‌تیه " ئه‌گه‌ر هه‌لوه‌سته‌یه‌ک له‌سه‌ر هاورێیه‌تی بکه‌ین ده‌بینین دنیایه‌کی زۆر جوانه ئه‌گه‌ر به مانا جوانه‌که‌ی سه‌یری بکه‌ین و لێکدانه‌وه‌ی بۆ بکه‌ین و نه‌یشێوێنین و ناشرینی نه‌که‌ین چونکه له ژیان زۆر جار هاورێیه‌تی ئه‌بێته بنه‌مایه‌کی لاواز و زۆر جاریش به‌هێز بۆ که‌سه‌کان بۆیه حه‌زم کرد که‌مێک له‌سه‌ر هاورێیه‌تی قسه بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ک سودی لێوه‌رگرن له ژیانی خۆیان :
هاورێیه‌تی : وشه‌یه‌که له عه‌ره‌بی وشه‌ی " صداقة " ه یه و ئه‌م وشه‌یه‌ش له وشه‌یه‌کی تر وه‌ریگراوه ئه‌ویش " صدیق " به مانای که‌سێکی زۆر راستگۆ یاخود بلێین سه‌رچاوه‌ی هه‌ردوو وشه‌که " صدق " که به مانای " راستگۆیی دێت بۆیه لێره‌وه به وردی لێکدانه‌وه‌یه‌ک بۆ وشه‌ی " صدیق " بکه‌ین ده‌بینین لێکدانه‌وه‌ی زۆر جوانی بۆ کراوه ئه‌مه‌ش مانای وایه که هاورێیه‌تی یه‌کێکه له ئاراسته هه‌ره گه‌وره‌کان و شته پیرۆزییه‌کان که خوای گه‌وره به ئێمه‌ی به‌خشیوه ئه‌گه‌ر بێت و به شیوه دروسته‌که‌ی له نێوان خۆمان به‌کاریبهێنین ده‌بیننین :
پیته‌کانی " صدیق "
ص : " صدق" راستگۆیه‌کی
د : دم الواحد واتا یه‌ک خوێن
ی : ید الواحد واتا یه‌کده‌ستی
ق : قلب الواحد یه‌ک دڵ
که‌واتا لێره‌وه ئه‌گه‌ین به‌و ئاکامه‌ی که هاورێیه‌تی واتا [[ پێدانی راستگۆیی له پێناو پاراستنی خوێن و گیانی یه‌کتری و تێکه‌لاوکردنی خوێنی دڵه‌کان و ده‌ست له ناو ده‌ستی یه‌کتری بۆ گه‌یشتن به یه‌ک دڵ ]]
ئینجا ئه‌گه‌ر به وردی له باره‌ی هاورێیه‌تی بدوێین ئه‌بینین که له چه‌ند شتێک پێکهاتووه که سه‌رچاوه‌که‌ی له‌مانه خۆی ده‌بینێته‌وه [[ راستگۆیی .. یه‌ک خوێن ... یه‌کده‌ستی ... یه‌ک دڵ ]] ئه‌مانه خۆی بنه‌مای هاورێیه‌تی راسته‌قینه‌ن له نێوان دوو که‌س که بیانه‌وێت به شێوه‌یه‌کی دروست و راستی یه‌کتریان خۆش بووێت وه‌ک هاورێیه‌تی
هاورێیه‌تی راسته‌قینه :
گوێگرتن و راستگۆیی و ده‌ستدرێژی کردن بۆ هاوکاری کردن و خۆبه‌ستنه‌وه بۆ به‌دی هێنانی ئامانجه‌کان له ژیان و به‌رده‌وام له دڵیا دابێت و له هه‌موو شوێنێک له‌گه‌لیا بژیت ئه‌گه‌ر به ئاماده‌بوونیش نه‌بێت به‌لکو به دڵ و گیان لای ئه‌و بیت و تا گه‌یشتن به کۆتایی له‌گه‌لیا بێت بۆ گه‌یشتن به هه‌موو ئاواته‌کانی یه‌کتری له ژێر سێبه‌ری وشه‌یه‌کی پاک که ناونراوه هاورێیه‌تی هه‌روه‌ها وه‌ک چالێکی قول وا بن بۆ یه‌کتری بۆ پاراستنی نهێنیه‌کان و دوورکه‌وتنه‌وه له خۆویستی و خود په‌رستی خۆیان و هه‌روه‌ها گرنگی نه‌دان به سه‌روه‌ت و سامان و به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی و وه‌ک پردێکی جوان و رێک وا بن بۆ یه‌کتری و هه‌موو کات بۆ گه‌یشتن به ئاسوده‌یی خۆیان به‌سه‌ریه‌کا تێپه‌ڕببن و هه‌روه‌ها ببن به به‌هێزترین پالپشت بۆ یه‌کتری
هاورێیه‌تی له دڵا سه‌رچاوه ده‌گرێت و له کرده‌وه خۆشیه‌کان ده‌سبه‌ر ده‌کات و له نێو هه‌موو ئامانجه‌کانی یه‌کتری ئه‌بن به ئاواتی گه‌وره‌ی یه‌کتری و بوونیه‌تی خۆیان له‌ده‌ست خۆیانه و نابنه که‌سانێک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی هاوڵ بده‌ن
هاورێیه‌تی شتێک نیه له دنیا به پاره‌و سامان به‌ده‌ست بهێنرێت و بیکڕیت یاخود بیفرۆشیت به‌لکو شتێکه له ناخه راستگۆیهکانهوه سه‌رچاوه ده‌گرێت و له بالاترین ئاستا خۆی ده‌بینێته‌وه
هاورێیه‌تی له زێر و گه‌وهه‌ر و یاقوت به نرختره بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌بێت هه‌وڵ بده‌یت راستگۆیی بکه‌یته سه‌رچاوه‌ی ژیانی خۆت و وه‌ک کلیلێک به‌کاریبهێنیت بۆ کردنه‌وه‌ی دڵه‌کان و دوایش به‌رپا کردنی خۆشه‌ویستی تیایدا
هاورێیه‌تی گۆڕینه‌وه‌ی دڵه‌کانه ،، پاراستنی نهێنیه‌کان و خۆش ویستنی کاره باش و چاکه‌کانی یه‌کتره و به‌لاوه‌نانی خراپه و کاره ناشیرینه‌کانه له نیوان دوو دڵی راستگۆ
هاورێیه‌تی راسته‌قینه وه‌ک خونچه‌یه‌ک وایه که هه‌موو کات له دڵی که‌سه‌کانا ئه‌پشکوێت و ئه‌بێت به گوڵ دوایش هه‌مان گوڵ ئه‌بێته‌وه به خونجه و ئه‌پشکوێت که‌واتا وه‌ک سوڕێکی بازنه‌یی داخراو وایه و هه‌موو کات به ده‌وری خۆیه‌وه ئه‌سوڕێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی زیان بگه‌ینن به هێله جوانه‌کانی ئه‌م سوڕه که هاورێیه‌تیه
هاورێیه‌تی راسته‌قینه به‌رژه‌وه‌ندی و کاره تاک لایه‌نه‌کان وهلاوهدهنێت و کاره‌کات له پێناو گه‌یشتن به خۆزگه‌کانی ژیان و وه‌ک دره‌ختیک وایه به‌رده‌وام له‌گه‌شه کردندایه و به‌رده‌وام لقی نوێ و جوانی لێ ئه‌بێته‌وه که به ده‌وری خۆ‌یا ته‌شه‌نه ئه‌کات و له هه‌ر لقێکا خۆشه‌ویستی و ته‌بایی زیاترین ئاواتی که‌سه‌کانه بۆ گه‌یشتن به دڵی که‌سانی تر
هاورێیه‌تی راسته‌قینه مردنه له پێناو یه‌کتری و مانه‌وه‌ی یادگاریه جوانه‌کان و دوورکه‌وتنه‌وه‌یه له درۆ و شته ناشرینه‌کان هیچ شتێک له هاورێیه‌تی جوانتر نیه ئه‌گه‌ر به راستگۆیی بێت جونکه خواش دوو هاورێی راستگۆی خۆش ده‌وێت
ئه‌گه‌ر هاورێیه‌تی راسته‌قینه ئه‌و به‌ها پیرۆزیه‌ی هه‌بێت له نێو دڵ و خوێن و ده‌ست و جوانیهکانا بۆ ئێمه بۆ جه‌ند ساتێک له به‌رده‌میا نه‌وه‌ستین ؟؟؟؟
نوسینی : ســـــیروان خــــۆشـــــناو
تـــــایبـــــهت بـــــه کـــــوردژیـــــــن


له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌سخۆش كاك سیروان به‌راستی روونكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر جوانه
سه‌ركه‌وتووبن انشاءلله

له‌سه‌ر هێڵ نییه








هاورێیه‌تی له زێر و گه‌وهه‌ر و یاقوت به نرختره بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌بێت هه‌وڵ بده‌یت راستگۆیی بکه‌یته سه‌رچاوه‌ی ژیانی خۆت و وه‌ک کلیلێک به‌کاریبهێنیت بۆ کردنه‌وه‌ی دڵه‌کان و دوایش به‌رپا کردنی خۆشه‌ویستی تیایدا
هاورێیه‌تی گۆڕینه‌وه‌ی دڵه‌کانه ،، پاراستنی نهێنیه‌کان و خۆش ویستنی کاره باش و چاکه‌کانی یه‌کتره و به‌لاوه‌نانی خراپه و کاره ناشیرینه‌کانه له نیوان دوو دڵی راستگۆ
هاورێیه‌تی راسته‌قینه وه‌ک خونچه‌یه‌ک وایه که هه‌موو کات له دڵی که‌سه‌کانا ئه‌پشکوێت و ئه‌بێت به گوڵ دوایش هه‌مان گوڵ ئه‌بێته‌وه به خونجه و ئه‌پشکوێت که‌واتا وه‌ک سوڕێکی بازنه‌یی داخراو وایه و هه‌موو کات به ده‌وری خۆیه‌وه ئه‌سوڕێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی زیان بگه‌ینن به هێله جوانه‌کانی ئه‌م سوڕه که هاورێیه‌تیه
بێگومان هاوڕێیه‌تی په‌یوه‌ندیه‌که که هه‌موومان پێویستمان پێیه‌تی
له هه‌موو قۆناغ و شوێن و کاتێکی ته‌مه‌نمان ئه‌گه‌ر بێت و خاوه‌نی ئه‌م په‌یوه‌ندیه بین
که بناغه‌که‌ی ڕاستگۆی و ڕێز و وه‌فا بێت بێگومان ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت که خاونی سامانێکی گهوورهین .
که‌واته ئه‌کرێت بڵێین هاوڕێیه‌تی سامانێکه که به ڕاستگۆی و ڕێز و وه‌فا به‌ده‌ستی دێنین!
ده‌ست خۆش و بابه‌تێکی تا بڵێی جوانه به‌هیوای به‌رده‌وامیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
هاورێیه‌تی له دڵا سه‌رچاوه ده‌گرێت و له کرده‌وه خۆشیه‌کان ده‌سبه‌ر ده‌کات

هاورییه‌تی ون نابێت هه‌ر وه‌ک چۆن ڕۆژ ون ئه‌بێت
هاوڕێیه‌تی ناتویتهوه هه‌ر وه‌ک چۆن سه‌هۆڵ ئه‌توێته‌وه
هاوڕییه‌تی نامرێت
تـــــــــهنها،،،،،ئه‌و کاته نه‌بێت که خۆشه‌ویستی ئه‌مرێت
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک سیروان به‌ڕاستی بابه‌تێکی جوانت هه‌ڵبژاردووه و له‌سه‌ر نوسیوه
هه‌رچی بنوسیت له‌سه‌ر هاوڕییه‌تی هێشتا که‌مه هه‌رچه‌ند بڕگه‌ی هاوڕییه‌تی له چه‌ند پیتێکی که‌م پێک هاتووه
به‌ڵام مـــــــــــــــانـــــــــــایهکی زۆر ئهبهخسێت...
سه‌رکه‌وتوو و ته‌مه‌ن درێژبیت،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت کاک سیروان گیان بابه‌تێکی جوانت ئاماده کردوه
زۆر به جوانی مانای هاوڕێیه‌تیت رون کردۆته‌وه،
هیوادارم هه‌میشه به‌خته‌وه‌ره سه‌رکه‌وتو بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه










سلاو و رێز
ده‌ستتان خۆش بیت هاورێیان بۆ په‌یامه‌کانتان و به‌شداریتان
مایه‌ی خۆشحالی منه که بابه‌ته‌که‌تان به‌دڵ بووه
سوپاستان ده‌که‌م که بابه‌ته‌که‌تان به‌سه‌رکرده‌وه و به‌سه‌ریا تێپه‌ربوون
به‌دڵنیایه‌وه هاورێیه‌تی بنه‌مایه‌که بۆ گه‌یشتن بۆ ئامانجه‌کان و به‌هایه‌کی به نرخه ئه‌گه‌ر
بێت و مرۆڤ به مانا راسته‌قینه‌که‌ی له ژیان مامه‌له‌ی له‌گه‌ل بکات
دووباره ده‌ستتان خۆش بێت و ماندوو نه‌بن
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه سیروان بابه‌تێکی جوانه هه‌ر بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه





دەست خۆش بۆ کاکە سیروانی ئازیز، زۆر بە جوانی چویتە ناو ناخی بابەت و هەموو بەهایەکی جوان و پڕشنگدار کە شایەنی هاوڕێەتی بێت باست کردووە ... هەر بژیت
بە بۆچوونی من هاوڕێەتی ڕاستەقینە ئەوەیە هەردوو لا لە "یەکتر" تێبگەن، چۆنکە ئەمە بنەمای سەرەکی دەبێت بۆ هەموو بارودۆخەکانی ژیان لەگەڵ یەکتری ... هەروەها هاوڕێ یەک لە گرنگترین و نایابترین شتەکانی ژیانە کە لە دەست دانی بۆشاییەکی گەورە دروست دەکات و بە هەبوونیشی ژیان جوانتر دەکات.
باست لەوە کرد کە (هاورێیه‌تی گۆڕینه‌وه‌ی دڵه‌کانه ،، پاراستنی نهێنیه‌کان و خۆش ویستنی کاره باش و چاکه‌کانی یه‌کتره و به‌لاوه‌نانی خراپه و کاره ناشیرینه‌کانه له نیوان دوو دڵی راستگۆ) بە ڕاستی ئەمە پڕ بە ناوی هاوڕێ ووتراوە ! گۆڕینەوەی دڵەکان جوانترین دەستەواژەیە بۆ پێناسەی هاوڕێیەتی، هەر بژیت.
دووبارە دەست خۆشیت لێ ئەکەم. هیوادارم بەردەام بن لەم بابەتە بەنرخانە.


له‌سه‌ر هێڵ نییه










سلاو و رێز
ده‌ستتان خۆش بیت هاورێیان بۆ په‌یامه‌کانتان و به‌شداریتان
مایه‌ی خۆشحالی منه که بابه‌ته‌که‌تان به‌دڵ بووه
سوپاستان ده‌که‌م که بابه‌ته‌که‌تان به‌سه‌رکرده‌وه و به‌سه‌ریا تێپه‌ربوون
به‌دڵنیایه‌وه هاورێیه‌تی بنه‌مایه‌که بۆ گه‌یشتن بۆ ئامانجه‌کان و به‌هایه‌کی به نرخه ئه‌گه‌ر
بێت و مرۆڤ به مانا راسته‌قینه‌که‌ی له ژیان مامه‌له‌ی له‌گه‌ل بکات
دووباره ده‌ستتان خۆش بێت و ماندوو نه‌بن
له‌سه‌ر هێڵ نییه






هاورێیه‌تی راسته‌قینه وه‌ک خونچه‌یه‌ک وایه که هه‌موو کات له دڵی که‌سه‌کانا ئه‌پشکوێت و ئه‌بێت به گوڵ دوایش هه‌مان گوڵ ئه‌بێته‌وه به خونجه و ئه‌پشکوێت که‌واتا وه‌ک سوڕێکی بازنه‌یی داخراو وایه و هه‌موو کات به ده‌وری خۆیه‌وه ئه‌سوڕێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی زیان بگه‌ینن به هێله جوانه‌کانی ئه‌م سوڕه که هاورێیه‌تیه
یاخوا ئەو دەستانەت خۆش بێت کاکە سیروان گیان بۆ ئەو بابەتە جوانە بەراستی روونکردنەوەیەکی زۆر بەماناو جوانە ھیوادارم ماندوو نەبوو بیت سەرکەوتوو بیت لە کارەکانت وە ھیوادارم لە بابەتە جوانەکانت بێبەشمان نەکەی


له‌سه‌ر هێڵ نییه