.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










سلاو مامۆستای به‌ڕێز تکایه چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه
1-ده‌کرێت له نوێژدا به زمانی کوردی بپاڕێیته‌وه نه‌ک ته‌نها له سوجده‌دا له هه‌موو کاتێکی نوێژدا ؟
2-ئایا سزای ئه‌و که‌سه چیه که له‌سه‌ر ڕاستی بێده‌نگ ده‌بێت ؟ ئایا له قورئانی پیرۆزدا چۆن باسکراوه ؟
3-ئایا خێره پاره بده‌یت به سواڵکه‌رێک به‌ڵام که‌م ئه‌ندام بێت و توانای کارکردنی نه‌بێت خۆی سواڵ بکات ؟
4-ئایا جزای ئه‌و که‌سه چیه که ته‌که‌بور ده‌کات ؟ ئایا له قورئانی پیرۆزدا چۆن باسکراوه ؟
خوا جزای خێرت بداته‌وه
له‌سه‌ر هێڵ نییه




به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ خوای گه‌وره و دروود و بارانی ڕه‌حمه‌ت بڕژێ به‌سه‌ر گیانی پاکی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ)، وه یار و یاوه‌رانی و شوێنکه‌وتوانی تا ڕۆژی دوایی.
فەرموو بەڕێزم بۆ وەڵامی پرسیارەکەت:
1-ده‌کرێت له نوێژدا به زمانی کوردی بپاڕێیته‌وه نه‌ک ته‌نها له سوجده‌دا له هه‌موو کاتێکی نوێژدا ؟
له ناو نوێژدا ئه‌بێت هه‌موو دوعا و پاڕانه‌وه و زیکره‌کانی تر.. به‌زمانی عربی بن، و ئه‌بێت هه‌وڵی فێربوونی بدرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یده‌توانی خۆی نزا و پاڕانه‌وه‌کان بکات به‌زمانی عربی، ئه‌وا ده‌توانێت ته‌نها دوعاکان به‌زمانی خۆت بیانڵێیت.
2-ئایا سزای ئه‌و که‌سه چیه که له‌سه‌ر ڕاستی بێده‌نگ ده‌بێت ؟ ئایا له قورئانی پیرۆزدا چۆن باسکراوه ؟
پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رمووێ: ( ئه‌وکه‌سه‌ی له‌سه‌ر ڕاستی و درووستی بێده‌نگ ئه‌بێ، شهیطانێکی لاڵه).. له‌فه‌رمووده‌یه‌کی تردا هاتووه: ( ڕاستی و درووستی بڵێ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر خۆشت بێت) واته له‌حه‌ق و ڕاستی لامه‌ده ئه‌گه‌ر له‌دژی خۆشت بێ.
وه له‌قورئانی پیرۆزیشدا له‌زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئایه‌ته‌کاندا دڵنیایی له‌سه‌ر حه‌ق و ڕاستی کراوه‌ته‌وه و باسکراوه، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: "ڕاستی له‌لای خوای گه‌وره‌یه و ڕه‌زای خوایه، ئێوه له‌و که‌سانه مه‌به‌ن که گومان و ناڕه‌وایی ده‌رده‌بڕن". سورة (البقرة)
3-ئایا خێره پاره بده‌یت به سواڵکه‌رێک به‌ڵام که‌م ئه‌ندام بێت و توانای کارکردنی نه‌بێت خۆی سواڵ بکات ؟
هه‌ر سواڵکه‌رێک که که‌م ئه‌ندام بێت و فه‌قیری پێوه دیاربێ بۆت درووسته خێری پێ بکه‌ی، به‌ڵام هه‌تاکو دڵنیا نه‌بیته‌وه که زه‌کاتی پێ ئه‌چێ، نابێ زه‌کاتی فه‌رزی بده‌یتێ، به‌لام هه‌ر خێرێکی تر درووسته به‌وجۆره که‌سانه‌ی که‌م ئه‌ندامن و پێویستیان پێ هه‌یه.
4-ئایا جزای ئه‌و که‌سه چیه که ته‌که‌بور ده‌کات ؟ ئایا له قورئانی پیرۆزدا چۆن باسکراوه ؟
سزای ئه‌وکه‌سانه‌ی خۆ به‌گه‌وره گر و لوت به‌رزن به‌سه‌ر که‌سانی تردا، دۆزه‌خ و ڕیسوایی و بچووک بوونه‌وه‌یه له دونیا و دواڕۆژا. خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ: "ئه‌وانه‌ی خۆ به‌زل زان و لاف و گه‌زاف له‌سه‌ر خه‌ڵکی لێده‌ده‌ن ئه‌وانه ن به مل شۆڕی و ڕیسوایی ده‌خرێنه دۆزه‌خ".
والله أعلم
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته..
له‌سه‌ر هێڵ نییه