❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تاتڵسێس ده‌ستی‌ ڕۆبۆتی‌ بۆ داده‌نرێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-09-09 20:04:48

paiwand11
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-03
دواترین سه‌ردان: 2011-12-09
په‌یامه‌كان: 501
WindowsFirefox

تاتڵسێس ده‌ستی‌ ڕۆبۆتی‌ بۆ داده‌نرێت

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌مانگی‌ ئاداری ئه‌مساڵدا له‌ئیسته‌نبول هێرشكرایه‌ سه‌ر هونه‌رمه‌ند (ئیبراهیم تاتڵسێس)‌و به‌سه‌ختی‌ بریندار كرا، چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ی‌ تائێستا به‌رده‌وامه‌و چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی‌ بۆ ئه‌نجامدرا له‌توركیا‌و ئه‌ڵمانیا، به‌ڵام باری‌ ته‌ندروستی‌ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ دۆخی‌ جاران، بۆیه‌ بڕیاره‌ ده‌ستی‌ ڕۆبۆتی‌ بۆ دابنرێت، به‌مه‌به‌ستی‌ زوو باشبوونه‌وه‌ی‌

به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ (ئه‌كشام)ی‌ توركیا، ئێستا تاتڵسێس به‌مه‌به‌ستی‌ نه‌شته‌گه‌ری‌ له‌ئه‌ڵمانیایه‌و دوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌، ڕاسته‌وخۆ ده‌ستی‌ ڕۆبۆتی‌ بۆ به‌كارده‌هێندرێت، كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ ئه‌و ئامێره‌ ده‌هێندرێته‌ توركیا

(د.كۆكسال هۆلۆغڵو) ڕایگه‌یاندووه‌، ئه‌و ده‌سته‌ ڕۆبۆته‌ له‌ڕێگه‌ی‌ شاشه‌یه‌كی‌ كۆمپیوته‌رییه‌وه‌ كارده‌كات‌و جوڵه‌ به‌ده‌ست ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌و ئامێره‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر مێشك هه‌یه‌و ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی‌ به‌بیر ده‌خاته‌وه‌ كه‌ به‌ده‌ستده‌كرێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ده‌سته‌كه‌ ده‌جوڵێت‌و به‌درێژایی‌ ڕۆژ هه‌موو كارێكی‌ پێده‌كرێت‌و ماوه‌ی‌ زوو باشبوونه‌وه‌ش خێراتر ده‌كات

د. هۆلۆغڵو ئاشكراشیكرد، بۆ یه‌كه‌مجار تاتڵسێس ئه‌و ئامێره‌ به‌كارده‌هێنێت‌و دڵنیایه‌ سوودێكی‌ باشی‌ لێوه‌رده‌گرێت‌و باری‌ ته‌ندروستی‌ به‌ته‌واوی‌ باشده‌بێته‌وه‌‌و لای‌ چه‌پی‌ جه‌سته‌ی‌ بۆ دۆخی‌ جارانی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه




س:مالپەری بەکرەجۆ

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-61497e0e97.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net