.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






رووداو - چەمچەماڵ
پۆلیسی چەمچەماڵ بەهۆی كوشتنی ژنێك تەواوی ئەندامانی خێزانێك دەستگیردەكات تاوەكو راستی كوشتنەكەی ئاشكرا بكەن، كە بەگوتەی پۆلیس بەشێوەیەكی زۆر تراژیدی و دڕندانە كوژراوە.
رۆژی 17/8/2011 كچێكی تەمەن 23 ساڵ، بەناوی (دیمەن س. ح)، كە دایكی منداڵێكە لەنێو ماڵەكەیدا لەشارۆچكەی چەمچەماڵ، بە كوژراوی دۆزرایەوە. سەرەتا لەنێو خێزانەكەیەوە وابڵاوكرایەوە كە گوایە لەلایەن چەند قەرەجێكەوە خنكێنراوە و زێڕەكانی دەست و ملی بردراوە، بەڵام دواتر بۆ پۆلیس دەركەوت كە لەلایەن ئەندامانی خێزانەكەی خۆیەوە كوژراوە، هەرچەندە هێشتا بكوژەكەی بۆ پۆلیس ئاشكرا نەبووە.
عەمید عەدنان عوسمان، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ بە (رووداو)ی راگەیاند كە ئەوان بەردەوامن لە لێكۆڵینەوە، بەڵام گوتی " بۆمان دەركەوتووە دیمەن خۆی نەخنكاندووە، بەڵام ناتوانین كەس تاوانبار بكەین و جارێ لێكۆڵینەوە بەردەوامە". هەروەها رایگەیاند "ئێستا كەسوكاری نكۆڵی لە كوشتنی ناكەن، بەڵام دان بەوە دانانێن كێ كوشتوویەتی".
بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ باسی شێوازی كوشتنەكەی كرد و گوتی "خنكاندنی دیمەن تەنیا بە پەتێكی ئاسایی نەبووە"، وەك ئەو گوتی"پەتەكە كە كراوەتە ملی، نایلۆن خراوەتە نێو دەمیەوە بۆ ئەوەی هاوار نەكات، دواتر زەرفیان كردووەتە سەری و دەمارەكانی دەستیشیان بەمقەست بڕیوە و مقەستە خوێناویەكە لە ماڵەكەدا دۆزراوەتەوە، دواتر هاتوون نوێنێكی زۆریان بەسەر لاشەكەیدا داوە"، هەروەها گوتی "بڕیارە ئەم كەیسە لەم چەند رۆژەدا رەوانەی دادگا بكرێت".
لهسهر هێڵ نییه







دهسخۆش بۆ ئهم ههواڵه
بهراستی زۆر نا مرۆڤانه ئازار كوژراوه
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن ئاكؤ سامان (2011-09-10 17:02:11)

لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
