.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











ئەمڕۆ چووم بە لای ژوورەکەم دا ...
ویستم جارێکیتر ئازارەکانی ڕووح بخەمە سەر لاپەڕەکان و ...
پێنووس بکەمە کانیاوی خەمەکان، کەچی بینیم !
مەرەکەبی پێنووسەکانم ووشک بووە !
لاپەڕەکانم بینین خۆیان پێچاوەتەوە و ...
هیچ دەرفەتێکیان بۆ نووسین نەهێشتووە !
لەولاتر بینیم پیتی پەرتووکەکان هەڵوەریون و
پەرتووکەکان گووفەک ئاسا بەسەر یەکەوە کەڵەکە بوون !
پرسیم ئەی بەنرخترین گەوهەرەکانی ژیان چیتانە ؟!!!
دوا دڵۆپە ووشک نەبووەکانی پێنووسەکەم، پێیان ووتم:
کە نەتوانین هیواکان بژیەنین و،
نەتوانین ببینە هۆی خۆشبەختی ...
ڕەنجی چەندەها ساڵمان ببێتە خۆڵەمێشی دەنکە شقارتەیەک !
ئیتر کارمان تەواو، کەڵکمان نەماوە لەم وێرانەیە دا !
بە خەیاڵی ئەم دیمەنەوە ڕۆژم بەڕێکرد ...
شەو، لە خەوما کابووسم بینی !
بینیم خۆپێشاندانی پێنووسەکانە و ...
گشتیان نەفرەت لە واژوو ئەکەن !
لەم ووڵاتە دا تەنها یەک واژوو بەسە بۆ گەیشتن بە هیواکان !
تەنها یەک واژوو کەشتی ژیان ئەگەیەنێت بە کەناری ئاواتەکان !
واژوویەک بەرهەمی هەمان ئەو پێنووسەیە،
کە بووە هەنگاوی یەکەمی هیواکان !
وەلێ چەندە شەرمەزاریە کاتێک دەنکە شقارتەیەک
لە جێگای واژوو هیواکان ئەسووتێنێت و جەستەکان ئەکاتە خۆڵەمێش !
ئەی فریشتەی پەپوولەکان، ئەی بەنازی بێ ناز !
مناڵ بوویت و توانیت ڕکابەری ژیان بکەیت،
توانیت بجەنگیت لەگەڵ سەختیەکان و ...
بە بڕوایەکی پۆڵایین و هیوایەکی ڕووناک وەک چڕا
توانیت قۆناغەکان ببڕیت و گەورە بوویت،
توانیت بگەیتە لێواری ئامانجەکان، وەلێ ...
ئاخ کە قەدەری ئەم ووڵاتە ئاوایە !
بە هێزترین مرۆڤی جیهان ئەکاتە بەندە !
بە تواناترین مرۆڤی جیهان نووقمی گێژاو ئەکات !
کاتێک لافاوی نا ئۆمێدی ئەگاتە بەنازەکانی ئەم ووڵاتە و ...
لە دنیای بێ هیوایی دا، بە شەپووڵە بەهێزەکان غەرقیان ئەکات !
ئاخۆ تۆ بڵێی ئەم لافاوی مەرگە چەند بەنازی تر بکاتە قۆربانی و ...
لەم ووڵاتە بێ نازە دا دەنکە شقارتە دوا چارەنووسی چەند بەنازی تر بێت ؟!
ساد کڵاون
تایبەت بە یانەی کوردژین
* ئەم نووسراوە پێشکەشە بە ڕووحی (بەناز) کە دوا ساتەکانی تەمەنی بە دەنکە شقارتەیەک بەخشی و بە کۆمەڵێک حەز و هیوای گەورەوە بوو بە خۆڵەمێش لە ووڵاتی بێ نازەکان دا !


لهسهر هێڵ نییه
لە خەوما کابووسم بینی !
بینیم خۆپێشاندانی پێنووسەکانە و ...
گشتیان نەفرەت لە واژوو ئەکەن !
زۆر کەم سەیری فلیم و ئەو شتانە دەکەم بەڵام زۆر بەتاسەم بۆ سەیری فلیمی فارسی و تەرجوومەکەی کوردی ئێرانیبێت چونکە وتەکانیانم حەزلێ یە بۆ ئەوەی بینوسمەوە و لەنەخشی سەر بەرد دەچێت لام
بەڵام تەواوی بابەتەکانی تۆش جوانی و قەشەنگیەک لە نوسینەکەی دا دەردەکەوێت و ھەمیشە بەتاسەم بۆ بابەتە نوێکانت ، دەستەکانت خۆشبێت و بەھیوای سەرکەوتنت برای ئازیزم .
سەبارەت بەو ئافرەتەش کەخۆی سوتاند ڕۆشت و تازە کار لەکار ترازاوە ، بەڵام بەداخەوەم کە گەنجێک چۆکی بۆ ناومێدی و بێ ھیواییەکانی ژیان داداوە و خۆی داوەتە دەست مەرگ ، خوازیارم دواجار بێت و شتی وادووبارە نەبێتەوە ، خودای ئێمە و یەزدانی رحمان و ڕەحيم مان زۆۆر لەخەمەکانی ژیان گەورەترە و پێویستە لەبەرامبەر سەرجەم تاڵیەکان خــۆراگر بین ، بەڵام بڵێین چی و چیمان لەدەست دێت .
خودا بەمیھرەبانی خۆی بیبەخشێت و ناڕەحەتی ئەودنیای بەنسیب نەکات
ئاسودەی بۆسەرجەم گەنجەکانی وڵاتم خۆشم دەوێن

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
لهسهر هێڵ نییه








دهستهکانت خۆش بێت هاورێ گیان ماندوو نهبیت
هیوای کامهرانی و بهردهوامیت بۆ ئهخوازم له نوسینه جوانهکانت
به ڕاستی من وای ئهبینم ئهم نوسینانه له دڵێکی پاکهوه دهرئهچێت بۆیه لهسهر دڵان جێگای خۆی ئهکاتهوه
سهربهرز بیت انشاالله ههمیشه پێنوست درهوشاوه ئهبێت

که ئهزانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گهوره ئهزانیت؟!

لهسهر هێڵ نییه