.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

یانەی ناپۆلی توانی تۆڵەی سآڵی پار لەیانەی میلان بکاتەوە دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو هەردوو یاریەکەی لە ناپۆلی بردبوەوە بەڵام یانەکەی شاری ناپلیس بەهەمان ئەنجامی چوار ساڵ پێش ئێستا لە میوانەکەی بردەوە کە دواین بردنەوەی ناپۆلی بوو بەسەر میلان لە ١٦ ساڵی ڕابردوو وە ئەم وەرزە سەرەتایەکی خراپ بەرۆکی کوڕانی ئەلێگری گرتووە و لە دوویاری تەنها خاڵێکی بەدەست هیناوە .
لەمییانەی یاریەکانی گەڕی سێیەمی خولی یانە پلە یەکەکانی ئیتاڵیا و لەسەر یاریگا سامناکەکەی سان پاولی هەردوو یانەی ئەی سی میلانی پاڵەوانی وەشانی پێشووی کاڵچیۆ و ناپۆلی سەرکێشی پاڵەوانێتیەکان بەیەک گەیشتن و لە یاریەکی ئاست بەرز ـدا یانەی ناپۆلی بەئەنجامی شێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یاریەکەی بردەوە .
لەنیوەی یەکەم ـدا یاریەکە ئاستێکی بەرزی بە خۆیەوە دەبینی بەتایبەت لەلایەن یانەی میلانەوە کە هەرزوو لە پاسێکی بەرزی کاسانۆ یاریزانی تازەی میلانسیتا ئەلبێرتۆ ئەکویلانی گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد لە خوولەکی ١١ کەچی یانەی میواندار نەیان هێشت تەنها خولەکێک بەسەر ئەو گۆڵە ـدا بڕوات و لەڕێگای ئەستێرەی یەکەمی یانەکە و یاریەکە ئیدیسۆن کاڤانی گۆڵی بەرامبەریان تۆمار کرد لەلێدانێکی بەهێزی گەڕاوە ، یانەی خانەخوێ سور بوون لەسەر سەرکێشیەکانیان و گۆڵی دووەمیان لەڕێگای یاریزان ئیدیسۆن کاڤانیەوە لە خوولەکی ٣٦ تۆمار کرد و نیوەی یەکەم بەم ئەنجامە کۆتایی هات .
لە تایمی دووەمی یاریەکە ـدا یانەی ناپۆلی لەسەرەتاوە باشتر بوون و ئەم جارەش لەڕێگای یاریزانی ئۆراگوایی ئیدیسۆن کاڤانی گۆڵی سێیەم بۆ جارێکی دیکە بە دووجار پێشکەوتن کە ئەمە یەکەم هاتریکە بۆ کاڤانی لەم وەرزە و ئەنجامەکەی کردە ٣-١ ، ئەم ئەنجامە بەردەوامی هەبوو تاوەکوو خولەکەکانی کۆتایی و لە نێوان ئەو سی خولەکەش ـدا کوڕانی واڵتەر مازاری بە بەگریەکی زۆر باش یاریان دەکرد و لەسەر هێرشی پێچەوانە کاریان دەکرد و یاریەکەش بەم ئەنجامە بەسەرکەوتنێکی گەورەی ناپلیس کۆتایی هات .
بەم ئەنجامەش یانەی ناپۆلی بەکۆی ٦ خاڵ لە پلەی یەکەم دێت یانەی میلانیش حاڵی لە یانە لاوازەکان باشتر نیە و لە پلەی ١٨ دێت بە کۆی خاڵ ١ .


yarega
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
