.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









لەتوێژینەوەیەکی زانستیدا تیمێکی لێکۆڵەرەوە لە زانکۆی (واخنینغن ) ی هۆلەندی ، دەریانخستوە کەپەیوەندیەکی ئاشکرا لەنێوان ژەمە خواردنێکی میوە کەپێکهاتەی ناوەکەی ،
سپی یە ، وەکو سێو .. هەرمێ .. مۆز ، وەلەنێوان کەمکردنەوەی مەترسیەکان بەجەڵتەی دەماغ.
ئاشکرایە خواردنی میوەو سەوزە تەندروست و ڕاستە ، بەڵام ڕەنگ و پێکهاتەی ئەو میوانە دەورێکی کارا ئەگێڕن لەسود گەیاندن بە مرۆف .
ئەو کەسانەی زیاتر میوەی ناوەڕۆک سپی بەزۆری ئەخۆن ، ئەیان پارێزێت لەکەمبونەوەی توشبونیان بەجەڵتەی دەماغ .
(غلویال برس ) تایبەت بەبابەتەکانی زانستی و پزیشکی ڕایگەیاند ، کەتیمێک لەلێکۆڵەرەوانی زانکۆی( واخنینغ) ی هۆڵەندی هەستاون بەتاقیکردنەوە لەسەر زۆر جەشنی میوەو سەوزە ،
هەستان بەجاودێریان وە بەگوێرەی ڕەنگەکانیان بەسەر جوار بەشدا :-
١-سەوز (سەوزە گەڵادارەکان دەگرێتەوە ، وەک ، کاهو.. کەلەرم )
٢- زەرد و پرتەقاڵی ( ترشەلۆکەکان دەگرێتەوە )
٣-سور (سەوزەوات دەگرێتەوە)
٤-سپی (سێو..هەرمێ.. مۆز)

پاشان توێژینەوەیان لەسەر ژیانی زیاتر لە بیست هەزار کەس ئەنجامدا ، کەتەمەنیان لەنێوان ،(٢٠) بۆ ( ٦٥) ساڵیدابون ، هەستان بەجاودێریکردنی ووردی جۆری خواردنیان،
لەسەوزەو میوە دەستنیشانکردنیان ، پاش لێکۆڵینەوەیان بۆیان دەرکەوت کە( ٢٣٣ ) کەس توشی جەڵتەی دەماغ بون .
سەرۆکی تیمەکە ، توێژەرو پڕۆفیسۆر .. لیندا . ـم دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکەی بڵاوکردەوە ، ئەو کەسانەی کەزیاتر میوەی ناوەرۆک سپیان خواردوە ،وەک ..
سێو..هەرمێ.. بەهێ .. مۆز کەمتر توش بون بەجەڵتەی دەماغ،
بەڵام ئەمەش ئەوەناگەیەنێ کەمیوەکانی تر باش نین ، بەڵکو هەریەکەیان سودی خۆی هەیە .
سەرجاوە
---------------------
Deutsch word home.
(( تایبەت بەماڵپەڕو یانەی کوردژینم ))
ئامادەکار & وەرگێڕان
داوین
کاتتان شاد
لەگەڵ ڕێزی Dawin .


لهسهر هێڵ نییه









دەستەكانت خۆشبێت كاك داوێنی زۆر بەریز
بابەتیكی زۆر بەسودت ئامادەكردووە ،
بێگومان میوە سودێكی زۆری هەیە ، پێویستە هیچ كاتێك میوە فەرامۆش نەكەین و بیخۆین
تویژینەوەكی زانستی ئەوەشی سەلماندووە كە ئەبێت رۆژانە لانی كەم دوو جۆر میوە بخورێت باشترین كات بۆ میوە خواردن بەیانیان و شەوانە بەڵام نابێت دوای نان خواردن یەكسەر میوە بوخرێت تەنها لە كاتەیا ميوة زيانى هةية و ئەبێت بەژەهـــر .
هیوای تەمەندررێژیت بۆ ئەخوازم بێبه شمان نەكەیت لە بابەتە پر لە سودو زانیاریەكانت سەربەرزی بۆتۆ پێشەنگی بۆ كوردژین


لهسهر هێڵ نییه







زۆر سوپاس بەڕیز ناسکەخان، بۆئەو ووشەجوانانەت ،
دەستی بەڕێزیشتان خۆش بێت ، هەتا بتوانم درێخی لەیانەو ماڵپەڕی کوردژینم ناکەم
سەرکەوتوبییت .
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
