.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














.لێم ببورن خۆشەویستەکانم
لەبەر ئەوەی ئەگریام لەکاتی خۆشیەکانیاندا، پێ ئەکەنیم لەگرنگترین کاتەکانیاندا،
بەدەنگی هاوارەکانم لەساتەکانی بێدەنگیاندا ، بێدەنگیم لەساتەکانی بەشداریاندا ،
مامەوە لەساتەکانی ڕۆیشتنیاندا ، ڕۆیشتم لەساتەکانی کۆبونەوەو جاوپێکەوتنەکانیاندا،
داوای لێبوردنم لێکردن .....لەکاتێکدا ،،،پێویستم پێیان بوو ، ئاخ .... بەبێهۆ بەجێمهێشتن ،
دووبارە پێتان ئەڵێمەوە بمبەخشن......

لێم ببورە ئەی دڵ
جونکە زۆرم ماندوو کردوە لەساتەکانی خۆشەویستیم ،
بریندارم کردوە بەئازارەکانم لەساتەکانی دڵتەنگیم ...
دام بڕیوە لەدڵم ، بەبێ سڵکردنەوە ، بەبەخشینی یەکێکی تر ،،
بۆیە داوای لێبوردننت لێ ئەکەی هەی دڵ .
لێم ببورن لاپەڕەکانم
لەبەر ئەوەی لەسەرم نوسین و سوتاندمن ، وێنەی سروشتم لەسەر کێشان ...
بەبێ ڕەنگکردن بەجێم هێشتن ،
لەساتەکانی دڵتەنگیم و پەژارەمدا هانام بۆ دەبردن ...
لەکاتەکانی خۆشبەختیم و دڵخۆشیمدا بێ نرخم ئەکردن ،
کاتێ ڕاز‌و نیازی نوسینێکم بەدڵ نەئەبوو بەبێ ماڵئاوایی کردن ،،،ئەمدڕاندن
جاوەکانمن لاپەرەکانم بمبەخشن .
لێمببورە پێنوسەکەم
جونکە لەئێش و ئازارەکانمدا ماندووم کرد ، هەڵگری ئازار‌و دڵتەنگیم بوو ، کە لەسەرەتای ڕۆژەکانیا بوو ،
کاتێ تەواو ئەبوو ......بەداخەوە .... فڕێم ئەدا ...
بەپێنوسێکی تر ئەم نووسی و ئەمیشم بەجارە نوسی ئەو دەبرد .
بمبورە ... پێنوسەکەم ... بمبورە .
لێمببورە واقیعەکەم
لەبەرئەوەی بەهەموو ڕقمەوە ڕەفزم کردی ،
جاوەکانم داخست لەهەموو ساتەکان و ڕۆژەکانت . بەتارماییەکی ڕەشم دانابووی کەتەحەدات ئەکردم بەبێ ڕەحم،
لەبیرم جوبو ، کە ئەوە قوتابخانەکەمە ، فێری کردم لەهەڵوێستە قورسەکاندا زانابم ...
بۆیە ئەڵێم بمبەخشە .
لێمببورن خەونەکانم
جونکە لەهەموو کاتژمێرێکدا، لەدەرگاکانیم ئەدا ، داوام لێ ئەکرد بمگەیەنێ بەو شوێنەی کەئەمەوێت ،،
هەرئەو بوو هەمو هیواکانمی بۆ بەدەست هێنام ، بەبێ سڵکردنەوە ، زۆر لەگەڵم ماندوو بوە ....
کاتێ گەورە بوو ،،،،،خەونەکانیشم گەورە بون لەگەڵم ، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ..
شیوەن ناکات و ئەڵێت : داوابکە من گوێگرتم ....
بمبەخشن هیواکانم
کاتێ ڕۆیشتم لەلات ... بەبێ ماڵئاوایی کردن ،،،،لەگەڵم هاتن .
بێ هیوای لەمەینەتیم و گەورەیەتی ...
لەگەڵ تاڵی و ئازارەکانم .... ئەڵێم دڵخۆشترین مرۆفم ، لەزۆربەی کاتەکانی خەیاڵمدا ئاوێتەی بێدەنگی بوم ...
لەشەوەکانی ...تەنیایمدا ئازاریان داوم ، بەبێ ئەوەی هیج کەسێک هەستی پێ‌بکات .
بۆیە پێ ی ئەڵێمەوە بمبەخشە ئەی هیوا .
لێمببورە خۆشبەختی
لەبەر ئەوەی عاشقی دڵتەنگی بووم ، هەڵمگرتوە وەک بەشێک لەژیانم ،
عاشقی گریان بوم لەدوری دایکم ..و هەناسەی پێ ئەدەم ،
عاشقی بێدەنگی بووم لەساتەکانی ئازارمدا ،جونکە پارێزگاری لەسەربەرزیم دەکات
لەبەر ئەوە ..بمبەخشە ئەی خۆشبەختی کەلەژیانمم دورخستیتەوە .
لێمببورە دەریا
لەبەر ئەوەی زۆر شێتانە عاشقت بووم ، شەپۆلەکانت هەزاران بیرکردنەوەیان پێ ئەدام ،
ستەمم بۆزیاد کردی لەبێدەنگیتدا ، وەسفم کردی کەزۆر جوان بوی ،
بەڵام لەلوتکەی شێتی دابوی ،
ئەم ڕێ‌و رەسمانە نابێت ... تەنها هەستێکی جیاوازن ،کەقوربانیەکە دەریایە لەبەرئەوە عاشقت بوم ،
بمبەخشە دەریا .
لیم ببورە ئەی دیدار
جونکە نوسیم لەسەر ڕۆیشتن و ماڵئاوای
لەبەر ئەوەی خۆشم ئەویستی پێش ڕۆیشتن و ماڵئاوایی ،،
ئێستا ..... بومەتە ملکەجی جارەنوسم ، باوەڕم بەڕۆیشتن زۆرە ،،،
گریاوم بۆی ...زۆر زۆر ....
لەبیرم جۆتەوە ووشەی دیدار‌و بەیەکگەیشتن .
بۆیە ئەڵێم بمبەخشە .

لێمببورە دایەگیان
جونکە ئازارت جەشت لەکاتی لەدایک بونم ،
شەونخونیت کرد بۆ گەورەکردنم ... و جاودێری کردنم .
ئەگریای لەسەر گریانەکانم ..
دڵخۆش دەبوی .. کاتێ گوێت لەپێکەنینم دەبوو ..........دایکیشم بوی باوکیشم بوی ..
دایەگیان باوەڕبکە بیرت دەکەم،
بمبەخشە دایە گیان ........بۆ خودا بمبەخشە .... کەجێم هێشتی بمبەخشە . جاوبەگریانم دایەگیان ...بمبەخشە.
داوای لێبوردنت لێدەکەم ئەی ژیان
کاتێ تاوانبارم دەکردی بەدڵڕەق ،
بمبەخشن باڵندەکان و بولبولەکان ، کاتێ پێم دەوتن لاڵ بن ..
بمبەخشن فرمێسکەکان کاتێک لەجاوەکانمدا قەتیس دەمان ،
ئێوەی هاوڕێیانیشم لەیانەی کوردژین بمبەخشن کەسندوقی بیرەوەریەرکانم دەرهێنایەوە پاش ناشتنیان .
((( تایبەتە بەیانەی کوردژینم )))
ئامادەکردنی Dawin
کاتتان شاد
لەگەڵ ڕێزی داوین .


له‌سه‌ر هێڵ نییه








یاخوا یاخوا ئه‌وده‌ستانه‌ت خؤش بێت بۆ نووسینی ئه‌و بابه‌ته پڕ جوانی و هه‌ست و ڕۆچوونه له‌گه‌ڵ ڕاستی و جوانیدا
به‌ڕاستی بابه‌تێکی زۆر زۆۆر جوانت ئاماده‌کردووه برای گه‌وره و ئه‌زیزم کاکه داوین گیان
هه‌موو دێڕ و وشه‌کان له ناخێکی پڕ هه‌سته‌وه هاتوونه‌ته ده‌ر یاخوا ده‌سته‌کانت خۆش بێت
إن شآءالله بێ به‌شمان نه‌که‌یت له تواناکانت و نووسینه پڕ جوانیه‌کانت
ته‌مه‌نت پڕ به‌ره‌که‌ت بێت و ژیانت پڕ خۆشی بێت و هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتووبیت
إن شآءالله به‌خته‌وه‌ر و ئاسووده و شاد بیت له ژیان
ڕێز و خۆشه‌ویستی برای بچووکتان: موسلیم.
له‌سه‌ر هێڵ نییه










لێم ببوره که ناتوانم جار جار له که‌ناری وشه‌کانا بوه‌ستم و
نه‌توانم له ئاست پێونسهکهتا هه‌نگاو بنێم
لێم ببوره که ناتوانم وه‌ک بالنده‌یه‌ک له نێو باخه‌کانا گوزه‌ر بکه‌م و
به هێمنی په‌یتا په‌یتا له‌گه‌لتا هه‌نگاو بنێم
ببوره ئه‌زیزم ئه‌مجاره‌ش هاتووم له نێو یادگاریه‌کانی تۆیا هێمن هێمن له‌گه‌ل سه‌مفۆنیاکانی
رۆحی پاکتا به نێو گلێنه‌ی چاوانتا نه‌توانم له‌گه‌ل هه‌ناسه‌کانتا بدوێم
له نێو رۆمانه پڕ هه‌ست و پرشنگداره‌که‌ی تۆیا نه‌توانم په‌یڤێکی وا بکه‌مه دیاری ئینجانه‌ی ده‌سته‌کانت و
له‌گه‌ل یاوێنهی رووتا پێبکه‌نم
لێم ببوره ئه‌ی پاکترین جوانی و مرۆڤ ناتوانم خۆم دوربگرم له خۆشه‌ویستی تۆ‌و
به‌رگه‌ی ئازاره‌کانی دڵت نه‌گرم و
نه‌توانم له نێو لاپه‌ره‌کانی یادگاریه مه‌سته‌کانت دلۆپێک مه‌ره‌که‌ب بکه‌مه دیاری پێنوسێک
تا واقیعیه‌تی خه‌ونه‌کان له نێو کاتژمێره بێ ئاگایهکهی ژیان بکه‌م به ئاواتی خه‌ون و هیواکانم و
نه‌توانم خۆشبه‌ختی خۆم له نێو شه‌پۆله‌کانی ده‌ریایدا بگه‌ینم به وێستگه‌ی ژوان و دیداری خۆشه‌ویستانم
بمبه‌خشه که ناتوانم له دوا دیدار به جاوه گه‌ش و فرمێسکه قه‌تیس ماوه‌کان و
باوهشهگهرمهکهی دایکم شاد ببمه‌وه
تا له جوانترین ده‌رفه‌تا بیکه‌م به جوانترین و پرشنگدارترین رۆمانی ژیان
بمبه‌خشه کاکه دواین که نه‌متوانی له‌وه زیاتر هیچ شتێک
له سندوقی بیره‌وه‌ری و یادگاریه‌کانت هه‌لێنجم و بیکه‌م به ملوانکه‌یه‌ک بۆ گه‌رده‌نی بابه‌ته‌که‌ت
به‌راستی ناتوانم به په‌یامێک و جه‌ند وسهیهک هه‌لسه‌نگاندن بۆ بابه‌ته‌که‌ت بکه‌م ته‌نها ده‌لێم تۆ و بابه‌ته‌که‌ت زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن
به چه‌ند وشه‌یه‌ک قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت
ته‌مه‌ن درێژ بی تو ته‌مه‌نا ده‌که‌م له بابه‌ته جوانه‌کانت و یادگاریه تاڵ و شیرینه‌کان بێ هبشمان نه‌که‌یت و پێنوسه‌که‌ت هه‌میشه به‌رز بێت


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه داوین بابه‌تێکی سه‌رنجراکێش بوو به هیوای سه‌رکه‌وتون و به‌خته‌وه‌ری بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ڵێم بووره ئه‌ی لێبوردن که هه‌میشه ئه‌تکه‌مه تکاکاری لێخۆشبوونم
که هه‌موو کات تاوانهکانمت پێ ئه‌شارمه‌وه
هه‌موو کات ناشرینیهکانمت پێ ره‌نگ ئه‌که‌م و به جوانی نیشانیان ئه‌ده‌م
لێم ببوره ئه‌ی لێبوردن به لێبورده‌یی خۆت ئه‌مجاریش ئه‌تکه‌مه‌وه تکاکاری خۆت.
لێم ببوره بابه گیان ، که هه‌میشه له هه‌سته‌کانمدا له بیرت ئه‌که‌م
هه‌موو کات له نوسینه‌کانمدا جێگاکه‌ت به بۆشایی به‌جێ دێڵم
ئـــازارهکانتم هه‌ست پێ نه‌کردوه‌و له باسکردنیان خۆم ئه‌بوێرم
لێم ببوره ئه‌ی بابه گیان ته‌نها تۆ بویت له کاته‌کانی لاوازیمدا پشت و په‌نای من بویت
له کاته‌کانی خه‌م و پهژارهمدا کۆڵه‌که‌ی ماڵم بوویت
لێم ببوره هێنده له بیرت ئه‌که‌م زۆر په‌شیمانم له هه‌رکاتێک ناوی تۆم تێدا له‌بیر کردبێت
**************
ده‌ست و په‌نجه‌ت هه‌میشه ساغ و سه‌لامه‌ت بێت کاکه داوین ی زۆر به‌رێزت و ئازیز
بابه‌ته‌که‌ت هه‌تا بڵێی جوان و ڕاستیه‌و خۆزیا هه‌مومان دا ئه‌نیشتین و ئه‌و فکره جوانه‌ی تۆمان ئه‌کرد به هه‌وێن داواکردنی لخۆشبون و لێبوردن له هه‌موو شتێک ،
به‌و ئومێده‌ی هه‌میشه بابه‌ته جوانه‌کانت هزرمان فراوانتر بکات و له به‌رچاوانمان بێت
سه‌ربه‌رز و کامه‌ران بیت برا به‌رێزه‌که‌م

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده سته كانت خوش بيت كاكه داوين هيواى سه ركه وتنت بوده خوازم له كاره كانت هه ربزى به ريزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه
لێبوردن رابردوو ناگۆرێت.... بەڵام داهاتوو بوونیات دەنێت....
خاڵە داوین گیان وشەکانت هەڵقوڵاوی ناخێکی هێندە پاکن بە هیچ جۆرە وشەیەک ناتوانین بگەین بە ئاستی گەورەیی ئە وشانەت لە دەست خۆشیەکانماندا.
لێبوردن لەبەر چاومان شیرین‌تر کرد لە هەموو بوراەکانی ژیاندا .(عەشق، خەم ، دایک ، ژیان ، پێنوس ، دڵ ، هتد...)
بابەتەکەت پرە لە جوانی دەر برین پرە لە وشەی جوانی نێو ژیان.پرە لە پاکێتی.پرە لە هەستی جوان و بەرز..
لەگەڵ خوێندنەوەی بابەتەکانتدا هەستەکان لە واقعدا بەر جەستە دەبن و تێکەڵاوی زۆرێک لە راستیەکانی ژیان دەبین،
هەمیشە چێژی خوێندنەوە لە بابەتەکانتدا بەدی دەکرێت و بوونیان هەیە،
بابەتەکانت وەکو رۆمانێک وایە کەدەست دەکەیت بە خوێندنەوەی حەز ناکەیت چاو بتروکێنیت تا دەگاتە کۆتایی چونکە دێر بە دێری رات دەکێشێت بۆ دێری دواتری خۆی کە ئەمەش هونەرێکە لە نوسینەکانتدا بوونیان هەیە،
ئێمە هەر چی بنوسین بۆ نوسینیت هێشتا هەرە کەمە
تەمەنای لەش ساغیت بۆ دەخوازم لەم کارە جوانانەتدا
ئەخوازم لە توانا جوانەکانی خۆت بێ بەشمان نەکەیت
زیاتر ئاشنامان بکەیت بەو نوسینانەی کە هێشتا ئێمە پێ ئاشنا نەبووینە
هەردەم بەختەوەر بیت لە ژیاندا هاورێی هاوشارییە خۆشەویستەکەم جێگای شانازیت بۆ کوردژین و ئەندامانی.
دووبارە دەستەکانت خۆش بێت ئەزیزم....

له‌سه‌ر هێڵ نییه





لێم ببوورە کە ووشەیەک نیە گۆزارشت لە ناخی پاکت بکات ئەی مامۆستای ژیان !
پێنووسم ووشکە بەرامبەر ووشەکانت و ناتوانێت لە ئاست بەرزی ووشەکانت سەر هەڵبڕێت ...!
هەر تەمەن درێژ بیت کاکە داوین گیان ... هەر بژیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه







ئەم کاتەتان باش هاوڕێ و برا شیرینەکانم :
کاکە موسلیم هاوڕێ بەڕێزەکەم ، بەبینینی ووشەکانت بینینم جوانتر دەبێت ، هەستم ئەگەشێتەوە هەموو کات خۆشەویست و بەڕێزی لەلای من ،
ووشەکانت هاندەرێکی بەنرخە بۆ بەردەوامی لە نوسینی جوان و بەپێز ،
ان شاالله تەمەنی کاکە موسلیمی برام پڕ بەرەکە تو بەختەوەری و ئاسودەیی بێت .
کاکە سیروانی هاوڕێم زۆر خۆم بەخۆشحاڵ ئەزانم ، کەنوسینەکانم هاوڕێیەکی دڵسۆزم هەڵیەسەنگێنێ و بەشداریم ئەکات ،
لەیادگارو خۆشیەکانمدا ، ڕستەکانت بابەتەکانم جوانتر دەکات ، ڕستەکانت مانای قوڵی هاوڕێیەتی ئەدرکێنێ ،
کەکەسێکی بەوەفای بۆهاوڕێیەتی ، جێگای شانازی بۆ داوین هاوڕێ ئازیزەکەم ،، کاتت شاد‌و کامەران بێت .
بەڕێز تینا خان دەستو پێنوسی بەڕێزیشت ماندوو نەبێت ، زۆر سوپاس بۆ ئەو کاتەی ئەیبەخشیە نوسینەکانم ، جێگای ڕێزی لەلای من ،
دوبارە سۆپاس بۆ پەیامەکەت ، سەرکەوتوبییت ، کاتەکانت هەمیشە ئاسودەو کامەران بییت .
برا بەڕێزەکەم کاکە خەمە گیان ، ئەو دەستو پەنجانەی کاکە خەمە گیانیشم ، هەمیشە ساغ و سەلامەت بێت و ئاسودەبن ،
خۆشحاڵ بووم بەووشە کانت ، بەڕێزی لەلای داوین ، کاکە خەمە گیان .
زۆر بەڕێز کاکە نەبەز گەرمیانی ، سڵاو خۆشەویستیم بۆ بەڕێزتان ، دەست وجاوی بەڕێزیشتان خۆش بێت ،
هیوای سەرکەوتن بۆ بەڕێزتان دەخوازم ، وەکاتەکانی بەڕێزیشتان پڕ خێر و شادی بێت .
هاوڕێ گیان کاکە یادگار لەناخی دڵمەوە سوپاسێکی گەرمت دەکەم ، بۆ ئەو پێشوازیەی لەنوسینەکانمی دەکەیت ،گەورەیی بەڕێزتانە ،
هەموو جارێک وتومە منیش قوتابی قوتابخانەکەی بەڕێزتانم لە کوردژین ، ئەم پەیامانەتان جێ ی شانازی داوینەو ،
هاندەرێکی بەهێزیشە بۆ بەردەوامی لەنوسین و ووشەی جوان ،
منیش لەخوای گەورە داواکارم کەبەڕێزیشتان، هەمیشە شاد‌و بەختەوەر بن ،
هاوشاریە ئازیزەکەم
زۆر بەڕێز sadclown ی ئازیز
دەست و جاوی بەڕێزیشت خۆش بێت ، بەڕێزی لەلای داوین ، خۆشەویستی ،
دەست و پێنوسی بەڕێزیشتان ماندوو نەبێت ،
بەهیوای بەردەوامی و بەختەوەری بۆ بەڕێزتان ،
کاتت شاد‌و کامەران .
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن dawin (2011-09-22 12:37:28)
له‌سه‌ر هێڵ نییه