.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






گــەورەم
گەورەم کاتێ کە تۆ نوستویت
لەناو نوێنی گەرم و نەرما ، لە ژوورەوە
کە چراخانی کۆشکەکەت
بڵێسەی دێ لە دوورەوە
ئەو کاتانەی
بە ویقاری کۆشکەکەتدا
ئیمبراتۆری ڕۆمیش بە تۆ ناگاتەوە
لە سامی تۆو لە ترسی تۆ، بۆ ئەوەی خەوت لێ نەزڕێت
با ش دەرگاکەت ناکاتەوە
لە خوارەوەش هەزاران کەس خەو ئەبینن
لەو بەرزیە ماڵی پاشا ئەبێ چۆن بێت
ئاخۆ دەرگای ماڵی ئەویش
وەک دەرگای ماڵە هەژاران
وا ژەنگاوی و کز و مۆن بێت
تابلۆکانی ژوورەکانی لە چی ئەدوێن
فەرشەکانی چ ڕەنگێکن
لە کوێوە دێن
گوڵەکانی ناو باخەکەی
وەک گوڵی باخچەکانی شار مات و زیزن
درەختەکانی ماڵەکەی وەکو ئەرخەوانی سەیوان
سادە و گەشاوە و بێ فیزن
ئاخۆ کورسیەکانی ئەو لە درەختی کوردستانن
خەمی باخەوانیان دیوە؟
دەردی بێ ئاوی ئەزانن؟
قیری بەر دەرگاکەی ئەویش بێ ڕەنگ و شەقار شەقارە؟
ئاخۆ کۆڵانەکەی ئەویش
لە شارەوانی بێزارە؟
لە پەنجەرەی ماڵی شاوە
ئاخۆ دوونیا چۆن دەرکەوێت
بێ دادی خواری ئەتوانێ بۆ ئەو بەرزیە سەرکەوێت
ئە کاتەی کە خاوەن شکۆ دا ئەنیشێت بۆ تەماشا
ئاخۆ ئەبێت چی پیشان بات
تەلەفزیۆنی ماڵی شا
ئەو بەرنامانە ئەبینێ کە هەموو ئاهو نزولەی نیشتیمانە؟
ئاخوود لە شاشەکەی ئەودا
هەمووی ئەبێ بە شووکرانە
ئاخۆ چاویلکەی چاوی شا دوونیا ئاوەژووکاتەوە؟!
یا ڕاوێژکار بە سیحری خۆی دایم مێشکی بشواتەوە
ئەگەر وابێت
باشە جارێک ئەم پاشایە چاویلکەکەی دانەناوە؟!
ئەم چاویلکە وەک دڵی گەل جارێک شووشەکەی نەشکاوە؟
ڕەنج سەنگاوی

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
لهسهر هێڵ نییه









واااااااااو زۆۆۆۆۆۆر جوان و پڕ مانایه ڕهنج ههمو شعرهکانی جوانن دهستت خۆشبێت گیان

لهسهر هێڵ نییه



دهستت خۆش جوان بوو ......

بێ گومانم ڕۆژێ ئهوینت دهمكوژێ،بێجگه له من،
بڵێی كهسی دی ههبووبێ،بكوژی خۆی، خۆش ویستبێ؟
ڕهنگه یهكهم قوربانی بم،
شهیدای جهللادهكهی بووبێ.
لهسهر هێڵ نییه