❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئومێد بۆ مرۆڤ هێنده‌ی باڵ بۆ باڵنده‌کان گرنگه‌،،،

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-09-24 18:40:38

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsFirefox

ئومێد بۆ مرۆڤ هێنده‌ی باڵ بۆ باڵنده‌کان گرنگه‌،،،

ئێمه‌ی مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاواته‌کانمان بگه‌ین پێویستمان به‌ ئومێد هه‌یه‌،،،چونکه‌ ئومێد کۆڵه‌که‌ی ژیانه‌ وه‌ک چۆن باڵ بۆ باڵنده‌کان پێویسته‌ ئاواش ئومێد بۆ مرۆڤه‌کان پێویسته‌
هه‌موو که‌سێک له‌ ئێمه‌ ده‌توانێت ئه‌و ئومێده‌ی که‌ هه‌یه‌تی به‌هۆی خۆڕاگری و باوه‌ڕبه‌خۆبوونه‌وه‌  بیهێنێته‌ دی،،،
هه‌رگیز نابێت ئێمه‌ی مرۆڤ نائومێد بین له‌ ژیان  چونکه‌  وا رویداوه‌ دواهه‌مین کلیل له‌ناوی کۆمه‌ڵێک کلیلدا ده‌رگای داخراومان لێبکاته‌وه‌ ،،،،
بۆیه‌ له‌م چیرۆکه‌وه‌ فێرده‌بین ئه‌گه‌ر بتوانیت خۆت واببینیت که‌ به‌ ئامانجه‌کانت گه‌یشتویت ئه‌وا نیوه‌ی ڕێگه‌که‌ت بڕیوه‌،،،


ئه‌گه‌ر مرۆڤێکی شه‌ل نه‌بێت به‌ پاڵه‌وانی ڕاکردن ،،تاوانبار خۆیه‌تی!!،،،،

چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر کچێک له‌ناو که‌پرێکی ساده‌ و دوور له‌ شار له‌ناو خانه‌واده‌یه‌کی هه‌ژاردا له‌دایک بوو،،،به‌لام ئه‌و کجه‌ به‌ر له‌کاتی خۆی هاته‌ دنیاوه‌ ،،،کۆرپه‌یه‌کی پێنه‌گه‌یشتو لاواز و ناسک بوو ،،هه‌مووان گومانیانی له‌ زیندومانی هه‌بوو،،،،،،

کاتێک ته‌مه‌نی گه‌یشته‌ چوار ساڵ نه‌خۆشی ڕیخۆڵه‌ و زه‌ردووی پێکه‌وه‌ گرت ،،تێکه‌ڵیه‌کی مه‌ترسیدار که‌ قاچی چه‌پی له‌کار خست  و شه‌لی کرد  ،،،به‌لام ئه‌و به‌ختێکی باشی هه‌بوو چونکه‌،،
دایکێکی هه‌بوو که‌ هانی ده‌دا ئومێدی به‌ ژیان هه‌بێت و هیچ کاتێک نائومێد نه‌بێت،،،،ئه‌مه‌ش مایه‌ی دڵخۆشی ئه‌و بوو هه‌موو جارێک دایکی پێی ده‌گوت:
وێڕای ئه‌و کێشه‌یه‌ی که‌له‌ قاچتا هه‌یه‌ ده‌توانیت هه‌رکارێکت پێخۆشبێت له‌ ژیانتدا ئه‌نجامی بده‌یت ،،،به‌ڵام ته‌نها شتێک که‌ پێویسته‌ باوه‌ڕبه‌خۆبون و ئارامگرتنه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و کۆسپانه‌ی که‌ له‌ ژیانتدا دێته‌ ڕێگه‌ت،،،،،
به‌رده‌وامی له‌کاری بوێری ڕۆحێکی خۆڕاگریه‌،،،،

ئه‌م کچه‌ له‌ته‌مه‌نی نۆ ساڵیدا به‌هۆی ئارامگرتنه‌وه‌ قاڵبه‌ ئاسنینه‌کانی ده‌رهێنا،،،به‌ پێچه‌وانه‌ی قسه‌ی ئه‌و پزیشکانه‌وه‌ که‌ ده‌یانگوت هه‌رگیز ناتوانێت به‌ شێوه‌یه‌کی سروشتی به‌ڕێگه‌دا بڕوات،،
به‌ڵام کچه‌که‌ به‌ ئومێد و خۆڕاگریه‌وه‌ به‌رده‌وام بوو له‌ مه‌شقکردن و خۆڕاهێنان له‌سه‌ر ڕۆیشتن  تا سه‌رئه‌نجام توانی هه‌نگاوی ڕێک و بڵند بنێت و به‌ڕێکی به‌ ڕێگه‌دا بڕوات،،،ئه‌مه‌ش چوار ساڵی خایاند ،،،،ئه‌مه‌ موعجیزه‌یه‌ک بوو،،،

ئه‌و ئاره‌زوویه‌کی هه‌بوو که‌ شایه‌نی باوه‌ڕکردن نه‌بوو ،،،ئه‌و ئومێده‌وار بو که‌ ببێت به‌ گه‌وره‌ترین ڕاکه‌ری ژنی جیهان !!به‌لام به‌و قاجانه‌یه‌وه‌ واتای ئه‌و ئاره‌زووه‌ چی بوو!!؟؟؟،،،،،،،
له‌ ته‌مه‌نی سیانزه‌ ساڵیدا به‌شداری له‌ پێشبڕکێیه‌کی ڕاکردندا کرت بو به‌ دواهه‌مین که‌س هه‌موو هاوڕێ و دۆستانی به‌رده‌وام ئامۆژگاریان ده‌کرد که‌ واز له‌م کاره‌ بهێنێت چونکه‌ ئه‌و به‌و حاله‌وه‌ ناتوانێت سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت ،،،،
به‌ڵام ئه‌م قسانه‌ چۆکی پێ دانه‌دا و به‌رده‌وام بو له‌سه‌ر ئاره‌زووه‌که‌ی و به‌هۆی بڕوا به‌خۆبوون و ئارامگرتنه‌وه‌ ڕۆژێک داهات بوو به‌ پاله‌وانی پێشبڕکێ!!،،
له‌مه‌ به‌دوا(ویلیما)له‌هه‌ر پێشبڕکێیه‌کدا به‌شداری کردبێت بردویه‌تیه‌وه‌،،له‌ساڵی(1960)چووه‌ یاریه‌کی ئۆڵۆمپی له‌وێ که‌وته‌ به‌رامبه‌ر یه‌که‌م یاریزانی ڕاکردنی ژن ،،به‌لام ئه‌و وره‌ی خۆی نه‌ڕوخاند نه‌یگوت:من ناتوانم سه‌ربکه‌وم،،،
به‌ڵکو ده‌یگوت من ده‌توانم سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنم،،،ئه‌و کچه‌ که‌ به‌ر (ویلیما) که‌وتبوو کچێکی ئه‌ڵمانی بوو تا ئه‌و کاته‌ که‌س نه‌یتوانیبو شکستی پێبهێنێت،،،
به‌لام (ویلیما)به‌هۆێ باوه‌ڕبه‌خۆبوونه‌وه‌ توانی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و پێشبڕکێکه‌ بباته‌وه‌ له‌ راکردنی 100و200مه‌تر (3)مه‌دالیای ئۆڵۆمپی وه‌رگرت ئه‌و له‌و ڕۆژدا یه‌که‌م ژن بوو که‌ توانی له‌ خولێکی ئۆڵۆمپیدا (3)مه‌دالیای زێر به‌ده‌ست بهێنێت له‌کاتێکدا پزیشکه‌کان پێیان گوتبو که‌ هه‌رگیز ناتوانێت به‌ ڕێگه‌دا بڕوات ،،،
(ویلیما)له‌ ژیانیدا هه‌رگیز وشه‌ی مه‌حاڵی به‌کارنه‌هێناوه‌  چونکه‌ له‌ فه‌رهه‌نگی ژیانیدا سڕیبویه‌وه‌ ،،،
ئێمه‌ش با وه‌ک ویلیما وشه‌ی مه‌حاڵ له‌ فه‌رهه‌نگی ژیانماندا بسڕینه‌وه‌،،،
چونکه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ئه‌گه‌ر له‌یه‌ک هه‌نگاودا به‌سه‌رکه‌وتن بگه‌شتینایه‌   هه‌وڵ و ته‌قه‌لا و ماندووبون و تێکۆشان ئیدی واتایه‌کی نه‌ده‌بوو!!،،،،

که‌واته‌،،شکست مانای ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ تۆ دۆراوی به‌ڵکو مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ تۆ هێشتا سه‌رنه‌که‌وتویت!!،،،،

هیوای سه‌رکه‌وتن و هه‌میشه‌ ئومێده‌واری بۆ هه‌موو لایه‌ک،،،



ئاماده‌کردنی یوجین

Kurdzhin
شار خامۆشه‌ کش و ماته‌ کۆڵان که‌سی لێوه‌ نایه‌ت
مه‌ره‌ گیان  ئاره‌ گیان برا جوانه‌ مه‌رگه‌کانم بیرتانه‌که م  ئاخر  ناتوانم باوه ر به خوم بينم كه ئيوه مردون  نائيوه نه مردون
ده‌ وه‌رنه‌وه‌ توخوا وه‌رنه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-09-24 18:58:33

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: ئومێد بۆ مرۆڤ هێنده‌ی باڵ بۆ باڵنده‌کان گرنگه‌،،،

(ویلیما)له‌ ژیانیدا هه‌رگیز وشه‌ی مه‌حاڵی به‌کارنه‌هێناوه‌  چونکه‌ له‌ فه‌رهه‌نگی ژیانیدا سڕیبویه‌وه‌ ،،،

دەستەکانت خۆشبێت خوشکە یوجین گیان بەڕاستی تەواوی بابەتەکانت شایستەی خوێندنەوەن ، ئەگەرچی کاتێکی کەمم لەخوێندنەوەی ئەم نوسراوەدا سەرف بکرد ، بەڵام ورەی پێبەخشیم و دڵنیای کردمەوە لەو وتەیەم کەھەمیشە دوبارەی دەکەمەوە و دەڵێم ، مەحاڵ بوونی نیە و ھەوڵدان دەمانگەیەنێتە ئامانج ، ئەو خاتوونە ئەگەرچی دکتۆرەکان ، دواوەڵامی نەخێریانپێداوە بەڵام ئەو کۆڵ نەدەر بووە ھەربژیت و نمونەت زیاد بێت ڕۆحەکەم نمونەی خاتوونە ویلیما زیاد بێت ئیشەڵا

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-09-24 19:09:08

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: ئومێد بۆ مرۆڤ هێنده‌ی باڵ بۆ باڵنده‌کان گرنگه‌،،،

که‌واته‌،،شکست مانای ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ تۆ دۆراوی به‌ڵکو مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ تۆ هێشتا سه‌رنه‌که‌وتویت!!،،،،


دەستەکانت خۆش بێت یوجین گیان بەراستی بابەتێکی زۆر پر لە مانایە و پر لە ئامۆژگارییە بۆ هەموو مرۆڤەکان ..
ئەوەی دەبێتە هۆی بە دەستهێنانی تەواوی ئاوات و ئامانجی مرۆڤەکان تەنها بە هیوا بوون و دان بە خۆدا گرتن و کۆڵ نەدانە
لەم بابەتەوە فێری ئەوە بووین کەسێک کە لە رووی جستەوە کەم و کوری هەبووە بەڵام ئەو بێ هیوا نەبووە توانیویەتی ئامانجە کەی بێنێتە دی ئەوە دەبێت بۆ مرۆڤە خاوەن جەستە رێک و پێکەکان هیچ کارێک بۆ بەدەستهێنانی مەحاڵ نەبێت.

دووبارە دەستەکانت خۆش بێت هیوام وایە بەردەوام بیت لە کارە جوانەکانتدا و بێ بەشمان نەکەیت لەم جۆرە بابەتە پر لە مانا و پر لە هیوا بەخشانە، تەمەن درێژ و لەش ساغ بیت لە ژیاندا هەمیشە ئاسودەیی بێتە رێگات.
سەرکەوتوو بیت هاورێی گیان

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-09-24 19:29:47

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

Re: ئومێد بۆ مرۆڤ هێنده‌ی باڵ بۆ باڵنده‌کان گرنگه‌،،،

dastt xosh  bet  guli  mn u mando  nabe  bo am  babata  pr swda u   pr amozhagre bo ayma  ka  na omid naben  la zhian   chonka xwdey gawra  awey  pe baxhswen  ka  bazhin  ta aw rozhe ka amren  dubara satt  oxsh  bet

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-09-25 12:33:06

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsFirefox

Re: ئومێد بۆ مرۆڤ هێنده‌ی باڵ بۆ باڵنده‌کان گرنگه‌،،،

زۆر زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ (سه‌نگینی خوشکم،،،مامه‌ یاده‌ی زۆر ئه‌زیز،،،،خاتو سه‌رابی گوڵ)
به‌ په‌یامه‌کانتان زۆر خۆشحاڵ بوم
ده‌ست و په‌نجه‌ی ئێوه‌ش خۆشبێت
سوپاس بۆ وته‌ به‌نرخه‌کانتان
هیوادارم هه‌میشه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ژیان به‌ ئومێد بون و هیچ کات بێئومێدی به‌ چۆکتانا نه‌هێنێت و هه‌میشه‌ سه‌ربه‌رز بن
دوباره‌ ده‌سته‌کانتان خۆشبێت و
مه‌منون بۆ په‌یامتان و هه‌ربژین و به‌خته‌وه‌ربن هاوڕێ ئه‌زیزه‌کانم

****************************************************************************

***********************************************************
***************************************

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-09-26 13:58:25

..hogr..
خونچەی نوێ
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-26
دواترین سه‌ردان: 2011-11-01
په‌یامه‌كان: 47
WindowsMSIE7

Re: ئومێد بۆ مرۆڤ هێنده‌ی باڵ بۆ باڵنده‌کان گرنگه‌،،،

ئێمه‌ش با وه‌ک ویلیما وشه‌ی مه‌حاڵ له‌ فه‌رهه‌نگی ژیانماندا بسڕینه‌وه‌،،،

dastakant xosh hiwadarm qat manu nabi har sarkawtubi
barasty zor shty jwani le fer bum dast xosh..

Kurdzhin
hawreyatit guleka la dllma halm grtwa 
dlnya ba nayalm sis be baxawanm bo grtwa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net